|
 کێشه‌ی
دوو لایه‌نی حیزبی دێموکرات(ناو و مێژوو)
چاره‌سه‌ر کرا
ته‌نزی سیاسی – کۆمه‌ڵایه‌تی
چه‌توون
ره‌نگه خوێنه‌ر پێی وابێت که ئه‌م باسه
پێوه‌ندیی به ته‌نزه‌وه نه‌بێ. به‌ڵام پرسیاری
من ئه‌وه‌یه: ئایا ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌ی که ئه‌و
دوو لایه‌نه دژی یه‌کتر هه‌یانه، خۆی ته‌نزێکی
تراژیک نی‌یه؟
وه‌ک ده‌زانن ئه‌وه جه‌ند ساڵه (پاش له‌ت
بوونه‌وه‌ی دووباره‌ی حیزبی دێموکرات) هێشتا هه‌ر
دوو لایه‌ن له‌سه‌ر ناو و له سه‌ر مێژوو
شه‌ریانه. خودا رۆ‌حمی کردوه له کۆیه و له
ژێر چنگی مامه و کاکه دا مه‌یدانی ئه‌وه‌یان
نی‌یه هه‌ڵکوتنه سه‌ر یه‌کتر، ئه‌گینا گه‌ر
یه‌ک بست خاکیان به‌ده‌سته‌وه بوایه،به‌و شیره‌ی
له‌یه‌کی ده‌سوون، یه‌کتریان قه‌ڵاچۆ ده‌کرد.
ئاشکرایه ئه‌وه‌ی که ئه‌م دوو له‌ته‌ی له‌به‌ر
یه‌ک ڕاگرتوه، هیچ پێوه‌ندیه‌کیان به
به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی کورده‌وه نی‌یه و ته‌نیا
ئه‌وه ئه‌و ژماره که‌مه ئه‌ندامه‌ی هه‌ردوولان
که شاده‌ماریان هه‌ڵده‌ماسێنن و شه‌ڕه ناو و
شه‌ره مێژوو به هی خۆیان ده‌زانن. ئه‌گینا خه‌ڵک
قه‌ت بێزاریی خۆی له‌و هه‌ڵسوکه‌وته
نه‌شاردوه‌ته‌وه.
من پاش بیرکردنه‌وه، توانیم رێگه‌یه‌ک بۆ هه‌ردوو
جه‌ماعه‌ت ببینمه‌وه که چیتر له ده‌وروبه‌ری
کۆیه ناوچاو له‌یه‌ک گرژ و مۆن نه‌که‌ن .
ئه‌لبه‌ت باش ده‌زانم که هیچ لایه‌کیان ئه‌و
هه‌قێقه‌ته که ده‌نرێته پێشیان وه‌رناگرن و
قه‌بووڵی ناکه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه نابێته ده‌لیل
که من پێشنیاره‌که‌م نه‌نێمه به‌ر قه‌زاوه‌تی
خه‌ڵک.
ئێمه ئێسته دوو حیزبی دێموکراتمان هه‌یه که
دیسان له‌م رۆژانه‌دا هه‌ردووکیان به ناردنی
نامه یا وه‌ڵامی نامه، سوور بوونی خۆیان
له‌سه‌ر ناوه‌که‌یان ڕاگه‌یاند. ئه‌گه‌رچی
کێشه‌که به رواڵه‌ت له‌سه‌ر ناوه، به‌ڵام به
باوه‌ڕی من شه‌ره‌كه له سه‌ر مێژووی ئه‌و
حیزبه‌یه.ئه‌گینا جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو له‌ته
له یه‌کتر (به پێی ناوه‌که‌یان) زۆر دژوار
نی‌یه. هه‌رچه‌ند له ناوه‌رۆکدا هه‌ر ئه‌وه‌ی
کۆنن و چ جیاوازیه‌کیان نی‌یه.
له هه‌ر حاڵ من پێشنیاری کونکرێتم هه‌یه که
ده‌توانێ ئه‌و دوو له‌ته حیزبه له‌سه‌ر مێژووش
پێک بگه‌یه‌نێت.ئه‌ڵبه‌ت به‌ناوه‌ڕی من ئه‌و
شته(کێشه‌ی مێژوو) که خۆ چه‌سپاندن به
ڕابردویه، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ئێسته هیچیان
پێ نی‌یه و بۆیه به ڕابردوه‌وه چه‌سپاون! له
هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ی له خواره‌وه دێت رێکاری
چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی دوو له‌تی حیزبی دێموکراته
و ئه‌گه‌ر ئامانجیان روو له داهاتوو بێت،
بێگومان چاره‌سه‌رکردنی زۆر ئاسانه.
ئیمه هه‌ر ئێسته خاوه‌نی دوو حیزی دێموکراتین
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران
حیزبی دێموکراتی کوردستان
ئه‌گه‌ر چاو له مێژووی 50-60 ساڵی رابردوو بکه‌ین
ده‌بینین که ئێمه تووشی هه‌ردووک ناو واتا
حیزبت دێموکرات به پاشگری ئێران و ىی پاشگری
ئێران ده‌بین. بۆیه پێشنیاری من ئه‌وه‌یه که
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که حیزبی دێموکڕات کامه ناوی
بوه، مێژووه‌که‌شی بۆ ئه‌و له‌ته بێت که به‌و
ناوه‌وه خۆی ده‌ناسێنێ.
هه‌موو به‌ڵگه مێژووییه‌کان ده‌ڵێن که حیزبی
دێموکڕات که له دڵی کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک هێنرایه
ده‌رێ، ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوه. که
وایه ئه‌و لایه‌نه که خۆی به‌م ناوه پێناسه
ده‌کات، با بێته خاوه‌نی ئه‌و مێژوویه.به‌ڵام
گرفته‌که ئه‌وه‌یه که ئه‌م حیزبه هه‌روا به‌و
ناوه نامێنێ و کاتێک دوکتور قاسملوو له حیزبی
تووده دابڕا و بوو سه‌رۆکی ئه‌م حیزبی دێموکرات،
له کوپی کردنێکی رێبازی حیزبی توده‌دا، ناوی
حیزبی دێموکراتی گۆڕی و، وشه‌ی ئێرانی لێ زیادکرد.
که‌وا بوو تا کونفرانسی سێ که قاسملوو ناوی حیزبی
له حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه بۆ حیزبی
دێموکراتی کوردستان –ئێران یا حیزبی دێموکراتی
کوردستانی ئیران ده‌گۆڕێ،مێژووی ئه‌و حیزبه به‌ر
ئه‌و لایه‌نه ده‌که‌وێت که وشه‌ی ئێرانی به
پاشه‌وه نه‌چه‌سپاوه. له‌وه به‌دواوه ئیتر
هه‌تا کونگره‌ی 13 ی ئه‌و حیزبه، هه‌موو
مێژوه‌که با هی ئه‌و لایه‌نه بێت که ئێران
به‌پاشه‌وه‌یه. شته‌که‌ش زۆر روونه ، ره‌وان
شاد قاسملوو هه‌میشه باوه‌ڕی ئه‌وه بوو که"کورد
له هه‌موو که‌س ئێرانی‌تره"و ئه‌و به‌شه‌ش که
ئێسته به‌ناوی ح.د.ک ئێران خۆی پێناسه ده‌کات،
ئه‌و قسانه‌ی قاسملووی ره‌ت نه‌کردوه‌ته‌وه هیچ،
به‌ڵکوو خۆی به شاگرد و رێ‌ره‌وی ده‌زانێ و
قاسملوو رێبه‌ریکی کاریزمایه بۆ ئه‌و حیزبه. تا
ئێره ئه‌م له‌ته‌ی دێموکرات، بۆی هه‌یه قاسملوو
به‌هی خۆی بزانێ. له به‌رنبه‌ردا لایه‌نی بی
وشه‌ی ئێران، له‌خۆڕا خۆی به قاسملوو
ده‌چه‌سپێنێ. ئه‌و ئیدیعایه‌انه‌ی که‌له‌سه‌ر
قاسملوو باسیان ده‌کات و به رێبه‌ری خۆی
ده‌زانێ، له‌گه‌ڵ ناوی حیزبه‌که‌ی ناته‌بایه.
به‌ڵام له‌به‌رابه‌ردا ئه‌و ڕابردوه‌ی له
ته‌مه‌نی حیزبی دێموکرات که وشه‌ی ئێرانی به
دواوه نه‌بوه، هه‌رچه‌ند باوڕیشیان پێێ نی‌یه،
به‌لام با بۆ ئه‌ومان بێت.
لێره‌دا و پاش ئه‌م به‌شکردنه ئه‌گه‌ر هه‌ر
لایه‌ک ئیدیعای مێژووی لایه‌نه‌که‌ی دیکه بکات،
درۆزنی و ته‌شقه‌ڵه‌گێریی خۆی نیشان ده‌دات.
له‌به‌ر ئه‌وه وه‌ک باسم کرد، هه‌ر له سه‌رتای
دامه‌رزانی ح.د وه تا 1353(کونفرانسی سێی حیزبی
دێموکرات)ئه‌و حیزبه ناوه‌که‌ی پاشگری ئێرانی
له‌گه‌ڵ نه‌بوه. له‌وه به‌دواوه‌یه که ئه‌و
پاشگره به‌ناوی ئه‌و حیزبه زیاد بوه. وه‌ک
باسکرا یاد زیندو قاسملوو ئه‌و ئێرانه‌ی له ناوی
حیزبی دێموکرات زیاد کردوه و هه‌میشه‌ش هه‌وڵی
ده‌دا بیسه‌لمێنی "کورد له هه‌موو ئێرانی‌ێه‌ک
ئێرانی‌تره". بۆیه ئه‌وانه‌ی که وشه‌ی ئێران
له ناوی ئه‌و حیزبه لا ده‌به‌ن، ئیتر هیچ
فڕێکیان به سه‌ر فیکر و رێبازی قاسملووه‌وه
نامێنێ. و ته‌نیا ده‌بێ ئیدیعای دامه‌رزانی حیزبی
دێموکرات و تێکۆشانی ئه‌و حیزبه پاش رووخانی
کۆمار بکه‌ن. که ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش به‌شێک بوون
له حیزبی توده (بیره‌وه‌ریه‌کانی غه‌نی
بلووریان). له‌به‌ر ئه‌وه ئیتر خۆ چه‌سپاندن
به‌قاسملوو بۆ ئه‌مان نابێ. چوونکه خۆیان باشتر
ده‌زانن که رێبازی قاسملوو له حیزبی دێموکرات
به لکاندنی وشه‌ی ئێران به ئاخری ناوی ئه‌و
حیزبه‌وه مانا ده‌دات. ئه‌گه‌رچی ئه‌مان
له‌کرده‌وه‌دا له یاد زیندوو قاسملوو ئیرانیتر و
له دروشم‌دا (به قسه) کۆماری کورستانیان ده‌وێت.
ره‌نگه لێره‌دا ئه‌و گرفته بێته پێش که له‌م
به‌ڕێزانه بپرسن : ئێوه له پاش کونگره‌ی سیی
حیزب دێموکراته‌وه له کوێ بوون و بۆ دیارتان
نه‌بوه؟ ئه‌ڵبه‌ت ده‌توانن بڵێن که هه‌ڵوه‌دای
سه‌لماندنی هێندێک خاڵی قانوونی ئه‌ساسی ئێران
بوون که بتوان به شیوه‌ی قانونی چالاک بن.
دیاره ئه‌مه‌ش هه‌ر چه‌شنێک توده‌ئیزمه.
به‌ڵام لایه‌نه‌که‌ی دیکه‌ش ده‌بێ بزانێ که بوونی
ئه‌وان له‌وکاته‌وه ده‌ست پێده‌کات که وشه‌ی
ئێران به پاشی حیزبه‌که‌یانه‌وه لکاوه. بۆیه
وا باشتره ئه‌وانیش مێژووی پێش ئه‌و ناو گۆڕینه
به مافی "هاوڕیانی پێشوو"ی خۆیان بزانن(له
په‌یامه‌کاندا هه‌ردوو لایه‌ن به‌و شێوه یه‌کتر
ناودێر ده‌که‌ن). واتا قازی و کۆماری کوردستان
پێوه‌ندی به‌وانه‌وه نابێ.
گه‌ر کورتی بکه‌مه‌وه ئه‌و دوو لایه‌نه له‌به‌ر
ئه‌وه قسه‌یه‌کیان بۆ وتن هه‌بێ ده‌توانن به
شیوه‌ی دوو برا مێژوی حیزبی دێموکرات له ێ‌و
خۆیاندا به‌ش بکه‌ن و له ئوردوگاکانیان له کۆیه
بێ قڕه و دۆستانه ژیان به‌سه‌ر به‌رن. با
لایه‌نی بێ ئێران هه‌ر باسی کۆمار و قازی
موحه‌مه‌د بکات و لایه‌نه‌که‌ی دیکه‌ش رۆژ تا
ئێواره باسی قاسملوو. به‌م شێوه ده‌توانن
ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کانیان فه‌عال راگرن. هه‌رچه‌ند
خۆشیان له من باشتر ده‌زانن که گوێی خه‌ڵک له
قسه‌کانیان پڕه.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|