|
نامه‌یه‌کی
کراوه بۆ به‌همه‌نی قوبادی :
به‌همه‌ن گیان فریامان که‌وه
به‌ڕێز کاک به‌همه‌ن
دوای سڵاو و رێز
به‌داوای لێبوردن له ئێوه که نه دید و نه‌ناس ئه‌م نامه ده‌نێرمه
خزمه‌ت‌تان. باوه‌ڕ بکه‌ن له بێ ده‌ره‌تانی‌دا په‌نام بۆ هیناوی.
له کات و سه‌رده‌مێکدا که جیهانی گلوباڵی ئه‌مڕۆ ، گه‌وره حیزبه‌کانی
کوردستانی ناچار به ناساندنی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان کردوه و په‌یتا په‌یتا
له‌ت له‌ت ده‌بن و وه‌ک به‌فری به‌ر تاویان لێهاتوه و له‌ترسی توانه‌وه‌ی
یه‌کجاری، خۆیان له فریزر(موجه‌مده) هاویشتوه، ئێمه له ساڵان و مانگانی
ڕابردوو دا شاهێدی سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ند حیزبی یه‌ک دوو نه‌فه‌ره
بوین.هه‌رچه‌ند پێشتریش حیزبی بێ ناوه‌رۆک و نانخۆری پارتی و یه‌کێتی سه‌ریان
هه‌ڵدابوو، به‌ڵام ئیتر ئه‌م شێوه حیزب دروست کردنه، بێجگه له خۆ
مه‌سخره‌کردن، هیچ مانایه‌کی نی‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه حیزبێک گه‌ر به‌هۆی
پێویستی و زه‌رووره‌تی عه‌ینی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک پێک نه‌یه‌ت، و له‌وه‌ش گرنگتر
له‌ناو خه‌ڵکی خۆیدا نه‌بێت، سه‌به‌بی پێکهاتنی بێجگه له نه‌خۆشیی خۆ
ده‌رخستن و له ئاوی لێڵ ماسی گرتن و دووکانداری، مانایه‌کی دیکه‌ی نی‌یه؟
به‌همه‌ن گیان(ده‌به‌خشی وا بانگت ده‌که‌م، هۆی خوشه‌ویستی بزانه)،هه‌ر ئێسته
ئێمه چه‌ند حیزبمان هه‌یه که یه‌ک نه‌فه‌ره‌ن. به‌دبه‌ختی‌یه‌که ئه‌وه‌یه
که ئه‌و حیزبه یه‌ک نه‌فه‌ره و چه‌ند نه‌فه‌رانه که‌سانی تێنه‌گه‌یشتوو و
بێسه‌واد و هیچ نه‌زان پێکیان هێناوه. یه‌کیان به ناوی (
ئه‌م ناوه لای هه‌ڵویست پارێزراوه - ماڵپه‌ڕی
هه‌ڵویست)پێش ئه‌وه‌ی حیزب پێک بێنێ، هه‌موو رۆژێک به‌ناوی خوازراوه
بابه‌تی(پر له هه‌ڵه‌ی رێنووسی و رێزمانی) دژی خۆی ده‌نووسی و ده‌ینارد بۆ
ماڵپه‌ڕه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک ناوی ببیسن. تا ئاخری ماڵپه‌ڕێک به ژماره
"ئای. دی" یه‌که‌یدا ناسی‌یه‌وه و حه‌یای برد . که‌چی من و تۆ شه‌رم مان کرد،
ئه‌و به‌رێزه هه‌ر به رووی خۆشی‌دا نه‌هێنا. سه‌یر ئه‌وه‌یه له‌باتی دا رزان
و شه‌رم، هه‌ستا حیزبێکی دروست کرد و به ماستاو خه‌ست کردنه‌وه بۆ مامه و
کاکه ، ئه‌ویش شموولی "به‌راتی ته‌مبه‌ڵ په‌روه‌رده‌کردن" هات!! یه‌ک تریان
ناوی .... ــه!!،
(ئه‌م ناوه لای هه‌ڵویست پارێزراوه - ماڵپه‌ڕی
هه‌ڵویست) چه‌ند ساڵ به روواله‌ت هه‌وڵی ئه‌وه بوو له‌ته
ماندووه‌کانی حیزبی دێموکرات یه‌ک بخاته‌وه، که‌چی له ناکاو خۆی حیزبێکی
پێکهێنا. به‌دبه‌ختی‌یه‌که ئه‌وه‌یه هێنده تێنه‌گه‌یشتوو و نه‌زانه، کاتێک
په‌یام ده‌نێرێ، کوپی ده‌کات، بۆ نموونه په‌یامێکی به‌بۆنه‌ی ساڵرۆژی ئیعدامی
قازی یه‌وه بڵاو کردوه که وه‌رگێراوی ده‌قێکی فارسیی حکوومه‌تی ئیسلامی
بوو. به‌ڵگه‌شم ده‌سپێکی په‌یامه‌که بوو که"امت شهید پرور ایران"ی کردبووه
"خه‌ڵکی شه‌هید په‌روه‌ری کوردستان". نموونه‌ی وامان زۆره هه‌م له حیزبه
کلاسیکه‌کان و هه‌م له حیزبه یه‌کنه‌فه‌ره‌کاندا.
به‌همه‌ن گیان قسه فره‌س و دڵم پڕه له‌ده‌ست بێ فه‌رهه‌نگیی و ئاستی نزمی
هێندێک که‌س که پاش ئه‌وه‌ی ده‌بینن توانای خوێندن‌یان نی‌یه و ناتوانن ببن
به پسپۆڕ له بوارێکی زانستیدا، سیاسه‌ت هه‌ڵده‌بژێرن و له‌م ئاڵۆزه بازاره‌ی
سیاسه‌تدا ، به‌بێ ورد بوونه‌وه له زانست و تێگه‌یشتنی خۆیان، هه‌وای رێبه‌ر
بوون له سه‌ریان ده‌دات و کاطیک ده‌بینن که‌س وه‌ریان ناگرێ، حیزبی یه‌ک
نه‌فه‌ره پێک دێنن.
من ده‌زانم ئه‌مانه نه‌خۆشن . نه‌خۆشی‌یه‌که‌یان خۆکه‌م بینی‌یه و حه‌ز
ده‌که‌ن خه‌ڵک ناویان بێنی(جا به چ شێوه‌یه‌ک، بۆ ئه‌وان گرنگ
نی‌یه)،ئه‌وه‌یه به‌ته‌مان به شێوه‌ی کارتۆنی ش بوه ببن به رێبه‌ر. بۆیه
داوات لێده‌که‌م سناریویه‌وک بنووسه که هه‌مووکه‌سێکی خولیای رێبه‌ر بوون
بتوانێ ده‌وری تێدا بگێرێت. ده‌زانم به‌رهه‌مهێنانی فیلمێکی وا کارێکی دژواره،
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و جۆره که‌سانه ته‌نانه‌ت ئیستعدادی هونه‌رپیشه بوونیشیان
نی‌یه. به‌لام تۆ بۆ خزمه‌ت به گه‌له‌که‌ت سناریویه‌ک بنووسه که که‌سانی
نه‌خۆشی رێبه‌ر بوون و که‌سانێک که حه‌زیان له وه‌یه خه‌ڵک بیانناسێ، ده‌وری
تێدا بگێرن. به‌شکه‌م به‌و شێوه هه‌وای خۆ ده‌رخستنیان له سیاسه‌ته‌وه بۆ
سینه‌ما و فیلم گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت. کێ ده‌زانێ به‌ڵکوو له بواری فیلم دا
به‌که‌ڵک هاتن!(ئه‌گه‌رچی دڵنیام له‌و بواره‌ش هیچیان پێ نی‌یه)
به‌همه‌ن گیان باوه‌ڕ بکه گه‌ر کارێکی وا بکه‌ی، خزمه‌تێکی گه‌وره‌ت به
نه‌ته‌وه‌که‌ت کردوه، له‌به‌ر ئه‌وه ئیمکانی هه‌یه ژمارێک ئینسانی نه‌خۆش،
که به‌شوێن ناو و خۆ ده‌رخستنن و، ئاست و بواری سیاسه‌تی کورده‌واریان به
گه‌ند و گوو کێشاوه، له کۆڵ سیاسه‌ت بکه‌یته‌وه. ئه‌وسا ره‌نگه ئه‌و
ئیمکانه ب‌ڕه‌خسێ که کوردیش بتوانێ به بێ بوونی ئه‌و که‌سانه، پێ بنێته
جیهانی سیاسه‌تی هاوچه‌رخه‌وه.
له‌گه‌ڵ رێز و حورمه‌تی دووباره‌م
برات
چه‌توون
(ته‌نز نووس)
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه له‌م رێگه‌وه ئاگادارمان بکه:
|