دیزاینی پێشوو    نووسه‌ران   ‌  سیاسی     نه‌ته‌وه‌یی     دێموکراسی     ئه‌زمونی‌خه‌بات     هـونــه‌ر     تـه‌نــز     وتووێژ     فارسی     پێوه‌ندی   

 

 

بۆ فه‌رزاد و زه‌رده‌شت و هاورێانیان

 

ره‌سووڵ سه‌فه‌ریانی

 

 ئه‌مشه‌و بایێک له‌ مزگه‌وته‌وه‌ هه‌ڵیکرد و چرای چه‌ن ماڵی کوژانده‌‌وه‌ ،ئه‌مشه‌و هه‌ناسه‌ی سه‌هۆڵاوی ئیسلام که‌ له‌  کۆڵانه‌ تاریکه‌کانی مێژوه‌وه‌ ده‌هاته‌ده‌ر،جه‌سته‌ی چه‌ند داری دایه‌ به‌ر قامچی مه‌رگ،که‌ جیهانێک له‌ بۆنی گوڵه‌ په‌مه‌ییه‌کانیان سه‌رخۆش ده‌بوون.ئه‌مڕۆ ده‌ستی پانتۆڵ‌کوڵه‌ ریش پانه‌کان، کوانوی چه‌ند ماڵی کوژانده‌‌وه‌  و  تاقه‌ سه‌رچاوه‌ی گه‌رما و نانی خوانی به‌تاڵیانی بڕی. دیسان خوا خۆی له‌ شکڵی چه‌ند پاسداردا نواند و گولله‌ی به‌ دڵی چه‌ن خۆشه‌ویستی گه‌له‌وه‌ نا و په‌رداخێک ئاویان له‌گه‌ڵ "الحمد"ێک خوارده‌وه‌.هه‌ر ته‌نیا چه‌ند رۆژ پێشتر بوو که‌ خوا خۆی کرد به‌ تروۆریستێک و  زه‌رده‌شت عوسمانی  رفاند و پاشان خوێنه‌که‌ی هه‌ڵمژی و جه‌سته‌که‌ فڕێ دا.هه‌ر ئه‌مڕۆش له‌ قوڕگی خوداوه‌، له‌ بڵندگۆی مزگه‌وتی قه‌زایی ئێرانه‌وه‌ به‌یانی زۆر زوو، رێک ئه‌وکاته‌ی که‌ خه‌و تێکه‌ڵاوی خوێن ده‌بێت و ژیان به‌نه‌رمی ره‌گ ده‌پێوێت تا جه‌سته‌ به‌ گوڕێکی نوێوه‌ رۆژێکیتر ده‌ست پێبکات،هاواری "و‌قاتلوهم" هاته‌ده‌ر و پێنج ئه‌ستێره‌ی  به‌ تاوانی هه‌ڵگرتنی روناکی له‌داردا. ئه‌مڕۆ دیسان ته‌وربه‌ده‌ستانی جه‌نگه‌ڵ بڕ، جه‌سته‌ی قه‌ڵه‌مێکیان شکاند که‌ جگه‌ له‌ کێشاننه‌وه‌ی هاواره‌ خنکاوه‌کانی هه‌ژاران چ تاوانێکی نه‌بوو.

ئه‌مڕۆ فه‌رزاد و سێ چالاکی سیاسی کورد و تێکۆشه‌رێکی ئێرانی(مێهدي ئیسلاميان)له‌ کاتێکدا له‌دار دران که‌ لایه‌نگرانی روناکی، به‌ قه‌ڵه‌م، دێوه‌زمه‌که‌ی بکوژی زه‌رده‌شت عوسمانیان ده‌کێشا تا هێزی یه‌کگرتوی جیهانی، هاورێیانی زه‌رده‌شت له‌ هه‌ناوی بۆگه‌نیان بپارێزێت.

 زیندانیش قه‌ڵه‌می فه‌رزادی بێده‌نگ نه‌کرد،باڵی وشه‌ی نه‌بڕی. ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ ئه‌فسوناویه‌ی فه‌رزاد هه‌راس و خه‌وی له‌ خێڵی شه‌وپه‌ره‌ست سه‌ندبوو. وشه‌کانی فه‌رزاد هه‌ر ماسیه‌ بچوکه‌ ره‌شه‌که‌ی سه‌مه‌دن،که‌ کوشتیان تا زیاد نه‌کات،به‌ڵآم ئه‌مڕۆ سه‌ر له‌ ملوێنان ئه‌ده‌ن. وشه‌ی فه‌رزاد له‌ گولله‌ی ئه‌وان به‌هێزتر و تیژتر بوو. دڵیان له‌ لێدان خست به‌ڵام وشه‌کانی هه‌تا هه‌تایه‌ به‌ ئاسمانی مێژودا هاواری روو ره‌شبونی حاکمان ده‌که‌ن.  

 


بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه‌ و بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌، له‌م فۆرمه‌ که‌لک وه‌رگره‌

  ناو :

  ئیمه‌یل :

 ئیمه‌یله‌که‌ت ده‌پارێزرێت

 ناوی بابه‌ت*:

 ڕا و بۆچوون:

* -  ناوی ئه‌م بابه‌ته‌ یا نووسه‌ره‌که‌ی بنووسه‌

هه‌ر کۆمێنتێک ئادره‌س ئیمه‌یلی ڕاسته‌قینه‌ی نووسه‌ره‌که‌ی له‌گه‌ڵ نه‌بێت، بایه‌خی پێ‌نادرێت

 

 

 

 

هه‌ر بابه‌تێک له‌ لایه‌کی دیکه‌ بڵاو بکرێته‌وه‌ له هه‌ڵوێست دا  ئارشیڤ ناکرێت          Copyright © 2004-2010               Helwist.com