|
کۆمێنت نووسین یا ده‌مه‌چه‌قه
چه‌توون
-
کاکه چه‌توون به‌خێرهاتی.
-
خێرت له پێش کاک شه‌ریف گیان.
-
کار‌و با چۆن ده‌چنه پێش؟
-
مه‌به‌ستت چی‌یه؟ کاری نووسین یا نان ده‌رهێنان؟
-
ده‌زانم ده‌ته‌وێ باسی وه‌زعی خراپی ژیانم بۆ
بکه‌ی. به‌ڵام توخدا با تۆش مه‌به ئه‌و
که‌سانه‌وه که رۆژ تا ئێواره ده‌م به بۆڵه‌ن.
-
برا یا پرسیار مه‌که، یا گه‌ر پرسیار ده‌که‌ی
ئیتر خۆت وه‌پێش مه‌که‌وه.
-
چی‌یه ده‌ڵه‌ی وه‌ک هه‌میشه تووڕه‌ی.
-
کاکه چۆن تووڕه نه‌بم. ئێمه‌ی کورد هیچمان وه‌ک
خه‌ڵکی دیکه نی‌یه!
-
مه‌به‌ستت چی‌یه؟
-
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که له جیهانی ڕاگه‌یه‌نه‌ری
و رووناکبیریماندا هه‌ر هیچ نین.
-
ئه‌رێ چه‌توون بۆ تۆ هه‌موو چت ده‌فه‌وتێنێ، هه‌ر
به‌یه‌کجاری کوردت فه‌وتان.بۆ ئه‌و هه‌موو
رووناک‌بیر و نووسه‌ر و ماڵپه‌ڕ و رۆژنامه و...
-
توخوا به‌سی که،کام رووناک‌بیر؟ کام..
-
کاکه مه‌یکه به هه‌را، با دوو قسه‌ی حیسابی
بکه‌ین.
-
فه‌رموو ،ئه‌وه من هیچ ناڵێم و تۆ قسه‌ی خۆت
بکه.
-
باشه چی‌یه ئه‌م جاره له رووناکبیرت
هه‌ڵپێچاوه؟
-
کاکه شه‌ریف ،به شه‌رافه‌تت من له هیچ که‌سی
هه‌ڵناپێچم و ڕقم له که‌س نی‌ێه.
-
ئه‌ی..
-
راوه‌سته با قسه‌که‌م بکه‌م.
-
فه‌رموو.
-
کاکه گیان کاتیک من ده‌بینم له باسی هیچ و پووچ
دا سه‌دان که‌س ده‌بن به خاوه‌نی باسه‌که و ده‌م
دێننه پێش، به‌ڵام له باسه جیدی‌ێه‌کاندا که‌س
به باش و به خراپ متقی له ده‌م نایه، خۆم
ده‌خۆمه‌وه و بۆ ئاستی رۆشنبیریی کورد ده‌گریم.
-
ئه‌رێ چه‌توون ورده ورده سه‌رنجت ڕاکێشام.
قسه‌که‌ت بێ گرێ و گۆڵ بکه بزانم مه‌به‌ستت
چی‌یه؟
-
شه‌ریف گیان خۆت خوێنده‌واری و ده‌زانی له جیهانی
رووناکبیریدا باس و موناقشه ده‌وری کارای هه‌یه
له پێشبردنی فه‌رهه‌نگ و سه‌قافه‌تی کۆمه‌ڵگه‌دا.
-
وایه!
-
ده‌ی باشه ویژدانی خۆت بکه به قازی و فه‌زای
رۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌مڕۆی کوردستان (به ئینتێرنێت و
چاپه‌مه‌نی‌یه‌وه)له‌گه‌ڵ دواکه‌وتووترین
نه‌ته‌وه‌کانی ده‌روبه‌رمان هه‌ڵسه‌نگێنه، بزانه
ئیمه له کوێن و ئه‌وان له کوێن؟
-
خۆ تۆ خۆت کارت نووسینه ، مه‌به‌ستت کاره‌که‌ی
خۆشته.
-
پێت وا نه‌بێ خۆم پێ عه‌زیز نه‌سین یا سێرڤانس یا
ته‌نزنووسێکی عه‌جایبم!.
-
باشه چاوه‌روانیت چی‌یه؟
-
چاوه‌روانیم ئه‌وه‌یه هاوکات له‌گه‌ڵ پێش جوونی
زه‌مان کاری رۆژنامه‌وانی و ڕاگه‌یه‌نه‌ریی ئێمه‌ش
وه‌ها بچێته پێش که شوێنی موسبه‌ت و ئیجابی
له‌سه‌ر فام و تێگه‌یشتنی خوێنه‌ران و بیسه‌ران و
بینه‌ران دابنێ. واتا ئه‌رکی تێفکرین و
په‌روه‌رده له‌بیر نه‌که‌ن.
-
بۆ چی روویداوه.
-
ئه‌وه نی‌یه سه‌د ساڵ مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریمان
هه‌یه و ئه‌وه چه‌ند ساڵه له شۆڕشی تێکنولۆژی
و ڕاگه‌یه‌نه‌ری که‌ڵک وه‌رده‌گرین، به‌ڵام هێشتا
نه‌مانتوانیوه نورم و رێچکه‌یکی مودێرن و جێ
په‌سند بێنینه دی.
-
مه‌به‌ستت چی‌ێه ئه‌ی ئه‌و هه‌موو رۆژنامه و
گۆڤار و رادیو، ته‌له‌فزیون و ماڵپه‌رانه چین
هه‌مانه.
-
ڕاسته هه‌مانه.به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆرن و بۆر! ئه‌ڵبه‌ت
ناڵێم هه‌موو خراپن ، به‌ڵام ڕاگه‌یه‌نه‌ری چاک
که ئه‌رک و بواری خۆی بناسێ زۆر که‌مه.
-
تۆزێک وردتر باسه‌که‌ت بکه. ئه‌وه تۆ باسی
ده‌که‌ی زۆر پان و به‌رینه.
-
گه‌ر کورت و کۆتا بڵێم به‌ده‌ست کۆمێنت نووسینی
هێندێک ماڵپه‌ڕ و نامه و ته‌له‌فونی هێندێک ڕادیو
و ته‌له‌فزیونه‌وه هاکا ده‌هری بم.
-
بۆ، جا به‌تۆ چی ئه‌وه را و قسه‌ی بیسه‌ران و
بینه‌ران و خوێنه‌رانیانه.
-
به‌ڕاستی تۆش سه‌یری، مه‌گه‌ر کۆمێنتی هێندێک له‌و
ماڵپه‌ڕانه‌ت نه‌دیوه که له‌بری ئه‌وه‌ی له
کۆمێنت نووسین وه‌ک سه‌کۆیه‌ک بۆ زانیاری و
فێربوون و فێرکردن که‌ڵک وه‌رگرن، چه‌قه‌خانه‌ی 30
ساڵ پێشی مزگه‌وتی گونده‌کانی کوردستان یان
زیندووکردوه‌ته‌وه.
-
ده‌زانم له هێندێک باره‌وه هه‌قت پێده‌ده‌م.
-
کاکه ڕاسته ئینتێرنێت کونتڕۆڵێکی وای
به‌سه‌ره‌وه نی‌ێه، به‌ڵام ئه‌ی ئه‌خلاق
وپاراستنی حورمه‌ت و که‌رامه‌تی خه‌ڵک چی لێدێ.
-
ئه‌وه خه‌تای ئه‌و خه‌ڵکه که کۆمێنت ده‌نووسن
نی‌یه ،خه‌تای به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕه‌کانه
که خۆیان دانسته هێندێک قۆڕیات بڵاو
ده‌که‌نه‌وه.
-
کوره خۆزگه ته‌نیا قۆریات یان بڵاوکردایه‌وه،
کابرا به‌بێ ئه‌وه دیار بێت کی‌یه، هه‌ڵده‌ستێ و
ده‌ست ده‌داته کامپیوتێر و ئه‌وه‌ی به زاریدا
بێت به نووسه‌رێک یا که‌سایه‌تییه‌ک
ده‌یڵێ،جه‌نابی به‌رێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕێس بۆ
ئه‌وه‌ی چووار ده‌م‌شڕی دیکه به خوێنه‌رانی
ماڵپه‌ڕه‌که‌ی زیاد بکا، یه‌کراست بۆی دایده‌نێ.
گه‌ر ئیعترازیش ده‌که‌ی، به‌ناوی ئازادیی بیروڕا
له سه‌رت ده‌ده‌ن و به سانسۆرچی تاوانبارت
ده‌که‌ن.
-
له‌گه‌ڵتام چه‌توون. منبیش زۆرجار ده‌بینم که له
هیندێک ماڵپه‌ڕ له‌ژێرنای کۆمێنت نووسین
ده‌که‌ونه شکاندنی که‌سایه‌تی که‌س یا که‌سانێک.
-
کاکه من خۆم کاری رۆژنامه‌وانی و ...م کردوه .
به چاوی تۆ له هێندێک بلاوکراوه و
ڕاگه‌یه‌نه‌ردا دیتوومه خۆیان به بێ ئه‌وه
په‌یام و نامه‌ی که‌سیان ده‌سکه‌وتبێ، ئامانجه
سیاسی‌یه‌کان یا رق و قینه شه‌خسی‌یه‌کانیان له
قاڵبی پرسیاری بیسه‌ران یا خوێنه‌ران یا وه‌ک
کۆمێنت نووسیوه و بڵاویان کردوه‌ته‌وه.
-
جا چۆن وا ده‌بێ.
-
بۆ نابێ، کێ به‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو
ڕاگه‌یه‌نه‌ر(به‌تایبه‌ت ڕاگه‌یه‌نه‌ری
حیزبه‌کاندا) نه‌زاره‌ت ده‌کات، کام یاسا له
حورمه‌ت شکێنی‌یه‌کان ده‌پرسێته‌وه؟ تازه ئه‌وه
هیچ ته‌له‌فزیونی وا هه‌یه له ژوورێکی دیکه
ته‌له‌فوون بۆ ژووری به‌رنامه بڵاوکردنه‌وه
ده‌که‌ن و خۆیان به دانیشتووی ئه‌م شار و ئه‌و
شار ده‌ناسێنن.
-
برا ئه‌م جاره‌ش هه‌قت پێده‌ده‌م. به‌ڵام ئه‌ی چار
چی‌یه. تۆ پێتوایه نابێ کۆمێنت و رای خوێنه‌ر و
بیسه‌ر و بینه‌ر بڵاو بکرێته‌وه،
-
نا من وا ناڵیم ، به‌ڵام ده‌ڵێم هه‌ر هه‌ڵیت
په‌ڵیتێک به‌ناوی کۆمێنته‌وه بڵاو نه‌کرێته‌وه.
ئێسته چاو له هه‌ڵوێست بکه، هه‌ر به‌و ده‌لیله
له بنه‌ڕه‌تدا کۆمێنت بڵاو ناکاته‌وه. ئه‌گه‌رچی
ئه‌وکاره‌ش باش نی‌یه. به‌ڵام من پرسیارم
لێکردوون که بۆچی کۆمێنت بڵاو ناکه‌نه‌وه،
ده‌ڵێن ده‌ردیسه‌ری زۆرتره له قازانجی.
-
بۆچی له‌وه ده‌ترسێ دڵی نووسه‌رانی بێشێ؟
-
نا قسه دڵ‌ئێشانی که‌س نی‌ێه، قسه ئاستی
تێگه‌یشتن و سه‌قافه‌تی ئێمه‌یه،له چوار کۆمێنت
یه‌کی ده‌گمه‌ن ده‌بینی که نووسه‌ره‌که‌ی به‌شوێن
فێربوون و فێرکردن‌دا بێت، ئه‌وی دیکه شکاندن و
قسه‌ی سووک وئیدیعای بێ بنه‌مایه.من هه‌ق به
هه‌ڵوێست ده‌ده‌م، ئێمه نابێ بواری ڕاگه‌یاندن تا
ئاستی شه‌ڕه جنێو و ده‌مه‌چه‌قه‌ی منداڵانه و
هه‌ڵسوکه‌وتی سووک دابه‌زێنین.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|