|
سەرەکوەزیر و نۆکەرانی
چەتوون 
زۆرجار کاتێک کردەوەیەکی ناخەز لە رێبەرانی
باشوور دەبینم، بە خۆم دەڵێم:خۆت بنە جێگەی
ئەوان کە لەم هەلومەرجەدا بۆ ڕاگرتنی ئەو نیمچە
دەسەلاتە ناچارن وەک سنەیی دەڵین لەگەڵ "سەگ و
سووتک" بسازن. بەڵام جاری وا هەیە کردەوەی وا
دەبینم کە بەرچاوم تاریک دەبێ و وام لێ دێ کە
هاوار بکەم حاشا لە کورد و کوردستان.
نایشارمەوە هەرکات مام جەلال و مەسعوود بارزانی
و باقی کاربەدەستانی باشوورم دیوە لەگەڵ
کاربەدەستێکی ئێرانی دانیشتوون ،یا سەردانیی
ئێرانیان کردوە، هێندە نزم و چووکە خۆیان
نیشانداوە، نەک هەر لەوان لە خۆشم بێژار بوم.
لەم رۆژانەدا دیسان تووشی ئەو گرفتە بوومەوە و
بە دیتنی وێنەی چاوپێکەوتنی سەرکوەزیرانی حکوومەتی
هەرێم بۆ ئێران، دیسان تووشی ئەو خەمۆکییە هاتم
کە بە سەردانی هەرکام لە رێبەرانی باشوور بۆ ئێران
تووشم دەبێ.
زۆری لەسەر ناچم و سەرنجتان بۆ ئەو وێنەیە
ڕادەکێشم کە بەرهەم ساڵەح سەردانی ئێرانی کردوە و
یەکێک لە هاورێیەکانی(رەنگە پاش خۆی)وا دەستەو
سینەی ئەحمەدی نێژاد راوەستاوە کە مرۆڤی کورد
بەخۆیدا دەشکێتەوە.
ئەرێ تۆ شەرەفتان بێ هیچ تەعسوب و دەمارگرژییەک
ئەو دەستەو سینە ڕاوەستانە مانای چییە؟
چاو له وینهکه
بکهن و بزانن چۆن بۆ بهکهم گرتنی کورد
بهشێوهیهکی رێکخراو ههوڵ دهدهن . ئەحمەدی
نژاد لە جیهانی دیپلوماسیی دا کەس بە
گوێرەکە(گوێلک)ی حیساب ناکات کە چی ڕێبەرانی
باشوور دەستەو سینە بۆی ڕادەوەستن. دەک داوەشێن.
پارتی و
یهکێتی بههۆی لاوازیهسیاسیەکانی خۆیان بە
قەرزداری ئێران دەزانن(پارتی سەردەمی قیادەموقەت و
یەکێتی سەردەمی دەرکردنی لە هەولێر) و
باشترین کهرهستهی ئهو بهکهم گرتن و تهحقیر
کرنەی کوردیان لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە خولقاندوە.ئەگەرچی
بۆ تورکیە و سووریەش لەوە باشتر هەڵسوکەوت ناکەن.
وێنەکە لە سایتی سپای پاسداران(بە کوردی)
وەرگیراوە. کە بێگومان لە نێو دەیان وێنەدا
(دانستە) ئەم وێنەیان هەڵبژاردوە تا بێژن کورد
ئەوەیە و دەبێ هەمیشە دەستەو سینە ڕاوەستێ.
ئەرێ ئەو شێوە رەفتارە چۆن لێکد
دەدەنەوە؟
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت لهسهر ئهم بابهته، لهم فۆرمه
کهلک وهرگره
|