|
رؤشنبیری موسوڵمان و رۆشنبیری جووله‌که
چه‌توون
- ئای که چه‌نده به‌م وه‌زعه په‌ست و تووڕه‌م!
- چیته چه‌توون، دیسان پرت و بۆڵه‌ت
ده‌سپێکرده‌وه.
- ئه‌رێ ئه‌وه چی‌یه ،هه‌میشه ئه‌ڵیی له
سه‌نگه‌ر دای
- ئاخر، به ساڵ و به مانگ دیارت نی‌یه، کاتێکیش
ده‌رده‌که‌وی، هه‌ر ئاخ و ناڵه‌ت لێده‌بیسین.
- ده‌ی تۆ بۆ له ئاخ و ناڵه‌ی من ناڕه‌حه‌ت
ده‌بی. خۆ داوای پوول و پاره‌ت لێ‌ناکه‌م.
- باشه ، قه‌ڵس مه‌به ، ویستم سه‌ربنێمه سه‌رت.
- نه‌وه‌ڵا وا نی‌یه.
- یانێ چی وا نی‌ێه؟
- کاکه تۆش و که‌سانی وه‌ک تۆ زۆرتان ماوه
ره‌خنه‌گرتن ده‌رک بکه‌ن.
- کوڕه دیاره ئاگرت تونده!
- چۆن ئاگرم توند نه‌بێ، جه‌نابی "هه‌ڵوێست" یش
که ئه‌و هه‌موو ئیدیعای ئازادی و ره‌خنه‌گری
ده‌کات، کاتێک ده‌گاته نۆره‌ی ره‌خنه‌کانی من،
سانسۆریان ده‌کات.
- ته‌نزی تۆی بڵاو نه‌کردوه‌ته‌وه؟
- بریا بڵاوی نه‌کردبایه‌وه، ماوه‌یه‌ک پێش
ته‌نزێکم بۆ هه‌ڵوێست نارد، زوو بڵاوکرایه‌وه،
که‌چی رۆژی پاشتر ده‌بینم نووسراوه‌یه‌کی کورتیان
له‌سه‌ر داناوه. پاش ئه‌وه‌ی هۆیه‌که‌م پرسی،
ده‌لیلێکیان هێنایه‌وه که مه‌گه‌ر هه‌ر خۆیان
قانیع بکات.
- ده‌ی ئه‌گه‌ر وایه بۆ دیسان ته‌نزیان بۆ
ده‌نێرێ؟
- ماڵ بێ‌ده‌ره‌تانی و نه‌داری خراپ بێ!
- باشه تێگه‌یشتم، ئه‌مجاره چیت پێ‌یه.
- بۆچی تۆ ئیجازه ده‌ده‌ی پیاو قسه بکات؟
- تۆ خۆ هێشتا هیچت نه‌وتووه...
- چۆن هیچـم نه وتووه، مه‌گه‌ر نه‌موت چه‌نده
له‌م وه‌زعه تووره..
- ئه‌ها.. ڕاست ده‌که‌ی وه‌بیرم هاته‌وه، ده‌بڵێ
بزانم له چی قه‌ڵسی.
- ده‌زانێ له‌م رۆژانه‌دا ئیسرائیل هیرشی
کردووه‌ته سه‌ر حکوومه‌تی ئیسلامیی فه‌له‌ستین.
- براڕۆ ئه‌وه چ ناوێکه له حکوومه‌تی
فه‌له‌ستینت ناوه، من قه‌ت شتی وام نه‌بیستووه،
ئه‌وه‌ی که هه‌یه هه‌ر به حکوومه‌تی ئوتۆنۆمی
فه‌له‌ستین ده‌ناسرێت.
- ئه‌رێ ده‌ڵه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م دنیایه نیت.
مه‌گه‌ر نازانی ئه‌و حکوومه‌ته‌ش وه‌ک حیزبه‌کانی
ئێمه بووه به دووله‌ته‌وه؟
- ببووره هاته‌وه بیرم . ئێسته تێگه‌یشتم
مه‌به‌ستت ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی "حه‌ماس"ه.
- زار خۆش.
- راست ده‌که‌ی شه‌ڕێکی خراپ به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه
هه‌ژاره‌دا سه‌پاوه. به ڕای ته‌نزنووسێکی وه‌ک
چه‌توون، کێ تاوانباره.
- هه‌ر ده‌لا !
- یانێ چی شه‌ڕ هه‌میشه دوو لای هه‌یه .تۆ بۆ
کردت به 10 لا؟
- کێ ده‌ڵی ئه‌م شه‌ڕه 2 لای هه‌یه؟ ئه‌ی
ئه‌مریکا و بریتانیا و فه‌رانسه و... لایه‌ک له
شه‌ڕه‌که نین و ئێران و سووریه و حیزبولا و
حه‌ماس و جیهاد و... لاکه‌ی تری؟
- باشه ئه‌وه‌شم لێ قه‌بووڵ کردی، مه‌به‌ستی خۆت
باسبکه.
- کاکه من کارم به‌وه نی‌ێه که کێ تاوانباره
، ئه‌گه‌رچی هه‌م حه‌ماس و هه‌م ئیسرائیل و هه‌م
ئێران و هه‌م ئامریکا به تاوانبار ده‌زانم.
به‌ڵام قسه‌ی ئه‌مجاره‌ی من له‌سه‌ر کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵک و به‌تایبه‌ت رۆشنبیرانه و کارم به
ده‌سه‌ڵاتداران و حیزب و ده‌سته و تاقم نه‌داوه.
- ده‌ته‌وێ چی بڵێی؟
- تۆش ده‌زانی که له‌و ماوه‌دا که شه‌ڕی عه‌ره‌ب
و ئیسرائیل هه‌یه، تا هاتووه، لایه‌نی ئیسرائیلی
له‌نێوخۆی خۆیدا باڵێکی سه‌ربه‌خۆی دژی شه‌ڕی تێدا
به‌دی هاتووه که به زۆری خه‌ڵکان و
ناوه‌نده‌کانی چه‌پ و دێموکرات و پارێزه‌ری مافی
مرۆڤ و ژینگه و... شتی وان ،
- وایه
- هه‌ر ئه‌م که‌سانه ئه‌وه چه‌ند ساڵه
بزووتنه‌وه‌یه‌کیان به‌ناوی "ئاشتی هه‌ر ئێسته"
وه‌رێ خستووه و ه‌ک له‌م شه‌ڕه‌ش دیتمان 2 رۆژ
پاش هێرشی ئیسرائیل، به هه‌زاران که‌س رژانه
سه‌ر شه‌قامه‌کان و له پێش پارلێمانی ئیسرائیل
به دروشمی، کوشتاری خه‌ڵکی فه‌له‌ستین کۆتایی پێ
بێنن، دامه‌رزی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستینی
و زۆر دروشمی دیکه خۆپیشاندانیان کرد.
- ئه‌وه‌شم بیستووه.
- ده‌ی ویژدانی خۆت بکه به قازی و بڕوانه بزا
له‌م هه‌موو ساڵه دا تا ئیستا له نێو عه‌ره‌ب
به گشتی و موه‌سوڵمانان به تایبه‌تی ، چوار که‌س
هه‌ستاون دروشمی ئاشتی و مه‌حکوومکردنی جه‌نایه‌ت
بده‌ن.
- ئاخر...
- په‌له مه‌که. کێ هه‌یه نه‌زانێ که ئه‌گه‌ر
ئیسرائیل جه‌نایه‌تی کردووه، خۆ هێزه
ئیسلامی‌یه توندره‌وه‌کانیش به موشه‌ک هاویشتن
و خۆته‌قاندنه‌وه جه‌نایه‌ت ده‌که‌ن. خۆت
ده‌زانی که ئه‌وه چه‌ندین ساڵه تا ئێسته
هه‌زاران ئینسانی بێ‌تاوانیش له لایه‌ن ئه‌م
"موسافیرانه‌ی به‌هه‌شته‌وه" له ناو چێشتخانه،
له ناو ئوتوبووش و زۆر شوێنی گشتیی دیکه‌دا
کوژراون، بۆ تا ئیسته له‌لایه‌ن خه‌ڵکانی
موسوڵمانه‌وه دژی ئه‌م جه‌نایه‌تانه هیچ
خۆپیشاندانێک نه‌کراوه.
- باشه مه‌گه‌ر نازانی که ئه‌وه‌ی وڵاتی عه‌ره‌ب
و موسوڵمانه دیکتاتۆرین و خه‌ڵک نا‌وێرن قسه‌ی دڵی
خۆیان بکه‌ن؟
- نه وا نی‌یه. زۆرێک له‌و ده‌وڵه‌ته
دیکتاتۆرانه نۆکه‌ری ئامریکان و بۆ دژایه‌تی
ئیسلامی سیاسیش بووه، پێ‌یان ناخۆش نی‌یه
خه‌ڵکانێک دژی ئیسلامی سیاسی بێنه مه‌یدان. کوره
خه‌ڵکه ئاساییه‌که چش، خۆ هیچ نه‌بێ له هه‌ر
وڵاتێکی عه‌ره‌بی یا موسوڵمان ،ده‌یان حیزب و
ده‌سته و تاقمی چه‌پ و به خه‌روار رووناک‌بیر
هه‌ن، بۆ تا ئیستا یه‌ک خۆپیشاندانیان به دژی
جه‌ناته‌تکارانی ئیسلامی سیاسی وه‌ڕێ نه‌خستووه؟
- ره‌نگه له ترسی خه‌ڵک نه‌وێرن
- ڕاست ده‌که‌ی له ماوه‌ی ئه‌م په‌نجا ساڵه‌ی
ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل دامه‌رزاوه، ڕزگارکردنی
"قودس" بووه‌ته‌هۆیه‌کی دیکه بۆ ته‌حمێقی خه‌ڵک
و سه‌رگه‌رم کردنیان .به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆمان گێڵ
نه‌که‌ین، خۆ له وڵاتانی ئازادی وه‌ک ئورووپا
سه‌دان هه‌زار و بگره چه‌ندین ملوێن خه‌لکی
وڵاتانی ئیسلامی ده‌ژین و خه‌ڵکانی به‌ناو چه‌پ و
به‌رابه‌ریخوازیشیان تێدایه، ئه‌ی بۆچێ تا ئێستا
له‌م وڵاتانه دوو خۆپیشاندانیان دژی ئیسلامی
سیاسی و کرده‌وه جه‌نایه‌تکارانه‌کانی وه‌رێ
نه‌خستووه؟
- کوره چه‌توون ئه‌مجاره‌ش بردته‌وه، وه‌ڵا ڕاست
ده‌که‌ی. منیش تا ئێستا نه‌مدیوه چوار عه‌ره‌ب یا
موسوڵمان بێنه خه‌یابان و دژی ئیسلامی سیاسی و
جه‌نایه‌ته‌کانی حه‌ماس و حیزبوڵا و ئه‌لقاعیده
دروشم بده‌ن و خوازیاری به‌ئاشتی پێکه‌وه ژیانی
موسولمان و جووله‌که به مافی یه‌کسانه‌وه بن.
- منیش مه‌به‌ستم هه‌ر ئه‌وه‌یه. باوه‌ڕ بکه من
له هه‌موو ژیانم دا بێجگه له "ئێدوارد سه‌عید"
نه‌بێ، که ئه‌ویش موسولمان نه‌بوو، تا ئێسته
هیچ چه‌پ و نا چه‌پ‌ێکم نه‌دیوه چکۆله‌ترین هه‌نگاو بۆ
له په‌ڕاوێز خستنی ئیسلامی سیاسی و به‌ئاشتی
پێکه‌وه ژیانی فه‌له‌ستینی و ئیسرائیلی هه‌ڵگرێ.
به‌ڵام له‌به‌رابه‌ردا له نێو جوودا زۆرم دیوه.
بۆیه به‌و عه‌قیده گه‌یشتووم که ئه‌م
"چه‌پ"انه‌ی ولاتانی ئیسلامی هیشتا خۆف و ترسی خودا
و قیامه‌تیان له
دڵدایه...
- بابه چه‌توون قسه‌م پێ مه‌که، من ژن و منداڵم
هه‌یه و تاقه‌تی گیلمه‌گیلمی موسولمانانم نی‌یه.
تێبینیی هه‌ڵوێست:
ئه‌و بابه‌ته‌ی که به‌رێز چه‌توون ئاماژه‌ی
پێده‌کات سانسۆر کراوه، ته‌نزێک بوو له‌سه‌ر
خه‌به‌ری کورژرانی دووکه‌س له ناوچه‌ی مه‌ریوان
که لایه‌نێک به تێکۆشه‌ری سیاسی و لایه‌نێکی
دیکه به پیاوی حکوومه‌ت ناوی بردبوون. پاش
ئه‌وه‌ی که ئه‌و لایه‌نه که به پیاوی
حکوومه‌تی ناساندبوون خه‌به‌ره‌که‌ی به خشکه
سڕیه‌وه، ده‌رکه‌وت که ئه‌و که‌سانه لانی که‌م
پیاوی حکوومه‌ت نه‌بوون. بۆیه له‌سه‌ر داخوازی
چه‌ند خوێنه‌رێک، ته‌نزه‌که‌مان هه‌ڵگرت.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|