|
مانگرتن و ریسکی حیزبی کومونیستی ئیران
چه‌توون
گه‌رچی خه‌به‌ری کۆتایی هێنان به مانگرتنم له
سایتی هه‌ڵوێست دیت به‌ڵام
له‌م رۆژانه‌دا له‌سه‌ر ئه‌و سایته چاوم به
بابه‌تێک که‌وت که به‌شێوه‌یه‌ک گلله له حیزبی
کومونیستی ئێران و ئه‌و به‌شه له کۆمه‌ڵه که
به رێکخراوی کوردستانی ئه‌و حیزبه ده‌ناسرێت
کرابوو که بۆچی له ئاست مانگرتنی زیندانیانی
سیاسی- مه‌ده‌نی بێده‌نگ بووه و هه‌ڵوێستی
نه‌گرتووه.
سه‌ره‌ڕای رێزم بۆ ئه‌و به‌رێزه‌ی که ئه‌و
بابه‌ته‌ی له رووی دڵسۆزییه‌وه نووسیبوو، من
پێموایه حیزبی کومونیست و رێکخراوه
کوردستانیه‌که‌ی کارێکی عاقڵانه‌یان کردوه که
هیچ هه‌ڵوێستێکیان نه‌گرتووه. ده‌لیله‌کانیشم
ئه‌مانه‌ن:
یه‌که‌م، ئه‌و حیزبه‌ش وه‌کوو باقی حیزبه
ئوردووگا نشینه‌کان ئاگای له هیچ رووداوێکی
ناوخۆی کوردستان و ئێران نیه. به‌دڵنیاییه‌وه
ده‌ڵیم ئه‌گه‌ر ئه‌و ئینتێرنێت و وێبلاگانه
نه‌بوایه‌ن، هه‌ر نه‌شیان ده‌زانی که مانگرتنێک
روویداوه.
دووه‌م، کاتێک حیزبێک ئاگای له هیچ نی‌یه، بۆ
وه‌ک حیزبه‌کانی دیکه بۆ ئه‌وه‌ی بڵی منیش هه‌م "
چێو له تاریکی بکوتێ" و به دووباره‌کردنه‌وه‌ی
خه‌به‌ری تێکراریی سایته‌کان، خۆی ڕانێ . کارێک
که خۆشی ده‌زانێ هه‌موو گاڵته‌ی پێ ده‌که‌ن.
سێهه‌م، ئه‌گه‌ر حیزبی کومۆنیست هه‌ڵوێستی گرتبای
،ده‌بوا لاسای حیکمه‌تیسته‌کانی بکردایه‌وه و
هێندێک جنێوی به ناسیوناڵیزم و حه‌ره‌که‌ته "نا
پڕولتێری"یه‌که‌ی زیندانیان و پشتیوانانیان
بدایه، به‌ڵام زیره‌کانه که‌ش و هه‌وا
(جه‌وه)که‌ی ته‌شخیس داوه و هه‌رچی حیسابی
کردوه بێده‌نگیه‌که قازانجی له هه‌ڵوێست
گرتنه‌که فره‌تر بووه.
به‌م ده‌لیلانه و به ده‌لیلێکی دیکه‌ش که له
هه‌ستی "ژۆرناڵیزم"ی رێبه‌رانی ئه‌و حیزبه‌وه
سه‌رچاوه‌ده‌گرێ، بێده‌نگیان پێ باشتر بووه.
ره‌نگه له خۆت پرسیار بکه‌ی داخ‌و ئه‌و ده‌لیله
چی‌یه؟
ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و ده‌لیله دوولایه‌نی پارادۆکساڵی
هه‌یه. واتا له‌لایه‌ک به قازانجی ئه‌و
حیزبه‌یه و خۆی پێی فش ده‌کات، له‌لایه‌کی
دیکه‌وه به زیانیه و حه‌زده‌کات ریوی پێچ بکات.
چاوه‌روانت ڕاناگرم و ئه‌و ده‌لیله‌ت وه‌ک
خه‌به‌رێک بۆت باسده‌که‌م:
به پێی هه‌وڵی گه‌یشتوو به ناوه‌ندی چه‌توون(با
منیش لاسایی هێندێک سایت بکه‌مه‌وه که هه‌ر به
فشه و دزینی خه‌به‌ر له‌ملاو و ئه‌ولا خۆیان
به‌ڕێوه ده‌به‌ن)، پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی
ده‌نگوباسی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی،
هه‌موو حیزبه ئوردووگا نشینه‌کانی رۆژهه‌لاتی
کوردستان وه‌خۆ که‌وتن و هه‌رکامه و به‌په‌له
که‌وته ده‌ست و پێکردنی کۆ کردنه‌وه‌ی خه‌به‌ر و
باسی مانگرتن. پاش چه‌ند رۆژ هه‌وڵ و ته‌قه‌لا
به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچیان که‌سیان بۆ نه‌بینرایه‌وه
که ته‌نانه‌ت ڕاست و درۆی مانگرتنیان بۆ باس‌بکات،
بێجگه له حیزبی کومونیستی ئێران، ئه‌وانی دیکه
ملیان بۆ ته‌نیا سه‌رچاوه‌یه‌ک که خه‌به‌ری
مانگرتوانی به فیلتێری خۆیه‌وه‌یه‌و بڵاو
ده‌کرده(هه‌رچه‌ند جێ باوه‌ڕیشیان نه‌بوو) که‌ج
کرد و کردیانه سه‌رچاوه‌ی خه‌به‌ره‌کانیان.
به‌ڵام حیزبی کومونیست له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا،
بڕیاری دا که ئه‌و ریسکه‌ی حیزبه‌کانی دیکه
نه‌کات .بۆیه رێبه‌ری "مادام ئهلعومر"ی حیزب روو
له کۆبوونه‌وه‌که وتی: خۆ ئێمه خۆمان هیچمان پێ
نه‌کرا و نه به‌ڕاست و نه‌به درۆ هیچمان ده‌ست
نه‌که‌وت. واباشه بێده‌نگ بین.هاتوو درۆ بوو،
ئه‌و‌سا ئێمه بردوومانه‌ته‌وه و
جه‌ماعه‌ته‌کانی دیکه دۆڕاندوویانه(ده‌ڵه‌ی
موسابقه‌ی ئه‌سپ سواری‌یه!!- چه‌توون) .
سه‌رچاوه‌ی خه‌به‌ره‌که‌ی چه‌توون(ئه‌مه‌ش
شگردێکه که له‌و سایتانه قه‌رزم
کردووه) ئیزافه ده‌کات که یه‌کێک له
به‌شدارانی کۆبوونه‌وه‌ی باڵای حیزب له ره‌هبری
مادام‌ئه‌ل‌عومر ده‌پرسێ: "رفیق !؟ فره شلووق
بووه و هه‌موو باسی مانگرتن ده‌که‌ن ،ئه‌گه‌ر
ڕاست بێت حه‌یامان ده‌چی." به‌ڵام ره‌فیقی
سه‌رکرده‌ی کۆبوونه‌وه‌که به ئیجازه‌ی رێبه‌ری
مادام ئهلعومر" دێته خواب و به له‌هجه‌ی پان و
پۆڕی کوردی روو ده‌کاته ئه‌و که‌سه و ده‌ڵی:
"رفیق به ریسکش می‌ارزد".
ئه‌نجام:
سیاسه‌ت لای ئیمه کاسپی‌یه!! کاسپیه‌که‌ش
وادیاره ریسک و قوماره.نه‌تیجه‌ی ئه‌و قوماره‌ش
وه‌ک ده‌بینین بووه به ئوردووگا نشینی و
چاوه‌روانی نه‌سریه(مانگانه) له ده‌ستی پارتی و
یه‌کێتی.
تۆ نه‌زه‌رت چی‌یه؟
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|