|
ئای چه‌نده خۆشه پیاو قه‌رزار نه‌بێت
به‌بۆنه‌ی "رۆژی نیشتیمانیی وزه‌ی ئه‌تۆمی" و
داخستنی یه‌کلایه‌نه‌ی پرهوهندهی ئه‌تۆمی له
لایه‌ن ئه‌حمه‌دی نژاد و خامنهیییهوه
چه‌توون
ئاژانسی
نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی ماوه‌یه‌ک پێش
راپۆرتی خۆی له‌سه‌ر کێشه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران
پێشکه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کرد. ئه‌و
راپۆرته بۆ دارشتنی بڕیارنامه‌ی تازه‌ی
گه‌مارۆکان دژی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێران پێویست
بوو.بۆیه پاش ئه‌و ڕاپۆرته سێهه‌مین بڕیارنامه‌ی
گه‌مارۆکان دژی ئێران په‌سه‌ند کرا.ئه‌وه بوو
له به‌رابه‌ردا حکوومه‌تی ئێران به‌و په‌ڕی
بێشه‌رمییه‌وه ، گوؤ خۆی له ئاست بڕیارنامه‌ی
سێهه‌مدا که‌ڕ کرد و به محکووم کردنێک قه‌ناعه‌تی
کرد ، به‌ڵام له‌به‌رابه‌ر ڕاپۆرته‌که‌دا
ههڵوێتێکی جیا له‌هه‌موو جیهانی گرت. ئکوومهت
ئه‌و ڕاپۆرته‌ی به‌قازانجی خۆی هه‌ڵسه‌نگاند و
ڕایگه‌یاند به‌م زووانه خه‌به‌ری سه‌رکه‌وتنی
یه‌کجاریی کێشه‌ی ئه‌تۆمی ڕاده‌گه‌یه‌نن .
کاربه‌ده‌ستانی ئێران ئه‌و رۆژه‌یان بۆ 20 ی
خاکه‌لێوه دیاریکرد و ڕایان گه‌یاند که کێشه‌ی
ئه‌تۆمیی خۆیان له گه‌ڵ ئاژانس و شوورای
ئه‌منیه‌ت (ئه‌نجومه‌نی ئاسایش) به ته‌واو بوو
له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و ئیتر له‌سه‌ر پیتاندنی
ئورسنیوم له‌گه‌ڵ که‌س قسه‌ناکه‌ن.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رکرده‌کانی حکوومه‌تی ئێران
که ڕاپۆرتی ئاژانسیان سه‌ره‌ڕای هه‌موو
به‌ڵگه‌کانی له مه‌ڕ جێ گومان بوونی
هه‌نگاوه‌کانی ئێران بۆ وه‌ده‌س هێنانی وزه‌ی
ئه‌تۆمی و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته بواری
بڕیارنامه‌ی گه‌مارۆی ئابووریی خۆشکرد، به
قازانجی خۆیان له قه‌ڵه‌م دا و خۆیان
یه‌کلایه‌نه په‌روه‌نده‌ی ئه‌تۆمی خۆیان داخست،
نه‌قڵێکی وه‌بیر هێنامه‌وه که بێجێگه نییه
بۆتانی بگێڕمه‌وه.
ده‌گێڕنه‌وه کابرایه‌کی موفت خۆر بووه که له
ژیانیدا کاری نه‌کروه و هه‌ر به قه‌رز و قۆڵه
ژیانی به‌رێوه بردوه. تا ئه‌و جێگایه که
هێنده قه‌رز ده‌کات ئیتر که‌س قه‌رزیشی پێنادات.
ماوه‌یه‌کی پێده‌چی قه‌رزار پێش ده‌رکه‌ی
پێده‌گرن. کابراش فلسی نییه و قه‌رزاریش پێشیان
پێگرتوه، بۆیه ناچار ده‌که‌وێته درۆکردن. رۆژێك
ده‌ڵێ قه‌راره میراتێکی زۆری باپیرم پێ بگات و
قه‌رزه‌کانتان ده‌ده‌مه‌وه، رۆژێکی دیکه
بیانوویه‌کی دیکه. هه‌موو رۆژه‌ش ده‌چته مزگه‌وت
و پاش به‌جێ هێنانی فه‌رزه‌کانی نوێژ، روو له
خودا ده‌کات و ده‌پارێته‌وه : کوره قه‌رزار
به‌ربینگیان پێ گرتووم، تۆ یارمه‌تیم نه‌ده‌ی
ده‌مکوژن. خودایا له کونجێکه‌وه میراتیک،
گه‌نجێک ،شتێکم بۆ بگه‌یه‌نه. به کورتی هه‌موو
رۆژێک له خودا ده‌پارێته‌وه و ئێواره ده‌ست له
پێ درێژتر ده‌گه‌رێته‌وه ماڵه‌وه.
تا
وای لێدێ خاوه‌ن قه‌رز عاسێ ده‌بن و تێكرا ده‌چنه
به‌ر ده‌رکه‌ی کابرا و داوای قه‌رزی لێده‌که‌ن و
هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌که‌ن یا قه‌رزه‌کانی بداته‌وه
یا ده‌یکوژن. ئه‌ویش ده‌ڵیت "قه‌رزار قه‌رزاری
نه‌کوشتوه" و داوایان لێده‌کات رۆژێک موڵه‌تی
بده‌ن.
به‌یانی زوو کابرای گۆرین له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێ و
یه‌کراست روو ده‌کاته مزگه‌وتێ و پێنج- شه‌ش رکات
نوێژ ده‌کا و هێندێک ته‌سبێحات ده‌کات و پاشان
هه‌ر دوو ده‌ستی به‌رز ده‌کاته‌وه و روو له خودا
ده‌کات و ده‌ڵێ خودایا ئه‌مه جاری ئاخره داوات
لێده‌که‌م روو زه‌ردی به‌ر ده‌رکه‌ی قه‌رزارم
مه‌که. شتێک بگه‌یه‌نه با قه‌رزه‌کانم
بده‌مه‌وه. پاشان ده‌س ده‌کاته‌وه به نوێز
خوێندن و پاش ئه‌وه‌ی نوێژه‌که‌ی ته‌واو ده‌بێت،
دیسان ده‌بێنی له که‌رامه‌تی خودا هیچ خه‌به‌رێک
نییه. زۆر تووره ده‌بێ و ده‌ستی به‌رز
ده‌کاته‌وه و روو له خودا ده‌کات و ده‌ڵێ شه‌رت
بێ شه‌رتی پیاوان و له‌سه‌ر ده‌ستی "باری تعالا"
قه‌ست و نییه‌تم کرد لێره به‌دواوه هیچ قه‌رزار
نه‌بم. پاشان هه‌ردوو له‌پی ده‌ستی دێنێ به
ده‌موچاویدا و ده‌ڵێ "ئهڵحهمدولیلا هو
رهبلعالهمین" . ئه‌وه ده‌ڵیت و هه‌ڵده‌ستێ و
له مزگه‌وت دێته ده‌ره‌وه. له رێگه‌دا زۆر
که‌فی ساز ده‌بێ و له به‌ر خۆیه‌وه ده‌ڵێت: "ئای
چه‌نده خۆشه پیاو قه‌رزار نه‌بێت".
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|