دیزاینی پێشوو    نووسه‌ران   ‌  سیاسی     نه‌ته‌وه‌یی     دێموکراسی     ئه‌زمونی‌خه‌بات     هـونــه‌ر     تـه‌نــز     وتووێژ     فارسی     پێوه‌ندی   

 

 

پشتیوانی لە مانگرتنی گشیی رۆژی پێنج شەمە لە رۆژهەڵاتی کوردستان

 

پاش ئیعدامی چوار تێکۆشەری هاونیشتمانیمان لە لایەن کۆماری جەهل و جەنایەتەوە، چاوەروان دەکرا هێزە سیاسی‌یەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لانی کەم بۆ جارێکیش بوە، پێکەوە هەوڵ بدەن ئەو رق و قینەی کە لە دەرونی کۆمەڵانی خەڵکدا پەنگی خوردوەتەوە و لە ئەگەری تەقینەوەدایە، بقۆزنەوە و بۆ رێکخستنی ئیعترازی جەماوەر هەنگاو بنێنە پێش. بەڵام بەداخەوە،وەک چاوەروان دەکرا ئەوەمان نەدیت.

بەڵام کەش وهەوای کوردستان هێندە توورە و لە جۆش و خرۆشدایە کە زۆربەی حیزبەکانی ناچار کردوە، ئەگەرچی نە بەشێوەی هاو دەنگ و یەکگرتوانە، بەڵام "هەرکە بۆخۆی" هەنگاو بنێنە پێس و رۆژی پێنج شەمە بە رۆژی مانگرتنی گشتی ڕابگەیەنن.

ئێمە سەرەڕای ئەوەی لەیەک نەگرتوویی و پرش و بڵاوی هیزە سیاسی‌یەکانی کوردستان رەخنەی جیدییمان هەیە، بە پێشوازی داخوازی مانگرتنی رۆژی پێنج شەمەی ئەم حیزبانەوە دەچین. بەم بۆنەوە ڕادەگەیەنین کە رۆژی ٥ شەمە هەڵوێست هاودەنگ لەگەڵ هێزە سیاسی‌یەکان و خەڵکی تێکۆشەری کوردستان، بە شێوەی سەمبولیک بەشدار دەبێت و لەم رۆژە دا تەنیا لاپەڕێکی سپی بڵاو دەکاتەوە.

 

 


بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه‌ و بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌، له‌م فۆرمه‌ که‌لک وه‌رگره‌

  ناو :

  ئیمه‌یل :

 ئیمه‌یله‌که‌ت ده‌پارێزرێت

 ناوی بابه‌ت*:

 ڕا و بۆچوون:

* -  ناوی ئه‌م بابه‌ته‌ یا نووسه‌ره‌که‌ی بنووسه‌

هه‌ر کۆمێنتێک ئادره‌س ئیمه‌یلی ڕاسته‌قینه‌ی نووسه‌ره‌که‌ی له‌گه‌ڵ نه‌بێت، بایه‌خی پێ‌نادرێت

 

 

 

 

هه‌ر بابه‌تێک له‌ لایه‌کی دیکه‌ بڵاو بکرێته‌وه‌ له هه‌ڵوێست دا  ئارشیڤ ناکرێت          Copyright © 2004-2010               Helwist.com