|
ئه‌و
"رۆژنامه‌وانه"ی
رووی به‌رده‌پێی سپی کرد!!
چه‌توون
- بیستووته گۆڤارێک هاتوه،له ژێرناوی
کوردایه‌تی و ناوچه‌گه‌رایی لاسای راسیسته‌کانی
ئورووپا ده‌کاته‌وه؟
- مه‌به‌ستت ئه‌و بابه‌ته‌یه که له گۆڤاری
جیهاندا بڵاو بووه‌ته‌وه؟
- ئه‌رێ. چه‌توون وادیاره حیسابی گۆڤاره‌کان یش
ده‌خوێنیته‌وه؟
- کوره ئێسته‌ش نه‌م دیوه چی نووسیوه.
- ئه‌گه‌ر نه‌ت دیوه چی نووسیوه بۆ قه‌زاوه‌ت
ده‌که‌ی؟
به‌راستی کابرایه‌کی سه‌یری! من هه‌ر قسه‌م
کردووه، هیچم له‌وباره‌وه وتووه؟ ته‌نیا
ئاگادار بوونی خۆم ده‌ربرێ.
- ببووره ،ڕاست ده‌که‌ی من به‌په‌له‌م کرد. باشه
ده‌ی نه‌تخوێندوه‌ته‌وه چۆن ده‌ته‌وێت قسه‌ی له
سه‌ر بکه‌ی .کاتێک نازانی ناوه‌رۆکی نووسراوه‌که
چی‌یه و چی ده‌ڵه‌ی.
- کاکه بۆ هێندێک چت پێویست ناکات حه‌تمه‌ن
بیبینی یا وه‌یخوێنی! چوونکه گرینگ ئه‌وه نی‌یه
ناوه‌رۆکی چی‌یه، گرینگ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یه
که‌له پشت شتکه‌وه هه‌یه.
- ده‌ی ده‌ی
- هه‌ر سه‌ردێڕی ئه‌و بابه‌ته که بێ‌حورمه‌تیی
به هاونیشتمانانی
رۆژهه‌ڵاتی کردوه، به‌سه بۆ ئه‌وه له ئاستیدا
هه‌ڵوێست بگرین.
- مه‌به‌ستت چی‌یه؟
- ئه‌ی کاتێک کابرا له سه‌ردێڕه‌که‌دا ده‌ڵێ
"رۆژهه‌ڵاتی‌یه‌کان ، باشووریان خوارد"،بێ
حورمه‌تی له‌وه زیاتر هه‌یه؟ مه‌گه‌ر
تێکۆشه‌رانی رۆژهه‌ڵات یا ئه‌و که‌سانه‌ی که
باشوور به نیشتمانی خۆیان ده‌زانن،سه‌گن ،گورگن
چین؟ ئیتر خودای ده‌کرد له ناوه‌رۆکی
نووسراوه‌که‌یدا هه‌ر به‌شان و باڵی
"رۆژهه‌ڵاتیه‌کان"دا هه‌ڵی ده‌دا.
- باشه چه‌توون ئێسته ڕات له‌سه‌ر ئه‌و گۆڤاره
و نووسینه‌که‌ی چی‌یه.
- خۆت ده‌زانی یه‌که‌م که‌سانێک که دژی ئه‌و
کرداره راسییستی‌یه..
-چیت وت.. ڕاسیستی؟
- ڕاوه‌سته قسه‌که‌م پێ مه‌بڕه. تۆ خۆشت هه‌ر
به‌وه ده‌ستت پێ‌کرد. ئه‌رێ‌وه‌ڵا ڕاسیستی و له
ڕاسیستی خراپتر. ئه‌ی راسیست بوون خۆ شاخ و باڵی
نی‌یه. مه‌گه‌ر ڕاسیسته‌کان له وڵاتانی
رۆژئاوایی دژی خه‌ڵکانی بیانی نین؟ مه‌گه‌ر خه‌ڵکی
ساده‌دڵ دژی بیانی هان و دنه ناده‌ن؟ کاکی
رۆژنامه‌وانیش هه‌ر ئه‌و کاره‌ی کردووه، تازه
خراپتر، ئه‌گه‌ر ڕاسیسته‌کان ته‌نیا دژی سه‌ر ره‌ش
و ئه‌فریکایین، ئه‌م دژی به‌شێک له‌نه‌ته‌وه‌که‌ی
خۆیه.
- بۆ ده‌ڵه‌ی ئه‌م، خۆ ناوی نووسه‌ری بابه‌ته‌که
دیار نی‌یه؟
- بێ به‌ڵا بی ئه‌وه‌نده عه‌جوولی، قسکه‌ت
له‌بیر منیش برده‌وه. با تا له‌بیرم
نه‌چووه‌ته‌وه ئه‌وه بڵێم که له‌پێش
رۆژهه‌ڵاتیه‌کاندا،خه‌ڵکانی به‌ویژدان و خاوه‌ن
ئینساف و نیشتمانپه‌روه‌ری باشوور وه‌ڵامی ئه‌و
گۆڤاره‌یان دایه‌وه و ئیدانه‌یان کرد. به‌ڵام
له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ت که ناوی نووسه‌ره‌که‌ی
دیار نی‌یه. هه‌موو که‌س ئه‌وه ده‌زانێ گه‌ر
بابه‌تێک ناوی نووسه‌ری له‌سه‌ر نه‌بێ ئه‌وا
سه‌رنووسه‌ر ده‌بێ له ئاستیدا به‌رپرسیار بێت.
بۆیه له‌م حاڵه‌ته‌دا سه‌رنووسه‌ر به‌رپرسیاره؟
جیا له‌وه‌ش من ئه‌م به‌ناو سه‌رنووسه‌ره هیچ
نه‌زانه بناسم، خۆی نه‌بێ که‌ستر نه‌ی‌نووسیوه.
- چه‌توون تۆ تا ئێسته بێ حورمه‌تیت به‌که‌س
نه‌کردوه، چی‌یه که ئه‌وه‌نده تووره‌ی که
ئاگات له زارت نه‌ماوه.
- به چاوی تۆ تووره نیم و به باشیش ئاگام له
قسه‌کانمه، ئه‌و کابرایه به‌راستی هیچ نه‌زان و
ساخته‌چی‌یه.
- ئه‌و کابرا کێ‌یه؟
- سه‌رنووسه‌ری ئه‌و گۆڤاره ده‌ڵێم.
- مه‌گه‌ر ده‌یناسی؟
- چۆن نایناسم. ئه‌ی پێتوایه وه‌ک ئه‌و به‌هه‌وای
ورگ قسه‌ده‌که‌م . ناوی "نه‌به‌ز گۆران"ه.
کابرایه‌کی تێنه‌گه‌یشتوو و هیچ نه‌زان. تا ئه‌و
جێگا ده‌ڵه‌ی له چه‌رخی 19 به‌م لاوه
نه‌هاتووه.
- ده‌ی ده‌ی .وه‌ڵا چه‌توون وێده‌چێ شتێکت پێ‌یه.
- ئه‌ی چۆن . وه‌ک وتم خۆ
به‌هه‌وای "مێعده" قسه ناکه‌م!
- ده‌ی بڵی کوشتمانت.
- کاتێک خه‌به‌ری ئه‌و بێحورمه‌تیکردنه به
هاونیشتمانانی رۆژهه‌ڵاتیم له هه‌ڵوێست دا
خوێنده‌وه، ناوی جه‌نابی "سه‌رنووسه‌ر"ی
گۆڤاره‌که‌م ئاشنا هاته پێش چاو. تۆزێک که
تێفکریم ، هاته‌وه بیرم له هه‌ڵوێستدا له‌سه‌ر
دزینی خه‌به‌رێک و چه‌واشه‌کردن و به‌ناوی خۆی
بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌به‌ره و گاڵته‌کردن به
شعووڕی خه‌ڵک له لایه‌ن که‌سیك به‌ناوی
نه‌به‌زگۆرانه‌وه بابه‌تێکم خوێندبووه‌وه. که
چوومه ئارشێوی هه‌ڵوێست گه‌ڕام دیتمه‌وه. خۆی
بوو.
- باشه ئه‌و نه‌به‌زگۆرانه چی کردبوو و چیی
له‌سه‌ر نووسرابوو؟
- چووبوو خه‌به‌رێکی له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌ک له
ئینتێرنێت به زبانی عه‌ره‌بی ده‌رهێنابوو، هاتبوو
خه‌به‌ره‌که‌ی چه‌واشه کردبوو و به‌ناوی خۆیه‌وه
که گۆیا ئه‌وه وێنه‌ی پاره‌ی به‌رپرسێکی باشووری
کوردستانه و به نهێنی بۆ ئه‌و ناردراوه و به
قسه‌ی خۆی دزی و گه‌نده‌ڵی له‌قاو دابوو و
ناردبووی بۆ ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کان.
- ده‌ی وێنه‌که چی بوو؟
- وینه‌ی دولارێکی زۆر بوو که پۆلیسی مه‌کزیک
له ماڵی قاچاخچیه‌کی ماده سڕکه‌ره‌کان گرتبووی.
ئه‌وه لینکی بابه‌ته‌که‌ی هه‌ڵوێست بیخوێنه‌وه،
ئه‌وسا ده‌زنی که ئه‌و کۆلکه نووسه‌ره چه‌نده
خاوه‌ن ئه‌خلاق و ویژدانی رۆژنامه‌وانی‌یه:
"ده‌بێ
بۆ رۆژنامه‌وانیی کوردی بگرین".
په‌یامیشم
ناردووه بۆ هه‌ڵوێست و داوام کردوه تیتری ئه‌و
بابه‌ته بێنێته‌وه سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م.
- به‌ڕاستی چه‌توون هه‌قته هه‌رچی به‌و کابرایه
بڵێیت،وادیاره ئه‌و کابرایه هه‌ر نازانێ
پره‌نسیپ و ئه‌خلاق چی‌یه. چۆن وێراویه درۆیه‌کی
وا گه‌وره بکات.
- کوره درۆکه‌ی چش، پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێست لێی
له‌قاودا، دبوا قه‌ت خۆی له قه‌ره‌ی نووسین و
کاری رۆنامه‌گه‌ری نه‌دانا. که‌چی روه‌که‌ی
له‌وه‌دا نی‌یه و رووی به‌رده‌پێی سپی کردوه.
ئه‌و کابرا له‌باتی ته‌رێق بێته‌وه و له رووی
هه‌ڵنه‌هاتبای چیتر باسی نووسین بکات، به
قه‌باحه‌ته‌وه بووه‌ته سه‌رنووسه‌ر!! له‌وه‌ش
قه‌باحه‌ت‌تر ئه‌وه‌یه که هێنده پره‌نسیپ و
ئه‌خلاقی دابه‌زیوه که له بڵاوکردنه‌وه‌ی قین و
دوژمنی له نێو نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی، ناسڵمێته‌وه.
- به ڕای تۆ چار چی‌یه و چۆن ده‌بێ له‌ئاست ئه‌م
که‌سانه‌دا هه‌ڵوێست بگیرێت؟
- من له‌و ئاسته‌دا نیم رێگه و چاره بۆ خه‌ڵک یا
که‌سی‌تر دیاری بکه‌م. به‌ڵام من خۆم به ...ی خۆی
ده‌به‌خشم . له‌به‌ر ئه‌وه ئاستی تێگیشتنی هه‌ر
ئه‌وه‌نده‌یه و له‌وه زیاتر نازانێ. ئه‌و شێوه
که‌سانه هه‌ر حه‌زده‌که‌ن ناویان به‌ده‌ره‌وه
بێت، ئیتر چۆن کرینگ نی‌یه؟ دیاره دڵنیا نیم و
نازانم به‌ڵام وێده‌چێ له رێبازی حیکمه‌تیزم دا
فێری رۆژنامه‌وانی بووبێ ،ئاخر بۆچوونه‌کانیان زۆر
وه‌ک یه‌ک ده‌چێ.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|