|
ئه‌رێ سه‌گ بابێک نی‌یه لێکمان جودا بكاته‌ووه؟
چه‌توون
-شه‌ریف رۆژ باش
-سپاس چه‌توون ، ده‌زانی حاڵم باش نی‌یه؟
-خێره؟
-مه‌گه‌ر نازانی له کوردستان چ باسه؟
-چۆن نازانم، شه‌ڕه! حکوومه‌تی ئێران هێرشی هێناوه‌ته سه‌ر سنوور و په‌ژاکیش
پێشی پێ گرتوه.
- ئای گوتت!! ڕاستت ده‌وێ چه‌توون له ده‌س حیزبه‌کانی ده‌خۆن بێزارم.
- شه‌ریف گیان هه‌ر تۆ بێزار نیت. به شه‌ره‌ف خۆشیان و هه‌وادار و
ئه‌ندامه‌کانیان له من و تۆ لێیان بێزارترن.
- زار خۆش چه‌توون. من وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین (ڕاسته ته‌مه‌نێکم
تێپه‌ڕاندوه و پیر بووم) به‌ڵام به ویژدان هه‌ر ئێسته ئاماده‌م بچمه‌وه و
تا دوا دڵۆپی خوێنم دژی ده‌سدرێژکاریی ئێران شه‌ڕ بکه‌م. شه‌ڕه‌که‌شم بۆ
پاراستنی نه‌ته‌وه‌که‌مه. بۆ من باشوور(به هه‌موو که‌مو کووڕیه‌کانیه‌وه،
به گه‌نده‌ڵی و عه‌شیره‌گه‌رییه‌وه) هێشتا نێوه‌چڵه کیانه و باش ده‌زانم
ئێران ده‌ی‌هه‌وێ ئه‌وێ تێک بدات، ئه‌گینا په‌ژاک ئه‌وه ساڵێکه ته‌قه‌ی له
تفه‌نگ نه‌هاتوه.
- شه‌ریف باشی بۆ چووی منیش پێموایه جه‌ماعه‌تی ئوردووگا نشین ده هێنده‌ی
دیکه حه‌یای خۆیانیان برد. به‌ڵام ترست نه‌بێ هه‌ر له سه‌ره‌تادا دیار بوو
که حکوومه‌تی ئێران به فشه ده‌ستی به شه‌ڕ کردوه.
- مه‌به‌ستت چی‌یه؟
- ئه‌ی ئه‌وه نه‌بوو له رۆژی یه‌که‌می شه‌ڕدا و له ڕاگه‌یه‌ندراوی ره‌سمیدا
هاواری کرد ئه‌م شه‌ڕه بۆ له نێوبرنی ته‌واوه‌تی په‌ژاکه؟
-وایه. جوان له‌بیرمه . ده‌ی ئێسته چی؟
-هیچ، پاش ئه‌وه‌ی به ده‌یان هه‌زار به‌کرێگیراوی هێنایه مه‌یدانی شه‌ڕ ،
هه‌ر رۆژی یه‌که‌م ده‌رکه‌وت که هێزه چه‌کداره‌کانی بێ‌وره‌تر و ترسنۆکتر
له‌وه‌ن شه‌ڕی بۆ بکه‌ن.
-وه‌ڵا چه‌توون شتێکت پی‌یه!
- ئه‌ی چۆن. گوێ بگره. هه‌ر رۆژی یه‌که‌م سه‌رباز و به‌سیج و جاش وره‌یان
رووخا و پاش ماوه‌یه‌ک شه‌ڕ و کوژرانی ژمارێکیان ئه‌ژنۆیان شکا و ئیتر خۆیان
له شه‌ڕ نه‌دا . خه‌به‌رم هه‌یه زۆر سه‌ربازی کورد ، بێ گوێدان به سزا و
عه‌واقبی، چه‌کیان فرێ داوه و چوونه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌کانی خۆیان.
- چه‌توون ئه‌مانه چۆن ده‌زانی؟
-شه‌ریف ، چه‌توون به گیان و دڵ شوێن رووداوی وا ده‌که‌وێ. هه‌ر له
به‌ره‌کانی شه‌ڕه‌وه تا شاره‌کانی کوردستانم به هیمه‌تی ئینته‌رنێت و
ئی_مه‌یل، گرتوه‌ته ژێر چاودێری.
- ده‌ک له‌به‌رت مرم چه‌توون وه‌ڵا فه‌عالی فه‌عال. ده‌ی چیت ده‌سکه‌وت؟
- زۆر شت شه‌ریف.
-به‌قوربانت بۆم وه‌گێڕه.
- باسی ئه‌وه‌م ده‌کرد که حکوومه‌تی ئێران هه‌ر هاوار ده‌کات و هیچی پێ
نی‌یه.
-وابوو.
هه‌ر رۆژی یه‌که‌م که سه‌رباز و به‌سیج و جاش وه‌ره‌یان به‌ردا، ناچار بوو
هێزه سه‌ره‌کی‌یه‌کانی سپا بێنێته مه‌یدان.
-ده‌ی ده‌ی.
-ده‌ی، ئه‌وه‌بوو چه‌ندین سه‌رزلی سپای پاسداران کوژران.
- بیستوومه.
- ده‌ی پاش حه‌وتوویه‌ک ، بۆی ده‌رکه‌وت وه‌ک فارس ده‌ڵێن"مسجد جای گوزیدن
نیست". ئه‌وه بوو به‌شێوه‌ی فه‌رمی به‌یانی ده‌رکردتا حکوومه‌تی ئێراق، یا
حکوومه‌تی هه‌رێم له سنووره‌کان جێگر نه‌بن، ئه‌وه ئێمه تۆپ باران ده‌که‌ین.
- چی؟ تۆپ باران؟ ئه‌ی مه‌گه‌ر ئێران ڕاینه‌گه‌یاندبوو تا له‌نێوبردنی
ته‌واوه‌تی په‌ژاک هیڕش به‌رده‌وام ده‌بێ؟
- شه‌ریف گیان بۆم باسکردی، هه‌ر رۆژی یه‌که‌م بۆی ده‌رکه‌وت چ گوویه‌کی
خواردوه، بۆیه خودا خودای بوو لایه‌نێک بکه‌وێته مه‌یدان و داوای راوه‌ستانی
شه‌ڕی لێبکات. ئه‌وه‌بوو که بۆ یه‌که‌مجار ناوی حکوومه‌تی هه‌رێمی به‌فه‌رمی
هێنا و داوای لێکرد هێزه‌کانی بێنێته سنوور. ئه‌گینا تا پێش ئه‌وه هه‌ر باسی
حیزبه‌کان یا "شمال عراق"ی ده‌کرد.
- هه‌ی له‌به‌رتان مرم گه‌ریلا که ئێران تان وا خسته گوو خواردن. ده‌زانی
جه‌توون ئه‌م په‌لامار و شیعاردانه‌ی حکوومه‌ت ئێران و پاشان پاشگه‌ز
بوونه‌وه‌ی وه‌بیری نه‌قڵێکی خستمه‌وه.
- چ نه‌قڵێک شه‌ریف؟
- حه‌وسه‌له‌ت هه‌یه گوویی لێ بگری؟
- کوره دڵم له‌لاته.
- ده‌یانگێراوه، له گوندێک کابرایه‌کی شه‌ڕانی هه‌بوو، هه‌میشه به‌ربینگی
به خه‌ڵکی ده‌گرت و شه‌ڕی پێ ده‌فرۆشتن.
-ده‌ی ده‌ی.
- رۆژێکیان کابرای شه‌رانی به‌ربێنگ به که‌سێکی گوند ده‌گرێ و شه‌ڕی پێ
ده‌فرۆشی. کابراش ده‌ڵی کاکه له‌من گه‌ڕی، بڕۆ خودا رۆزیت له شوێنی دیکه
بدا. به‌ڵام کابرای شه‌ڕانی له کۆڵی نابێته‌وه و جنێوی پێ ده‌دا و ده‌یداته
به‌ر شه‌ق.
- ئای له‌و که‌ره. ده‌ی کابرا هیچ له خۆی دیفاع ناکات.
- خۆت ده‌زانی کابرای شه‌ڕانی هیچ ترسی ئابڕو و ئه‌خلاقی نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وی
دیکه له‌ترسی ئابرووی خۆی هه‌ر ته‌حه‌مولی ده‌کرد.
-ده‌ی سه‌ره‌نجام؟
-هیچ ، سره‌نجام کابرای خه‌لكی دێ گه‌یشته بینا قاقه‌ی و له کابرای شه‌ڕانی
وه‌ده‌س هات و هه‌ر له یه‌که‌م ده‌سکردنه‌وه‌دا وه‌ها کابرای شه‌ڕانی له
عه‌رز کوتا که تڕێکی لێ به‌ر بوو.
-(به پێکه‌نینه‌وه) هه‌ی له‌به‌ری مرم. ده‌ی ئاخری ..
- کابرا ی شه‌ڕانی له عه‌رز درابوو و کابراکه‌ی دیکه به که‌یفی خۆی
تێ‌هه‌ڵده‌دا و هینده‌ی کوتا که زۆری نه‌مابوو (کابرای شه‌ڕانی) ببوورێته‌وه.
که‌چی له‌کاتکدا له ژێر ده‌ست کابرا مچووله ببوو و په‌تا په‌یتا شه‌قی
ده‌خوارد، به ده‌نگی به‌رز هاواری ده‌کرد: ئه‌رێ سه‌گبابێک نی‌یه، نێوبژی
بکات و لێکمان جیا بکاته‌وه. خه‌لکه‌که‌ش پێ ده‌که‌نین و ده‌یانگوت: کابرا
شه‌ڕی فرۆشتوه و ئێسته وه‌ژێر که‌وتووه، که‌چی نایسه‌لمێنی و داوای لێک
جیاکردنه‌وه ده‌کات!! بۆ ڕاست و ره‌وان ناڵیی ئه‌رێ له ژێر چنگ ئه‌م
کابرایه‌م ده‌ربێنن!!
- هه‌ی زار خۆش شه‌ریف. وه‌ڵا ئه‌مه نه‌قڵی جه‌مهووری ئیسلامی‌یه. سه‌ره‌تا
بۆ له‌نێوبردنی یه‌کجاریی په‌ژاک هاتبوو، ئێسته هاوار ده‌کات په‌ژاک با بمێنێ،
به‌لام وه‌رن سنووره‌کانم بۆ بگرن!!
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه له‌م رێگه‌وه ئاگادارمان بکه:
|