|
"شه‌هید" زل کرنه‌وه‌شمان
هه‌و
نی‌یه
چه‌توون
-
چه‌توون چی‌یه زۆر داگیراو و په‌رۆش دیاری
-
شه‌ریف دیسان به‌ربینگت پێگرتم؟
-
نه به گیانی تۆ ، هه‌ر که چاوم پێت که‌وت هه‌ستم کرد,
چه‌توون چه‌توونه‌که‌ی جاران نی‌یه، چاو له ئاوێنه بکه،خه‌م له سه‌ر و
رووت ده‌بارێ...
-
شه‌ریف گیان خۆت ده‌زانی زۆرم خۆش ده‌وێی؛ بۆیه هیچت لێ ناشارمه‌وه.
-
چه‌توون ده‌زانم . سپاست ده‌که‌م .
-
ده‌زانی چی‌یه شه‌ریف... جاران... کاتێک...
-
ده‌ی هێندی مه‌ی گنخێنه... بڵی بزانم چت له دڵ دایه.
-
کوره له‌ده‌ست خه‌ڵکی درۆزن و مردوو په‌رست خه‌ریکم ده‌هه‌ری ده‌بم.
-
کێن ئه‌وانه.
-
جا کێ نین! چاو له میدیا بکه و ببینه، ئه‌وه‌ی ده‌یبینی ته‌نیا به شان و
باڵی مردوو هه‌ڵکوتنه.
-
ده‌ی باشه مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه که ئێمه رێز له تێکۆشان و زه‌حمه‌ت و ...
-
ڕاوسه‌ته ، قسه‌کانم ته‌حریف مه‌که. من نالێم رێز له مردوو نه‌گیرێ..
-
ئه‌ی موشلکت چی‌یه؟
-
موشکلم ئه‌وه‌یه هه‌رکه‌سه و دێت به هێنانه گۆڕی مردوویه‌ک ، ده‌یه‌وێت خۆی
زل بکاته‌وه. هێندێک جاریش له خۆڕا مردوویه‌کمان لێ هێنده زل ده‌که‌نه‌وه
که‌له قه‌باره‌ی دا نی‌یه.
-
چۆن؟
-
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌هیده که بۆ خۆ زل کردنه‌وه یا مه‌به‌ستی سیاسی
هه‌ڵ‌بژێردراوه، له‌به‌ر ئه‌وه ئیسته له قه‌یدی حه‌یات دا نی‌یه و ناتوانێ
وه‌درۆی بخاته‌وه. بڵی بابا وه‌ڵا من ئه‌وه نیم که باسی ده‌که‌ن!!
-
یانێ ده‌ته‌وێ بڵیی باسی شه‌هید و مردوو کردن، ئامانجه‌که‌ی مه‌ترح کردنی
شه‌هیده‌که نی‌یه و خۆ مه‌ترح کردن یا ئامانجی سیاسیی له‌پشته؟
-
ڕاست وایه. ئه‌گینا "شه‌هید" و مردووی وا هه‌ین که پێان‌دا هه‌ڵده‌ڵین که گه‌ر
زیندوو بایه‌ن خۆیان وه‌ده‌نگ ده‌هاتن و ئه‌و هه‌موو پێداهه‌ڵگوتنه به‌سه‌ری
خۆیاندا به بوختان ده‌زانی.
-
مه‌به‌ستت چی‌یه؟
-
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که بڵێم ئێمه یا مردوو په‌رستین یا له‌مردوو بۆ
ئامانجه‌کانمان که‌ڵک وه‌ر ده‌گرین.
-
مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه بڵی قه‌دری زیندووان بگرین باشتره؟
-
ئه‌رێ، هه‌ر ئێسته زۆر زیندوومان هه‌یه که ته‌مه‌نێک زه‌حمه‌ت‌یان کێشاوه،
ئێسته گه‌ر تێکۆشه‌ری سیاسی بووبێتن ، ته‌مه‌نێکی دوور و درێژیان له رێگه‌ی
ئازادیی نیشتمان داناوه، گه‌ر نووسه‌ر بووبێتن به‌رهه‌مێکی زۆریان له خزمه‌ت
خه‌ڵکه‌که‌یان به‌هه‌م هێناوه، گه‌ر هونه‌رمه‌ند بووبێتن، به ڕاده‌ی توانایان
خزمه‌تی فه‌رهه‌نگ و که‌له‌پووری نه‌ته‌وه‌که‌یان کردوه، به‌ڵام له‌به‌ر
ئه‌وه نه‌کوژراون، یا نه‌مردوون، هیچ ناوێکیان نی‌یه و هیچ رێزێکیان نی‌یه.
-
وه‌ڵا ڕاست ده‌که‌ی چه‌توون. من له‌م ئورووپایه ده‌بینم به پێچه‌وانه‌ی لای
ئێم زیندووان به‌راستی قده‌ریان هه‌یه.
-
له‌وه‌ش خراپتر ئێمه وا راهاتووین، چاومان زاق کردوه‌ته‌وه بزانین کێ ده‌مڕی.
پێش مردنی له‌سه‌ری چه‌ند وتارمان نووسیوه و ئه‌وه‌نده به شان و باڵیدا
هاتوین هه‌ر مه‌پرسه، به‌ڵام راده‌وه‌ستین تا نه‌مڕی بڵاوی ناکه‌ینه‌وه.
-
بۆچی ؟ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ر کابرا زیندوو بێت، ئێمه ناتوانین هاوکات که به شان و
باڵی ئه‌ودا هه‌ڵده‌ڵین، هێندێکیش خۆمان زڵ بکه‌ینه‌وه. به‌ڵام که شاهید
حالێک نه‌بوو، چ ده‌ڵی بڵی.
-
وه‌ڵا ڕاست ده‌که‌ی چه‌توون.... بۆ سه‌لماندنی قسه‌کانی تۆ له‌م رۆژانه‌دا باس
باسی که‌سێکه که و وا گه‌وره‌ی ده‌که‌نه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رده‌می ئینتێرنێت و
پێشکه‌وتن نه‌با، هاکا قه‌بره‌که‌ی وه‌ک "چاک" و ئیمام و شته بناسێنن و خه‌ڵک
بچن بۆ ته‌وافی...
-
ده‌زانم شه‌ریف باسی چی ده‌که‌ی... به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ش ئاستی تێگه‌یشتن و
فه‌رهه‌نگی ئێمه‌یه. وادیاره ده‌بێ رێزگرتنه‌کانیشمان وه‌ک هی خه‌ڵکی دیکه
نه‌بن.
-
ده‌ته‌وێ چ بڵی ، پێت وایه باسی شه‌هیدکرانیشمان وه‌ک خه‌لکانی دیکه نی‌ێه؟
-
ڕاست وایه .ده‌مه‌وێ بڵێم یه‌که‌م ئه‌وه‌ی مردووپه‌رستی به‌سه و دووه‌م
ئه‌وه‌ی شه‌هید باسکردنیشمان هه‌و نی‌یه.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه له‌م رێگه‌وه ئاگادارمان بکه:
|