|
پیشکه‌ش به پارێزه‌رانی یه‌کێتی خاکی وڵات و
هه‌موو پان ئێرانیسته‌کان!!
چه‌توون
ته‌نزی کۆمه‌ڵایه‌تی
هه‌رچی نه‌ته‌وه‌کانی دیلکراو له چوارچیوه‌ی
ئێران دا بانگی مافخوازیان به‌رزتر و هوشیاری
ملیییان به‌رینتر ئه‌بێ، هاوار و لووره‌ی
پانئیرانیستهکان زۆرتر به‌رز ئه‌بێته‌وه و به
خه‌یاڵی خۆیان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن که چوارچێوه‌ی
ئێرانی عه‌زیزیان نه‌ترازێت و بۆ ئه‌وکاره
(ڕاگرتنی ئێران) سه‌ره‌ڕای بێحورمهتی به
نه‌ته‌وه‌کانی ژێرده‌سته‌ی وه‌ک کورد ،به‌لووچ،
عه‌ره‌ب ، ئازه‌ری و.. ،ئاماده‌ن هه‌ر جه‌نایه‌تێک
بکه‌ن. ئه‌و که‌سانه نازانن که به‌و موزع
گرتنه،زۆرتر هه‌وڵی له‌یه‌ک ترازانی ئێران
ئه‌ده‌ن و خه‌ریکن داستانی ورچه‌که و
خاوه‌نه‌که‌ی تکرار ئه‌که‌نه‌وه. هه‌رچه‌ند
خرسهکه لانی که‌م له خوش ویستنی خاوه‌نه‌که‌یدا
درۆی نه‌ئه‌کرد.
له‌حاڵێکدا پان ئێرانیسته‌کان ناو خۆیانا هه‌زار
ده‌سته‌ن، له شاپه‌ره‌ست و مه‌شرووته‌خواز و
جمهووریخوازهوه تا موسوڵمان و لائیک و چه‌پ و
ڕاست یان تێدایه، سه‌یر ئه‌وه‌یه که کاتێک
ده‌گاته نۆره‌ی "ئێرانی عه‌زیز"، هه‌موو تفکر و
دیدگاههکانی خۆیان له‌بیر ئه‌که‌نه‌وه و
هه‌موویان تا ئاستی پان ئێرانیستێکی کوێر
دائه‌به‌زن و ده‌که‌ونه رشانه‌وه دژی نه‌ته‌وه
ژێڕدهستهکان.
به‌و ئه‌ساسه منی کوردیش لێره به‌دواوه بڕیارم
داوه ،هه‌رچی دیفاعی له تهمامیهت ئه‌رزی و
حاشای له بوونی نه‌ته‌وه‌کانی تری کرد، به هه‌ر
بیر و باوه‌ڕێکه‌وه، هه‌موویان وه‌ک یه‌ک چاو لێ
ئه‌که‌م و هیچ جیاوازیه‌کیان ناخه‌مه نیوانهوه.
جا سهڵتهنهتهڵهب، جمهوری خواز، لائیک، چه‌پ ،
ڕاست ، موسوڵمان ،لایه‌نگری حکوومه‌تی ئیسلامی یا
دژی حکوومه‌تی ئیسلامی بن،یا ته‌نانه‌ت به کوردی
قسه‌بکه‌ن و دڵیان بۆ تهمانیهت ئه‌رزی لێ‌بدا،
هیچ فه‌رق ناکات. هه‌موو شیاوی ئه‌ک وشه‌ن: پان
ئێرانیست.
پاش ماوه‌یه‌کی زۆر لێکۆڵینه‌وه و موتالعه‌ی
تاریخ و مێژوو له سه‌ر ئێرانیه پان
ئێرانیسته‌کان به ژماره‌یه‌ک که‌شفیات
گه‌یشتم. هه‌رچیم کرد کهشفیاتهکهم نه‌خه‌مه
روو به‌ڵام دڵم تاقه‌تی نه‌هێنا و به حه‌یفم زانی
پان ئێرانیسته‌کان خۆیان و ڕابردووی خۆیان
نه‌ناسن. هه‌ر لێره‌شا وه‌ک بانگی محمه‌دی
به‌ده‌نگی به‌رز هاوار ئه‌که‌م هه‌رچی ئێرانییه
به پان ئێرانیست نازانم و هه‌موو ئیرانیه مساوات
ته‌ڵه‌به‌کان و ئه‌وانه‌ی مافی نه‌ته‌وه‌کانی
ژێرده‌س به ره‌سمی ئه‌ناسن به برا و خوشک و هاو
بنه‌ماڵه‌ی خۆم ئه‌زانم. ئه‌وه‌ش کهشفیاتهکهم:
بۆ ئاگاداریی زۆرتری پان ئێرانیسته‌کان:
ئایا ئه‌زانن .. که یه‌که‌مین خه‌ڵکی جیهان
"کشته‌ک" ی به‌ست به سکه‌ی پووڵ و خستنی به
ته‌له‌فونی عمومیدا ئێرانیه پان ئێرانیسته‌کان
بوون !؟
ئایا ئه‌زانن.... ئه‌وه‌ڵین خه‌ڵکانێک نووشابه‌ی
تهقهلوبییان دروست کرد ئێرانییه پان
ئێرانیسته‌کان بوون؟
ئایا ئه‌زانن...یه‌که‌مین قه‌وم و قه‌بیله‌یه‌ک
که له‌کارتی ئیعتباریی ته‌له‌فونی عموومی
ئیستیفاده ئه‌که‌ن و هیچ له ئیعتباری
کارته‌که‌یان که‌م نابێته‌وه دیسان هه‌ر
ئێرانییه پان ئێرانیسته‌کان بوون؟
ئایا ئه‌زانن... یه‌که‌مین خه‌ڵکانێک که
که‌شفیان کرد درۆ و ریا و که‌ڵه‌ک ته‌نیا رێگه‌ی
سه‌رکه‌وتنه ئێرانییه پانئێرانیسته‌کان بوون؟
ئایا ئه‌زانن... یه‌که‌مین خه‌ڵکانی جیهان که له
ده‌سته‌ی دواکه‌وتووترین وڵاتانن به‌ڵام ئیدیعا و
ته‌وه‌قوعی ئه‌وه ده‌که‌ن که عاقڵترین و باشترین
مه‌ردمی جیهانن ، ئێرانییه پانئێرانیسته‌کان
بوون؟
و سه‌ره‌نجام ئایا ئه‌زانن یه‌که‌مین خه‌ڵکانێک
که ته‌نیا به ڕابردووی زۆر دووری خۆیان شانازی
ده‌که‌ن و خۆیان به یه‌که‌مین په‌یام هێنه‌ری
حقۆقی به‌شه‌ر ده‌ناسێنن ، به‌ڵام له 500 ساڵی
ڕابردوودا هیچیان بۆ نیشاندان به جیهان نه‌بووه
هه‌ر ئێرانییه پان ئێرانیسته‌کان بوون؟
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|