|

عه‌زیز نه‌سین |
لاپه‌ڕه‌ی "ته‌نز"
په‌ڕه‌یه‌کمان کردووه‌ته‌وه که
ده‌توانین بڵێین به‌زۆری له لایه‌ن
خوێنه‌رانه‌وه داوا کراوه. ئه‌ڵبه‌ت
هه‌ر که‌سه و به جۆرێک داوای کردووه.
یه‌کێک ڕاسته‌وخۆ داوای ته‌نزی سیاسی
کردووه و ئه‌وی دیکه داوای باسکردنی
کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌کانی له
قاڵبی گاڵته و جه‌فه‌نگدا کردووه. که‌سی
واش بووه که داواکاری ته‌نزی
کۆمه‌ڵایه‌تی بووه و که‌سێکی تر داوای
قسه‌ی نه‌سته‌قی کردووه. دیاره مه‌به‌ست
ئه‌و قسه ونوکتانه‌یه که له
کۆمه‌ڵگه‌دا و خه‌ڵک خۆی له‌سه‌ر بابه‌ت
یا مه‌وزووع یا شتی دیکه هه‌ڵی
ده‌به‌ستێ.
به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌و داخوازانه،
ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ریی هه‌ڵوێست هاته
سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که گۆشه‌یه‌ک تایبه‌ت
بۆ کێشه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا
له قاڵبی ته‌نزدا بکانه‌وه. تا هه‌م
وه‌ڵامده‌ری داخوازی به‌شێک له دێنی
کارانی هه‌ڵوێست بێ و
هه‌م ئێمه‌ش ناچار
بکات کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کان
ته‌نیا له لێکدانه‌وه و وتاری سیاسی‌دا
قه‌تیس نه‌که‌ین.
هیوادارین بتوانین له‌م ڕێگه‌وه هه‌م
وه‌ڵامده‌ری داخوازی دێنی کارانمان بین و
هه‌م هه‌نگاوێکمان بۆ "به‌رۆژ" کردنی
بواری "نێت"(ئینتێرنێت)ی کوردی له گه‌ڵ
ته‌نز و رۆژنامه‌گه‌ریی ئینتێرنێتی
هه‌ڵ‌هێنابێت.
ته‌نز
ئاوێنه‌ی هه‌قێقه‌ته
ئه‌م چه‌مکه له ئه‌ده‌بیات واتا ته‌نز،
گه‌رچی خاوه‌نی ڕابردوویه‌کی دوور و
درێژه، به‌ڵام ره‌نگه بۆ ئیمه وه‌ک
گه‌لانی دیکه ناسراو نه‌بێت. هۆیه‌که‌شی
وه‌ک هه‌میشه ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ
دابه‌شکردن و بێ مافیمان. به‌هه‌رحاڵ
ته‌نزیان وه‌ک ئاوێنه‌ی ڕاستییه‌کان و
هه‌قێقه‌ت ناو بردووه.
ئه‌گه‌رچی ته‌نز زۆرجار خوێنه‌ر یا بیسه‌ر
دێنێته سه‌ر پێکه‌نین،به‌ڵام
له‌هه‌مانکاتدا ئه‌و خوێنه‌ر یا بیسه‌ره‌ش
ناچار به بیر کردنه‌وه ده‌کات.واتا
ته‌نز له چوارچێوه‌ی پێکه‌نین و گاڵته‌دا
باسی برین و زامه پر ئێش و ئازاره‌کانی
کۆمه‌ڵ ده‌کات. ته‌نز نوێنگه‌ی
ناعه‌داڵه‌تی و نابه‌رابه‌ریه‌کانی
کۆمه‌ڵگایه و هه‌ڵقڵاوی کار و کرداره
ناحه‌ز و ناعادیلانه‌کانی کۆمه‌ڵگا و
ده‌سه‌ڵاته.
گه‌رچی ته‌نز له پێوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی
کۆمه‌ڵگا دایه، به‌ڵام له سیاسه‌تیش
دوور نییه. واتا ته‌نز له کاتێکدا
تێ‌نه‌گه‌یشتوویی و خورافاتی نێو کۆمه‌ڵ
له‌قاو ده‌دات ، هاوکات و به‌تایبه‌ت له
ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌ڕۆه‌کاندا، ده‌سه‌ڵات و
کرداره‌کانی به گاڵته ده‌گرێ و به
زبانێکی تایبه‌ت باسیان ده‌کات و
له‌قاویان ده‌دات.
ته‌نز له هه‌ر حاڵه‌تێکدا روو له زاڵمان
ده‌کات و به ورده‌کاریی و به شێنه‌یی
بنه‌ڕه‌تی ده‌سه‌ڵات و بنه‌ماکانی هیزگرتن
و ڕاوه‌ستانیان بنکۆڵ ده‌کات. له‌م
بواره‌دا ته‌نز سه‌ره‌تاییتین ئامانجی
ئاگاهی‌دان و رچه‌شکێنیه. ئه‌م
رچه‌شکێنیه‌ش پێویستی به بوێری‌یه.
له ده‌سه‌ڵاته زاڵم و دیکتاتۆرییه‌کاندا
،ته‌نز یه‌کێک له گاریگه‌رترین
بواره‌کانی راوه‌ستان و دژایه‌تیکردنی
ئه‌م شیوه ده‌سه‌ڵاتانه‌یه.چوونکه
لێره‌دایه که ته‌نز پێش هه‌موو
چت،شکاندنی ترس و خۆفی دیکتاتۆر و زاڵم
ده‌کاته مه‌به‌ست. بۆیه ده‌ڵێێن ته‌نز
خاوه‌نی ڕابردووییه‌که به‌درێژایی
ته‌مه‌نی زوڵم و سه‌ره‌رۆیی.
له‌گه‌ڵ پێشچوونی زه‌مان ،ته‌نزیش خۆی
له‌گه‌ڵ گۆڕانکارییه‌کان ده‌قداوه و تا
ئه‌مرۆ هاتووه‌ته
پێش. بۆیه ته‌نزیش وه‌ک
هه‌ر دیارده‌یه‌کی دیکه له هه‌ر
سه‌رده‌مێکدا، تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌و
سه‌رده‌مه‌ی خۆی له‌گه‌ڵه و به‌گوێره‌ی
هه‌لومه‌رجی سه‌رده‌م خۆی رێکده‌خات.
ئه‌وه‌شه
که ده‌بینین ته‌نزه‌کانی
"عوبه‌یدی زاکانی" له‌گه‌ڵ "عه‌زیز
نه‌سین" خاوه‌ن ده‌ربڕینێکی جیاوازن،
به‌ڵام له ناخی هه‌ردووکیاندا زبانی تیژی
به‌گژ خورافه و سته‌مدا چوونه‌وه
ده‌بینرێت.
بۆ ئێمه‌ی کوردیش، ته‌نز یه‌کێک له
بواره‌کانی خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانیی
سته‌مکاران بووه. گه‌رچی له‌م بواره‌دا
نووسه‌رێکی تایبه‌تمان ره‌نگه
نه‌بێ(ئه‌گه‌ر شێخ ره‌زا به "هه‌جو" نووس
بزانین)، به‌ڵام زۆربه‌ی شاعیران و
نووسه‌رانمان له زبانی ته‌نز بۆ
ده‌ربڕینی مه‌به‌سته‌کانیان که‌ڵکیان
وه‌رگرتووه. له کۆمه‌ڵگه‌ی ئیمه‌شدا
وه‌ک هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌م
جیهانه،زۆر نوکته و مه‌ته‌ڵ و چیرۆکیله
له نێو کۆمه‌ڵگه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن که
زبانی ته‌نزیان ره‌چاو کردوه. ئه‌م
به‌رهه‌مانه‌ش وه‌ک فولکلور، خاوه‌نی
تایبه‌تیان نییه و ده‌م به ده‌م و
به‌گوێره‌ی سه‌رده‌م له نێو کۆمه‌ڵدا
ده‌گه‌ڕێن.
ئیمه هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌نگاوێکی بچووک بین
له‌و جه‌وله سه‌راسه‌ریه‌ی ته‌نزی نیو
کۆمه‌ڵگاکه‌مان و له‌م بواره‌شدا
چاوه‌روانی یارمه‌تیی ئێوه‌ش ده‌که‌ین.
ده‌سته‌ی نووسه‌ران