|
روانینێکی "خه‌سارناسانه" له مێژووی حیزبی
دێموکرات له هه‌ڵسه‌نگاندنی روانگه و کرده‌وه‌ی
پێشه‌وا قازی له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی ئێستای هه‌رکام
له به‌شه‌کانی ئه‌و حیزبه
نوسینی :نامۆ
نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست ناسراوه و
به‌وهۆیه‌وه که‌له ئاخری نووسراوه‌که‌دا باسی
کردوه، ناوی له هه‌ڵوێسی پارێزراوه و له‌سه‌ر
داوای خۆی ئه‌و جێ‌ناوه‌مان داناوه به‌رێوه‌به‌ریی
هه‌ڵوێست
پێشه‌کی:
پێش به‌رانبه‌ر دانانی ئه‌م دوو سه‌رده‌مه
جێوازانه، پێویسته سه‌رنجێکی کورت بخه‌ینه سه‌ر
نووسه‌رانی گه‌لی کورد، سه‌باره‌ت به رووداوه‌کان
که له مێژووی گه‌له‌که‌ماندا روویان داوه، وه
بزانین که ئایا مێژوو ته‌نها یه‌ک لایه‌نی
هه‌یه، ئه‌ویش لایه‌نی پێدا هه‌ڵدان، یا هه‌ر شت
خاوه‌ن دوو لایه‌نی تایبه‌ته که ته‌واو که‌ری
یه‌کن. وه ئه‌م پرسیاره‌ش له خۆمان بکه‌ین، که
بۆچی نووسه‌رانی کورد سه‌باره‌ت به‌م رووداوانه‌ی
که له کۆمه‌ڵگای کوردی روویانداوه له
سه‌رده‌مه جێوازه‌کانی مێژوو، هیچ کات به
شێوه‌یه‌کی زانستی روانگه‌یه‌کی خه‌سارناسانه‌یان
له‌سه‌ری نه‌بوه.
زۆر له بیرمه‌ندان و نووسه‌رانی گه‌لی کورد
سه‌باره‌ت به شۆرشه کوردی یه‌کان له چوارچێوه‌ی
بیر‌و هرزی خۆیاندا شت ده‌نووسن، واته به‌و شێوه‌ی
که خۆیان پێ یان باشه. به‌ڵام هیچ کات
له‌وانه‌یه بیریان له‌وه نه‌کردبێته‌وه که
هه‌ر رووداوێک هه‌م جه‌نبه‌ی ئه‌رێنی هه‌یه، وه
هه‌م جه‌نبه‌ی نه‌رێنی، گه‌ر وایه، باشه بۆچی
ئێمه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی یا بیر‌و باوه‌ری
سیاسی خۆمان هیچکات حازر به‌وه نابین که راستی
یه‌کان له سه‌ر بنه‌مایه‌کی زانستی بخه‌ینه
به‌رده‌ست گه‌له‌که‌مان که سوودی لێوه‌ر بگرێت.
هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک گه‌ر ژووری خه‌سار ناسی نه‌بێت،
وه خه‌سار ناسی رووداوه‌کان به‌شێک نه‌بێت له
ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه، ئه‌وا ئه‌و
کۆمه‌ڵگایه هیچ کات ده‌رس له مێژوو وه‌رناگرێت.
مێژوو نابێت به شێوه‌یه‌کی سوونه‌تی لێی نزیک
بێبینه‌وه، وه به‌و شێوه‌ی ته‌ماشای بکه‌ین که
(مێژوو) ته‌نها بۆ شانازی کردن و دواتر بایگانی
کردنی. نه؟ مێژوو گه‌ر بۆ ده‌رس وه‌رگرتن لێی
نه‌بوایه، وه بۆ فێر بوون له هه‌ڵه‌کانی
رابردوو نه‌بوایه ، ئه‌و مێژوو هیچ مانا و
ناوه‌رۆکێکی نه‌ده‌ما، به‌ڵکوو وه‌کوو داستانه
خه‌یاڵی یه‌کانی لێده‌هات. نووسه‌رانی ئێمه به
پێی نووسراوه‌کانیان، وا ده‌رده‌خه‌ن که ئه‌گه‌ر
هه‌ر نووسه‌رێک خه‌سارناسیی رووداوێک بکات، ئه‌وا
دژبه‌ری ئه‌و لایه‌نه‌یه که له‌و رووداوه‌دا
لایه‌نێک بووه. ئه‌گه‌ر بێتوو به‌م شێوازه له
نووسین نزیک ببینه‌وه، ئه‌وا بێگوومان ناتوانین
شتێکی نوێ به کۆمه‌ڵگاکه‌مان پێشکه‌ش بکه‌ین.
خه‌سارناسیی لای ئێمه و لای گه‌لانی دیکه:
کاتێک که سه‌یری ئه‌ده‌بیاتی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی
گه‌لانی دوونیا ده‌که‌ین، هه‌موو گه‌لێک به‌شێک
له ئه‌ده‌بیاتی خۆی ته‌رخان کردوه به خه‌سار
ناسی (پاسۆلۆجی) رووداوه‌کانی مێژووی ئه‌و
کۆمه‌ڵگایه، یا ده‌رخستنی که‌سایه‌تی
راسته‌قینه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که داوایان هه‌یه
له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه مێژوویانه. واته
ئه‌ده‌بیاتیان دابه‌ش کراوه به‌سه‌ر چه‌ند به‌شی
جێوازدا، یه‌ک له‌و به‌شه گرنگانه به‌شی
پاسۆلۆجی یه، داوتر جا دێمه سه‌ر لایه‌نه
ئه‌رێنی یه‌کانی و ده‌یانخه‌مه روو.
به‌ڵام کاتێک که ته‌ماشای نووسینی نووسه‌رانی
کورد ده‌که‌ین، ناوه‌رۆکی نووسینه‌کانیان زۆر له
به‌شی خه‌سارناسی یه‌وه دوورن، وه به
شێوه‌یه‌کی گشتی له پیرۆز کردنی رووداوه‌کان
خۆیان ده‌گرنه‌وه. بۆ نموونه له ماوه‌ی 30 ساڵی
رابردووی مێژووی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، دوو پارتی
کوردی هاتنه باشووری کوردستان، به‌ڵام ئه‌مرۆکه
ئه‌م دوو پارته چه‌ندین پارتی جێوازیان لێ دروست
بووه. له باتی ئه‌وه‌ی نووسه‌ران ده‌ست که‌ن به
لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به‌م رووداوه، یا پاڵپشتی
یه‌ک لایه‌ن ده‌که‌ن وه لایه‌نی به‌رانبه‌ر به
تاوانبار داده‌نێن، سیاسه‌ت مه‌دارانیش خۆیان بۆ
خۆیان ئه‌م کاره ناکه‌ن، چوونکه ئه‌وان
به‌رژه‌وه‌ندی کاتی خۆیانیان به لاوه گرنگه، تا
ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی سیاسی گه‌له‌که‌یان
ده‌وڵه‌تمه‌ند بکه‌ن. وه ته‌نها هه‌وڵ ده‌ده‌ن
که ئه‌و چوارچێوه‌ی ئه‌وانی تێدا جێگیر بووه،
به شێوه‌یه‌ک پیرۆزی بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاری
ئاراسته نه‌کرێت، وه له رێگه‌ی پیرۆز کردنی
ئه‌و چوارچێوه‌وه، ئه‌وان پاوانخوازی خۆیان
بپارێزن.
وه هه‌روه‌ها به‌راورد کردنی رووداوه‌کان یا
که‌سایه‌تی یه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگای کوردی به هیچ
شێوه‌یه‌ک ده‌توانم بڵێم له نووسراوه‌کانی
کوردی‌دا به‌دی ناکرێت، بۆ نموونه ئه‌مرۆکه
ده‌بینین زۆر لایه‌ن خۆیان وه‌کوو شوێن که‌وتووی
پێشه‌وای نه‌مر ده‌زانن، وه به‌م شێوه‌یه
توانیویانه تا راده‌یه‌ک ده‌سته‌ڵاتی شه‌خسی
خۆیان بپارێزن، به‌ڵام هیچکام له نووسه‌رانی
کورد، رۆژێک له رۆژان ده‌ستیان نه‌دا له قه‌ڵه‌م
که که‌سایه‌تی ئه‌و که‌سانه له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تی
پێشه‌وای نه‌مر به‌راورد بکه‌ن، که ده‌ری بخه‌ن
ئایا به‌راستی ئه‌م پرووپاگه‌نده‌یه راسته یا
نه؟ به‌رێزان نموونه‌یه‌کی بچووک ده‌خه‌مه
به‌رده‌ستان، بۆ ئه‌وه‌ی به باشی بتوانم روونی
که‌مه‌وه. نموونه: ( گه‌ر که‌سێک ئیدیعا بکات
که شوێن که‌وتووی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه، بێگوومان
ده‌بێت ره‌وشتی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له که‌سایه‌تی
خۆیدا جێ بکات، ئه‌گینا ته‌نها به ووتن، ئه‌و
که‌سه هیچ کات ناتوانێت شوێن که‌وتووی پێغه‌مبه‌ر
بێت، بڵێت من شوێن که‌وتووم، وه له هه‌مان
کاتیش‌دا، مه‌شروب بخوات، قوومار بکات، یا گۆشتی
به‌راز بخوات، چوونکه به پێێ په‌یره‌وو
به‌رنامه‌ی ناوخۆی ئیسلام، ئه‌م شتانه له
که‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامدا قه‌ده‌غه
کراون). به‌ڵام ئه‌مرۆکه ئێمه ده‌بینین که زۆر
که‌س هه‌ن ئیدیعا ده‌که‌ن، که شوێن که‌وتووی
پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌دن، وه‌کوو سه‌رانی
دیموکرات، یا کۆمه‌ڵه‌کان ده‌ڵێن شوێن که‌وتووی
شه‌هید کاک فۆاد مسته‌فاسووڵتانین. بۆ ئه‌وه‌ی
وه‌کوو نووسه‌ر بتوانین ئه‌ده‌بیاتی سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تی له روانگه‌ی پاسۆلۆجی یه‌وه
ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ین، زۆر گرنگه که له‌م
بواره‌وه نووسه‌ران گرنگییه‌کی زۆرتر بده‌ن، وه
به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی به‌رن.
به‌رێزان 25ی گه‌لاوێژی ئه‌مسال، 65 ساڵ تێپه‌ر
ده‌بێت به‌سه‌ر دامه‌رزاندی حیزبی دیمۆکرات
له‌لایان پێشه‌وای هه‌میشه زیندوو، وه
هاورێیانیه‌وه له ده‌رئه‌نجامێکی ئاڵووگۆری
سیایسی یه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه که
شه‌ی جیهانی دووه‌م بوو. پێوسیته دوای 65 ساڵ
به‌راوردی کاروو که‌سایه‌تی و بیر‌و باوه‌ری
پێشه‌وا بکه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رکردانه‌ی هه‌ردوو
به‌شی حیزبی دیموکرات که هه‌رده‌م خۆیان به
درێژه‌ده‌ری رێبازی پێشه‌وا ده‌زانن و ده‌سته‌ڵاتی
خۆیانی پێ‌ده‌پارێزن. کاک مسته‌فای هیجری
ئه‌مرۆکه که خۆی به میراگری پێشه‌وا ده‌زانێت،
وه هه‌رده‌م هه‌وڵ ده‌دات که ده‌سته‌ڵاتی خۆیی و
ده‌وروو پشته‌که‌ی له ژێر ناوی پارتی پێشه‌وا یا
شوێن که‌وتووی پێشه‌وا به‌رینتر بکات، وه گه‌ل
بخاته ژێر کاریگه‌ری خۆشه‌ویستی پێشه‌واوه بۆ
پاراستنی ده‌سته‌ڵاتی خۆی. بۆیه چه‌ند خاڵ له
که‌سایه‌تی ئه‌م دوو سه‌رکرده‌ی حدک یا حدکا
ده‌که‌م، وه هه‌روه‌ها چه‌ند خاڵیش ده‌خه‌مه روو
که ئه‌م به‌رێزانه حه‌تا ئه‌و خاڵانه‌ی که
به‌رنامه‌و ئه‌ساسنامه‌ی پارته‌که‌یاندا نووسراوه
ره‌چاوی ناکه‌ن. واتا هه‌روه‌ک که‌ڵکوه‌رگرتن له
ناوی پێشه‌وا، ئه‌م خاڵانه‌شیان بۆ پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نووسیوه، یا ده‌توانین بڵێن
بۆ چه‌واشه کاری گه‌ل و ئه‌ندامانی ره‌ده خواری
حدکا و حدک.
یه‌که‌مین به‌راورد:
پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د:
پێشه‌وای هه‌میشه زیندوو بۆ پاراستنی گه‌لی کورد
له کوردستانی ئێران، وه که‌م کردنه‌وه
زه‌ره‌روو زیان له خه‌ڵکی کوردستان گیانی خۆی
به‌خت کرد. واته پێشه‌وا بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی کورد
بپارێزێت سه‌ری خۆی کرد به په‌تی سێداره‌ی رژێمی
دژه مرۆڤی شاهه‌نشاهی ئێران.
کاک مسته‌فا وه مه‌لاعبدڵڵه حه‌سه‌نزاده:
به پێچه‌وانه‌ی پێشه‌وا، ئه‌م دوو به‌رێزه بۆ
پاراستنی گیانی خۆیان گه‌لی کوردیان له کوردستانی
ئێران کرد به قوربانی. ئه‌وه بوو که له ساڵی
1996 له‌گه‌ڵ سووپای پاسداران په‌یمان
نامه‌یه‌کیان واژۆ کرد. یه‌ک له خاڵه‌کانی ناو
ئه‌م په‌یمان نامه‌یه ئه‌وه‌بوو، که ئه‌گه‌ر
حێزبی دیمۆکرات چالاکی چه‌کداری بکات دژ به
هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌و رژێم
سه‌رانی حێزبی دێمۆکرات ترۆر ده‌کات. به‌رێزان
ئه‌م دوو به‌رێزه که خۆیان به شوێن که‌وتووی
پێشه‌وا داده‌نێن، بۆ پاراستنی خۆیان و
بنه‌ماڵه‌که‌یان گه‌لی کوردیان واز لێ هێنا، که
ئه‌مه‌ش ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی دروست کرد بۆ رژێم که
بتوانێت به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو گه‌لی کورد
ته‌سلیمی خۆی بکات.
دووه‌مین به‌راورد:
پێشه‌وا:
له ناوچوونی کۆماری کوردستان، له‌به‌ر گۆرانی
کارته سیاسی یه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه بوو، له
نێوان رۆژئاوایی یه‌کان وه شۆره‌ویدا، که دوای
واژۆ کردنی چه‌ند گرێبه‌ستێکی ئابووری له نێوان
رژێمی شاهه‌نشاهی و شۆره‌وی، یارمه‌تی یه‌کانی
شۆره‌وی بۆ کۆماری کوردستان کۆتایی یان پێهات.
کاک مسته‌فا وه مه‌لا عه‌بدڵڵه حه‌سه‌نزاده:
خۆیان به‌ده‌ستی خۆیان حێزبی دیمۆکراتیان
توانده‌وه، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، هاتن
هه‌موو کادران و پێشمه‌رگه‌کانی حزبیان کرده
که‌مپه‌وه له کوردستانی عێراق، کۆماری ئسیلامی
ئێرانیان له‌و کاره‌ش رزگار کرد. واته ئه‌گه‌ر
ئه‌م دوو سه‌رکرده‌یه، ئه‌و هه‌موو رۆڵه
فیداکارانه‌ی کوردیان له که‌مپه‌کان زیندانی
نه‌کردبا، کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌و شێوه‌یه
نه‌یده‌توانی گه‌لی کورد بهێنێته ژێر رکێفی
ده‌سته‌ڵاتی خۆیه‌وه. به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی
که حیزب شاخه‌کانی قه‌ندیلی به‌ده‌سته‌وه بوو،
وه به پێی ووته‌ی خۆیان 85 ده‌رسه‌د خه‌ڵکی
کوردی ئیرانیان له‌گه‌ڵدایه، ئه‌م به‌رێزانه
حیزباین کرده که‌مپه‌وه بۆ پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان. هه‌رچه‌ند که ئه‌م
به‌رێزانه خۆشیان به شوێن که‌وتووی شه‌هید دکتۆر
قاسملوش داده‌نێن، به‌ڵام دکتۆر قاسملوو بۆیه
ژیانی خۆی فیدا کرد وه حازر بوو به دانیشتن
له‌گه‌ڵ سه‌رانی سووپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی
ئێران، بۆ ئه‌وه‌ی که نه‌رواته که‌مپه‌وه، وه
که‌مپ نشین نه‌بێت. چوونکه دکتۆر قاسملوو له‌گه‌ڵ
راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی شه‌ر له نێوان عێراق و
ئێران، هه‌ستی به‌و مه‌ترسی یه کرد که که‌مپ
نشینی ده‌که‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی که‌مپ
نشین نه‌کات، چوو سه‌ری خۆی له‌سه‌ر دانا. به‌ڵام
ئه‌م دوو به‌رێزه به پێچه‌وانه‌ی پێشه‌وای
نه‌مروو، شه‌هید قاسملوو، هاتن به‌ده‌ستی خۆیان
حیزبیان که‌مپ نشین کرد، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی
خۆیان بپارێزن.
سێهه‌مین به‌راورد:
پێشه‌وا:
ساختاری سیاسی وه نیزامی سه‌رده‌می پێشه‌وا
پێکهاتبوو له کوردی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان،
وه نموونه‌ی زیندوو سه‌رکرده‌ی کورد جنراڵ
مسته‌فا بارزانی. که پێشه‌وا باوه‌ری به‌وه بوو،
که خه‌ڵکی پارچه‌کانی دیکه مافی خۆیانه له
شۆرشی پارچه‌یه‌کی کوردستان به‌شدار بن، وه شۆرش
بکه‌ن. چوونکه پێشه‌وا خۆی به ئێرانی
نه‌ده‌زانی: به‌ڵکوو خۆی به کوردستانی ده‌زانی،
وه به کوردستانیش بیری ده‌کرده‌وه، هه‌ر له
پێکهاته‌ی کۆمار‌دا دیاره، وه هه‌ر به‌و هۆیه‌وه
بوو که ناوی پارته‌که‌ی نا حێزبی دیموکراتی
کوردستان.
کاک مسته‌فا وه مه‌لا عه‌بدڵڵه حه‌سه‌نزاده:
به پێچه‌وانه‌ی پێشه‌وا، ئه‌م دوو به‌رێزه
رێگه ناده‌ن که‌س له‌وان خۆی زیاتر به ئێرانی
دابنێت، واته له لایان ئه‌م دوو به‌رێزه‌وه
ئێرانچی‌یه‌تی زۆرتر باوه تاوه‌کوو کوردستانی
بوون. ساختاری سیاسی ئه‌م حیزبه به رێبه‌رایه‌تی
ئه‌م دوو به‌رێزه نه‌ک له پێکهاته‌ی پارچه‌کانی
که‌ی کوردستان بێ به‌شه، به‌ڵکوو ئه‌م به‌رێزانه
هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن، که پارته‌کانی له‌سه‌ر
بنه‌مای ناوچه‌گه‌ری یه‌تی ناوچه‌کانی کوردستانی
ئێران به‌رێوه بروات. بۆ نموونه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
مه‌ڵا عبدڵڵه خه‌ڵکی ناوچه‌ی سه‌رده‌شته، هه‌موو
کادرو ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌کانی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت
له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌رێزه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌مووشی نه‌بێت
به‌ڵام ده‌کرێت بڵێین زۆربه‌یان. وه کاک مسته‌فا
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که که‌سه به نفوزه‌کانی
ده‌وروو پشتی خه‌ڵکی ناوچه‌ی پاوه‌ن، زۆربه‌ی
خه‌ڵکی پاوه له‌گه‌ڵ کاک مسته‌فان...وه ئه‌م
به‌رێزانه به پێچه‌وانه‌ی پێشه‌وا له نێو
حێزبه‌کانیاندا رێگه ناده‌ن کوردی پارچه‌کانی که
به‌شدار بن یا به ئه‌ندام وه‌ریان ناگرن، یا
ئه‌گه‌ر وه‌ریشیان بگرن، باشه خۆ ئه‌وان شوێن
که‌تووی پێشه‌وای نه‌مرن، بۆچی وه‌کوو پێشه‌وا
نه‌یانتوانیوه خه‌لکی پارچه‌کانی که به‌شدار
بکه‌ن له شۆرشی کورد له کوردستانی ئێران. وه
ئه‌گه‌ر له ناو پارتێکی که‌ی کوردستانی ئێران،
خه‌ڵکی پارچه‌کانی که‌ی تێدا به‌شدار بێت، ئه‌م
به‌رێزانه ده‌ڵێن ئه‌و که‌سانه مافیان نی‌یه له
کوردستان ئێران خه‌بات بکه‌ن، چوونکه ئه‌و به‌شه
ته‌نها په‌یوه‌ندی به ئێرانی یه‌کانه‌وه هه‌یه،
واته ئه‌و کوردانه‌ی که شه‌هره‌وه‌ندی ئێرانین،
به‌ڵام گه‌ر پێشه‌وای نه‌مروو زیندوو بوایه
ئه‌مرۆکه، ئه‌م هه‌ڵسوو که‌وته‌ی ئه‌م دوو
به‌رێزه‌ی به تووندی پرۆتێسته ده‌کرد، وه
قه‌بووڵی نه‌ده‌کرد لێ یان.
چواره‌مین به‌راورد:
پێشه‌وا:
باوه‌ری به مافی ژنان هه‌بوو، وه دژ به
ده‌سته‌ڵاتی پیاو سالاری بوو، وه بۆ ئه‌وه‌ش بی
سه‌لمێنێت که باوه‌ری به مافی ژنان ته‌نها له
چوارچێوه‌ی شعاردا نی یه، به‌ڵکوو به کرده‌وه‌ش
باوه‌ری پێی هه‌یه، هه‌ستا مینا خانمی به‌شدار
کرد له سیاسه‌ت، وه رێکخستنی ژنانی له ئه‌ستۆ
دا، وه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگای کوردی
ئه‌وکات له‌م سه‌رده‌مه زۆر زهنی یه‌تی پیاو،
باوک سالاری به‌سه‌ریدا زاڵتر بوو، به‌ڵام پێشه‌وا
زانایانه هه‌ستا له بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆیه‌وه
ده‌ستی پێ‌کرد، بۆ ئه‌وه‌ی کاریگه‌ری مه‌نفی
نه‌خاته ناو خه‌ڵک، وه خه‌ڵکی وابزانن ته‌نها
ئه‌م شتانه قسه‌ن.
کاک مسته‌فا هیجری:
کاک مسته‌فای به‌رێز سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی خۆی به
شوێن که‌وتووی پێشه‌وا له قه‌ڵه‌م ده‌دات، وه
پێشه‌واش باوه‌ری به مافی ژنان هه‌بوو، به‌ڵام
کاک مسته‌فا به پێچه‌وانه باوه‌ری به
ده‌سته‌ڵاتی باوک و پیاو سالاری هه‌یه. یه‌ک له
کچه‌کانی کاک مسته‌فا له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌یه‌کی
حێزبدا یه‌کتریان خۆش ده‌وێت، وه ئه‌و
پێشمه‌رگه‌یه له چه‌ند شوێنێکه‌وه هه‌وڵی
ئه‌وه‌ی دا که کاک مسته‌فا رازی بکات، بۆ ئه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ کچه‌که‌ی بتوانن ئه‌و خۆشه‌ویستی یه
بکه‌ن به پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش، به‌ڵام کاک
مسته‌فا به‌مه رازی نه‌بوو، وه مافی نه‌دا به
کچه‌که‌ی خۆی، که هاوسه‌ری ژیانی خۆی
هه‌ڵببژێرێت، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا ده‌ڵێت من
شوێن که‌وتووی پێشه‌وام. مه‌خابن ئه‌و کوره
پێشمه‌رگه‌یه له کرده‌وه‌یه‌کی گومان لێکراودا
گیانی خۆی به‌خت کرد وه چووه کاروانی
شه‌هیدانه‌وه.
وه هه‌روه‌ها به‌رێزان پێم باش که ئه‌م
هه‌ڵسووکه‌وته‌ی کاک مسته‌فا له‌گه‌ڵ خودی په‌یرو
به‌رنامه‌ی ناوخۆی حدکا به‌روارد بکه‌م. گه‌ر
سه‌یری فه‌سڵی سێهه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی حێزب
بکه‌ین، (مافه‌کانی دانیشتوانی هه‌رێمی کوردستان)
خاڵی 1 باس له‌وه ده‌کات که "هه‌موو ئه‌و
ماف ئازادی یانه‌ی له جارنامه‌ی گه‌ردوونی
مافه‌کانی مرۆڤ په‌یماننامه په‌یوه‌ندیداره‌کاندا
ده‌ست نیشان کراون به‌رنامه‌و پێره‌وی حێزبی
دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانن". که واته کاک
مسته‌فا ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی قه‌بووڵه، باشه
به‌رێزان که قه‌بووڵ یه‌تی یه‌ک له به‌نده‌کانی
جارنامه‌ی مافی مرۆڤ باس له پێکهێنانی
هاوسه‌رگیری ئازاد ده‌کات، به‌بێ سنووردار کردن:
سه‌یری به‌ندی (16) ده‌ڵێت "هه‌ر ژن و
پیاوێکی باڵغ مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که بێ هیچ
سنوورێک له باری ره‌گه‌ز، نه‌ته‌وه یا ئایین
له‌گه‌ڵ یه‌ک زه‌ماوه‌ند بکه‌ن". مه‌خابن نه‌ک
ئه‌م به‌رێزانه ته‌نها ده‌یانه‌وێت به ناوی
پێشه‌واوه ده‌سته‌ڵاتی خۆیان بپارێزن، به‌ڵکوو
حه‌تا به به‌رنامه‌و په‌یره‌وی ناوخۆیی یه‌که‌ی
پارته‌که‌شیان باوه‌ریان نی یه.
پێنجه‌مین به‌راورد:
وه هه‌روه‌ها یه‌ک له خاڵه‌کانی جارنامه‌ی مافی
مرۆڤ که ئه‌م به‌رێزانه پێداگری ده‌که‌ن
له‌سه‌ری( کاک مسته‌فا وه مه‌لا عبدڵڵه
حه‌سه‌نزاده) ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێت هیچ که‌س
له‌به‌ر بیر‌و باوه‌ری سیاسی جیاواز نابێت هێرشی
تووندوو تیژی بکرێته سه‌ری، به‌ڵام وه‌ک ده‌بینین
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و خاڵه‌ی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ
که ئه‌م دوو به‌رێزه له چوارچێوه‌ی شعاردا
پێداگیری له‌سه‌ر ده‌که‌ن ، له‌به‌ر جێوازی
سه‌لیقه‌ی کاری ئه‌م دوو به‌رێزه چه‌قۆ کێشی یان
کرد به ئه‌ندامانی حیزبیان له به‌رانبه‌ر یه‌ک
ڕاگرت، وه له یه‌کتریان دا. ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ش
له خۆی دا پێشێل کردنی جارنامه‌ی مافی مرۆڤه،
وه هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ی بیر و رامانی
پێشه‌وایه. چوونکه پێشه‌وا خۆی فیدا کرد بۆ
ئه‌وه‌ی شۆرشی کورد له چوارچێوه‌ی خێڵ عه‌شیری
بهێنێته ده‌ر، وه فۆرمێکی سه‌رده‌می سیاسی پێ
بدات، هات حیزبی سیاسی دروست کرد له کوردستانی
ئێران، به‌ڵام ئێوه‌ی به‌رێز به پێچه‌وانی
پێشه‌وا هاتن ئه‌و حیزبه‌ی که به خوینی
ئه‌و(پێشه‌وا) و هاورێ یانی دروست بوو، پارچه
پارچه‌تان کرد، له‌به‌ر پاوانخوازی خۆتان، وه
پاراستنی ده‌سته‌ڵاتی شه‌خسی بنه‌ماڵه‌یی خۆتان.
وه ده‌تانه‌وێت له چوارچێوه‌یه‌کی ناوچه‌گه‌ری و
خێڵه‌کی کاری خۆتان بکه‌ن.
شه‌شه‌مین به‌راورد:
پێشه‌وا:
پێشه‌وا له سفره‌وه ده‌ستی پێ‌کرد کاتێک کۆماری
کوردستان و حێزبی دیموکراتی دامه‌رزاند، وه که‌س
نه‌بوو پێش له خۆی که پێشه‌وا پشتی پێوه
ببه‌ستێت، وه‌کوو ئێوه بڵێت من شوێن که‌وتووی
ئه‌و که‌سه‌م. به‌ڵکوو پێشه‌وا به کرده‌وه‌و
راستگۆی خۆی له‌گه‌ڵ گه‌لی کورد له کوردستان،
توانی باوه‌ری خه‌ڵکی وه‌ده‌ست بهێنێت، خه‌ڵک له
ده‌وری کۆماری کوردستان کۆ بکاته‌وه.
کاک مسته‌فا وه مه‌لا عه‌بدڵڵه حه‌سه‌نزاده:
به پێچه‌وانه‌ی پێشه‌وا، له‌وه‌تای ئێوه هه‌ن
وه کار ده‌که‌ن له ناو حێزب دا له‌سه‌ر بنه‌مای
باوه‌ری خۆتان نه‌تان توانیوه یه‌ک ده‌ست که‌وت
به‌ده‌ست بهێنن. به‌ڵکوو هه‌مووکات هه‌وڵی
ئه‌وه‌تان داوه که چوارچێوه‌ی حێزبی دیمۆکرات
له‌به‌ر پێشه‌وا و دکتۆر قاسملۆ و وه هه‌روه‌ها
دکتۆر شه‌ره‌فکه‌ندی پیرۆز بکه‌ن له ناو خه‌ڵکدا،
وه خه‌ڵکی ته‌نها ناوی حێزبی بۆ گرنگ بێت، نه‌ک
ئه‌و که‌سانه‌ی وه‌کوو ئێوه‌ی به‌رێز.. واته
ئێوه هه‌موو کات هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن، وه‌کوو
ئایینێک حێزب پیرۆز بکه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵک
له‌به‌ر پیرۆزی حێزب چاوپۆشی له که‌موو کورتی
یه‌کان یا هه/ڵه‌کانی ئێوه بکات.
کۆتایی:
له به‌ره‌وارد کردنی چه‌ند خاڵ سه‌باره‌ت به
که‌سایه‌تی وه کاری پێشه‌وا له‌گه‌ڵ ئه‌م
به‌رێزانه‌ی ئه‌مرۆ کاک مسته‌فا وه مه‌لا عبدڵڵه
حه‌سه‌نزاده، وه هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ردوو پاڕچه‌ی حێزبێ
دێمۆکرات، ئه‌وه‌مان بوو روون ده‌بێته‌وه، که
ئه‌م به‌رێزانه ته‌نها بۆ چه‌واشه کردن ده‌ڵێن
ئێمه شوێن که‌وتووی پێشه‌واین، چوونکه وه‌کوو
ئاماژه‌م پێ‌کرد، ئه‌مانه خۆیان هیچ شتێکیان
پێشکه‌ش به گه‌ل نه‌کردوه، وه ئه‌مه‌ش ئه‌وه
ده‌رده‌خات که ئه‌م به‌رێزانه ئه‌گه‌ر ناوی
پێشه‌واو دکتۆر قاسملو و شه‌ره‌فکه‌ندی یان لێ
زه‌بت بکه‌یت، وه‌کوو قه‌باخی ئۆتۆمبێلیان لێ دێت
که مه‌کینه و موتوری تێدا نه‌بێت.
بۆیه له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که
دوژمنانی گه‌له‌که‌مان له ئێران، وه
ئه‌وانه‌شیان که ئه‌مرۆکه خۆیان به دۆستی ئێمه
داده‌نێن له ده‌ره‌وه‌ی ئێران به هه‌موو
شێوه‌یه‌ک خۆیان ئاماده ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بۆ
جارێکی که گه‌لی کورد ته‌سلیمی خۆیان بکه‌نه‌وه،
وه کرده‌وه‌ی ئه‌م دوو به‌رێزه‌ش به ته‌فره‌قه
خستنه ناو گه‌لی کورد، وه پارچه پارچه کردنی
قه‌باره سیاسی یه‌کان له راسته‌ی مه‌نافعی ئه‌و
سیاسه‌تانه‌یه، که دوژمنان پێیان خۆشه
ده‌خوولنه‌وه.
تێبینی نووووسه‌ر:
به‌رێزان به‌داوای لێبوردن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که
دانیشتووی باشووری کوردستانم، بۆ پاراستنی
ئاسایشی خۆم، ناتوانم راسته‌وخۆ به‌ناوی
راسته‌قیئنه‌ی خۆمه‌وه له‌گه‌ڵ وێنه ئه‌م
بابه‌ته بڵاو بکه‌مه‌وه. هیوادارم هه‌موومان
به‌یه‌که‌وه بتوانین راستی یه‌کان بخه‌ینه
به‌رده‌ست گه‌لی خۆمان.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|