|
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له‌سه‌ر ده‌ریای
نه‌وته‌وه ،دزی له ئێراق ده‌که‌ن.
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
ئا:
ر. په‌روا
به
گوێره‌ی هه‌واڵ سه‌ره‌نجام کاربه‌ده‌ستانی ئێراق
پاش ماوه‌یه‌کی زۆر ته‌حه‌مول و خۆڕاگری، چیتر
دزی‌یه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له کانزا
نه‌وتییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌یان پێ ته‌حه‌مول نه‌کرا
و له نامه‌یه‌کی فه‌رمیدا داوایان له حکوومه‌تی
ئیسلامی کرد ،ده‌س له دژی و تاڵانی نه‌وتی ئێراق
هه‌ڵگرێ.
له‌م
پێوه‌ندییه‌دا به‌رپرسێكی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ئاشكرایكرد كه
ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه به شێوه‌ی ره‌سمی
یاداشتێكی ناڕه‌زایه‌تی داوه‌ته باڵیۆزخانه‌ی
ئێران له به‌غدا .
له‌و نامه‌یه‌دا به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گر ته‌حویلی
باڵوێزی ئێران(پاسدار حه‌سه‌ن کازمی ) دراوه که
باس له ده‌رهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه
له 15 بیری نه‌وت له پاریزگای میسان ده‌که‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی عیراق
له‌یاداشته‌كه‌دا هه‌روه‌ها داوای ئه‌وه‌شی له
ئێران كردوه به‌په‌له هه‌ڵێنجانی نه‌وت له
بیره عیراقیه‌كان ڕاگرێت.
هه‌ر
له‌مباره‌وه رۆرژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات له زبانی
محه‌مه‌د حاج جێگری وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی عیراق
بڵاوی كردوه‌ته‌وه كه عیراق به نیازه پێش
كۆتایی ئه‌م مانگه وه‌فدێك له كه‌سانی پسپۆر
له چه‌ند وه‌زارتێك كه وه‌زاره‌ته
ئه‌منیه‌تیه‌كانیشی تێدایه
ره‌وانه‌ی تاران بكات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر
مه‌سه‌له هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان
وه‌ك كێشه‌ی بیره‌نه‌وته‌كان و دیاری كردنی
سنوور. ناوبراو هه‌روه‌ها به ئه‌لحه‌یاتی گوتووه
كه ئێران تائێستا دانی به‌و تۆمه‌تانه‌دا كه
له لایه‌ن عیراقه‌وه ئاراسته‌ی كراوه
نه‌ناوه.
حاج
ده‌ڵێ"داوامان له ئێران كردوه ده‌رهێنانی
نه‌وت له بیره‌كانی سه‌رسنوور ڕاگرێت. تائه‌و
كاته‌ی دانوستان و گفتوگۆكان كۆتاییان دێت"
جێگری
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئاماده‌ن گفتوگۆ
له‌هه‌موو مه‌سه‌له هه‌ڵپه‌سێراوه‌كاندا بكه‌ن
به‌ڵام ته‌ئكیدی له‌وكرده‌وه كه وه‌فده‌كه
گفتوگۆ له‌سه‌ر رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌لجه‌زائیر
ناكات
كه له‌ساڵی 1975دا ئیمزا كراوه و تیایدا
بڕیاردراوه ئاوی شه‌تلعه‌ره‌ب له نێوان هه‌ردوو
وڵاته‌كه‌دا دابه‌شكرێـت.
موحه‌مه‌د حاج ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه
گفتوگۆكردن له سه‌ر رێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر
په‌یوه‌ندی به سه‌ركرده سیاسیه‌كانی نێوان
هه‌ردوو وڵاته‌وه هه‌یه به‌ڵام ئه‌و وه‌فده‌ی
ره‌وانه‌ی تاران ده‌كرێت وه‌فدێكی ته‌كنیكیه و
باس له سه‌ر رێکه‌وتننامه‌ی ئه‌ڵجه‌زایری پێ
نه‌سپێردراوه.
جێگه‌ی بیرهێنانه‌وه‌یه که هه‌فته‌ی رابردوو
"مو‌سا فه‌ره‌ج" جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی
نه‌زاهه ئاشكرایكرد كه ئێران ده‌ستی گرتوه به
سه‌ر 15 بیری نه‌وتی عیراقدا له ناوچه‌ی
ته‌یب له سه‌رسنوری
ئوستانی میسان، ته‌ئكیدیشی كرده‌ووه كه
راپۆرته عیراقیه‌كان ده‌سنیشانی ئه‌وه
ده‌كه‌نه‌وه ئێران له‌رێگه‌ی هه‌ڵكه‌ندن
به‌لاری سنووری عیراقی به‌زاندوه و ده‌ستی
گرتوه به‌سه‌ر بیره نه‌وته‌كاندا.
پاش
بڵاو بوونه‌وه‌ی خه‌به‌ری دزینی نه‌وتی ئێراق له
لایه‌ن ئێرانه‌وه، کاربه‌ده‌ستانی ئه‌م وڵاته
له دژکرده‌وه‌یه‌کی به‌په‌له و ناشیانه‌دا
ڕایانگه‌یاندووه که ئێران به پێی رێککه‌وتنی
پێشوو(مه‌به‌ستیان رێکه‌وتنامه‌ی
ئه‌لجه‌زایره)كارده‌كات كه هه‌ردوو وڵات
رێكه‌وتوون له‌سه‌ر ده‌رهێنانی نه‌وت له به‌سره
و پاڵاوتنی له پاڵاوگه‌خانه‌كانی ئابادان و
دواتر ناردنه‌وه‌ی بۆ عێراق. ئه‌م ئیدیعای
کاربه‌ده‌ستانی ئێران له کاتێکدایه که تا ئیستا
له‌و هه‌موو نه‌وته‌ی که‌له چاڵه نه‌وته‌کانی
ئێراق هه‌ڵنێنجاون، تاکه بوشکه‌یه‌کیش بۆ ئێراق
نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش شێوازێکی دیکه له ره‌فتاری حکوومه‌تی
ئیسلامی‌یه که رۆژ تا ئێواره خۆی به پشتیوانی
ئومه‌تی "موسته‌زعه‌ف"ی ئێراق ده‌ناسێنێ.
حکوومه‌تی ئێران زۆر هه‌لپه‌رستانه له‌م کاته‌دا
که ئێراق تووشی بشێوه هاتووه، له لایه‌ک به
ناردنی بومب و چه‌کدار کردنی لایه‌نه دژ
به‌یه‌که‌ک‌ان،ئاژاوه و دووبه‌ره‌کی له‌و وڵاته
په‌ره پێده‌دا و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه،
که‌وتووه‌ته دزینی کانزا و چاڵه نه‌وته
سنوورییه‌کانی ئێراق.
حکوومه‌تی ئێران له کاتێکدا دزی له چاڵه
نه‌وته‌کانی ئێراق ده‌کات که ئێران یه‌کێک له
گه‌وره‌ترین وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وتی جیهانه .
به‌ڵام وه‌ک ده‌بینین ئاخونده‌کان به دزین و
به‌فیڕۆ دانی ئه‌و سامانه زۆره قه‌ناعه‌ت ناکه‌ن
و ته‌ماحیان کردووه‌ته چاڵه‌نه‌وته سنووریه‌کانی
ئیراقیش.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|