|
چالاکیی
بایکوتی هەڵبژاردن کۆتایی پێدێت
ماڵپەڕی هەڵویست
لەو کاتەوە کە هێندێک لە کوردستان و لەناو جیهانی
مەجازیدا، بەشیوەی راستەوخۆ یا ناراستەوخۆ کەوتنە
بانگەشەی هەلبژاردن بۆ مەجلسی ئێران و لە راستیدا کارەکەیان لە
بەرژەوەندیی حکوومەتی ئیسلامییدا بوو، مالپەڕی
هەڵوێست کە هەمیشە لە تەیفی تەحریمی
هەڵبژاردنەکانی حکوومەتی ئیراندا راوەستاوە،
بەمەبەستی پووچەڵ کردنەوەی هەوڵە راستەوخۆ و
ناراستەوخۆوەکانی حکوومەت و لایەنگرانی، چالاکانە
هاتە مەیدان و لەگەڵ هاوکارانی ماڵپەڕ، ژمارێک
بابەت لە سەر هەڵبژاردن و هاندانی تەحریم کردنی
هەڵبژاردن و لەقاو دانی هەولەکانی حکوومەت و
ناوەندە ئەمنیەتیەکانی بۆ "گەرم کردنی تەنووری
هەڵبژاردن" بڵاوکرایەوە. هەر ئەو سەردەمە لە لایەن
چالاکانی ئێرانییەوە کەمپینێک بۆ بەربەرەکانیی
لایەنگرانی هەلبژاردنی حکوومەتی ئیران و بەمەبەستی
وەرێخستنی شەپۆڵیک بۆ بانگەشەی تەحریمی هەڵبژاردن
بەناوی "بزووتنەوەی تەحریمی هەڵبژاردن" وەرێ
کەوتبوو. ئێمە وێرای پەیوەست بوون بەو کەمپینە
هەوڵەکانمان بۆ بەرینتر کردنی بانگەشەی تەحریم
فراوانتر کرد. لە دڕیژەی چالاکیەکان و
لەبەرچاوگرتنی هەلومەرجییی سیاسی- کۆمەڵایەتیی زاڵ
بە سەر کوردستان-ئێران و جیهان، توانرا ئەو فەزا
درۆیینەی کە بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە "کوردەکان
خۆیان بۆ هەڵبژاردن ئامادە دەکەن" (ئەویش لە ژێر دەسەڵاتی
ئیسلامی سیاسیدا)تێک بشکێ و بەپێچەوانەی بانگەشەی
هێندک حیزبی بێئاسۆ و کەسانی جێ گومان، فەزای
تەحریم گشت لایەنە بکرێت. تا ئەو ڕادەیە کە ئەو
حێزب و تاقمانەی کە بەشووێن "زەرفیەتی قانوونی
ئەساسی و خۆ حەشاردان لە پشت خەبانی مەدەنی"یەوە
بوون ، وەها تەریک کەوتنەوە کە ناچاری و
بەشێوەیەکی پۆپۆلیستی و بێ ئەوە پاساوێکیان بۆ
بانگەشەکانی پێشوویان هەبێت، هاتنە ریزی تەحریمی
هەلبژاردنەوە.
ئیستا ئیتر فەزای کۆمەڵ و هەلومەرج بەشێوەیەکە کە
لایەنگرانی هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی نەک هەر
لە کوردستان،بەلکە لە سەراسەری ئێرانیش هیچ
دەرەتانی دەرکەوتن و مانۆڕ دانیان نەماوە و
بەپێچەوانەی خواستی دەروونییان لەگەڵ فەازی
گشتی(تەحریم) کەوتوون. بۆیە لە سەر ئەو بنەمایەی
کە ئێمە هیچ رەسالەتێکمان بۆ خۆمان دیاری نەکردوە
و ئامانجەکەمان لەمەر دەرفەت نەدان بە خۆدەرخستن و
چەواشەکاریی لایەنگرانی(راستەوخۆ و ناراستەوخۆی)
حکوومەت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن سەرکەوتوانە کۆتایی
هاتوە، ئیتر ئەرکێکمان لە ئاست هەڵبژاردنەکانی
حکوومەتی ئێران(بۆ هەڵبژاردنی ١٢ی ڕەشەمە) نامێنێ
.
28
1 2012
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت لهسهر ئهم بابهته، لهم فۆرمه
کهلک وهرگره
|