|
نوقورچک له ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کان
سنه‌یی په‌ندێکیان هه‌یه ده‌ڵی: "هه‌رکه
به‌ته‌مای خاڵۆ و مامۆ بێت نیمه‌رۆ بێ نان شه‌ویش
بێ دۆ بێت". دیاره ئه‌وه‌ی که سه‌رده‌می
سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م په‌نده چۆنیه‌تی ژیانی کورد
چۆن بوه باسی ئێسته‌ی من نی‌یه. به‌ڵام
په‌نده‌که خۆی زۆر وانه‌ی تێدایه که بۆ فێربوون
و په‌ند لێ‌وه‌رگرتن ده‌شێن. یه‌کێک له
سه‌ره‌کی‌ترین وانه‌کانی(که مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیی
منیشه) ئه‌وه‌یه که‌بۆ بردنه پێشی ئامانج یا
پێشنیار یا ئیده‌یه‌کی خۆت، هه‌وڵ بده له‌سه‌ر
پێی خۆت راوه‌ستی و ته‌نانه‌ت به ته‌مای نزیکترین
که‌ست(خاڵ- برای دایک.یان مام- برای باوک)مه‌به.
ئه‌مه ڕاست له من رویداوه.
کاتێک جه‌نابی هه‌ڵوێست به‌رێوه‌بردن و
وه‌گه‌ڕخستنی به‌شێكی سه‌ربه‌خۆی به‌ناوی "ته‌نز"
به‌سه‌ردا سه‌پاندم، هه‌ر ئه‌وکات ده‌مزانی
به‌ته‌نێ کارێکم له‌ده‌س نایه و سه‌رکه‌وتوو
نابم. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌مزانی بواری ته‌نز له
ده‌ریای رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی‌دا مه‌له‌وانی
ئه‌وه‌نده که‌مه که نابێ حیسابێکی ئه‌وتۆی بۆ
بکه‌ی. به‌ڵام سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ش روومکرده ئێوه‌ی
خوێنه‌ر و داوام لێکردن که لانی که‌م بۆ ئه‌وه‌ی
بناخه‌ی ره‌وتێکی به‌رده‌وامی ته‌نز دارێژین
هاوکاریم بکه‌ن. به‌ڵام بێ درۆ، تا ئێسته جگه
له یه‌ک نه‌فه‌ر نه‌بێ که‌سێک پێی نه‌ناوه‌ته
پێش.
دیاره ئه‌وه بایه‌خ نه‌دان و که‌م لوتفی‌یه
نه‌بوه‌ته هۆی دڵسار بوونه‌وه‌م. له‌به‌ر ئه‌وه
پێشتریش ده‌مزانی له کۆمه‌ڵگه‌ی گه‌لانی وه‌ک
ئێمه ، به‌شی زۆرمان "حازر خۆر و بیسان ڕن"ین.
واتا به زۆری "مه‌سره‌ف کونه‌نده"ین و به‌شی
به‌رهه‌م هێنه‌رمان زۆر که‌مه. به‌تایبه‌ت
له‌بواری ته‌نزدا.
به‌و ده‌رکه‌وه هاتوومه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ي
که ده‌بێ چاوه‌ڕوانی هاوکاریی و بابه‌تی که‌س
نه‌بم و خۆم به‌ته‌نێ شانی وه‌به‌ر ده‌م و ئه‌م
به‌شه(ته‌نز) له ته‌عتیل بوون قوتار بکه‌م.
ئه‌ڵبه‌ت ئه‌وه به‌و مانا نی‌یه که پێموابێ
ئاخۆ چ موجزه‌یه‌ک له بواری ته‌نزدا ده‌که‌م.
به‌ڵام هه‌رچی هه‌یه توانا و بڕست و کاتم
وه‌سه‌ریه‌ک ده‌خه‌م و هه‌وڵ ده‌ده‌م شه‌رمه‌زاری
بواری ته‌نز نه‌بم.
ئه‌م باسه یه‌کێک له جوانترین وته‌کانی
ته‌نزنووسی گه‌وره و بلیمه‌تی بواری ته‌نز
"عه‌زیز نه‌سین" ی وه‌بیر هێنامه‌وه که هه‌میشه
له پێشه‌کیی کتێبه‌کانی دا خۆی ئه‌رکی ناساندنی
نووسه‌ری کتێبه‌که(که خۆی بوو) ده‌گرته ئه‌ستۆ.
هه‌میشه‌ش به‌م چه‌ند وشته ده‌ستی پێده‌کر:
"کۆرپه‌ی هه‌تیو خۆینێوکی خۆی ده‌بڕێ" مه‌به‌ستی
کۆرپه‌ی دایک مردو بوو. کاتێک ژنێک منداڵی ده‌بێ
و ده‌مڕی ،کۆرپه‌که‌ی له بێکه‌سی‌دا خۆی ناو‌کی
خۆی ده‌بڕی و له دایکی جودا ده‌بێته‌وه. بواری
ته‌نزیش لای ئێمه به‌راستی ئه‌و کۆرپه
بێ‌دایکه‌یه.
بۆ ده‌سپێکی ئه‌و ئه‌رکه وه‌ئه‌ستۆم گرتوه
به‌شێک وه‌گه‌ڕ ده‌خه‌م به‌ناوی " نوقورچک له
ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کان". مه‌به‌ست له‌م به‌شه
ئه‌وه‌یه که قسه و کرده‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌داران
نه به‌و شێوه که‌له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌کاندا ده‌ری
ده‌بڕن، به‌ڵکوو له روانگه‌ی "ته‌نز" و وه‌ک
قسه‌ی دڵی خۆیان بۆ ئێوه بخه‌مه روو. به‌و
شێوه‌یه که کاتێک ڕاگه‌یه‌نه‌رێک(مه‌جازی ، چاپی
، دیداری یا بیسیاری) قسه‌ی که‌س یا ده‌وڵه‌تێک
له‌سه‌ر پرسێکی تایبه‌ت یا رووداوێک بڵاو
ده‌کاته‌وه، من هه‌وڵ ده‌ده‌م هه‌ستی ده‌روونی
ئه‌و که‌س یا ده‌وڵه‌ت یا ناوه‌نده‌تان بۆ
باسبکه‌م. (وادیاره ئه‌رکی ده‌روونناسی یشم بۆ
خۆم داناوه!! پێموابی لێره به‌دواوه پێویستم
به چاوه‌زاره)، ئاشکرایه ئه‌مه‌ش له قاڵبی
ته‌نز دایه و وه‌رگرتنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
ته‌حه‌مولی ته‌نز له‌لایه‌ن ئێمه‌وه.
چه‌توون
نوقورچک له ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کان
هه‌واڵده‌یه‌کان:ماوه‌یه‌که له شاری
اران(پێته‌ختی ئێران)په‌یکه‌ره‌کانی نێو
مه‌یدانه‌کان هه‌ڵده‌که‌ندرێن و ده‌دزرێن.
حکوومه‌تێک که به دزیی ڕاهاتوه
-
ئه‌رێ چه‌توون بیستووته له ئێران‌دا ئه‌وه
ماوه‌یه‌که باس له دزینی په‌یکره‌کانی ناو
مه‌یدانه‌کان ده‌که‌ن.
-
ئا چوونم نه‌بیستوه.
-
ده‌ی رات چی‌ێه.
-
جا توخوڵا کاکه شه‌ریف تۆ ئیتر بۆ پرسیاری وا
ده‌که‌ی.؟
-
ئه‌چی لێی گه‌ڕێن
-
نا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌بوو یانی خۆت نازانی؟
-
وا بزانه من ئه‌زانم و ڕای خۆم هه‌یه. قسه‌ی تۆ
چی‌یه؟
-
کوره ئه‌وه کاری حکوومه‌ته؟
-
یانێ حکوومه‌ت دزی له خۆی ده‌کات؟
-
ئه‌ی چۆن.
-
ده‌کرێ بڵیی چۆن؟
-
شه‌ریف گیان خۆت ده‌زانی ئێسته ئێران خاوه‌نی
ده‌وڵه‌تێکی ئیمام زه‌مانی‌یه...
-
ئه‌رێ عه‌یب نه‌بێ ده‌کڕێ بڵیی ده‌وڵه‌تی ئیمام
زه‌مانی مانای چی‌یه.
-
شه‌ریف گیان ئه‌وه باوه‌ڕێکی مه‌زهه‌بی شیعه‌ی 12
ئیمامی‌یه که ده‌ڵی جیهان ده‌بێ هێنده تووشی
"مه‌عسیه‌ت" (خراپه‌کاری و گه‌نده‌ڵی و فه‌ساد)
بێت که توانای کونتڕۆڵی له‌ده‌ست ده‌سه‌ڵات
وموسته‌شارعین(مه‌لا و ئایه‌توڵا) دا نه‌مێنێ،
ئه‌وکاته‌یه که مێهدیی مه‌وعود(ئیمامی زه‌مان)
دێت و به چه‌ک و که‌وانه‌که‌ی عه‌رد ژێره‌وژوور
ده‌کات. جا ده‌وڵه‌تی ئێسته وه‌ک هه‌زارجار
ڕایگه‌یاندووه که ده‌بێ کۆمه‌ڵگه ئاماده‌ی
سه‌رهه‌ڵدانی ئیمامی زه‌مان بکات. واتا هێنده
خراپه و جه‌نایه‌ت و کوشتار و ناعه‌داڵه‌تی و نا
به‌رابه‌ری ئه‌نجام بدات تا بواری سه‌رهه‌ڵدانی
ئیمامی زه‌مان پێک بێنی.
-
ئه‌رێ چه‌توون ئه‌م حکوومه‌ته ئه‌وانه‌ی تۆ باست
کرد خراپتری کردوه، به‌ڵام دزینی په‌یکه‌ر بۆچێ .
جیا له‌وه‌ش مه‌گه‌ر خۆی ده‌سه‌لات نی‌یه، بۆ
به‌رۆژی رۆشن لایان نابات؟
-
ئه‌وه‌ڵه‌ن له روانگه‌ی حکوومه‌ته‌وه په‌یکه‌ر
تاشین حه‌رامه پاشان سه‌رنجت داوه تا ئێستا
په‌یکه‌ری ئه‌و که‌سانه دزراون که پێوه‌ندیان
به حکوومه‌ت و باوه‌ڕه‌کانی‌ێه‌وه نی‌ێه.
-
ئه‌ڵبه‌ت حکوومه‌ت تائیستا خۆی نه‌کردوه‌ته
خاوه‌نی ئه‌وکاره
-
حکوومه‌تی ئێران زۆرکار ده‌کات خۆی ناکاته
خاوه‌نی.
-
ده‌ته‌وێ چی بڵیی؟
-
ده‌مه‌وێ بڵێم ئه‌م حکوومه‌ته هیچی له حکوومه‌ت
ناچی و له‌م جیهانه پان و به‌رینه‌دا به‌ڕاستی
وێنه‌ی نی‌یه
-
له‌چێ‌دا وێنه‌ی نی‌یه؟
-
باشتره بپرسی له‌چیدا وێنه‌ی هه‌یه، ئاخر تۆ کام
حکوومه‌تت دیوه له‌خۆشی دزی بکات،
-
جا ئه‌وه بۆ دزیه، مه‌گه‌ر خۆی خاوه‌نی دار و
نه‌داری ئه‌م مه‌مله‌که‌ته نی‌یر؟
-
ده قسه هه‌ر ئه‌وه‌یه، حکوومه‌ت سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌ست و نیستی خه‌ڵکدا
گرتوه، له‌به‌ر ئه‌وه فیری دزی بوه، به شه‌و
دێت و به پاچ و پێمه‌ڕه ده‌که‌وێته موجه‌سه‌مه
هه‌ڵکه‌ندن وه ده‌یان دزێت.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|