|
جه‌ژنی حیزبی ، بلیت و هه‌ڵپه‌ڕکێ بو ته‌له‌فزیون
چه‌توون
رۆژی
پشوودان بوو و لای نێوه‌رۆ له ماڵ ده‌رکه‌وتم و
به‌رو قاوه‌خانه‌ی گۆرین که‌وتمه رێ.
قاوه‌خانه‌ی گۆرین،
قاوه‌خانه‌یه‌که که به هاوینان که رۆژگار
درێژه هێندێک جار ئێواران و له پاییز و زستان
رۆژانی ته‌عتیل چه‌ند کوردێکی ئه‌م شاره له
ده‌وری یه‌ک کۆ ده‌بینه‌وه. هه‌موومان که‌م و
زۆرێک به شاخه‌وه بووین و ده‌ستی رۆژگار و
"هیمه‌ت"ی حیزبه‌کان ئێسته لێر
گیرساندوونییهوه.
قسه‌ی خۆمان بێ، ئێسته بێ
ئه‌وه‌ی به‌رووی خۆمان بێنین ،هه‌موومان خه‌ریکین
له‌م غوربه‌ته پیر ده‌بین. هه‌ر
ئه‌وه‌شه که هێندێکمان تاقه‌تمان نه‌ماوه و به
ک‌ش و کشمیش هه‌ڵده‌چین و تووره ده‌بین.
هه‌واکه‌ی تۆزێک سارد بوو، تا
ئه‌و کاته که‌سیان نه‌هاتبوو. زۆری پێنه‌چوو
عه‌لی له دووره‌وه ده‌رکه‌وت. هه‌ر له
دووره‌وه دیار بوو تووره‌یه. که تۆزێک نزیکتر
بوه‌وه،دیتم کاغه‌زێکی زۆری لووله کراوی
به‌ده‌سته‌وه‌یه. هاته نزیکه‌وه ، سه‌لامی کرد
و منیش وێڕای وه‌ڵامی سه‌لامه‌که‌ی وتم:
- ئه‌وه چیه به‌ده‌سته‌وه؟
- په‌کوو ماڵتا تۆ بڵا
دانیشم.
- باشه تووره مه‌به .
دانیشه و بڵی ئه‌وانه چین؟
- هێچ نییه.
- چۆن هیچ نییه، ئه‌ی ئه‌و
هه‌موو کاغه‌زه چین لوولهت کردوون؟
- ئه‌ری موفه‌تیشی ، چیت.
ده‌ڵێم هیچ نییه .
- به‌ڕاستی سه‌یری. ئه‌ڵیی بۆ
شه‌ڕ هاتووی.
- ده بزا، تۆی ته‌شقه‌ڵه‌م
پێ ده‌گێرێ.
- ئه‌ی له‌و هه‌تیوه!
تهشقڵهی چی . من پرسیارێکم کرد که ئه‌و چییه
به‌ده‌سته‌وه، ئیتر ئه‌وه شه‌ڕ و هه‌ڵڵای ده‌وێ
؟
هه‌ردووکمان بێده‌نگ بۆین،
قاوه‌یه‌کم بۆ بانگ کرد. زۆری پێنه‌چو هاته ده‌نگ
و ووتی:
- چه‌توون گیان ببه‌خشه
،تۆزێک قه‌ڵسم ،
- جاکه‌ی قسهڵس نه‌بووی.
باشه بۆ قه‌ڵسی.
- توخودا لێم گه‌ڕیی با
ئه‌وه‌نده‌ی دیکه داخ نه‌چیته دڵم.
- به‌ڕاستی کابرایه‌کی سه‌یری،
تۆ خۆ دامرکابوویهوه،چییه دیسان وه‌ک
سهماوهرت لێهات و دهگیزێنی.
- کوڕه ها بگره سه‌یریان
که.
کاغه‌زه‌کانی دایه ده‌ستم.
که کردمه‌وه هه‌موو رێکلامی حیزبه‌کان بوون بۆ
رۆژ و بۆنه حیزبیه‌کانیان . هه‌مووشیان ئاهه‌نگ و
جه‌ژنیان رێکخستبوو. هێندێک چاوم به
رێکلامه‌کاندا گێڕا. له خۆڕا پێکه‌نین گرتمی و
وتم:
- ئه‌رێ ئه‌و هه‌مووه‌ت بۆ چاپ
کردووه خۆ زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان له وڵاتانی
دیکه‌ن و هیچ پێوه‌ندیان به‌تۆوه نییه؟
- تۆش مهسخرهم ده‌که‌ی . چۆن
پێوه‌ندیان به‌منه‌وه نییه.
- باشه وڵاتانی دیکه به‌تۆچی
،تو گه‌ر حه‌زت لێیه بچؤ بۆ ئه‌وانه‌ی ئێڕه.
- ده‌ی ئه‌وه‌یه که هه‌قمه
تووڕه بم. تۆ نازانی بۆ من ئه‌و هه‌موو کاغه‌ز و
جهوههرهم له خۆم زه‌ره‌ر داوه؟
- چووزانم حه‌تمه‌ن حه‌ز له
سه‌رو سهتکوتی گۆڕانی بێژه‌کان ده‌که‌ی؟
- خۆت له که‌ری مه‌ده، یانێ
تۆ هێشتا چاوت له‌و رێکلامانه نه‌کردووه؟
- ئاگات له زارت بێت، چاوم
لێکردوون و هیچی سه‌یرم نهدێوه. مه‌گه‌ر هه‌موو
ساڵێک ئه‌وه‌یان نه‌کردووه. ته‌نیا ئیمساڵ به‌هۆی
ئه‌و له‌ت له‌ت بوونانه‌وه، جێژنه‌کانیان چه‌ندین
به‌رابه‌ر بوونه‌ته‌وه و سه‌ریان له
خه‌ڵکه‌که‌ش شێواندوه.
- ئه‌وه که‌یفی خۆیانه ، من
له‌وه قه‌ڵسم، جێژنی حیزبی خۆیان ده‌گرن و ده‌بێ
مه‌منوون بن که‌سێک به‌شداری بکات و کات دابنێ گوێ
له قسه تێکراریهکانیان بگرێ. که‌چی چاو له
خواری رێکلامهکهیان ده‌که‌ی چاوت به نرخی بلیت
و پووڵی چوونه ژوور ده‌که‌وێ.
- ده‌ی باشه چ بوو،
ده‌یانه‌وێت له‌و رێگه‌شه‌وه هێندێک یارمه‌تی
کۆبکه‌نه‌وه.
- یارمه‌تی! یارمه‌تی. بۆچی
ئه‌وه کونسێرته یا کۆبوونه‌وه‌ی حیزبی؟ تازه
کونسێرتیش بێ، من کات و پووڵی خۆم بۆهێندێک له‌م گۆرانی
بێژانه خه‌سار ناکه‌م. جیا له‌وه‌ش بچم گوێ له
ته‌بلیغی حیزبی بگرم و پوولێش بده‌م، به‌خودا
زیره‌کن.
دیتم له ئه‌سڵدا هه‌ق به‌وه.
بۆ ده‌بێ له ئاهه‌نگی حیزبی‌دا که بانگه‌شه و
ته‌بلیغ بۆ ئه‌و حیزبه‌یه، و پاشان فیلم له
خه‌ڵکه‌که ده‌گرن و له کاناڵه
تهلهفزیونیهکانیانهوه خۆیانی پێ ڕا
ده‌ده‌ن،که ئێمه ئه‌وه‌نده خه‌ڵکمان له‌گه‌ڵه،
پووڵ له‌و خه‌ڵکه وه‌رگرن. به‌ڵام دیتم
به‌زمه‌که‌مان له‌گه‌ڵ عه‌لی خۆش بووه. بۆیه وتم
:
- کاکه ئه‌و حیزبانه‌ش له
کوێ بێنن ، نیانه و قه‌رزارن، چی ده‌بێ له‌و رێگه‌وه هیندێک پووڵ
کۆکه‌نه‌وه.
- هه‌ر که‌س ئه‌وه بڵێ تۆ
هه‌قت نییه قسه‌ی وا بکه‌ی.
- بۆ؟
- خۆت باش ده‌زانی . تۆ بڵێ
که‌ی و کام له‌و حیزبانه تا ئێستا سه‌رچاوه‌ی
داهاته‌که‌ی به‌خه‌ڵک ڕاگه‌یاندوو، کوره به
خه‌ڵک چش، به ئه‌ندامه‌کانی خۆیان. وه‌ڵا ئێسته‌ش
له هه‌موو حیزبه‌کاندا، بێجگه له یه‌ک دوو که‌س
نه‌بێ،که ئه‌ویش سه‌ر زلهکانیانن، که‌س نازانێ
داهات چییه و چه‌نده‌یان هه‌یه. ئه‌وه‌ی من
له‌بیرم بێت، ئه‌و حیزبانه هه‌میشه
دهکرووزێنهوه و ده‌ڵێن نیمانه. به‌ڵام که له
نێو خۆیاندا ده‌بێته شه‌ڕ و جیا بوونه‌وه،
یه‌کتر له قاو ده‌ده‌ن و شه‌ڕی میرات و پووڵ له
هه‌موو شه‌ڕه‌کانیان قورستره.
- عه‌لی گیان به‌سه؛ گاڵته‌م
کرد . هه‌قت پێده‌ده‌م . منیش ده‌زانم ئه‌و
پاڕانه‌وه و کوڕووزانه‌وه له نێو حیزبه‌کاندا
بووه به فه‌رهه‌نگ. به من و تۆش چاک ناکرێت.
- باشه ئێسته چی ده‌که‌ی
ده‌چی بۆ ئه‌و جه‌ژنه‌ی ئێره؟
- جا به‌زیاد بێ چوار جه‌ژن
لێره هه‌یه و ده‌ره‌قه‌تی هه‌موویان نایه‌م.
ئه‌وه‌ڵه‌ن کاتم نییه ، پاشان له
کوێ بێنم ئه‌و هه‌موو پووڵه. بێجگه‌له‌وه‌ش،
ئێسته هه‌ر حیزبه تهلهویزیونێکی داناوه و
که‌س ناوێرێ له جهژنێکیاندا به‌شداری بکات،
ده‌سبه‌جێ سێ چوار کامێرای ناشی ده‌ورت ده‌گرن و
له‌سه‌ر حیزبه‌که‌یان و ته‌له‌فزیونه‌که‌یان
پرسیارت لێده‌که‌ن. له‌وه‌ش خراپتر ، ده‌که‌ونه
فیلم گرتن له‌و خه‌ڵکه .ئیتر هیچ بیر له‌وه
ناکه‌نه‌وه که هێندێک له‌وانه هاتووچووی وڵات
ده‌که‌نه‌وه و بۆیان خه‌ته‌ری هه‌یه.
- کوره تا ئێسته چه‌ندین
که‌س هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و جه‌ژن و هه‌ڵپه‌ركی
نیشاندانه‌ی ته‌له‌فزیونی حیزبه‌کان گیراون و
تووشی چه‌رمه‌سه‌رێ هاتوون.
- ئاااا، وتم بۆ ژنه‌که‌ی بابه‌کر
ئه‌وه ماوه‌یه‌که ئیتر ناچی بۆ جه‌ژن و مهژن.
- مه‌به‌ستت چییه؟
- ئاخر هاتوچووی وه‌ڵات ده‌کات
، ێت و ده‌چی. ده‌ترسێ بڕاوت و نه‌هێڵن بگه‌ڕێته‌وه. مه‌گه‌ر
نه‌ت بیستووه که کورد ده‌ڵێ: " له سه‌فه‌ردا چوون
به‌خۆته گه‌ڕانه‌وه به خۆت نییه" .
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
|