|
"قسه‌ی هه‌ق ره‌قه"
له نامه‌یه‌کدا بۆ چه‌توون:هه‌زار و یه‌ک جالاکی مه‌ده‌نی دژی جاش و کۆنه جاش
و ئیسڵاح ته‌ڵه‌بی لایه‌نگری حکوومه‌ت، پشتیوانی له دیفاعی ره‌وا ده‌که‌ن
چه‌توون
-
مام چه‌توون چۆنی
-
شه‌ریف مام خۆتی له خۆڕا پیرم مه‌که،
-
باشه، هه‌تیو ته‌حه‌مولی گاڵته‌شت نه‌ماوه. ماوه‌یه‌که نه‌مدیوی، له چیای
!
-
وه‌ک برادرانی سلێمانی ده‌لێن، له عه‌لاگه‌دام. ئه‌وه چیه زمانت گۆڕیوه
-
هه‌یهوو، به‌سیکه، پرسیم چۆنی.
-
ڕاستت ده‌وێ ،ئه‌مجاره باش نیم.
-
به‌لا دووره ،نه‌وه‌ک په‌تاکه تۆشی گرتوه‌ته‌وه.
-
کوره په‌تای چی. ئێمه مانان که‌ی ده‌زانین په‌تا و مه‌تا چی‌یه، من په‌ستی
ئه‌وه‌م که هێندێک ماڵپه‌ڕ به‌ناوی ئازادیی ده‌ربڕین، بون به بلندگوی جاش و
جاشوولکه‌کانی حکوومه‌ت.
-
مه‌به‌ستت ئه‌و نامه‌یه که دوو کۆنه جاشی ئێستا ئیسلاح ته‌له‌بی لایه‌نگری
حکوومه‌ت بۆ سه‌رۆکی په‌ژاکیان ناردوه.
-
کوره شه‌ریف له‌خۆڕا نی‌یه هێشتا تۆی پێشمه‌رگه‌ی ساده‌م له رێبه‌رانی نان
به قه‌رزده‌ر و هه‌لپه‌رست ،پێ سیاسی تر و ڕاستگۆتره، وه‌ڵا ده‌ڵێی له دڵی
مندای.
-
ئه‌رێ چه‌توون بۆ پێت وایه هه‌رکه چوار قسه‌ی زلی نه‌کرد و ناوی دوو کتێب و
چوار گه‌وره پیاوی نه‌هێنا، ئیتر هیچ نازانێ.
-
شه‌ریف گیان بوختانم پێ مه‌که، خۆت ده‌زانی تۆ هه‌میشه لانیکه‌م لای من
قه‌دری خۆت هه‌بوه. به‌ڵام به‌ڕاستی ڕات له‌سه‌ر ئه‌و نامه‌یه چی‌یه؟
-
ڕای من کورت و کوردی ئه‌وه‌یه، ئه‌و ذووکه‌سه پیاوی حکوومه‌تن و ته‌نیا
مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه ئاژاوه بخه‌نه نێو کوردانه‌وه و به‌داخه‌وه هێندێک
ماڵپه‌ڕ وه دوویان که‌وتوون.
-
ده‌ی نه‌ت زانی
-
یانێ چی ؟ چیم نه‌زانی.
-
بۆچوونی ئه‌وه‌ڵت له‌سه‌ر ئه‌و دووکه‌سه‌ی لایه‌نگری حکوومه‌ت ڕاست و دروسته،
به‌ڵام له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کان تووشی هه‌ڵه‌ی.
-
یانێ چی تووشی هه‌له‌م.
-
کاکه گیان ئه‌و دوو که‌سه، وه‌ک خۆشت باست کرد، ڕاست و ره‌وان دیفاع له
حکوومه‌ت ده‌که‌ن، تۆ بڵیی به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌و دوو سێ سایته که
نووسراوه‌که‌یان بڵاو کردوه‌ته‌وه ئاگایان له ناوه‌رۆکی نووسینه‌که
نه‌بووبێ؟
-
نازانم
-
ئه‌ڕێ هه‌تیو چۆن نازانی، یانێ پێت وایه بي ئه‌وه‌ی شتێک بخوێننه‌وه، له‌سه‌ر
سایته‌که‌یان داده‌نێن؟
-
ئه‌رێ وه‌ڵا هه‌زار جار کاری وایان کردوه.
-
کوره چۆن قسه‌ی وا ده‌که‌ی
-
چۆنی نی‌یه، نووسراوه‌ی وا هه‌یه که هه‌زار هه‌له‌ی رێنووسی، رێزمانی
تێدایه و له‌باری ناوه‌رۆکه‌وه چه‌ندین خاڵی دژ به‌یه‌کی تێدایه، که‌چی
بڵاوی ده‌که‌نه‌وه. له کاتێکدا گه‌ر ئینسانێکی نه‌خوێنده‌واری وه‌ک منیش چاوی
لێبکردایه، لانی که‌م هه‌له رێنووسی و دژ به‌یه‌کانی تۆزێک چاک ده‌کرد.
-
شه‌ریف ده‌رده‌که ئه‌وه نی‌یه. ئه‌وه‌ی که وتاره‌کان چاک ناکه‌ن ره‌نگه
له نه‌بوونی کات و حه‌وسه‌له و کورت هێنانی سه‌واد و تێگه‌یشتن بێت. ئه‌وه
گرنگ نی‌یه.
-
ئه‌ی چی گرنگه.
-
گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌م ماڵپه‌ڕانه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له لایه‌ک خۆشیان
له په‌ژاک نایه و له لایه‌کی دیکه شتێکیان به‌ناوی خه‌باتی مه‌ده‌نی
بیستوه و نازانن مانای چی‌یه، له‌و داوه که‌وتوون.
-
یانێ ده‌ته‌وێ بڵی له تێ‌نه‌گه‌یشتوویی و بێسه‌وادیدا ...
-
ڕاست وایه. جا بۆ ئه‌وه‌ی کورت نه‌هێنن، به‌درۆ پاش بڵاو کردنه‌وه‌ی
بێ‌حورمه‌تیه‌کان به نه‌ته‌وه‌ی کورد و خه‌باته ره‌واکه‌ی، و پاش ئه‌وه‌ی
ده‌نگی ئیعترازی تێکۆشه‌رانی راسته‌قینه به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌درۆ په‌یتا
په‌یتا نامه و نووسراوه‌ی خود ساخته بڵاو ده‌که‌نه‌وه که فڵان ژماره
رووناک‌بیر و فیساره ژماره تێکۆشه‌ری مه‌ده‌نی پشتیوانیان له‌و نووسراوه
کردوه که ئه‌وان بڵاویان کرده‌وه‌ته‌وه. سه‌یره‌که له‌وه‌دایه که له هیچ
شوێنێک ناوی ئه‌و "پشتیوانی که‌ر"انه دیار نی‌یه.
-
ده‌ی ده‌ته‌وێ چی بڵێی
-
هیچ منیش هه‌ر له ئێسته‌وه هه‌موو رۆژێک په‌یامێک بۆ هه‌ڵوێست بۆ ده‌نێرم و
ده‌ڵیم هه‌زار و یه‌ک رووناک‌بیر و چالاکی مه‌ده‌نی پشتیوانی خۆیان له شه‌ری
چه‌کدارانه‌ی په‌ژاک و کاک عه‌به دلێری حیزبی کۆمه‌له‌ی سوسیالدێموکرات
ڕاگه‌یاندوه.
-
بۆ هه‌زار و یه‌ک، ئه‌و یه‌که چی‌یه؟
-
ئه‌گه‌ر هاتوو که‌سێک شکی کرد، با ئه‌و یه‌که‌ی لێ‌ده‌رهاوێ.
-
هه‌زار و یه‌ک زۆره، تۆزێک دابه‌زه.
-
هیچ دانابه‌زم خۆ هه‌مووی قسه‌یه و ماڵیاتی نیێه، ئه‌گه‌ر تووره‌م بکه‌ی
ده‌یکه‌م به دووهه‌زار و دوو.
-
وه‌ڵا قسه‌م نی‌یه‌چه‌توون. ئه‌مجاره‌ش قسه‌ت هه‌قه.
-
به‌ڵام ره‌قه.
-
خۆت ده‌زانی چه‌توون هه‌میشه "قسه‌ی هه‌ق، ره‌قه".
ڕه‌شه‌مه‌ی 2710
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه له‌م رێگه‌وه ئاگادارمان بکه:
|