|
کورد و کوپی ڕایت
چەتوون
-
کاکه شه‌ریف حه‌ز ده‌که‌م ئه‌مجاره بی سي و دوو
ئه‌وه‌ی ره‌نجم ئه‌دات بۆت باس بکه‌م.
-
ئه‌رێ چه‌توون تۆ هه‌میشه که‌سێکی خاوه‌ن ئه‌زمون
و لەسەرخۆ بوی ،ئه‌وه چی‌یه ئه‌م جاره وا پشووت
سواره و بێتاقه‌ت دیاری.. کێ بێتاقەتی...
-
داوای لێبوردن ده‌که‌م که قسه‌که‌ت پێده‌بڕم،
به‌ڵام ئیتر گه‌یشتوه‌ته بیناقاقه‌م و هاکا
خنکام.
-
خودا نه‌کا مام چه‌توون، ئیشه‌ڵا ته‌مه‌ندرێژ
ده‌مێنێ بۆمان.
-
- چه‌ڵته چه‌ڵت، هه‌تیو وا پیرت کردم هاکا ده‌ست
و پیی مه‌رگ ڕاکێشم. مام چه‌توون مام چه‌توونت له
چی‌ێه.
-
دیتم بێتاقه‌تی ویستم حورمه‌تم گرتبی.
-
پێویست ناکا ئێمه یه‌کتر ده‌ناسین ،کوره خه‌یکی
قسه‌که‌شم له‌بیر ده‌به‌یه‌وه.
-
باشه بڵێ بزانم چی‌یه.
-
جاران مرۆڤ که پیر ده‌بوو رادیو چه‌که‌یه‌کی لای
خۆی داده‌نا و دایمه و ده‌رهه‌م به شوین
خه‌به‌ردا ده‌گه‌ڕا و به هاژه هاو و گیزه گیز و
قڵتە قوڵتی ده‌نگی رادیوکه‌ی ده‌روه‌به‌ره‌که‌ی
هه‌راسان ده‌کرد.
-
باشـم له‌بیره، تۆ هه‌زار ساله بیت، باپیری
ره‌حمه‌تیم یه‌ک له‌وانه بوو، سه‌یر ئه‌وه بوو
به هۆی پارازیت و هاژه هاژه‌وه هیچ
تێنه‌ده‌گه‌یشت، که‌چی پاشان خه‌به‌ری بۆ باوکم و
وان ده‌گێڕاوه.
-
منیش راست وه‌ک باپیری تۆم لێهاتوه، ئه‌ڵبه‌ت من
له‌باتی رادیو ئیسته کامپیوتێر و ئیتنێر نێتم
هه‌یه. بۆیه تۆ ناتوانی به‌وه تاوانبارم بکه‌ی
له هیچ خه‌به‌رت بۆ ده‌گێڕمه‌وه.
-
به‌ڵانیسبه‌ت چه‌توون گیان به چاوی تۆ مه‌به‌ستم
ئه‌وه نه‌بوو.
-
به‌دڵم نه‌گرتوه، ده‌زانم هیچت له دڵدا نی‌یه.
-
باشه پێم ناڵیی ئه‌و بێتاقه‌تیه‌ت له چی‌یه.
-
خه‌ریک بوو باسی ئه‌وه‌ت بۆ بکه‌م ، خۆت ده‌زانی
ئینتێرنێت بوه به به‌شێک له ژیانم.
-
جا نه‌بوه‌ته به‌شێک له ژیانی کێ؟
-
له‌هه‌رحاڵ خه‌ریک بووم به ماڵپه‌ره
کوردیه‌کاندا ده‌گه‌ڕام له‌پر چاوم له بابه‌تێک
کرد که پێشتر له هه‌ڵوێست خوێندبوومه‌وه.
-
ده‌ی جا چی‌یه، مه‌گه‌ر نازانی به‌ناو نووسه‌ری
وامان هه‌یه نووسراوه‌که‌ی هاوکات بۆ 100 ماڵپه‌ڕ
ده‌نێرێ.
-
با ده‌زانم. به‌ڵام ئه‌و نووسراوه هی نووسه‌رێکه
که وه‌کوو ئه‌و کۆڵکه نووسه‌رانه نیه که
هێندێک ووشه ره‌دیف ده‌که‌ن و بێ ئه‌وه خۆشیان
بزانن چی‌یان نوسیوه بۆ ژمارێکی زۆری ماڵپه‌ری
ده‌نێرن . ئه‌و نووسه‌ره ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم
نووسینه‌کانی ته‌نیا له هه‌ڵوێست و ماڵپه‌ڕێکی
ئه‌ده‌بی دا بڵاو ده‌کاته‌وه. بۆیه پێم سه‌یر
بوو.
-
ده‌ی ... ده‌ی...
-
کوره سه‌یره‌که له‌وه‌دا بوو که جه‌نابی ماڵپه
بابه‌ته‌که‌ی دزیبوو و ناوی سه‌رچاوه‌ی نه‌هێنابوو
هیچ، ناوی نووسه‌ره‌که‌شی نه‌نووسیبوو.
-
ته‌ک له‌و ئه‌خلاق و پره‌نبسیپه رۆژنامه‌وانییه.
-
توخودا شه‌ریف ناوی رۆژنامه‌وانی خراپ مه‌که،
رۆژنامه‌وانی چی. سوێندت بۆ ده‌خۆم هه‌ر نازانن
رۆژنامه‌وانی مانای جی‌یه.
-
باشه ده‌کرێ بزانم ئه‌و ماڵپه‌ڕه ناوی چی بوو و
تۆ چیت کرد؟
-
کوره نازانم.
-
چۆن نازانی یانی ناوی ماڵه‌ڕه‌که نازانی یا ...
-
یا چی؟ یانی ده‌ته‌وێ بڵییت درۆ ده‌که‌م.
-
کوره چه‌توون بۆته‌شقڵه‌م پێده‌گێڕی، که‌ی من
باسی وام کردوه. ته‌نیا وتم ناوی مالپه‌ڕه‌که
چی‌بوو.
-
شه‌ریف گیان ئیسته بواری "ماڵپه‌ڕ داری"یش وه‌کوو
حیزبایه‌تییی لێهاتوه.
-
موباره‌که .
-
ره‌نگه خۆشت بزانی هه‌ر ئێسته بۆ هه‌ر مالپه‌ڕێک
ده‌گه‌ڕی چه‌ند جۆری هه‌یه. یه‌ک له‌وانه وشه‌ی
رۆژهه‌ڵاته.
-
چاک تێگه‌یشتم .
-
به گیانی تو هه‌ر ئێسته هه‌شت نۆ ماڵپه‌ڕ
به‌ناوی رۆژهه‌ڵات هه‌یه که یه‌کیان رۆژهه‌ڵات
ئینفۆیه،یه‌کی دیکه رۆژهه‌ڵات دات کامه و یه‌کی
دیکه دات ئورگه و یه‌کی بۆ رۆژهه‌ڵاته و ئه‌وی
دیکه لا رۆژ هه‌ڵاته و یه‌کی دیکه سه‌ر
رۆژهه‌ڵات ئه‌وی دیکه رێر رۆژهه‌ڵات و یه‌کێک
رۆژهه‌ڵاتی ئاسۆیی و ئه‌وی دیکه ئه‌ستوونی...
-
به‌سه کوره من هه‌ر به‌بیستنی ناوه‌که‌یان تووشی
سه‌ره‌گێژه هاتم.
-
ده‌ڵیی چی . یه‌کێک له‌و رۆژهه‌ڵاتانه بوو که
بابه‌ته‌که‌ی بڵاو کردبووه‌وه.
-
ده‌ی چیت کرد.
-
هیچ خۆ نه‌ده‌کرا په‌یامی بۆ بنێرم و پیی بڵێم
ئاخر نا رۆژنامه‌وان ئه‌و کاره مانای چی‌ێه.
-
بۆ نه‌ده‌بوو؟
-
له وه‌لامدا ده‌یگوت به‌تۆچی .چوار جنێو و قسه‌ی
سووکیشی بۆ ره‌وانه ده‌کردم.
-
ده‌ی چیت کرد هه‌روا ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ست دانا؟
-
نا چۆن کاری وا ده‌که‌م ،نامه‌یه‌کم بۆ هه‌لویست
نارد و ئاگارم کردن. هاوکات داوام له هه‌ڵوێست
کرد هه‌ر هه‌نگاوێک هه‌ڵده‌گرێ ئاگادارم بکات.
-
ده‌ی ئاخری.
-
هیچ هه‌ڵوێست له په‌یامکدا زۆر به رێز و
حورمه‌ته‌وه ئاگاداریان ده‌کات که ئه‌وکاره
سه‌ره‌رای زیانگه‌یاندن به بواری
رۆژنامه‌وانییه، گه‌وره‌ترین زیان له ئیعتبار و
پرستیژی خۆیان ده‌دات.
-
ده‌ک له‌به‌رت مرم هه‌ڵوێست، کوشتوویه.
-
به‌ڕاستی گه‌وجی شه‌ریف، چی کوشتوه،
-
په‌یامه‌که زۆر جوان بوه.
-
شه‌ریف من وا بیر ناکه‌مه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه
ئه‌و ماڵپه‌ره له په‌یامه‌که‌ی هه‌ڵوێست
تێنه‌گه‌یشتوه،
-
چۆن ده‌زانی.
-
کوره ئێسته‌ش بابه‌ته‌که هه‌روا بێ ناو نیشان
له‌سه‌ر مآلپه‌ره‌که‌ی ماوه.
-
ئه‌نجام؟
-
ئه‌نجام ئه‌وه که هه‌م من و هه‌م هه‌ڵویست
هه‌له‌مان کرد. نه ده‌بوو من هه‌ڵوێست ئاگادار
بکه‌م و نه‌ش ده‌بوو هه‌لویست په‌یام بۆ که‌سێک
بنێرێ که شیاوی ره‌خنه‌گرتن نی‌یه.
-
بۆچی؟
-
بۆ ئه‌وه هێشتا زۆری ماوه کورده حه‌یاته‌که
مانای "کوپی رایت" فام بکات !!
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|