|
وتووێژی
هەڵویست لەگەڵ خویندکار و مافناس نووری فەخری
ماڵپەڕی هەڵویست
بێگومان یەکێک لە کەمایەسی‌یەکانی هەر کۆمەڵگەیەک
ئاشنا نەبوون و ناشارەزایی ئەوکۆمەلگە و بەتایبەت
تاکی کۆمەڵگەیە بە مافەکانی خۆی . ئەمە بەتایبەت
بۆ ئێمەی کوردی بێ کیان گرفتەکەی زۆرترە. لەبەر
ئەوە بێ ئەوە خۆمان بزانین دەسەڵاتداران یاسای
وایان بەدژمان ريکخستوە کە ئەگەر تا ڕادەیەکی
گونجاو شارەزا بە مافەکانی تاک لە کۆمەڵدا نەبین،
هەر کێشەیەک بۆمان بێتە پێش، تووشی گرفت دەبین.
ئەڵبەت نەئەوەی کەسێک شارەزا بە مافەکانی تاک لە
کۆمەڵدا بوو ئیتر تووشی گرفت نابێت. بەڵام
ئاشکرایە گەر کەسێک شارەزا بە مافەکانی تاک چ لە
یاسای وڵاتیدا و چ لە یاسا نێونەتەوەییەکاندا بێت،
دەتوانێ باشتر لە خۆی داکۆکی بکات.
ماڵپەڕی هەڵوێست بەتەمایە ئەوەندەی بۆی دەست بدات،
لەبوەاری مافەکانی خەڵک لە کۆمەڵگە و بەتایبەت
مافی تاک لە کۆمەلگەدا زانیاری بە کاربەرانی خۆی
بدات. هەر لەم بوارەدا وتوێژێکمان لەگەڵ مافناسی
لاو بەرێز نووری فەخری ناسراو بە رێبوار پێک
هێناوە . لەپێشدا بەکورتی رێزادر فەخریتان
پێدەناسێنین و پاشان دەچینە سەر پرسیار و
وەڵامەکان
نووری فه‌خری ناسراو به ڕێبوار، یه‌کێکه له
لاوانەی کورد (خه‌ڵکی شاری بانه) که ماوه‌یه‌که
له زانکۆی شاری "لوند" له وڵاتی سوێد ده‌ستی به
خوێندنی ماف کردووه بۆ وه‌رگرتنی ماستێر. نووری
له زانکۆی بێهێشتی له تاران لیسانسی مافی
وه‌رگرتووه و ماوه‌یه‌کیش له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان و تاران کاری پارێزه‌ری کردووه. فه‌خری
وه‌ک یه‌کێک له خه‌باتکاران و تێکۆشه‌رانی گه‌نجی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که له بواری مافی مرۆڤ و
به تایبه‌ت مرۆڤی کورد کار ده‌کات، له وتووێژێک
دا له گه‌ڵ هه‌ڵوێست، بیر و بۆچوونه‌کانی خۆی له
بابه‌ت مافه‌کانی مرۆڤ به گشتی و مافی
نه‌ته‌وه‌یی کوردان به تایبه‌تی دێنێته زمان.
لێره دا سه‌رنجتان بۆ ئه‌م وتووێژه ڕاده‌کێشم.
پرسیار:
ته‌عریف و پێناسه‌ی مافی مرۆڤ چییه؟
نووری فه‌خری: - مافی مرۆڤ ئه‌و بنه‌ما
مافانه و ئه‌و ئازادیانه‌ن که هه‌مو که‌س ئه‌بێت
بیبێت بێ ئه‌وه که چاو له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی،
ڕه‌گه‌ز، سه رچاوه‌ی نیژادی و ئه‌تنیکی، مه‌زهه‌ب
و ئایین، زمان و حاڵ و ڕه‌وشی ئه‌و که‌سه بکرێت.
مافی مرۆڤ مافه کانی سیاسی و مه‌ده‌نی له وێنه‌ی
مافی ژیان، ئازادی، ئازادی ڕاده‌ربڕین له به ر ده
گرێت؛ وه مافه کانی کۆمه ڵایه تی و ئابووری و
مافی به رێوه بردنی که لتوری، مافی خواردن و بژی‌و
و به رێوه چون، وه مافی کار و خوێنده واری له به
رخو ده گرێت. مافه کانی مرۆڤ به گوێره‌ی
په‌یماننامه‌کانی نێو نه‌ته‌وه‌یی و یاساکانی
ناوخۆیی ده‌پارێزرێن و راده‌گیرێن.
پرسیار:-
چۆن بوو که بواری ماف و مافی مرۆڤتان هه‌ڵبژارد؟
گرینگی ئه‌و چه‌مکه له چی دا ده‌بینن؟
نووری فه‌خری: - من کوردم، وه‌ختێک که
ئینسان ناوی کورد ده‌بیستێت وه‌بیری پێشێلکاری
ته‌واوی مافه‌کانی ده‌که‌وێته‌وه. ئه‌من
پێشێلکاری مافی مرۆڤی خۆمم وه‌کو کوردێک له
سه‌ره‌تای ژیانمه‌وه هه‌ست پێ کردووه و به چاوی
خۆم دیتوومه. خویندنم له سه‌ره‌تای مه‌دره‌سه‌وه
به زمانی بێگانه‌ی فارسی ده‌ست پێ‌کرد که بۆ من
وه‌کو مندالێک زۆر سه یر بو! من له هه‌مو ژیانم دا
دیتومه که چۆن رۆژانه کوردان له ناو ده‌برێن،
شکه‌نجه وزیندانی ده‌کرێن، سووکایه‌تیان
پێده‌کرێت، ده‌کوژرێن، هیچ جۆره ده‌رفه‌ت و
ئیمکاناتێکی مالی و ئابووریان نییه که بتوانن
پێداویستی و نیازه‌کانی ئینسانی خۆیان به باشی
دابین که‌ن، ئه‌وانه بوونه ئه‌نگیزه و
هانده‌رێک که مافی مرۆڤ بخوێنم و بو گه‌یشتن به
مافه‌کانی خۆم و خه‌ڵکه‌که‌م تێبکۆشم. بۆ مرۆڤی
کورد ئێستێ زۆر گرینگه که خۆی و مافه‌کانی به
باشی بناسێت و بتوانێ تێکۆشه‌ران و خه‌باتکارانێکی
هه‌بێت که بۆ گه‌یشتن به مافه‌کانی به زانیاری و
وشیاریه‌وه تێبکۆشبێت و له گه‌ڵ دونیا دا له‌و
باره‌وه دا په‌یوه‌ندی بگرێت وه به دنیا به
جوانی رابگه‌یه‌نێت که خه‌باتی بۆ چیه و چی
ده‌وێت. من بۆ ژیانێکی ئازاد و شه‌رافه‌تمه‌ندانه
ده‌مهه‌وێت تێبکۆشم.
پرسیار:-
چۆن ده‌کرێ ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ر ناچار بکه‌ین
که دان به مافه‌کانی ئێمه دابنێن ؟ ئایا ماف
ده‌درێت یان ده‌ستێندرێت؟
نووری فه‌خری:- یه‌که‌م شت که ده‌بیت
بگوترێت ئه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ر
زۆرتری ئه‌و په‌یماننامانه‌ی که باسی مافی
مرۆڤیان تێدا هاتووه و ناچاریان ده‌کات که
په‌یڕه‌ویان لێ بکه‌ن، به کرده‌وه واژۆیان
کردوون و ئیمزایان لێداون. به‌ڵام له به‌ر
ئه‌وه‌ی که هیچ گارانتی و زه‌مانه‌تێک بۆ
به‌ڕیوه بردن و ئیجرا کردنی ئه‌و خاڵانه
نه‌بووه، به ئاسانی هه‌مان ئه‌و مافانه‌یان
پێشێل کردووه و به‌رده‌وامیشن له‌و کاره دا.
ده‌وڵه‌تانی دیکه‌ش به تایبه‌ت ده‌وڵه‌تانی
ڕۆژاوایی، به هۆی قازانجی هاوبه‌شیان له گه‌ڵ
داگیرکه‌رانی کوردستان له وێنه‌ی (ئێران، عێراق،
تورکیا و سوریا) هیچ نا یه‌ژن و هیچ شتێکی ئه‌وتۆ
ناکه‌ن. تازه ئه‌گه‌ر ئیعترازێکیش بکه‌ن و
ناڕه‌زایه‌تیه‌کیش له خۆیان نیشان بده‌ن، ئه‌و
شته قه‌ت نابێته هۆی ئه‌وه که به شێوه‌یه‌کی
بنه‌ڕه‌تی مه‌سه‌له‌ی پێشل‌کردنی مافه‌کانی کوردان
کۆتای‌یان پێ بێت و کێشه‌یه‌که کۆتایی پێ نایه.
ڕه‌نگه ته‌نیا کاریگه‌ریه‌ک که هه‌بێت ئه‌وه
بێت که بۆ وێنه زیندانیه‌ک له زیندان بۆ
ماوه‌یه‌ک له ژێر شکه‌نجه‌ی ده‌وڵه‌تانی
داگیرکه‌ر ڕزگاری بێت.مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه له
وڵاتێک که پێشل کردنی مافه‌کان هه‌یه، هه‌رگیز
مه‌سه‌له‌ی کورد چاره‌سه‌ر نابێت و درووست نابێت
به قسه‌یه‌ک که ئه‌گه‌ر وڵاتێک بیکات له سه‌ر
پێشێلکاریه‌کانی مافی کورد و ئه‌گه‌ر
کاریگه‌ریه‌کیشی هه‌بێت هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌بێت
که گوتم. مه‌سه‌له‌ن تورکیه: ده‌وڵه‌تی تورک له
گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ئه‌گه‌ر بێت و مافی کوردان
بداته به‌رچاو و ڕێز له‌و مافانه بگرێت ڕێگای بۆ
چوونی بۆ ناو یه‌کیه‌تی ئوروپا کراوه‌تر ده‌بێت و
کاریگه‌ریه‌کی باشی ده‌بێت، ئه‌و کاره‌ی
نه‌کردووه. ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه که هه‌موو
کاتێکیش له لایه‌ن دادگای مافی مرۆڤی ئوروپا وه‌ک
پێشێلکاری مافی مرۆڤ مه‌حکوم کراوه، به‌ڵام
دیسانیش ئاماده نییه دان به سه‌ر مافی کوردان
دابنێت و بگره ڕۆژ به ڕۆژ ڕه‌وشه‌که خراپتریش
ده‌بێت. ڕه‌وشی کوردان له ئێران و سوریه‌ش
دیاره، واتا له‌و وڵاتانه‌ی که هیچ گوێیان بو
یاساکان و دادگاکانی ناونه‌ته‌وه‌یی شل ناکه‌ن و
هه‌ر خۆیان قه‌بوڵه و به‌س!.
ئێمه وه‌ختیک که دیمان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له سه‌ر
مه‌سه‌له‌ی مافی کوردان مه‌عامه‌له و بازرگانی
ده‌که‌ن یا ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ریش ئیعترازێک بکه‌ن
کاریگه‌ریه‌کی به‌رچاوی لێ ناکه‌وێته‌وه،
که‌وابوو تێده‌گه‌ین که کوردان که‌سیان نییه جیا
له خۆیان نه‌بێت و هه‌ر خۆشیانن که ده‌بێ بۆ
وه‌رگرتن و وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانی خۆیان چالاک
بن و تێ‌بکۆشن. وه‌ختیک که وه ڵاتانیکه به داخه وه
له سه ر مافی مروڤ معامه له ئه که ن وه له و
مه‌عامه‌له دا هیچ به نه‌فعیان نیه که کورد کۆمه‌گ
بکه‌ن و به‌فریای ئه‌و بکه‌ون ئه‌و وه‌خته‌یه که
رۆڵی کورد بۆ گه‌یشتن به مافه کانی باش
ده‌رده‌که‌وێت. ئاشکرا ده‌بێت که کورد ته‌نیا به
خه‌بات و تێکۆشانی خۆی ده‌توانێت به مافه‌کانی خوی
بگات. ئه و خه باته ده‌بێت به هه‌مو شێوه‌یه‌ک
ببێت. به رێپیوان له شه‌قامه‌کان، به زانیاری دان
به خه لک له بواری مافه ره‌واکانیانه‌وه بۆ گێشتن
به و مافانه، یه‌کگرتن زۆر گرینگه که ئه‌بێت له
ناو خه لک دا ببێت. بو گێشتن بو مافه‌کانی کورد
ئه‌بێت کورد خۆی به باشترین شێوه خۆی به ڕێکخستن
بکا. ئه‌بێت رێکخراوه‌یه‌کی زۆر باش یا چه‌ند
رێکخراوه که له گه‌ڵ یه‌کتر بو گێشتن به مافه‌کانی
کورد کار ده‌که ن دا بندرێت. ئه‌و رێکخراوانه ده
بێت پشت ببەستن بە خەلکی خۆیانه‌وه. ئه‌بێت
هه‌مویان بو گێشتن بۆ مافی کورد تێ بکوشن نه
ته‌نیا له‌م مه‌رحه‌له دا رقابه‌تێکیان نابێت
ببێت به‌ڵکو ده‌بێت له گه‌ڵ یه‌کتر یه‌ک بگرن. چ
کێبه‌رکێیه‌ک وه‌ختیک که هیچ مافێک به ده‌ست
نه‌هاتووه؟! خه‌باتێک که ئه‌و رێکخراوانه به
یارمه‌تی خه‌لک ده‌یکه‌ن ده‌توانێت به هه‌مو
شێوه‌یه‌ک بێت. که‌وابوو ئه‌وه زۆر ڕوونه که ماف
نه ته‌نیا نادرێت، به‌ڵکوو ده‌بێ بستێندرێت و
وه‌رگرتنه‌که‌شی زۆریش سه‌خته و دژواره و کارێکی
زۆری بۆ ده‌وێت.
پرسیار:-
پێناسه‌ت بۆ حیزبه کوردیه‌کان چۆنه له بواری
ماف و ئایا جووڵانه‌وه‌ی کوردی تا چ ڕاده‌یه‌ک
توانیویه‌تی سه‌رکه‌وتوو بێت له هه‌ستاندن یان
ناساندنی ئه‌و شتانه‌ی که به مافی خۆی و
گه‌له‌که‌ی ده‌زانێت؟ نووری نووری
نووری فه‌خری: - پرسیارێکی زۆر جوانه،
ئیمه ده بێت پارچه پارچه ته‌ماشای ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه بکه ین چون له هه‌ر پارچه‌یه‌ک
حیزبیک یا چند حیزب به جیاوازی کاریان کردووه و
ئه‌و وڵاتانه ش هه ر یه‌ک خاوه‌نی شێوازێکی
حکومه‌تی بۆ خۆیانن.
ئه من ئه‌بێت لێره دا ئه‌وه بیژم که له
هه‌لومه‌رجی ئێستێ کورد له کوێ دایه و ڕیشه ی
ئێسته‌ی ئه‌و حیزبانه ده‌توانێت چی بێت. ئێمه
ئه‌زانین که کورد ئێسته له ناو چوار ده‌وڵه‌تی
داگیرکه‌ر دا دابه‌ش کراوه. کورد بو ئه‌وه که
بتوانێت به مافه کانی خوی بگا ئه‌بێت رێکخراوه‌ی
ببێتنونکاری کۆلێکتیڤ بکات، ئه‌بێت بتوانێت
یه‌کگرتویی ببێت بۆ گێشتن به مافه کانی خۆی. ئه‌و
یه‌ک گرتوویه‌ش به هه‌ر ئیدیۆلۆژی و بیروبروایه‌ک
ببێت ده‌کرێت. ئێمه ئه‌زانین که کورد ماهیه‌ت و
ناسنامه‌ی له لایه‌ن هیچ یه‌ک له و وڵاتانه نبه
فه‌رمی ناناسرێت، مافێکی پێ نه‌دراوه، که‌وابوو
ئه‌و حیزبانه ئاله‌م قۆناغه دا نه ته‌نیا نابێت
دژایه‌تی و ڕه‌قابه‌تیان بێت به‌ڵکوو ده‌بێ زۆریش
یه‌کگرتووییان بێت. بوونی حیزبێک وه‌کو حیزبێکی
کشوه‌رێکی دێموکراتیک وه‌ختێک مه‌عنا په‌یا ده‌کات
که وڵاتێکی ئازاد کراو ببێت، یا وه‌ڵاتێک بێت که
به کورد مافه‌کانی دابێت. ئێستێ حیزبه کوردیه‌کان
له کوردستان دا ئه‌بێت خویان وه‌کو سه‌رچاوه‌ی خه
بات و تێکوشان بو ئازادی و گه‌یشتن به مافه‌کان
ببینن و به هه‌ر بیرێکه‌وه بن ئه‌بێت که به
پشتیوانی خه‌ڵک به مافی کورد بگه‌ن. چون کێشه‌ی
ئێستای کورد کێشه‌ی حیزبایه‌تی نییه، ئامانج له
خه‌بات
و تێکوشانه بو گێشتن به مافه کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی
کۆیله کراو و بنده‌سته. گه‌یشتن به ئازادی
خه‌باتی ده‌وێت و رێکخراوه‌ی خه‌باتکاری ده‌وێت،
پارتی ده‌وێت، پشت به‌ستن به خه‌ڵکی ده‌وێت و
سه‌رۆکی و ڕێبه‌رانی وشیار، زانا،، تێگه‌یشتوو،
فیداکار و له‌خۆبردووی ده‌وێت. ئێسته که باسی
سه‌رچاوه‌ی حیزبه‌کانمان کرد له کوردستان. دێین و
به‌و مه‌بنایه ته‌ماشای ئه‌وه ئه‌که‌ین که بزانین
حیزبه‌کان چیان کردووه له‌و بواره‌وه؟
له پارچه ی تورکیه ئه‌توانین بڵێن که پ ک ک له
هه‌مو حیزب و ڕێکخراوه‌کانی که باشتر توانیویه‌تی
بۆ کورد وه‌جوڵێته‌وه. پ ک ک به خه‌باتی چه‌ندین
ساڵه‌ی بێ وچان و فراوانی خۆی نیشانی داوه که
فه‌لسه‌فه‌ی ساز بونی بۆ گێشتن به مافه‌کانی
ڕه‌وای کوردان بووه، نه‌ک ته‌نیا له به‌ر خاتری
مه سایلی سیاسی و کاریگه‌ری وه‌رگرتن له
هه‌لومه‌رج. ئه بێت تماشا بکه‌ین که گه‌ریلایه‌کی
کورد که له شاخ شه ڕ ده‌کا یا سه‌رۆ و
ڕێبه‌ره‌کانیان که ٢٠ سال زیاتره له شاخه‌کانن یا
له زیندان دان، هه‌موو کاتێک له سه‌خترین و
ناله‌بارترین شه‌ڕایت و هه‌لومه‌رجدا ده‌ژین، چ
ئامانجێکیان هه‌یه جیا له خه‌بات و تێکۆشان بۆ
خه‌ڵکه‌که‌یان نه بێت و به پشت به‌ستن به
خه‌ڵکه‌وه؟ هه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له بووه‌ته هۆی
ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکیش له پشتی بێت. پ ک ک
توانیویه‌تی که کورد که خه‌ریک بو ئاسیمیله
ده‌بوو و ده‌تواوه بژیه‌ته‌وه و ئه‌مجاره‌یان
به هێزێکی گه‌وره‌تر له هه‌موو مێژووی تێکۆشان،
هه‌ستێته‌وه سه‌ر پێ. ده‌بوو کورد له تورک بوون
ڕزگاری هاتبا و توانیشی که روحی نه‌ته‌وایه‌تی
کوردان له ئاستێکی به‌ربڵاو زیندوو بکاته‌وه.. پ
ک ک توانی که مه سه له ی پی شێلکاری ده وله تی
تورک له باکوری کوردستان به دنیا بناسێنێت به شێوه
یه ک که ئێستێ ده‌وڵه‌تی تورک و دنیا به کورد
وه‌کوو گه‌وره‌ترین پرس و موشکیلی تورکیا باسی لێ
بکرێ له حالێک دا زه‌مانێک به هیچ شێوه‌یه‌ک بۆ
تورکیا قه‌بول نه‌ده‌کرا که کوردیش هه‌بێت له
چوارچێوه‌ی ئه‌و وڵاته دا. ئێستێ که کورد
ده‌ناسریت له دنیا دا زۆری به خاتری تێکوشانی پ ک
ک یه. پ ک ک نیشانی داوه به دنیا که مه‌سه‌له‌ی
کورد مه‌سه‌له‌یه‌کی جددیه و گرینگه که ئه‌بێت
دروست بکرێت. ئه‌و کارێکی مێژووییه که
ڕێکخراوێکی کوردی وه‌ک پ ک ک توانیویه‌تی کارێک
بکات که کورده‌کان خۆیان بناسنه‌وه، توانی
ئه‌ده‌بیاتێکی به هێز له کوردایه تی دا نه ک هه ر
له باکور به‌ڵکو له پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش
به تایبه‌ت له سوریه و ئێران ساز بکات. به
خه‌باتی هه‌ر ڕۆژه ی ئه‌م پارته کوردیه، رۆژ به
ڕوژ تورکیه زۆرتر به چۆک دا دێت و مقاومه‌تی خۆی
زورتر له ده‌ست ده‌دات و راسته‌خۆ یان ناراسته‌وخۆ
ناچار بووه که زۆرتر دان به مافه کانی کورد دا
ده‌نێت. به جوریک که وه‌ختێک که ئیمه سایته
ڕه‌سمیه تورکیه‌کان ده‌خوێنینه‌وه نوسراویکی زۆر
ده‌بینن که هیچ به ئاشکرا باسی مه‌سه‌له‌ی کوردان
ده‌که‌ن ( ئه‌گه‌ر به دژایه‌تی و کینیشه‌وه
نووسرابێت ). به‌شێک له‌وان ته‌نانه‌ت باسی ئه‌وه
ده‌که‌ن که ئایا کورد و تورک له وه زیاتر
ده‌توانن به‌و شێوه‌یه به یه‌که‌وه بژین. یان
گۆڕانکاریه‌ک پێویسته.. که‌وابوو ڕێکخراوه‌ی
کوردی و خه‌باتی کۆلێکتیڤ زۆر زۆر گرینگه که
هه‌بن له پێناو سه‌پاندنی خواسته‌کانی نه‌ته‌وه‌ی
کورد و وه‌ک نموونه‌ی سه‌رکه‌وتووش پ ک ک توانیویه
تی زۆر باش کار بکات به تایبه‌ت له به‌شی باکووری
وڵاته‌که‌مان.
به‌ڵام له باره‌ی به‌شی باشور: دیاره ئه‌وان (
دوای لێدانی سه‌دام له لایه‌ن ئامریکاوه)
توانیوانه تا حه‌دێکی زۆر به مافه‌کانیان بگه‌ن.
دیاره ڕۆڵی حیزبه کوردیه‌کان و پێشمه‌رگه و
پشتیوانی و فیداکاری خه‌لکیش زۆر زۆر گرینگ بووه
و گه‌لێک خوێن به‌و هۆیه له باشوور دراوه.
له به‌شی روژهه‌ڵات: ئه‌گه‌ر مێژووی له ٣٠ سال له
مه پێشه‌وه تا ئێستێ ته‌ماشای بکه‌ین ده‌بینین که
ڕێکخراوه کوردیه‌کان و به تایبه‌ت خه‌باتی خه‌ڵک
و پێشمه‌رگه، ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه بۆ
به‌ره‌نگاری له دژی داگیرکه‌ران، به‌ڵام مه‌خابن
ئه‌مڕۆکه پارته کلاسیکه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان تووشی په‌رته‌وازی هاتوون و ڕۆڵی
شۆڕشگه‌ریان تێ دا به‌دی ناکرێت. ئێمه ده‌بینین
که ئه‌م حیزبانه مه‌خابن ئه‌مڕۆ نه‌یانتوانیوه
به‌و شێوه‌یه سه‌رکه‌وتو بن. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه
که ئیتر ئه‌و پتانسێله‌یان نییه که فشارێکی
ئه‌وتۆ بخه‌نه سه‌ر ئێران و به هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی
جددی ناژمێردرێن. ئه‌وان له‌و قۆناغه دا که توشی
ئۆردوگانشینی و پاسیڤ بوون هاتوون و هه‌ر ڕۆژه
لقێک له‌م و لقێک له‌و جیا ده‌بێته‌وه، ناتوانن
ئیتر کاری کۆلێکتیڤ بکه‌ن و ڕۆڵی گرینگی
ڕێبه‌رایه‌تی کردن و وه‌دی هێنانی یه‌کیه‌تی
خه‌بات و یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌ییان پێ ناگێڕدرێت،
هه‌ر بۆیه‌ش ناتوانن کوردان بگه‌یه‌ننه ئاستی به
ڕێکخستن بوون، وشیاری و مافه‌کانیان.هه‌ڵبه‌ت له‌و
چه‌ند ساڵه‌ی دوایی دا به ساز بوونی په‌ژاک،
جارێکی دیکه پرسی کوردان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
و ئێران ته‌نانه‌ت له ئاستێکی ناونه‌ته‌وه‌یی دا
مه‌تره‌ح بۆوه و ئه‌م ڕێکخراوه نوێیه توانی که
له شه‌ڕایه‌تی دژواری زاڵ بوون و په‌ره گرتنی
فاشیزمی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و باڵ کێشانی سێبه‌ری بێ
باوه‌ڕی به خه‌بات، جارێکی دیکه ڕووحی
نه‌ته‌وه‌یی کوردان زیندوو بکاته‌وه و گیانێکی
تازه‌ی به خه‌ڵک و به تایبه‌ت جه‌وانان به‌خشی.
په‌ژاکیش وه‌ک پ ک ک، توانی که مه‌سه‌له‌ی کورد
که به ساڵان بوو به شێوه‌ی جددی کاری بۆ
نه‌کرابوو، بۆ گه‌یشتن به مافه‌کانی به
ئه‌ده‌بیاتێکی تازه پێش بخات و به‌خته‌وه‌رانه
ڕۆژ به ڕۆژیش ئه‌م خه‌باته په‌ره ده‌ستێنیت.
هه‌ڵبه‌ت ئێستێ ماویه‌تی که خه‌باتی ئه‌و حیزبه‌ش
بتوانێت له سه‌ر دان پێدانی ده‌وڵه‌تی ئێران
کاریگه‌ری ببێت. به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر پێش دانانی
ئه‌و حیزبه چاو لێ بکه‌ین ده‌بینین که با وجودی
ئه‌وه که حیزبه‌کان بو کورد تێده‌کوشان، به‌ڵام نه
ته‌نیا یه‌ک گرتوییه‌ک نه‌بو، به‌ڵکو یه‌کتریشیان
بۆ ته‌حه‌ممول نه‌ده‌کرا! بۆ وینه من پێم وایه
که ئه‌گه‌ر ئه‌وان له قوڵایی مه‌سه‌له‌ی کورد تێ
بگه‌یشتنایه، بیانزانیایه شتیکی زۆر گرینگتر له
حیزبایه‌تی هه‌یه به ناوی مافی کورد، له گه‌ڵ یه
کتر شه‌ڕیان نه‌ده‌کرد. ئه و کاره گه‌وره‌ترین
زه‌ربه‌ی له خه باتی کورد دا. ئێمه ئێسته‌یش
ده‌بینین که دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ش ئێستێش
ده‌رسیان له‌و مه‌سه‌له وه‌رنه‌گرتوه و هه‌ر یه‌ک
بون به زۆرتر له چه‌ند تیکه ! ئه‌و هه‌ڵه‌یه له
رۆژئاواش کراوه، به شێوه‌یه‌ک که وه‌ختێک یه‌کێک
له راپۆرته کانی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ
ده‌خوێنیته‌وه ئه‌نوسێت که یه‌کێک له هۆکاره‌کانی
نه‌گێشتنی کوردان به مافه‌کانیان له سوریه،
جیاوازی و ئیختلافاتی ئه‌و حیزبانه ئه‌وێ
بووه!!!.
پرسیار:
- په‌یوه‌ندی ده‌سهه‌ڵات و کۆمه‌ڵگا و
جووڵانه‌وه‌ی مه‌ده‌نی له بواری مافه‌وه چۆنه؟
ئایا له یه‌ک جوودان و جیاوازن؟ ئه‌گه‌ر ئه‌رێ،
تا چ ڕاده‌یه‌ک؟
نووری فه‌خری: - ئه‌من هه‌ر به‌و
شێوه‌یه که له وڵامی پرسیاری پێش‌و دا گوتم، له
سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌م که ئه‌بێت په‌یوه‌ندیه‌کی زۆر
نزیک بله نێوان حیزبه کان و جوڵانه‌وه‌ی
مه‌ده‌نی ببێت. ئه‌بێت حیزبه‌کانیش ئیعترازی
مه‌ده‌نی وه‌ڕێ بخه‌ن و پشتیوانی له خه‌باتکارانی
مه‌ده‌نی و ڕێکخستنه‌کانیان بکه‌ن. ئه‌گه‌ر
حیزبه‌کان ئامانجیان به ده‌ست هێنانی مافه‌کانی
کورد بێت نه ته‌نیا ئه‌توانن به هه‌ر بیروبڕوا و
ئیدیۆلۆژیه‌که‌وه له گه‌ڵ یه‌کتر کار و هاوکاری
بکه‌ن، به‌لکو ئه‌و وه‌خته ده توانن زۆر پشت ببه
ستن به جوڵانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌وه. له لایه‌کی
دیکه جوڵانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه که خه‌ڵک به
مافه‌کانی ڕه‌وای خۆیان ده‌ناسێنێت و به ناسینی
مافه‌کانیانه که خه‌ڵک ده‌توانن باشتر له هۆکاری
خه‌باتی حیزبه‌کان تێبگه‌ن و له به هێزتر بونی
حیزبه کان به شداری بکه‌ن. که‌وابوو هێزی
حیزبه‌کان له گه‌ڵ جوڵانه‌وه‌ی مه‌ده‌نی بۆ کوردان
له یه‌ک جودا نین و ئه‌و دوانه به پشت به‌ستن به
یه‌کتر ده‌توانن بو گێشتن به مافه کان کار بکه ن.
پرسیار:-
خۆتان له بواری مافه‌وه کارتان کردوه، روشی مافی
مروڤ له ئیران و روژهه لاتی کوردستان چون هه لده
سه نگێنن؟
نووری فه‌خری: - ئه‌وه‌له‌ن حکومه‌تی
ئێران حکومه‌تێکی ئیدئولوژیکه که له سه‌ر ئه‌ساسی
ئیدئولوژیای ئیسلامی دامه‌زراوه. له ئیدئولوژی
ئیسلامی دا قه‌واعیدێکی تێدایه که دژایه‌تیان له
گه‌ڵ بنه‌ما و پێوانه‌کانی مافی مروڤ هه‌یه. له
ئیسلام دا مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین نییه، ناتوانی
گوڕانکاری له بیر‌و بڕوات دا بکه‌ی، له سێداره‌دان
و ته‌نانه‌ت به‌رده‌باران کردنی تێدایه. له
هه‌موو بواره‌کانی تاکه‌که‌سی ژیانی ئینسانه‌کان
دا دخاله‌تی هه‌یه. زۆر شتی هه‌یه که له گه‌ڵ
دونیای ئه‌مڕۆ دا ناخوێنێته‌وه ( وه‌ک چه‌ند ژنی
بۆ پیاو و ...هتد) هه‌ر له به‌ر ئه‌وانه‌یه که
ئه‌بێت دین له سیاسه ت جیا بێت و بیر‌و بۆچونی هه‌ر
که‌س نابێت دخاڵه‌ت له سیاسه‌تدا بکا. ئێرانیش
حکومه‌تێکی ئیدئولوژی هه‌یه و رێبه‌رێکی هه‌یه
که به ته‌واوی ئیختیاراته‌وه و تا ئاخری ته‌مه‌نی
ده‌توانێت رێبه‌ری خه‌ڵکی ئێران بێت! ئێسته له ناو
حکومه‌تێکی وادا وه‌ختێک که خه‌ڵکی نارازی بێت و
ئه‌ویان نه‌وێت له‌وه زیاتر، قاعده‌ته‌ن بیروبڕوای
جیاواز سه‌رکوت ده‌کات و ئه‌گه‌ر ناڕه‌زایه‌تی
خه‌ڵک ببینێت، ناڕازیه‌کان وه‌کو دوژمنێک له به‌ر
چاوی خۆی ده‌بینێت که ئه‌بێت تا ده‌توانێت له
به‌ینیان به‌رێت. به‌و شێوه پێشیلکاری مافه‌کانی
مرۆڤ دوا هه‌لبژاردنه‌کانی سالی 1388 زۆر زۆرتر
بون له ئێران. وه‌له‌وه به دوا حکومه‌تی ئێران
زورتر خه لکی به چاوی دوژمنی خۆی ده بینی. من خۆم
ئه‌مساڵ له زانکۆی تاران بووم و کاتێک که
ڕێپێوانه‌کانی خه‌ڵک له تاران ده‌ستی پێ کرد به
چاوی خۆم شاهیدی ئه‌و بێ ڕه‌حمیانه بووم که
ده‌وڵه‌ت له دژی خه‌ڵکی بێ چه‌ک و مه‌ده‌نی
ئه‌نجامی دا. ده‌وڵه‌ت به چاوی شه‌یتان و
دوژمنێکی مه‌ترسیدار له خه‌ڵکی ده‌ڕوانی و به
ئاسانی جه‌ماوه‌ریان ده‌دایه به‌ر ده‌سڕێژی
گولله و ئه‌وانه‌ش که ده‌ستگیر ده‌کران، به
سه‌ختی لێیان ده‌درا و شکه‌نجه ده‌کران. ڕه‌حمیان
ته‌نانه‌ت به ژنان و منداڵانیش نه‌ده‌کرد.ئه‌وه
ڕاستی حکومه‌تێکی ئیسلامیه، جا بزانه ئه‌گه‌ر
له تاران وا بکه‌ن، له کوردستان ده‌بێ ڕه‌وش چۆن
بێت. چالاکانی کورد ئێعدام ده‌کرێن، دارستانه‌کان
ده‌سووتێنن، ئۆپێڕاسیۆنی سه‌ربازی و شکه‌نجه‌ی
گیراوان و زۆر کردنی به‌سیج و برسیه‌تی و خولاسه
هه‌ر دڕنده‌یی و دڕنده‌یی کاریانه.
پرسیار:-
ئێستا خه‌ریکی خوێندنی مافن له زانکۆیه‌کی وڵاتی
سوێد، جیاوازی خوێندنی ماف له ئێران و وڵاتێکی
ئوروپایی له چی دایه؟ ئایا زۆر جیاوازن؟
نووری فه‌خری: - خوێندنی ماف له ئێران
و وڵاتێکی ئوروپایی جیاوازیه‌کی زۆری هه‌یه. ئێمه
خۆ ئه‌زانین که ئێران حکومه‌تێکی ئیسلامیه و
زۆرداریه که له یاساکانی، مافه کانی مروڤی پێ
شێلکاری کراوا. ئێمه ده‌بینین که بۆ وێنه مافی
مرۆڤ ئێژێت که بیر‌و بڕوا ئازاده و نابێت که
که‌سێک به خاتری ڕوانگه و باوه‌ڕه‌کانی بگیرێت یا
ئئه‌گه‌ر که‌سێک پێی خوش بو ده‌توانێت بیر‌و بڕوای
خۆی بگوڕیت. یا ئه‌وه که هیچ ده‌وڵه‌تێک ناتوانێت
که به بنه‌مایه‌کی دینی دا بندرێت که مانعی ئه‌وه
ببێت که به‌شێک له خه‌ڵک که به جورێکیکه
بیرده‌که‌نه‌وه، مافه‌کانی خۆیان به‌ڕێوه ببه‌ن.
وه‌ختێک که ده‌وڵه‌تی ئێران ئیسلامیه و ده‌یهه‌وێ
دایمه خۆی وه‌کو ده‌وڵه‌تێک به خه‌لک بناسێنێت که
هه‌مو شتێکی ڕاسته و شتێک له‌و راستتر نیه، پێش له
ڕاستیه‌کان ده‌گرێت و نایهه‌وێت که که‌س ئه‌و
یاسایانه‌ی ره‌ت بکاته‌وه یا ره‌خنه‌یان لێ
بگرێت. بو ئه‌وه که مه‌شروعیه‌تی خۆی له ناو خه‌ڵک
دا رابگرێت. که‌وابوو وه‌ختێک که به‌حسی خوێندنی
ماف یا زانستی مرۆیی دێته پێش ده‌یهه وێ ئه‌وانیش
به پێی بنه‌ماکانی یاسای ئیسلامی ببن وه ده‌ست
ده‌کا به سانسۆریان. به له به‌ر چاو گرتنی ئه‌م
شتانه که گوتم ده‌رده‌که‌وێت که خوێندنی ماف له
ئێران و له ئوروپا جیاوازیان چیه؟. له زانکۆکانی
ئێران ئه‌وه ناخوێندرێت که له یاساکانی ئیسلامی
ئێران یا ده‌وڵه‌تی ئێران مافی مروڤ پێشێل ده‌کات
و ڕه‌خنه گرتن و ته‌نانه‌ت بیری ڕه‌خنه گرتن
له‌مانه قه‌ده‌غه و بڤه‌یه ! له ڕاستی دا
خوێندنی مافی مرۆڤیش له ئێران سانسوور ده کرێت و
به گوێره‌ی یاسای ئیسلامی ئێران چاوی لێ ده‌کرێت.
به‌ڵام خوێندنی ماف له ئوروپا هیچ سانسۆڕێکی له
سه‌ر نییه و هیچ به‌ربه‌ستێکی نییه بۆ ڕه‌خنه
گرتن یان بیر کردنه‌وه.تۆ ده‌توانی له ناو وڵاتێک
دا که مافی مرۆڤ تا راده‌یه‌کی زۆر به کرده‌وه
پراکتیزه کراوه و ڕۆژانه به‌ڕێوه به
شێوه‌یه‌کی ئاکادێمیک و به دوور له ده‌مارگژی
ئیدیۆلۆژیک و ئایینی، وانه‌کانی مافی مرۆڤ
بخوێنیت و له هه‌ر شتێک که مافی مرۆڤ پێشێل ده کات
ڕه‌خنه بگریت.
پرسیار:
- ئایا به ڕای ئێوه کوردان مافی ئه‌وه‌یان
هه‌یه که خاوه‌نی وڵات و ده‌وڵه‌تی خۆیان بن؟
نووری فه‌خری: - جواب دانه‌وه به‌و
پرسیاره پێویستی به قسه و باسێکی زۆر هه‌یه که
لێره دا به ته‌واوی و به وردی ناگونجێت. به لام
ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێت ته نیا کورته‌یه‌ک بڵێین ئه
بێت بڵێین که: بۆ ئه‌وه‌ی که کورد خاوه‌ن ده‌وڵه ت
ببێت ئه‌بێت سێ فاکتۆر ببێت: ١- جیاوازی زمانی
کولتوری له گه‌ڵ به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی
که تێیدا هه‌یه بیبێت، که ئێمه ده‌یینین که
جیاوازیه‌کی زۆر هه‌یه به له نێوان کورد و فارس
(له ئێران) کورد و تورک له تورکیه وه کورد و
عه‌ره‌ب له سوریا و له عێراق. ٢- کورد ه کان خو به
یه ک بزانن و ئیحساسی نزیکایه‌تی بکه‌ن له بهه‌نی
یه‌کتر دا، خویان به میلله‌تێک ئه‌بێت بزانن،
خویان به ئیرانی، عێراقی یا تورکیه یی نه‌زانن.
ئه‌و ئیحساسه‌یان ببێت که وڵاتانی ئێران و تورکیا
و عێراق و سوریا داگیرکه‌رن و کورده‌کان ئه‌بێت
یه‌کبگرن و ببن به یه‌ک. ٣-سێهه‌مین فاکته‌ر
ئه‌وه‌یه که پێشێلکارێکی زۆر و بنه‌مایی مافی
کورد بکرێت هه‌ر له به‌ر خاتری ئه‌وه که کوردن، به
خاتری ئه‌وه که جیاوازن له زۆرینه یان
ئه‌کسه‌ریه‌ت، وه هیچ نه قشێکیان نه بێت له هه
لسوڕاندنی مافه‌کانیان نوێنه‌رێکیان نه‌بێت له ناو
ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی دا. ئه‌وه زۆر ڕوونه که له
هه‌ر چوار وڵاته‌که مافێک نه‌دراوه‌ته کوردان، له
هه‌ر چوار وڵات کوردانێکی زۆر به ده‌ست ئه‌و
ده‌وڵه‌تانه کوژراون، له‌ناو چوون، ئاسیمیله
کراون، له خراپترین وه‌زعی ئابوری دان و به سه‌ختی
ژیانیان به‌رێوه ده‌چێت... ده‌بینین کورد هه‌ر سێ
فاکتوری هه‌یه که به ناوی میلله‌ت یا خه‌ڵک
بناسرێت، نه‌ک که‌مه نه‌ته‌وه. وه‌ختێک که به
ناوی خه‌ڵک ناسرا، ئه‌و وه‌خته بله سه‌ر بنه‌مای
بڵاڤۆکی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و
ره‌ئی دادگای نێو نه‌ته‌وه‌یی ، مافی ئه‌وه‌ی
هه‌یه که جیاببێته‌وه و خۆی وه‌کو وڵاتێک
بناسێنێت به دنیا.
پرسیار:
- ئایا له باری حقوقییه‌وه خه‌باتی چه‌کداری بۆ
وه‌ده‌ست هێنانی مافی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ڕه‌وایه یان
ده‌که‌وێته خانه‌ی تێڕۆڕ؟ تا چ ڕاده‌یه‌ک خه‌باتی
چه‌کداری ده‌توانێ ڕه‌وا بێت؟
نووری فه‌خری: - گوتمان که له لای هه‌ر
چوار ولاته‌کانی ئیران، عێراق، تورکیا و سوریه‌وه
زوڵم و زۆر ده کرێت و پێشێلکاری مافه‌کان زۆر ده
کرێت، هه ر رۆژ خه‌ڵکانێکی زۆر ده‌کوژرێن. دوژمن
ڕاوه‌ستانی نییه و هه‌میشه خه‌ریکی ئاسیمیلاسیونی
کوردن. وه‌ختێک ئه‌و شتانه ڕو ده‌دات هه‌میشه له
کوردستاندا به پێی بۆچوونی زانیارانی
ناونه‌ته‌وه‌یی مافی نه‌ته‌وه‌کان و به گوێره‌ی
چه‌ندێک له خاڵه‌کانی بڕیاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان، کوردانیش وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌کی
بن ده‌ست مافی خۆ پاراستنیان ده‌بێ هه‌بێت. به‌و
شێوه‌یه کوردیش مافی ئه‌وه په‌یدا ده‌کات که بۆ
گێشتن به مافه‌کانی و بۆ ئه‌وه که له ناو نه‌چێت
چه‌ک هه‌ڵگرێت و خه‌باتی چه‌کداری بکات و له
به‌رامبه‌ر ئه‌رته‌شه داگیرکه‌ره‌کان دا مافی خۆ
پاراستنی هه‌بێت. که‌وابوو چه‌ک هه‌ڵگرتن و شه‌ڕی
نیزامی له دژی ده‌وڵه‌تێکی داگیرکه‌ری کوردستان
ناکه‌وێته خانه‌ی تێڕۆڕ، به‌ڵکوو ئه‌وه
شێوازێکه که داگیرکه‌ر به سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی
داگیرکراو و بنده‌ستی دا سه‌پاندووه و هێرشێکه
که له لایه‌نی به‌رامبه‌ره‌وه ده‌ستی پێ
کردووه و لایه‌نه‌که‌ی دیکه حه‌قی هه‌یه دیفاع
له هه‌بوونی خۆی بکات، به تایبه‌ت له قۆناغێک
دا که ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌که ڕێگا به
نه‌ته‌وه بنده‌سته‌که نادات که به شێوه‌ی
ئاشتیخوازانه داوای مژافه‌کانی بکات و بگره حاشا
له هه‌بوونیشی ده‌کات ! خه‌باتی چه‌کداری کاتێک
به تێڕۆڕ ده‌ژمێردرێت که خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و
که‌سانی بێ چه‌ک به ئانقه‌ست بکوژرێت، کارێک که
ڕژیمه‌کانی ئێران و تورکیه ڕۆژانه له
سنووره‌کان و شه‌قامه‌کان و زیندانه‌کان ده‌یکه‌ن
و ئه‌مه‌ش تێڕۆڕی ده‌وڵه‌تییه. ئه‌گه‌ر بێت و
جووڵانه‌وه‌ی کوردیش خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و بێ چه‌ک
به ئانقه‌ست بکوژێت، ئه‌و کاته‌یه که
کرده‌وه‌که‌یان ده‌که‌وێته خانه‌ی تێڕۆڕ و مافی
خۆ پاراستنی ڕه‌واش ناتوانێ ئه‌مه ته‌وجیه بکات.
پرسیار:
- کوردان تا چ ڕاده‌یه‌ک له باره‌ی خۆیان و
مافه‌کانیان وشیارن و زانیاریان هه‌یه؟
نووری فه‌خری: - به بۆچوونی من کوردان
ئێسته‌یش به‌و شێوه‌ی که ئه‌بێت مافه‌کانیان بناسن
نه‌یان ناسیوه و پێویسته که زانیاریه‌کی زۆرتر
بدرێت به کوردان له باره‌ی مافه کانیانه‌وه. به
تایبه‌تیش ئه‌و کوردانه‌ی که تا ڕاده‌یه‌ک
خه‌ریکه له پڕۆسه‌ی ئاسیمیلاسیۆنی ئه‌و چوار
ده‌وڵه‌ته دا له ناو ده‌چن و زمان و کولتوری
خۆیان خه‌ریکه له بیر ده‌چێته‌وه. هه‌روه‌ها
ده‌بێت به کوردان ئه‌و زانیاریه بدرێت که خۆیان له
به‌ینی خۆیان مافی یه کتر پێشێل نه‌که‌ن و ڕێز بۆ
ماف و که‌سایه‌تی یه‌کتر دابێن. ئه‌وه شته
پێویستی به کاری زۆره و هێز و پتانسێل و کاتێکی
زۆری ده‌وێت که دروست ببێت. پرسیار: - ئایا
په‌یوه‌ندیت به هیچ ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤیی له
کوردستان و ئوروپا هه‌یه؟ نووری فه‌خری: - من له
سوێد په‌یوه‌ندیم به کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد
له ئوروپا هه‌یه و له گه‌ڵ ڕێکخراوی
ناونه‌ته‌وه‌یی ئه‌منیستی ئینترنشنالیش کار ده‌که
م.
پرسیار:
- ئایا پێت وا هه‌یه که ئه‌گه‌ر ڕێکخراوێکی مافی
مرۆڤیی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چالاک بێت، بتوانێ
درێژه به کار و چالاکیه‌کانی بدات، له کاتێکدا
که که‌سێکی وه‌ک مه‌حه‌مه‌د سه‌دیق که‌بودوه‌ند
به هۆی ساز کردنی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان
زیندانی کراوه؟ به گشتی ئایا زه‌مینه‌ی چالاکی
ڕێکخراوی مه‌ده‌نی ئاشکرا له ئێران دا
چه‌نده‌یه؟
نووری فه‌خری: - به نه‌زه‌ری من که
له‌م سه‌رده‌م و قۆناغه دا که پێشێلکاری مافی
کورد له ئێران له توندترین ئاستی خۆی دایه و
ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و خامه‌نه‌یی له
وڵامی هه‌ر جۆره ناڕه‌زایه‌تی و ئیعترازێک که به
کاره‌کانیان بکرێت زۆر حه‌ساسیه‌ت نیشان ده‌ده‌ن،
ئه‌و رێکخراوانه وه‌کو شتێک ده‌بینن که
ده‌یانهه‌وێت ئه‌ساسی ده‌وڵه‌ت و به قه‌ولی خۆیان
یه‌کیه‌تی خاکی ئێران نیشانه بگرن! که‌وابوو به
هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌وڵه‌تی دیکتاتۆڕی ئیسلامی
ناهێلێت که هیچ رێکخراوێکی مه‌ده‌نی موعته‌ریز له
وێنه‌ی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ له کوردستان سه ر هه‌ڵ
بدا، یان ئه‌گه‌ریش ساز بێت به گرتنی ئه‌ندامان و
هه‌ڕه‌شه و زیندانی کردنیان سه‌رکووتیان ده‌کات و
ناهێڵێت که چالاک بن و کار بکه‌ن. هه‌ڵبه‌ت من
ناڵێم که نابێ کار بکرێت، به پێچه‌وانه‌وه
ده‌بێ په‌ره به خه‌بات بدرێت به تایبه‌ت له
بواری مافه‌کانی مرۆڤ، به‌ڵام راستیش ئه‌وه‌یه
که ده‌یبینین و زه‌مینه‌ی ڕێکخراوی تێکۆشه‌ر و
ڕه‌خنه‌گری ئاشکرای مه‌ده‌نی له ئێران دا نییه و
زۆرتر ڕێکخراوه‌کان به ناچار ڕوویان له
شاراوه‌یی بوون و ژیرزه‌مینی بوون کردووه‌ته‌وه.
پرسیار:-
داهاتوو چۆن ده‌بینی؟
نووری فه‌خری: - داهاتوی کوردوستان
په‌یوه‌ندی به ئاستی خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستان و
ڕێکخراوه‌کانی هه‌یه. ئه‌وه خه‌باتی خۆمانه بۆ
گه‌یشتن به مافه‌کانمان که پێوانه‌یه و ئه‌مه
هه ڵده‌سه‌نگێنێت. تا فیداکاری و خه‌باتی کوردان
بۆ گێشتن به مافه‌کانیان زۆرتر بێت و پته‌وتر بێت،
داهاتوی کوردستان ڕوونتره. من ده بینم که خه‌باتی
ئێمه‌ی کورد له ناو خۆی وڵات تا حه‌ددێک به باشی
ده‌ڕواته پێش، هه‌لبه‌ته ئه‌وه له هه‌ر به‌شێک و
پارچه‌یه‌کی کوردستان به شێوه‌ی جیاواز به‌ڕێوه
ده‌چێت. بۆ وێنه به شی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات کات و
ڕه‌نج و به ڕێکخستن بوون و تێکۆشانێکی زۆرتری
پێویسته. له به‌شی باکور خه‌باتی خه‌ڵکی کورد به
هێزتر و خێراتر به‌ره‌و ئازادی ده‌چێته پێش که
جێگای هیوایه‌کی زۆر هه‌یه له‌و به‌شه‌ی
وڵاته‌که‌مان.به گشتی ده‌بێت بڵێن که رۆژ به رۆژ
خه باتی کورد بۆ گه‌یشتن به مافه کانی پته‌وتر
ده‌بێت که ئه‌وه جێگای ئومیدێکی زۆره. به قه‌ولی
مامۆستا فه‌رزاد که‌مانگه‌ر" ئاسۆ ڕوونه".
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|