|
ڕه‌خنه‌یه‌کی زمانه‌وانی له حیزبێکی کوردستانی
چه‌توون
- یاڵا کاکه‌چه‌توون ،چۆنی ؟
- یاڵلای خێرت بێت ،چاکم تۆ چۆنی کاک هه‌ڵوێست ؟
- ئه‌ری تۆش بویته ئه‌و خه‌ڵک پیاو سالاره‌وه ،
بۆ پێتوایه هه‌ڵوێست "پیاوه"؟
- ئه‌ی چیت، دووربێ له رووت نێره‌مۆکی؟
- به‌ڕاستی سه‌یری، تۆ نازانی هه‌ڵوێست
ڕاگه‌یه‌نه‌ری
مه‌جازی‌یه
و شتێکی
مه‌جازی
ئیتر نێر و مێ‌ی نییه. واتا من (هه‌لویست) نه
داده‌م و نه‌کاکه. به‌خته‌وه‌رانه زمانی کوردی
(باسی له‌هجه و دیالکت ناکه‌م) وه‌ک عاره‌بی و
هێندێک زبانی ئوروپایی نێر و میی نییه و بۆیه
زۆر ئاساییه که هه‌ڵوێست نه‌کاکه بێت و نه
داده.
- کوره وه‌ڵڵا ڕاست ده‌که‌ی ، هه‌ی له‌به‌ر
"مه‌جازی"یه‌که‌ت مرم که له‌کۆڵ ئه‌و کاکه و
داده‌ی کردینه‌وه.
- چه‌توون ،ئه‌ری ماوه‌یه‌که ده‌نگت نییه و
بۆڵه‌ت نایه‌ت؟
- ده‌زانم زۆرکه‌س له قسه‌کانم قه‌ڵسن، له‌به‌ر
ئه‌وه خۆم دوور گرتووه، پێشینیان له‌خۆڕا
نه‌یان وتووه"قسه‌ی هه‌ق ڕه‌قه" بۆیه "دوور و
دۆست" باشتره.
- بۆ پێتوایه قسه‌کانت هه‌موو هه‌قن ، پاشان بۆ
ئێمه به‌قسه‌ی تۆ قه‌ڵسین، خۆ تا ئێسته هه‌رچیت
نووسیوه بۆتمان بڵاو کردوه‌ته‌وه.
- ده‌ی وا نییه ئێوه‌ش سانسۆر ده‌که‌ن.
- ده‌کرێ بفه‌رمووی چیمان سانسۆرکروه؟
- ماوه‌یه‌ک پێش ته‌نزێکم له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕێک و
خاوه‌نه‌که‌ی نووسی هه‌ر بڵاوتان نه‌کرده‌وه.
ئه‌ی ئه‌وه سانسۆر نییه،چی‌یه؟
- ده‌ی بڵێ تۆراوی ... ئه‌وه‌یه که بێده‌نگیت.
- نا نه‌تۆراوم به‌ڵام ئێسته‌ش نه‌مزانی بۆ ئه‌و
بابه‌ته‌تان بڵاو نه‌کرده‌وه، خۆ ئه‌و ماڵپه‌ڕه
و خاوه‌نه‌که‌ی زۆرترین بێحورمه‌تیان به هه‌ڵوێست
و به‌ڕێوه‌به‌رانی کرد.
- هه‌ر بۆیه بڵامان نه‌کرده‌وه، چوونکه له‌و
هه‌لومه‌رجه‌دا ،له زۆرلاوه که‌وتبووه به‌ر
په‌لامار و ئینساف نه‌بوو ئیمه‌ش هێرشی
بکه‌ینه‌سه‌ر.ئیسته له‌وانه گه‌ڕێ ،بۆ ئه‌مجاره
چیت پێ‌ێه؟
- کوره ده‌ترسم ئه‌مجاره‌ش بۆم بڵاو
نه‌که‌نه‌وه،
- نامه‌ترسه ،ئه‌وجاره‌ش هیچ پێوه‌ندی به
سانسۆره‌وه نه‌بوو، ته‌نیا به‌هۆی موراعاته‌وه
بوو.
- کوره هیچ نییه ، له‌م رۆژانه‌دا خه‌ریک بووم
چاوم له ئینتێڕنێت ده‌کرد ، وه‌ک عاده‌ت هێندێک
سایتم داوه‌ته به‌شی "هه‌لبژارده" و چاوم
لێده‌کردن. له‌پڕ چاوم له تێتری نووسراوه‌یه‌ک
که‌وت ، ڕاچڵه‌کیم. سه‌ره‌تا پێموابوو به‌هه‌ڵه
سایتێکی لایه‌نگری حکوومه‌تی ئێران وه‌ک ئه‌و
حیزبه ئیسلامیانه‌ی باشووری کوردستانم
کردوه‌ته‌وه، به‌ڵام که جوان سه‌یرم کرد دیتم
هه‌ڵه‌م نه‌کردوه و سایتی یه‌کێک له
رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاته.
- باشه چی نووسیبوو که تۆی وا به‌و هه‌ڵه
گه‌وره‌دا بردبوو.
- کوره چاپم کردوه، ڕاوه‌سته بزانم پێمه...
ئه‌ری ئه‌وتانێ، فه‌رموو
- کوره ئه‌وه خۆ ساتی کۆمه‌ڵه ره‌وتی
چاکسازی‌یه.
- ئه‌ی بۆی وتم ده‌ترسم بۆم چاپ نه‌که‌ن.
- باشه چیان نووسیوه که تۆ وا لێان له هه‌ڵا
ده‌ده‌ی. ئه‌وه‌ی من خوێندمه‌وه ته‌نیا
هه‌ڵه‌یه‌کی ڕێزمانی‌یه.
- ده ئه‌وه‌یه ! تۆش خه‌ریکی پاسای ده‌که‌ی،
کاکه جارکی دیکه ئه‌و تیتره بخوێنه‌وه،
ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌کی ساده نییه. ئه‌و برادرانه
هاتوون له‌باتی بنووسن سه‌رکوتی خه‌ڵکی کرماشان
له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانی کۆماری ئیسلامی‌یه‌وه
مه‌حکوومه، وایان نووسیوه که خوێنه‌ر
واتێده‌گات که سه‌رکوتی کۆماری ئیسلامی
مه‌حکوومه.
- کوڕه چه‌توون هێنده سه‌خت مه‌یگره.
- ئاخر چوار که‌س وه‌ک ئێوه‌ن که رينووس و
رێزمانی کوردی تان تێکداوه، چۆن سه‌خت نه‌یگرم،
وه‌ڵا سه‌ختی ده‌گرم و ئه‌ولاشی. کاکه چۆن ده‌بێ
رێکخراوێکی سیاسی ئه‌وه‌نده که‌مته‌رخه‌م بێت و
سه‌رنج نه‌دات که هه‌ڵه‌یه‌کی وا گه‌وره‌هی
رێزمانی بڵاو بکاته‌وه و ئه‌وه ماوه‌یه‌کی
زۆریشه چاکی نه‌کردوه. تازه ده‌ڵێن له‌کاتی جیا
بوونه‌وه‌یان له حیزبی کۆمه‌ڵه، هه‌رچی نووسه‌ر
و کوردی زانیان بووه له‌گه‌ڵ ئه‌مان که‌وتوون، جا
توخودا ناهه‌قم تووڕه ببم. ئه‌وه کوردی
زانینه‌که‌یانه!!
- چه‌توون گیان تووڕه مه‌به ، هه‌ق به‌تۆیه.
چوونکه له‌وکاته‌وه ئه‌م ڕاگه‌یه‌نه‌ره
مه‌جازی‌یه هاتووه، هه‌رکه‌س ده‌بینی و بووته
نووسه‌ر، به‌شێوه‌یه‌ک که زبانه‌که‌یان
به‌ته‌واوی تێکداوه. گه‌رچی مه‌به‌ستم کۆمه‌ڵه
ره‌وتی چاکسازی نییه به‌ڵام ئیتر هه‌ق نییه
حیزبێکی سیاسی که کاری فه‌رهه‌نگی و گه‌شه‌دان
به رێنووس و رێزمان یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانییه
هه‌ڵه‌ی رێزمانیی وا گه‌وره بکات.
- ده‌وا بڵی ، باشه ئیسته بڵاوی ده‌که‌یه‌وه
یانا؟
- هیچ خه‌مت نه‌بێت بڵاو ده‌بێته‌وه ،به‌و
مه‌رجه‌ی تۆش هێندێک دڵت گه‌وره بێت و گه‌ر جارێک
نووسینێکت بڵاو نه‌کرایه‌وه، لێمان نه‌تۆرێی.
- کاکه... ببووره هه‌ڵوێست گیان نه‌تۆراوم و
ناش‌تۆرم به‌ڵام گه‌ر هه‌ر بڵاوی ده‌که‌یه‌وه،
لینکی نووسراوه‌که‌شیان دابنێ
- واده‌که‌ین.
هه‌ڵوێست: له‌سه‌ر داوای چه‌توون ئه‌وه‌ش لینکی
نووسراوه‌که‌ی کۆمه‌ڵه ،ره‌وتی چاکسازی):
سه‌ركوتی داگیركه‌رانی كۆماری
ئیسلامی له
كرماشان مه‌حكوومه
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|