|
په‌یامی چه‌توون به‌بۆنه‌ی ده‌سبه‌کارکردنی به‌شی
ته‌نزه‌وه
ته‌نز
دۆستانی خوشه‌ویست
قه‌ت به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ خوێنه‌رانی نووسینه‌کانم نه‌دواوم. ئێستێ
جه‌نابی هه‌ڵوێست ملی ناوه‌ته به‌ر ملم که ده‌بێ خۆم ڕاسته‌وخۆ بێمه مه‌یدان
و نه‌ک هه‌ر ته‌نز بنووسم، به‌ڵکه به‌رپرسایه‌تیی به‌شێکی ماڵپه‌ڕه‌که‌ی که
بۆ ته‌نز ته‌رخانی کردوه،وه‌ئه‌ستۆ گرم.
سه‌ره‌تا بێ سێی و دوو ره‌تم کرده‌وه. به‌ڵام وتیان ده‌رچوون له ژێرباری
مه‌سئوولیه‌ت قه‌بووڵ ناکه‌ین.
منیش ڕامگه‌یاند:ئه‌وه‌نی‌یه هه‌رکات مه‌ودا هه‌بووه ته‌نزم نووسیوه، ئیتر
بۆ ده‌بێ ببمه لایه‌نێکی کێشه‌ی خوێنه‌ر و ماڵپه‌ڕ.
وتیان: له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ ته‌نز ببێته به‌شێکی رووتین و ئاسایی
ڕاگه‌یه‌نه‌ری کوردیی.
وتم: ئه‌ی بۆ وا نی‌یه؟
وه‌ڵام هاته‌وه: خۆت له گه‌وجی مه‌ده خۆشت ده‌زانی وا نی‌یه.
وتم: ئه‌ی چار جی‌یه؟
وه‌ڵام هاته‌وه: له ده‌ره‌تان که‌ڵک وه‌رگرن.
دیتم له‌به‌رابه‌ر قسه‌ی هه‌قدا ده‌بێ ته‌سلیم بم. بۆیه له په‌یامێکدا
جه‌نابی هه‌ڵوێست - م ئاگادار کرد که : ئه‌ستۆم که‌چه و قسه‌م نی‌یه.
ئێسته ئیتر وه‌کوو ڕابردوو ئازاد نیم که هه‌رکات ویستم ته‌نزێک بنووسم و
ره‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی بکه‌م و ئیتر کارم به‌هیچ نه‌دابێ. ئیسته‌به‌رپرسایه‌تیم
که‌وتوه‌ته ئه‌ستۆ.
به‌رێزان، لێتان ناشارمه‌وه له کاتی قه‌بووڵکردنی ئه‌م ئه‌رکه(به‌ڕێوه‌بردنی
به‌شی ته‌نز) هیچ بیرم نه‌ده‌کرده‌وه ئه‌وه‌نده کارێکی پر مه‌سئوولیه‌ت و
دژوار بێت. به‌ڵام ئێسته ده‌زانم له چ قوڕه‌کارییه‌ک چه‌قیوم. بۆیه پێش
هه‌موو شتێک په‌نا بۆ ئێوه ده‌بم و ده‌ستی یارمه‌تیان بۆ رێژ ده‌که‌م.
هه‌موومان ده‌زانین که گه‌رچی مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی زیاتر له 100 ساڵی
تێپه‌ڕاندوه، به‌لام به‌داخه‌وه له‌بواری ته‌نزدا، که یه‌کێک له بواره
گرینگه‌کانی رۆژنامه‌وانیه، هه‌ر هیچ نین. واته هێشتا نه‌تانه‌ت
نه‌که‌وتینه‌ته گڕوگاڵ.
به‌داخه‌وه ناچارم لێره‌دا جیهانی ته‌نز و گاڵته به‌جێ هێلم و داخی دڵ
هه‌ڕێژم.
با
پێکه‌وه چاوێک له بواری رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی بکه‌ین و بزانین ئاستی ته‌نز
له‌م مه‌یدانه‌دا چه‌نده؟ ئه‌گه‌ر ئینسافمان هه‌بێ ده‌زانینن ئه‌و ئاسته شتێک
نی‌یه که شیاوی باسکردن بێت. ئێسته با باسی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کاری
رووناکبیری وه‌ک نوسینی وه‌ک شێعر، چیرۆک ، پیس [شانۆ نامه] فیلمنامه، تیاتر
وته‌له‌فزیون و سینه‌ما بکه‌ین، له هه‌موو ئه‌و بوارانه‌شدا ئیمه کارێکی
به‌رده‌وام نابینین که بکرێ ناوی ته‌نزی لێبنین. ئیمه له مێژووی نووسین و
کاری رۆژنامه‌وانیماندا که‌سێکمان نه‌بوه که ته‌نیا کاری به‌رهه‌م هێنانی
ته‌نز بووبێ. هێندێک که‌س به‌هه‌ڵه ، نووسینه‌کان(هونراوه‌کان)ی شێخ ره‌زای
تاڵه‌بانی به ته‌نز ناو ده‌به‌ن. به‌باوه‌ڕی من هیچکام که به‌رهه‌مه‌کانی
ئه‌م شاعیره گه‌وره‌یه ناچنه بواری ته‌نزه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه "هه‌جو"
له‌گه‌ڵ ته‌نز جیاوازیی زۆره. شێخ ره‌زا هه‌جوی وتوه که هاوشێوه‌ی له‌ناو
شاعیرانی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ش دا هه‌ن. به‌لام ته‌نز بوارێکی دیکه‌یه. که
ئێمه تائیسته ئه‌و بایه‌خه‌ی که پێویسته پێمان نه‌داوه.
ره‌نگبێ که‌س نکۆڵی له‌وه نه‌کات که ته‌نز کاریگه‌ریی له سه‌ر خوێنه‌ر له
بابه‌تێکی ئاسایی زۆرتره. هه‌روه‌ها ته‌نز به‌هۆ ئه‌وه‌ی که زۆرجار
مه‌به‌سته‌کانی به رواڵه‌تی گاڵته و پێکه‌نین ده‌ڕازێنێته‌وه و دوور له
وشه‌ی ته‌ق و ره‌قه بیسه‌ر و خوێنه‌ری زۆرتره. ئه‌ڵبه‌ت نابێ ئه‌وه‌مان
له‌بیر بچی وه‌ک باسم کرد هه‌ر نووسین یا به‌رنامه‌یه‌کی کومێدی(
comic)
ناچیته بواری ته‌نزه‌وه.
بۆ
وێنه گه‌ر بواری سینه‌ما چاو لێبکه‌ین، فیلمه‌کانی چالی چاپلین له‌کاتێکدا پڕن
له سکانسی پێکه‌نین ، بینه‌ر خۆی ده‌زانێ که ئه‌وپێکه‌نینانه، "پێکه‌نینی
تاڵن". له کاتێکدا فیلمی دیکه هه‌ن که مه‌به‌ستی سناریو نوسه‌که‌ی ته‌نیا
پێکه‌ناندنی بینه‌ر بوه و کێشانی خه‌ڵکێکی زۆرتر بۆ ناو سینه‌ما.
دیاره کاتێک من باسی ئه‌وه ده‌که‌م که له بواری ته‌نزدا لاوازین، به‌و مانا
نی‌یه که هیچ له‌م بواره‌دا نه‌کراوه. به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که
هه‌ڵگیراون، هێنده به‌رده‌وام و به‌رفراوان نه‌بوونه که بواری ته‌نزیان له
زمانی کوردی دا وه‌ک به‌شێکی سه‌ربه‌خۆی هونه‌ری نوسین یا ده‌ربڕین هێنابێته
گۆڕ.
گه‌ر بێنه سه‌ر باسی کاری ڕاگه‌یاندنی ئه‌مڕۆ ، دیسان ئه‌و که‌موکووریه
ده‌بینین.ئێمه هێشتا له ناو ماڵپه‌ڕه ئینتێرنیته کوردیه‌کاندا ماڵپه‌ڕێکی
تایبه‌ت به بڵاوکردنه‌وه‌ی ته‌نز نابینین. ئه‌گه‌ر چاره‌روانی کردن بۆ
ماڵپه‌ڕێکی تایبه‌ت به ته‌نز به له‌به‌رچاوگرتنی لاوازیی ئه‌م بواره به
زیاده‌خوازیی بزانین، به‌ڵام ته‌نانه‌ت له هیچ ماڵپه‌ڕێکدا به‌شێکی سه‌ربه‌خۆی
ته‌رخانکراوه به‌م بواره‌ش نابینین. بۆیه هه‌ڵوێست به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و
بۆشاییه، ئه‌م ئه‌رکه‌ی خسته سه‌رشانی من که به کردنه‌وه‌ی به‌شێکی تایبه‌ت
به ته‌نز، ئه‌رکی رۆژامه‌وانیی به‌جێگه هێنابێ.
ته‌نز دۆستانی خۆشه‌ویست، ئه‌م به‌شه بێگومان به ته‌نیا من به‌ڕێوه ناچێ و
ته‌نانه‌ت گه‌ر هه‌موو رۆژیش چه‌ند ته‌نز بنووسم ، به‌ڵام هێشتا هه‌ر
ناته‌واوه و سه‌رنه‌که‌وتووه. له‌به‌ر ئه‌وه بواری ته‌نزیش وه‌ک هه‌ر
بوارێکی دیکه پێویستیی به ته‌نه‌وع و ره‌نگامه بوونه. بۆیه پێویستمان به
هاوکاریی ئێوه‌ی به‌رێزه.
چاوه‌روانی به‌شی ته‌نزی هه‌ڵوێست له هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه‌ی که توانای
نوسین یا به‌رهه‌مهێنانی ته‌نزیان هه‌یه، ئه‌وه‌یه که به ناردنی
به‌رهه‌مه‌کانیان(شێعر، چیرۆک، نووسراوه) یا سووژه و پێشنیار بێن به
هانایه‌وه. وه‌رن با پیکه‌وه هه‌وڵ بده‌ین ئه‌م به‌شه نه‌بێته "چه‌توون"
نامه.
له
گه‌ڵ رێزم بۆ هه‌موو لایه‌ک
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|