|
|
چه‌توون |
هه‌ڵبژارن له هه‌رێمی کوردستان و
"فیفتی
فیفتی"ی
سکرتێری حیزبی کۆمه‌ڵه
چه‌توون
-
یاڵا کاکه چه‌توون .
-
یاڵای خێرت بێ ، کاکه شه‌ریف گیان.
-
فه‌رموو دانیشه... به‌خێر هاتی
-
زۆر مه‌منون،
-
چای یا قاوه؟
-
تو ئیجازه بده دانیشم ... شتێک هه‌ر
ئه‌خۆمه‌وه.
-
باشه به‌که‌یفی خۆت بکه.
****
-
ئه‌رێ چه‌توون هه‌ر ونیت. تا ئێسته دووپه‌یامیشم
بۆ هه‌ڵوێستی برات ناردوه و لێم پرسیوی، به‌ڵام
ئه‌ویش نه به باش و نه‌به خراپ هه‌ر ده‌نگی
نه‌بوو.
-
کوره دیاری چیم بێت. نابینی دنیا شلووق و
هه‌رجه‌م مه‌رجه‌مه.
-
ئه‌رێ ئه‌وه چ زمانێکه فێر بووی "هه‌رجه‌م
مه‌رجه‌م" چی‌یه؟
-
کوره لێم گه‌رێ که‌ی ئێسته کاتی گاڵته و
فشه‌یه. مه‌به‌ستم رووداوه‌کانی ئێران و باشووری
کوردستانه.
-
باشه خۆ ئه‌وانه خه‌به‌ری ناخۆش نین.
-
نه‌مگوتوه ناخۆشن، به‌ڵام مرۆڤ هێندێک هه‌ڵوێست
ده‌بینی هاکا مێشکی بته‌قێ!
-
خودا نه‌کا ، پێم بڵی چیت پێ‌ێه و چیت بیستوه.
-
کوڕه له‌م رۆژانه‌دا چاوم به ماڵپه‌ڕه‌کاندا
ده‌گێڕا، چاوم به دوو په‌یام که‌وت که سکرتێری
حیزبی کۆمه‌ڵه (کاک عه‌بدوڵا موهته‌دی) بۆ جه‌لال
تاڵه‌بانی و مه‌سعوود بارزانی ناردبوو.
-
ده‌ی باشه ئه‌وه خراپی چی‌یه؟
-
ئیجازه ده‌ده‌ی قسه‌که‌م بکه‌م.
-
ببه‌خشه...فه‌رموو.
-
هۆی ناردنی په‌یامه‌کان هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی
کوردستان بوون.
-
شکم بۆی چوو.
-
هه‌رچی سه‌رم هێنا و بردم تێنه‌گه‌یشتم بۆچی کاک
عه‌بدوڵا دوو په‌یامی ناردووه.
-
ده‌ی خۆ نابێ یه‌ک په‌یام بۆ دووکه‌س بنێرێ.
-
به‌ڕاستی گه‌وجی.
-
( ده‌نگی به‌رز ده‌کاته‌وه) ئاگات له زارت بێ ،
-
ببووره هیچ مه‌به‌ستێکم نه‌بوو و گاڵته‌م کرد.
-
ده‌ی فه‌رموو بزانم به کوێمان ده‌گه‌یه‌نێت.
-
هیچ، بۆ ئه‌وه به وه‌ڵامێک بگه‌م هه‌ردوو
په‌یامم خوێنده‌وه، له ڕاستیدا هه‌ردووکیان (به
تۆزێک ورده ده‌سکاریه‌که‌وه) یه‌ک په‌یام بوون.
ته‌نیا نه‌تیجه‌یه‌ک که گرتم ئه‌وه بوو که کاک
عه‌بدوڵا ره‌عایه‌تی ریشی سپیی مام جه‌لالی
کردوه، بۆیه له‌به‌ر خۆیه‌وه وتوویه گه‌ر
ته‌نیا بۆ بارزانی په‌یام بنێرم، مام جه‌لال زویر
ده‌بێ.
-
ده‌ی چۆن بۆ خۆی حه‌ل کردوه
-
پاشان رێگه‌چاره‌یه‌کی باشی دیتوه‌ته‌وه، ئه‌ویش
به‌نا بردن بۆ مه‌سه‌له‌ی "فیفتی فیفتی"بوه.
-
ئه‌رێ چه‌توون فیتی فیتی چی‌یه؟
-
ته‌ک ماڵت نه‌شێوێ،
که‌ی من وتم فیتی فیتی، من باسی فیفتی فیفتیم کرد
واتا په‌نجا په‌نجا.
-
(به پێکه‌نینه‌وه) ئێستا تێگه‌یشتم ،مه‌به‌ستت
رێکه‌وتنه په‌نجا په‌نجا که‌ی پارتی و
یه‌کێتی‌یه له‌سه‌ر پارله‌مان.
-
ده‌مخۆش.
-
ده‌ی ده‌ی
-
وه‌ک باسم کرد ناوه‌رۆکی په‌یامه‌کان پیرۆزبایی
به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان
بوون. ڕاستی ئه‌وه‌یه وه‌ک خۆت ده‌زانی له‌و
هه‌ڵبژاردنانه‌دا ئه‌گه‌رچی لیستی کوردستانی و
مه‌سعوود بارزانی زۆرینه‌ی ده‌نگیان هێنایه‌وه(
ئیتر باسی ساخته‌کاری و نان بڕین و که‌ڵکوه‌رگرتن
له ئیمکانی حکوومه‌تی و... پێشکه‌شیان)، به‌ڵام
وه‌ک له من و زۆرتر له منییش له کاک عه‌بدوڵا
روونه، ئه‌وه سه‌رکه‌وتن نه‌بوو دۆڕان بوو،
چوونکه بۆ یه‌که‌مجار له هه‌ڵبژاردنێکی نیوه‌چڵ
ئازاد‌دا، پارتی و یه‌کێتی که خۆیان به کوێخای
کوردستان ده‌زانی، نزیک به نیوه‌ی ده‌نگه‌کانیان
له‌ده‌سداوه، نازانم کێ به‌مه ده‌ڵێ سه‌رکه‌وتن؟
-
ئه‌ی باوکم نازانی مه‌سڵه‌حه‌ت مانا و مه‌فهوومی
وشه‌ش ئه‌گۆڕێت!
-
ئه‌ی ره‌حمه‌ت له قه‌بری مردووت . به‌ڵام من له
کاک عه‌بدولا چاوه‌روانیم ئه‌وه بوو که گه‌ر
مه‌سڵه‌حه‌تیشی له‌به‌ر چاو ده‌گرت و په‌یامی بۆ
پارتی و یه‌کێتی ده‌نارد، باشتر وابوو،دێزه به
ده‌رخۆنه‌ی بکا و به‌ئاشکرا باسی نه‌کات.
-
به‌راستی ناچارم ده‌که‌ی قسه بکه‌م...
-
چێ بووه؟
-
جا ئێسته من ده‌بێ به‌تۆ بڵێم گه‌وجه !
-
له شۆخی گه‌رێ و قسه‌که‌ت بکه.
-
ئاخر ئه‌گه‌ر دێزه به‌ده‌رخۆنه‌ی کردبای، کاکه و
مامه پێیان خۆش نه‌ده‌بوو. ئه‌وان له‌م کاته‌دا
ده‌یانه‌وێت، خۆیان به چاوی ئوپوزیسون دا
بده‌نه‌وه. بۆیه پێموایه کاک عه‌بدوڵا باشی بۆ
چووه که په‌یامه‌کانی بڵاو کردوه‌ته‌وه.
-
به‌ڵام ئاخر خۆ کاک عه‌بدوڵا چ وه‌ک خۆی و چ وه‌ک
ناوی کۆمه‌ڵه، لانی که‌م تا چه‌ند ساڵ پێش قسه‌ی
سه‌رزاریان عه‌داڵه‌ت و یه‌کسانی و ڕاستبێژی و ...
بوه.
-
ده‌ی ئه‌مه چی به‌سه‌ر چی‌یه‌وه هه‌یه؟
-
هه‌ر به‌و پێ‌یه‌ش چاوه‌روان ده‌کرا که ئه‌گه‌ر
پیرۆزبایی له لایه‌نه‌کانی به‌شداری هه‌ڵبژاردن
ده‌کات، ده‌بوو له کاک نه‌وشیروان و "لیستی
گۆڕان"یش که دژی گه‌نده‌ڵی و دزی و خزم و خزمێنی
و ... هاته‌مه‌یدان و
براوه‌ی سه‌ره‌کیی
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بوون، پیرۆزبایی
بکردایه. خۆ هه‌موو ده‌زانن رابردووی دۆستایه‌تیی
کاک عه‌بدوڵا و کۆمه‌له له‌گه‌ڵ کاک نه‌وشیروان
یه‌کجازر زۆرتره له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌سعوود
بارزانی !!(ئیتر باسی سه‌رده‌می قیاده موه‌قه‌ت
هیچ).
-
جا تۆ له کوێ ده‌زانی نه‌یکردوه؟
-
من تا ئێستا هیچم نه‌دیوه.
-
کاکه گیان ئه‌وه‌ش مه‌سڵه‌حه‌ته، دڵنیا به گه‌ر
بۆ کاک نه‌وشێران په‌یامیشی ناردبێ، ئاشکرای
ناکات. چوونکه له‌م کاته‌دا بۆ په‌ز زه‌ره‌دی
هه‌یه.
-
تێگه‌یشتم .ته‌نیا پرسیارێک که ده‌مێنێته‌وه
ئه‌وه‌یه ئاخۆ گه‌ر حیزبی کۆمه‌ڵه ئوردووگای له
باشووڕی کوردستان نه‌بوایه و مانگانه
(نه‌سریه)ی وه‌رنه‌گرتایه هه‌ر ئه‌مه هه‌ڵوێستی
ده‌بوو؟ ئایا مه‌سڵه‌حه‌ت هه‌موو شتێک پاساو
ده‌کات!!
-
وه‌ک باسمکرد،ئه‌وه مه‌سڵه‌حه‌ته مه‌سڵه‌حه‌ت.
مه‌گه‌ر نازانی سیاسه‌تمه‌داره‌کمان ئێسته
هه‌موویان فێری پراگماتیزم بوون.
-
خێره ئینشاڵا.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|