|
خەرفان
-
رەشید بیستووتە لاوان چ
پێشوازییه‌کیان لێکردوە؟
-
چیم بیستووە چەتوون ، پێشوازی له
چ کراوه؟
-
چۆن نه‌ت بیستوه لەم رۆژانەدا
مامۆستا شیخ عیزەدین لە وتووێژێکدا لەگەڵ بی بی سی
سەرنجی رووناک‌بیر و دڵسۆزانی کوردی رۆژهەڵاتی
ڕاکێشاوە؟
-
بۆ مەگەر رووناکبیری کوردی
رۆژهەڵاتی مامۆستای نەدەناسی کە ئەو وتووێژە پێی
بناسێنێ؟
-
نا مەبەست ئەوە نی‌یە، بەڵام خۆت
دەزانی بەداخەوە جیهانی سیاسەت سەرەڕای هەموو خاڵە
موسبەت و ئیجابیەکانی ، خاڵی خراپ و لاوازیشی
هەیە.
-
وەک
-
کورە وەک ئەوەی حیزبە سیاسی‌یەکان
چاوی دیتنی کەس و کەسایەتییە‌کی
سیاسی‌ی وه‌ک مامۆستایان نی‌یە.
-
مه‌گه‌ر چاوی دیتنی یه‌کتریان
هه‌یه؟ یا ره‌نگه خۆتت پێ کەسایەتی و مەسایەتی
بێ؟
-
نە بە چاوی تۆ، کێ ئێمه‌ی
قوڕبه‌سه‌ر به عه‌دێک حیساب ده‌کات
-
ئەی باشە مەبەستت چی‌یە؟
-
مەگەر وتووێژەکەیی مامۆستات
نەدیتووە؟
-
چۆنم نەدیتوە، مه‌نزوور.
-
مەبەستم ئەوەیە کە حیزبەکان و
لایەنگرە وشکەرۆەکانیان هێشتا بە ڕبەی سەردەمی کۆن
دەجووڵێنەوە.
-
باشە مەگەر مامۆستا شتێکی تازەی
باسکردوە؟
-
دەی تێنەگەیشتووی. بایەخی قسەکانی
مامۆستا لەوەدایە کە هەڵوێستەکانی لە ٣٠ ساڵی
ڕابردوودا هاوکات لەگەڵ چوونەپێشی زەمان،
هاتوونەتە پێش. بە شێوەیەک ئێستە لە تەمەنی ٩٠
ساڵیدا هەڵوێستەکانی هەمان داخوازی جیل و نەوەی
ئەمڕۆی نەتەوەکەمانە.
-
هیوام تەمەندرێژیی مامۆستاگیانە،
بەڵام چۆن پێتوایە کە هەڵوێستەکانی مامۆستا وا
پێشوازیی لێکراوه ؟
-
هەر ئێوارەی سێ‌شەمە پاش
بڵاوبوونەوەی وتووێژەکەی مامۆستا لە نیو جیهانی
مەجازییدا کوردانی دڵسۆز و بەئەمەگ کەوتنە
ئاڵوگۆڕی پەیام وە هەڵوێستە جوان و دڵسۆزانەکانی
مامۆستا هێندەی وەجۆش هێنابوون کە هەر مەپرسە.
-
دەی دەی
-
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه حیزبه‌کان و
ماڵپه‌ڕه زه‌نجیره‌یه‌کانیان ده‌ڵی هه‌ر له‌م
دونیایه‌ش ناژین.
-
به‌ڕاستی گه‌وجی. ئه‌رێ ئه‌وه
هه‌زارجارم پێت وتوه‌وه تۆ که‌ی له‌م حیزب و
مێزبانه ده‌گه‌ی؟
-
رەشید من گه‌وج و له‌وج نیم، ئه‌و
بێده‌نگی‌یه‌م پێ دژایه‌تی کردنه.
-
من تێناگەم ... ئاخر بۆ دەبێ دژی
ئەو قسەجوانانەی مامۆستا بن. خۆ مامۆستا هیچ
ئیدیعایه‌کی نیه. خۆ وه‌ک تۆ باست کرد ته‌مه‌نی
خۆی له ٩٠ داوه و پیر بوه و بڕستی سیاسه‌تکردنی
نه‌ماوه.
-
ئاخر ریبەرابی ئەو حیزبانە خۆیان
پێ عاقڵ و تێگەیشتوە و چاویان به‌رایی نادات که‌س
له‌وان باشتر و عاقڵانه‌تر قسه بکات.
-
ڕاوەستە ...ڕاوەستە .. بزانم ،
لەتۆ وایە ڕێبەرانی ئەو حیزبانە، عه‌قڵیان پێ
ناشکی قسه‌ی باش بکه‌ن؟
-
نا من وام نه‌وتوه، ده‌زانم
ئه‌وان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان قسه ده‌که‌ن
نه‌ک مه‌سڵه‌حه‌تی خه‌ڵک. ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ش
هه‌میشه وای لێکردون که بکه‌ونه به‌ر ره‌خنه‌ی
خه‌لک.
-
کوره جا ئه‌وان چی‌یان به
مامۆستا داوه، ئه‌گه‌ر دڵسۆزی خۆیان و خه‌ڵک
بایه‌ن فیکرێکیان ده‌کرد له‌و حاڵه‌ته‌ی تێدان
ده‌رباز بوایه‌ن
-
مه‌گه‌ر چاوه‌روانی پێکهێنانی
به‌ره و مه‌ره له‌و حیزبانه ده‌که‌ی؟
-
نا ئه‌و چاوه‌رانیه‌م نی‌یه. چۆن
ده‌زانم ئوردوگانشینی‌یان پێ باشتر. به‌ڵام ئاخر
دەبێ شتێک روون بێتەوە،
-
چی؟
-
ئەوەی مامۆستا بە ٩٠ ساڵ تەمەنەوە
بوێرانه و ڕاشکاوانە پێداگری له‌سه‌ر نه‌ته‌وه
بوونی کورد ده‌کات و سه‌ربه‌خۆیی به‌تاوان نازانێ
و لەسەر دین و ئایین و حکوومەتی ئێران و مافی ژن و
دادپه‌روه‌ریی قسە بکات بۆ دەبێ رێبەرانی
حیزبەکان وا بە زمان کڵۆڵی و کاسپکارانە هەڵسوکەوت
بکەن که خۆشیان له روویان هه‌ڵنایه‌ت گوێ له
قسه‌کانی خۆیان بگرن تا چ بگات به خه‌ڵک.
-
ئاخر ریبەرانی حیزبەکان خۆیان به
"پڕڕڕاگماتیست" ناو ده‌به‌ن. بۆیه قسه‌کانیان
له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌س وه‌ک فیکر و بۆچوونی ئه‌و
ته‌نزیم ده‌که‌ن. له‌گه‌ڵ مو‌سه‌وی ئه‌وه‌نده شین
ده‌بن که وه‌ک به‌یاخی سه‌ری چاکیان لێدێ،
ده‌گه‌ن به کوڕی شا، ده‌بن به ئێرانی، کاتێکیش
روو له خۆمان ده‌که‌ن له کوردایه‌تیدا
ده‌خووسێن. خولاسه وایان کردوه به‌خۆیان که‌س
نازانێ که چین و چیان ده‌وێت.
-
کوڕە چەتوون خەریکم شیت دەبم. چۆن
دەبێ وا بێ.
-
مەبەستت چی‌یە؟
-
کورە هە‌رچی چاولێدەکەم رێبەرانی
حیزبەکانی رۆژهەڵات تەمەنیان لە مامۆستا زۆرکەمترە
و دەبوەا هەڵوێستی ئەوان لە مامۆستا ڕاشکاوانەتر و
"به‌رۆژتر"(
update)
بوایە.
-
کوڕە وا دیارە لە گوێ گادا
خەوتووی.
من باسی چیت بۆ ده‌که‌م تۆ باسی "ئاپ‌ده‌یت"م بۆ
ده‌که‌ی!!
ئەوە نی‌یە کە ئەم رێبەرانە خۆیان
وا دەناسێنن.
-
مەبەستت چی‌یە؟
-
مەبەستم ئەوەیە هێندێکیان هه‌میشه
بۆوه‌ی خۆیان زل بکه‌نه‌وه،هەوڵی ئەوەیان دەدا کە
مامۆستا و هەڵوێستەکانی کەم بایەخ نیشان بدەن.
کەچی ئەو وتووێژەی بی بی سی سەلماندی مامۆستا
سەرەڕای بەتەمەندا چوون هەمان دڵسۆز و رێبەری
بزووتنەوەی جەماوەرییە و ئەوە ئه‌و جه‌نابانه‌ن
له کونجی ئوردووگاکانیاندا به فیکر و به
هه‌ڵوێست پیر بون
-
مەبەستت ئه‌وه‌یه که خه‌رفاون؟
-
تکایه تووشی شه‌ڕم مه‌که. خۆت
چاوت هه‌یه ، چاو له وتوێژه‌کانیان و قسه و
هه‌ڵوێسته‌کانیان بکه و بزانه چین.
-
ڕاستت ده‌وێ چەتوون له‌و باره‌وه
نه‌زه‌رێکم نی‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌زانم که
خەرفان بەتەمەن نی‌یە.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|