|
ئاخۆ ئه‌و رۆژه که‌ی دێ
له په‌راوێزی
موژده‌ی مام جه‌لال به خه‌ڵکی کورد بۆ
ده‌سکێشانه‌وه‌ی له سیاسه‌ت
چه‌توون
- سڵاو .. کاکه چه‌توون !
- سڵاو سه‌ر چاوم .
- چۆنی ، له مێژو ده‌رناکه‌وی؟
- کوره مه‌گه‌ر موشکلی ژیان ده‌رفه‌تی خۆ
ده‌رخستن ده‌دات.
- چی بووه، دووربێ له گیانت نه‌خۆشی ؟
- نه نه‌خۆش نیم.
- بێ‌کاری ؟
- کوڕه لێی گه‌ڕێ ، خه‌به‌ر و باس جی‌ێه؟
- جا خه‌به‌ر لای تۆ نه‌بێ، لای کێ‌یه؟
- کوره من جارێک تووره‌ی ده‌ستی مامه‌م.
- بۆ؟
- ئه‌ی نابینی ئه‌م کابرایه بۆ حکوومه‌تی ئێران
چی ده‌کات؟
- کاک چه‌توون لێم به عه‌یب مه‌گره ، ده‌کرێ
بڵیی چی ده‌کات.
- به‌ڕاستی تۆش سه‌یری... ئه‌رێ گاڵته‌م
پێده‌که‌ی؟
- نه وه‌ڵا گاڵته‌ی چی ..حه‌ددم چی‌یه.
- مه‌به‌ستم ئه‌و خۆش خزمه‌ییه‌یه به ئێرانی
ده‌کات. ئه‌وه‌نده ده‌چێته تاران و دێته‌وه
وه‌ک ئاورۆشن‌که‌ره‌ی لێهاتوه ،پیاو ده‌ترسی له رێ تاران فڕۆکه‌که‌ی
به‌ر بێته‌وه. کابرا شه‌رم ناکات، له کاتێکدا
به‌ده‌ردی ناموباره‌کی خۆی سه‌رکۆماری وڵاتێکه،
حکوومه‌تی ئێران به‌که‌یفی خۆی بۆ نیازی خۆی
که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرێ.
- چۆن؟
- چۆنی ناوێت، ئێران کونفراسێکی به‌ناو "ئێکۆ"
گرت، له‌به‌ر ئه‌وه چوار سه‌رکۆماری تێدا نه‌بوو،
داوای له مام جه‌لال کرد وه‌ک میوان به‌شدار بێت.
- جا بۆ وه‌ک میوان؟
- ئاخر ئێراق ئه‌ندامی ئه‌و په‌یمانه نی‌یه،
مامه‌ش دوو پای هه بوو دوی دیکه‌شی بۆ قه‌رز کرد
و له کاتێکدا حیزبه‌که‌ی خۆی به‌هۆی
گووکاریه‌کانی خۆی و گه‌نده‌ڵه‌کانی ده‌وروبه‌ری تووشی فه‌رته‌نه
وقه‌یران هاتووه و هاکا له‌به‌ر یه‌ک بڵاو بوو،
ده‌سبه‌جێ چووه تاران و له کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی
ئێکۆ دا که‌وته هه‌ڵدان به شان و باڵی حکوومه‌تی
ئێران دا.
- ده‌ی باشه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ت نه‌زانیوه له
هه‌موو سه‌فه‌ره‌کانی‌دا ، ئه‌مه ته‌نیا
سه‌فه‌رێک بوو که موژده‌یه‌کی بۆ کورد تێدا بوو؟
- خۆش خه‌به‌ر بی،ئه‌ری ئه‌و موژده چێ‌یه که‌من
ئاگام لێ نی‌یه؟
- ئه‌ی نه‌ت بیستووه مامه له وتوێژێکدا له‌گه‌ڵ
ناوه‌ندێکی ئێرانی ،له‌مه‌ڕ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بۆ
سه‌رکۆماری وتوویه چی تر خۆی کاندید ناکا و ئاخری
ئه‌مساڵیش خۆی خانه نشین ده‌کا و ئیتر کاری به
سیاسه‌ت نامێنێ.
- یا خودا خۆش خه‌به‌ر بی، تۆ شه‌رفت ڕاسته ،مامه وای گوتووه
یا گاڵته‌م پێده‌که‌ی؟
- وه‌ڵا خۆم موقابله‌که‌م چاو لێکرد. هه‌موو
ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کانیش بڵاویان کردووه‌ته‌وه. باشه ئێسته
قسه‌ت چی‌یه؟
- جا خه‌به‌ر له‌وه خۆشتر.
- کوره وتم ڕات چێ‌ێه.
- له ڕا مه‌پرسه. هه‌ر ئه‌ونده ده‌ڵێم یادی شه‌ریف شاعیری سه‌قزی
که‌وتمه‌وه که له شێعرێکیدا به‌م چه‌شنه
ئاواتی ده‌خواست:
ئاخۆ ئه‌و رۆژه که‌ی دێ!!
-جا وه‌ڵا ئه‌وه ئاواتی هه‌موومانه!!!
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|