|
ماڵپه‌ڕه زه‌نجیره‌یه‌کان قه‌رزکردنی بابه‌ت
چه‌توون
-
ڕه‌شید گیان چۆنی؟
-
سڵلاو و سه‌د سڵاو کاکه چه‌توونی خۆشه‌ویست.
-
چی‌یه ، بۆ وا به گه‌رم و گوڕ چاک و چۆنی
ده‌که‌ی؟
-
مه‌گه‌ر له خۆت به شکی، ئه‌وه ماوه‌یه‌که
دیارت نی‌یه.به‌ڕاستی بیرم ده‌کردی. وه‌ک سنه‌یی
ئێژن تاسه‌تم کرد‌و برا !!
-
هه‌ر سنه‌یی‌ش ئێژن: تاسه‌که‌رت نه‌مرێ. چی‌یه
بۆچی وا رۆحمت خووساوه؟
-
کوره وه‌ڵا چه‌توون هاکا ده‌هری ده‌بم. جاران که
تۆ وا به زقی و ڕاشکاوی قسه‌ت ده‌کرد، من لۆمه‌م
ده‌کردی و ده‌مکوت چه‌توون خۆی تووشی
"ئیفرات"و"ته‌فریت" کردوه!!
-
ده‌ی ده‌ی.
-
به‌ڵام ئێسته به‌وه گه‌یشتووم سه‌د هه‌زار
ره‌حمه‌ت له قه‌بری مردووت که‌وا بێ منه‌ت قسه‌ی
خۆت ده‌که‌ی و ئێمه مانانیش فێری راست بێژی و روو
راست بوون ده‌که‌ی.
-
ئه‌رێ ره‌شێد چی قه‌وماوه که‌وا دڵت پڕه و به
پێچه‌وانه‌ی پێشوو ،بۆ ده‌ربڕینی کوڵی ده‌روونت
وه‌پێش من که‌وتووی.
-
چه‌توون گیان هه‌ر مه‌پرسه.
-
چۆن نه‌پرسم ، ئه‌ی ئه‌و هه‌موو ئاخ و داخه‌ت له
چی‌یه؟
-
وادیاره تۆش حاڵت باش نی‌یه، مه‌به‌ستی من له
"هه‌ر مه‌پرسه" ئه‌وه‌یه که زامم به‌سۆیه.
-
هه‌ق به تۆیه ، ئێسته له مه‌به‌ستت تێگه‌یشتم،
قسه‌م بۆ بکه بزانم چی بوه‌ته هۆی ئه‌و
بێقه‌راریه‌ت؟
-
جارێ پێم بڵی ئه‌وه ماوه‌یه‌که له کوێی؟
-
له‌وه گه‌ڕی ،
-
نا ده‌مه‌وێ بزانم؟
-
کوره له جه‌نابی به‌رێوه‌به‌ری هه‌ڵوێست بپرسه.
هه‌رچی ده‌نووسم نێوه‌چڵی ده‌که‌ن. کاتێک ئیعتراز
ده‌که‌م ، ده‌ڵێن ده‌بێ ته‌حه‌مولمان هه‌بێ و
هێندێک سنوور بپارێزین.
-
ده‌ی ده‌ی!!
-
ده‌ی ده‌ی ناوێ ، منیش قه‌ڵس بووم و ئیتر بڕیارم
دا نه‌نووسم.
-
ئه‌ی ئێستا چۆنه ده‌رکه‌وتوویه‌وه.
-
کوڕه ئیتر گه‌یشتوه‌ته ئیره‌مه(ده‌ست ده‌بات بۆ
بیناقاقه‌ی).
-
خودا نه‌کات کاکه چه‌توون مه‌گه‌ر چ روویداوه؟
-
چۆن وا دیاره بێ خه‌به‌ری.
-
ئه‌وه نی‌یه هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا باسم کرد، بزانم
تۆش وه‌ک من قه‌ڵسی.
-
قه‌ڵسی من ئه‌وه‌یه که ژمارێک ماڵپه‌ڕی هاو
ته‌ریب بابه‌تێکیان دیتوه‌ته‌وه که له
گۆشه‌یه‌کیدا (ئه‌ویش ناڕاسته‌وخۆ) لاتاوێکی له
هه‌ڵوێست داوه، جا وه‌ک پووره هه‌نگیان له
کونێک دیتبێته‌وه، شاگه‌شکه بوون و بڵاویان
کردوه‌ته‌وه!
-
پێموایه هه‌ر باسه‌که‌ی من ده‌که‌ی ،بڵی بزانم
هه‌وه؟
-
کوڕه ره‌شید دڵمان له‌یه ئاگاداره. به‌ڵام هه‌ر
بۆت باس ده‌که‌م.
-
گوێم لێته.
-
ره‌نگه ئاگادار بیت له‌م رۆژانه‌دا یه‌کیک له
دوایین یادگاره‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کورد
کۆچی دوایی کرد؟
-
مه‌به‌ستت دوکتۆر عوبه‌یدوڵا ئه‌یوبیانه؟
-
زار خۆش
-
ده‌ی چ بوه؟
-
ئه‌وه نی‌یه هه‌ڵوێست بایه‌خی به‌مه‌ردنی ئه‌و
تیكۆشه‌ر دێرینه‌دا.
-
پێموایه یه‌کێک له کاره چاکه‌کانی هه‌ڵویست
بوو.
-
کارم به‌وه نه‌بێ کاری چاک بوه یا خراپ، قسه
ئه‌وه‌یه هێندێک لایه‌ن به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک
ده‌یانه‌وێت شتێک ببیننه‌وه که دژی هه‌ڵوێست بێت
و ئه‌وان باوه‌شینی بکه‌ن.
-
ئه‌ی خۆیان شه‌واره‌یانه که ڕاسته‌وخۆ دژی
هه‌ڵوێست هه‌ڵوێست بگرن.
-
ئه‌وه له خۆیان بپرسه، به‌ڵام مودام له
مه‌تره‌رێزدان ، که‌سێک، لایه‌نێک له
گۆشه‌یه‌که‌وه لاتاوێک له هه‌ڵوێست بدات، ئه‌وان
گه‌ریش خۆشیان له‌چاری نه‌یه‌ت، ده‌سبه‌جێ
بابه‌ته‌که‌ی(ته‌نانه‌ت بێ ئیجازه‌ی
نووسه‌ره‌که‌ی)کۆپی ده‌که‌ن و ده‌یکه‌ن به شا
وتاری ماڵپه‌ڕه‌که‌یان.
-
ده‌ی ده‌ی.
-
ته‌نانه‌ت به بێ چاوکردن له ناوه‌رۆکی
بابه‌ته‌که. بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه هه‌ڵویست
خۆیان چی بوه و ئێسته چی بڵاوده‌که‌نه‌وه.
-
بۆچی له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی خه‌به‌ری دوکتۆر
ئه‌یووبیان که‌سێک ره‌خنه‌ی له هه‌ڵوێست گرتوه؟
-
کوره پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی خه‌به‌ری مه‌رگی ، و
پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی یه‌کێک
له هاوکارانی هه‌ڵوێست له‌و به‌ڕێزه ، که‌سێک
که به‌شێوه‌یه‌ک به قازی موحه‌مه‌ده‌وه گرێی
خواردوه ، ده‌ماری عه‌شیره‌گه‌ریی خوینی تێ‌زاوه
و تووره بوه و هێندێک قسه و قسه‌لۆکی به‌ناوی
ره‌خنه له خوالێخۆشبوو ئه‌یووبیان و کاره‌که‌ی
هه‌ڵوێست نووسیوه .
-
ده‌زانم مه‌به‌ستت ئه‌و نووسراوه‌یه که له
وێبلاگێکی شه‌خسیدا بڵاو بوه‌ته‌وه و له‌م
رۆژانه‌دا هێندێک له ماڵپه‌ره شه‌له‌م
شۆرباوه‌کانی روو له رۆژهه‌ڵات بڵاویان
کردوه‌ته‌وه؟
-
ڕاست خۆیه.
-
بێ به‌ڵابی، منیش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌مویست
باسی ئه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ بکه‌م.
-
به چاوی تۆ حه‌دسم لێدابوو.
-
ئه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستی من چتی دیکه بوو.
-
دا ئه‌و مه‌به‌سته‌تم بۆ باس بکه.
-
ده‌مزانی به‌و نووسینه قه‌ڵس نابی به‌ڵام
شێوه‌کاری ماڵپه‌ڕه‌کان تووڕه‌ت ده‌کا.
-
جا توخوڵا هه‌قم نی‌یه؟
-
نه‌وه‌ڵا هه‌قت نی‌یه. ئه‌رێ چه‌توون عه‌یبت
ناکه‌ن؟
-
کوره ئاخر چۆن تێک نه‌چم کاتێک ئه‌و ماڵپه‌ڕانه
له‌لایه‌که‌وه به بڵاوکردنه‌وه‌ی خه‌به‌ری
مه‌رگی ئاغای ئه‌یوبیان، به‌شان و باڵی داهه‌لیان
گوتوه، هاوکات بابه‌تێک بڵاو ده‌که‌نه‌وه که
ئه‌و پیاوه دڵسۆزه‌ی به نه‌زان و شیت و
کڵاوبه‌ردار ناوبردوه. باشه تۆ بێت لێیان ناپرسی
ئه‌وه‌تان له‌چی و ئه‌مه‌تان له‌چی .مرۆڤ ده‌بێ
باوه‌ڕ به‌کام بڵاوکراوه‌تان له‌سه‌ر ئه‌یووبیان
بکات؟ئاخر ئه‌وه شێوه‌ی کاری رۆژنامه‌وانی‌یه
،ئه‌وه گه‌شه‌دانی پره‌نسیپ و ...
-
به‌سه چه‌توون. من وه‌ڵا چاوه‌روانیم له تۆ
زۆرتر بوو.
-
ئاخر بڵی بۆ؟
-
جا ره‌فتاری ئه‌و ماڵپه‌ڕانه بۆ ده‌بێ تۆ قه‌ڵس
بکات.
-
ئاخر....
-
ڕاوه‌سته. ڕاوه‌سته دووپاتی ده‌که‌مه‌وه بۆ
ده‌بێ بڵاوکردنه‌وه‌ی قسه‌کانی ئه‌و به‌ڕیزه
له‌و به‌ناو ماڵپه‌ڕانه‌دا تۆ عاجز بکات.
-
نه به‌چاوی تۆ عاجز نه‌بووم.
-
ئه‌ی بۆ باسیان ده‌که‌ی؟
-
نازانم مه‌به‌ستت چی‌یه، به‌ڵام کاتیک به‌خۆیان
ده‌ڵین ماڵپه‌ڕ و ئیدیعای زل زل ده‌که‌ن ده‌بێ
هێندێک رێگه و شوێنی رۆژنامه‌وانی و پره‌نسیپ بۆ
راگرتنی رێزی خۆیان...؟
-
دیسان رویشتیته‌وه سه‌ر قسه‌که‌ی خۆت .مه‌به‌ستم
ئه‌وه‌یه مرۆڤ له قسه یا نوسین یا هه‌نگاوی
که‌س یا لایه‌نێک عاجز ده‌بێ که به جیدییان
بگرێ.
-
وایه
-
باشه تۆ چ ئه‌و نووسراوه و چه ئه‌و ماڵپه‌ڕانه
که نووسراوه‌که‌یان بڵاو کرده‌وه‌ته به جیدی
ده‌گری؟
-
نا ئه‌و ماڵپه‌ڕانه به ده‌ربڕی کاری جیدی و
داهێنه‌ر نازانم.
-
ئه‌ی ئیدی بۆ خۆت عاجز ده‌که‌ی.ده لێیان گه‌ڕی با
هه‌رچی پێیان خۆشه بیکه‌ن .خۆتۆ وه‌ڵامده‌ری
کرداری ئه‌وان نیت. که‌سیش له‌سه‌ر شیوه‌کاری
ئیبتزالی که‌س یه‌خه‌ی تۆ ناگری .
-
کوره ره‌شید زار خۆش وه‌ڵا ره‌خنه‌م له‌سه‌ره.
به‌ڵام ئاخر ئه‌و ماڵپه‌ڕانه له‌لایه‌ک به‌شان و
باڵی دوکتور ئه‌یوبیاندا ده‌ڵین و له لایه‌کی
دیکه‌وه بێحورمه‌تی کردنه‌کانی کاکی نووسه‌ر بڵاو
ده‌که‌نه‌وه.
-
له‌و ماڵپه‌رانه گه‌رێ کێ چاوه‌روانی لۆژیک و
کاری رۆنامه‌وانی له‌وانه‌یه.له‌و لاشه‌وه ئاخر
که‌سێک که ڕاشکاوانه باسی که‌سيێک که ره‌خنه‌ی
لێده‌گرێ ناکات، بۆ ده‌بێ شیاوی ئه‌وه بێت
ره‌خنه‌ی لێبگیرێت . بۆیه ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ش
به‌باوه‌ڕی من به بڵاوکردنه‌وه‌ی نووسراوه‌ی
ئه‌تۆ ئه‌وه‌ندی دیکه خۆیان نیشان ده‌ده‌ن.
-
وه‌ڵا ڕاست ده‌که‌ی به‌تایبه‌ت کاتێک چاو له‌وه
ده‌که‌م که ئه‌و نووسه‌ره هه‌وڵی داوه پاش
مه‌رگی دوکتۆر ئه‌یوبیان هه‌وڵی خراپ کردنی
که‌سایه‌تیی بدات .
-
ئا.. ئێسته له مه‌به‌ستم تێگه‌یشتی . بۆیه
پێشنیارت پێ ده‌که‌م له خۆڕا خوێنی خۆت تال
مه‌که.
-
خه‌به‌ری تۆیه ره‌شید. به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده
ده‌ڵیم ئه‌و مالپه‌ڕانه ئه‌و په‌نده فارسی‌یه‌م
وه‌بیر دیننه‌وه که ده‌ڵی: کابرایه‌کی چاوچنۆکی
حه‌سوود سواری به‌له‌می یه‌کێک ده‌بێ که‌له گۆمێک
بپه‌ڕنه‌وه. کابرا رقی له خاوه‌ن به‌له‌م
ده‌بێت. له نیوه‌ی رێگه‌دا دا باو تۆف
ده‌ستپێده‌کات. کابرا له پر هاوار ده‌کات" یا علی
غه‌رقش کن، من هم رویش"، واتا یا عه‌لی وه‌ری
گێڕیت، چش له‌وه‌ی منیش ده‌خنکێم.واتا هه‌ر کابرا
زه‌ره‌ر بکات حازره خۆشی بخنکێ!! ئه‌لبه‌ت له
کوردیش دا په‌ندێکی نزیک له‌و باسه هه‌یه که
باسی "تۆپین" و "زه‌ره‌ر" و "خاوه‌ن ماڵ" ده‌کات
به‌ڵام له‌ترسی هه‌ڵوێست ناینووسم ده‌زانم هه‌ر
له‌به‌ر ئه‌و په‌نده هه‌موو نووسینه‌که‌م فڕێ
ده‌داته زبڵدانه‌وه.
-
باشه ئێسته چی له‌م قسه و باسه‌مان ده‌که‌ی.
-
هیچ .. بێ منه‌ت ده‌نێرم بۆ هه‌ڵوێست.
-
چاوه‌روانی ئه‌ویش بۆت بڵاو بکاته‌وه؟
-
چۆنی تێگه‌یشتووی. واش نی‌یه که پێت وابێ
هه‌ڵوێست نان به خه‌ڵکی به‌قه‌رز ده‌دات. ته‌نیا
جار جار پێش به ته‌نزه تونده‌کانی من ده‌گرێ.
ئه‌گینا ئه‌وه‌نده من تێگه‌یشتبێتم هه‌ڵوێست
منه‌تی به‌که‌س نی‌یه و کاری رۆشنگه‌ریی خۆی
ده‌کات.
-
هیوادارم.
-
دڵنیا به.
تێبینی هه‌ڵویست: ئه‌م ته‌نزه ده‌ربڕی بیرورای
"چه‌توون"ــه.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|