|
کاکه
جه‌وهه‌ر نامێق، ئیستا که مردی خۆشمان ده‌وێی
چه‌توون
-
به‌ره‌حمه‌ت بێ زه‌جری زۆری کێشا
-
کێ؟ باسی چی ده‌که‌ی؟
-
چۆن مه‌گه‌ر نه‌ت‌بیست ،سه‌ره‌نجام پاش ئه‌و هه‌موو چه‌رمه سه‌ریه له
غه‌ریبایه‌تی سه‌رینایه‌وه.
-
ئه‌رێ چه‌توون به‌ڕاستی خه‌رفاوی...
-
ده‌مت داخه شه‌ریف، به‌زات و سیفه‌تی خودا وه‌ها ده‌کێشم به ده‌متدا که چی
دی نه‌توانی شه‌که‌ری وا بخۆی
-
قسه‌ی قۆڕ مه‌که ... تۆ یه‌کدا به‌دوو ،بێ هیچ موقه‌ده‌مه‌یه‌ک و بێ ئه‌وه
من بزانم باسی کێ یا چی ده‌که‌ی...
-
چۆن ... یانێ تۆ نازانی من باسی کێ ده‌که‌م؟
-
ئاخر چۆن بزانم. خۆ واشت لیکردووم باوه‌ڕم به غه‌یب و مه‌یب نه‌ماوه . تا
غه‌وس‌ێک مه‌وسێک بینه فریام و پێم بڵێ چه‌توون ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر فڵانه شت
قسه‌ت له‌گه‌ڵ بکات. باشه ئیتر من چۆن بزانم باسی چی ده‌که‌ی؟
-
شه‌ریف به‌راستی گه‌وجی
-
چه‌توون تۆ منت گه‌وج کردوه، ده‌بڵی بزانم قسه‌ی کێ ده‌که‌ی؟ کێ به‌ره‌حمه‌ت
بێ!
-
مه‌گه‌ر نازانی جه‌وهه‌ر نامێق یش مرد.
-
ته‌ک... ماڵت نه‌شێوێ،خۆت ده‌زانی رۆژێ هه‌زاران که‌س ده‌مرن. بۆ هه‌ر له
ئه‌وه‌ڵه‌وه ناوی ناهێنی.
-
ده‌ی ئێسته خۆ ده‌زانی باسی کێ ده‌که‌م، ڕات چی‌یه؟
-
له‌سه‌ر چی؟
-
له‌و هه‌موو هه‌لایه که پاش مردنی وه‌ڕێکه‌وتوه و هه‌رکه‌س به که‌یفی خۆی
به‌ته‌مایه بیکاته دۆست و یاوه‌ری خۆی.
-
ڕاستت ده‌وێ چه‌توون من ئه‌و کابرایه‌م نه‌ده‌ناسی، به‌ڵام ئێسته ده‌یناسم.
-
چۆنی ده‌ناسی؟
-
وه‌ڵا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوم دیتوه، ئه‌و برادره هه‌م پارتی بوه و هه‌م
دۆستی گیانی گیانی مه‌سعود بارزانی، هه‌م یه‌کێتی بوه و ده‌سته‌برای جه‌لال
تاڵه‌بانی، هه‌م گۆڕان بوه و له پێشه‌وه‌ی گۆرانخوازان! هه‌م لایه‌نگری پارتی
چاره‌ی دێموکراتیی سه‌ر به پ.ک.ک و هه‌م دۆستی حیزبه ئوردوگانشینه‌کانی
رۆژهه‌ڵات و....
-
به‌سیکه چه‌توون، هه‌مووی ئه‌وانه‌ی که تۆ بیستووته و خوێندووته‌وه،
درۆده‌له‌سه و شارلاتانیزمه.
-
یانێ چی چه‌توون؟
-
خۆ من شێت نه‌بووم هه‌ر له‌سه‌رتادا باسی زه‌جر و مه‌ینه‌تی ئه‌و خودا عافوو
کردوه‌م کرد.
-
مه‌به‌ستت چی‌یه؟
-
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه تا زیندوو بو نه‌ک هه‌ر قه‌دری نه‌بوو، به‌ڵکه ته‌نانه‌ت
هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێ کرا، بۆیه ناچار به‌سه‌ری پیری کوردستانی جێ‌هێست و رووی
له تاراوگه کرد.
-
به‌ڕاستی چه‌توون ده‌ڵه‌ی شتێک ده‌زانی!
-
ئه‌ی چۆن. مه‌گه‌ر نازانی جه‌وهه‌ر نامێق یه‌کێک له رێبه‌رانی ناوداری پارتی
بوو.
-
نه‌وه‌ڵا
-
ئه‌ی کاکه ...، تا جه‌وهه‌ر نامێق پارتی بوو، ئه‌م که‌مال که‌رکووکی و فازڵ
میرانی و گه‌ده و گوده هه‌ر هیچ نه‌بوون.
-
فازڵ میرانی ناناسم.
-
چۆن ئیستا به رواڵه‌ت سکرتێری پارتی‌یه.
-
کوره قسه‌ی وا مه‌که ، ئه‌ی مه‌سعوود بارزانی و نێچیروان و مه‌سرووری کوڕی
مه‌سعوود چکاره‌ن؟
-
کاکه مه‌سعوود سه‌رۆکه، ئه‌وانی دیکه‌ش کور و برازای سه‌رۆکن. خۆت ده‌زانی
ئه‌وان عه‌شره‌تی لێده‌خوڕن و ئاگایان له حیزبایه‌تی نی‌ێه، بۆیه فازڵ
میرانیان کردوه‌ته سکرتێری پارتی
-
ده‌ی جا سکرتێر له پارتیدا هیچ قیمه‌تی هه‌یه؟
-
عه‌شیره‌ت و حیزبایه‌تی کوجا مه‌رحه‌با.
-
ئه‌رێ چه‌توون فازڵ میرانی هه‌ر ئه‌و کابرایه نی‌یه که بۆیاخی ره‌ش له
سه‌رو سمێلی هه‌ڵ ده‌سوو.
-
ڕاست خۆیه.
-
ده‌ک داوه‌شێ به‌و ته‌مه‌نه‌وه...
-
به‌سیکه شه‌ریف باسی جه‌وهه‌ر نامێقم بۆ ده‌کردی.
-
گوێم لێته.
-
ده‌ڵێن کابرایه‌کی خوێنده‌وار و ده‌ست و داوێن پاک بوه.له سه‌رده‌می خۆیدا و
له نه‌بوونیی و لاوازیی و نه‌داری پارتیدا کۆڵه‌که‌یک بوه بۆ مانی ئه‌و
حیزبه. به‌ڵام پاش ڕاپه‌رین و پێکهاتنی ده‌سه‌لاتی کوردی و سه‌رهه‌ڵدانی
گه‌نده‌ڵی و ڕاوڕوتی سه‌رکرده‌کان، پێی ته‌حه‌مول نه‌کراوه و ریزی خۆی جیا
کردوه‌ته‌وه و دژی گه‌نده‌ڵی و دزی و ڕاوڕووتی سه‌رکرده‌کانی حکوومه‌تی
هه‌رێم، هه‌ڵوێست ده‌گرێت و ده‌ست له هه‌موو پوست و بله‌یه‌ک ده‌کشێته‌وه و
به‌ته‌مای وه‌رێ خستنی بزووتنه‌وه‌ی چاکسازی ده‌بێ.
-
یانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه جه‌وهه‌ر نامێق دروستی کردوه؟
-
شه‌ریف گوێ ڕاگره. گۆڕان ئه‌وانه پێکیان هێنا که‌له‌ده‌ستی گه‌نده‌ڵی یه‌کێتی
نیشتمانی و جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌زاڵه هاتبوون.
-
ده‌ی ده‌ی
-
جه‌وهه‌ر نامێق پارتی بوو.
-
ئا ئێسته تێگه‌یشتم. ئه‌رێ چه‌توون پاش ئه‌وه‌ی دژی گه‌نده‌ڵی و راوڕووت و
ناکارامه‌یی سه‌رکردایه‌تی پارتی هه‌ڵوێستی گرت، چۆنیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوکه‌وت
کرد؟
-
هیچ سه‌ره‌تا ده‌یویست هه‌وڵی چاککردنی وه‌زعه‌که بدات.
-
هه‌ڵوێستی توندی دژی پارتی یا ده‌سه‌ڵاتی کوردی گرت؟
-
نه . زۆر هێمن و له‌سه‌ر خۆ ده‌جوولایه‌وه.
-
بۆچی/
-
له‌به‌ر ئه‌وه هه‌م مه‌سعوود بارزانی ده‌ناسی و هه‌م ئاستی ئه‌ندامان و
لایه‌نگرانی پارتی باش ده‌زانی. بۆیه به شینه‌یی و بێ هوتاف کێشان و شه‌ر و
هه‌ڵا ،کشایه دواوه.به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش که‌وته به‌ر په‌لامار و
هه‌ڕه‌شه‌ی پارتی.
-
بۆ؟
-
له‌به‌ر ئه‌وه پاش سه‌رهه‌ڵدانی گؤران ، چه‌ند جارێک له وتووێژدا باسی
چاکسازیی له پارتیدا کرد.
-
ده‌ی خراپی چی‌یه؟
-
چۆن ،به باوه‌ری پارتی کفری کردبوو. بۆیه که‌وته به‌ر تانه و ته‌شه‌ر و
ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی پارتی. تا ئه‌و جێگایه که به‌سه‌ری پیری ناچار بوو
له‌ترسی گیانی رووبکاته‌وه تاراوگه و وه‌ک دیتمان ئاخریشی له تاراوگه سه‌ری
نایه‌وه.
-
ئه‌ی ئه‌و په‌یامه زل و زه‌به‌نه‌ی پارتی و فازڵ میرانی و مه‌سعوود بازرانی
مانای چی‌یه که هێنده به شاخ و باڵی جه‌وهه‌ر نامێق دا هه‌ڵیان داوه.
نازانم دیتووته یا نا ، مه‌سعوود بارانی هینده‌ی گه‌وره کردوه‌ته‌وه که
ده‌ڵه‌ی وه‌سفی باوکی مسته‌فا بارزانی ده‌کات.
-
شه‌ریف گیان ئه‌وانه فیری سیاسه‌ت بوونه. ئیستا ده‌بین که کابرا مردوه و
خه‌ته‌ری نه‌ماوه. ئه‌وه‌ش ده‌زانن پیاوێکی چاک بوه، بۆیه ده‌یانه‌وێ پاش
مردنی به‌رهه‌می چاکه‌کانی بخۆن. ئه‌گینا خۆیان له من و تۆ باشتر ده‌زانن که
جه‌وهه‌ر نامێق فڕی به‌سه‌ر پارتی‌یه‌وه نه‌مابوو و به‌ر غه‌زه‌بی "سه‌رۆک"
که‌وتبوو.
-
ئه‌رێ چه‌توون مه‌نعم مه‌که ئه‌گه‌ر بڵێم تف له سیاسه‌ت.
-
نا شه‌ریف بڵی تف له ئینسانی هه‌لپه‌رست و ناپاک.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه له‌م رێگه‌وه ئاگادارمان بکه:
|