|
ره‌وشی ئیستای کورد به‌گشتی
شوان محه‌مه‌دی
له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست رۆژانه هه‌ست به قۆناغی تێکچونی پێکهاته‌کانی
ده‌وڵه‌ته‌کان ،قه‌واره‌کان و سیسته‌مه‌کان ده‌کرێت و کێشه‌کان رۆژ به رۆژ
ئالۆزتر ده‌بن به‌ڵام، له ئاکام دا پێشکه‌وتنێکی به‌ر چاو بۆ گه‌لان و
دێمۆکراسی به‌دی ناکرێت ، ده‌کرێت مرۆڤ له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته باس له چه‌ند
بابه‌تی گرینگ بکات که به باوه‌رم که‌م گرینگ‌یان پێدراوه به‌لام ده‌کرێت
بلێین چاره‌سازن.
*خۆپاراستن و یه‌کترپاراستنی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌کانی ناوچه‌که.
ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست زۆر به زه‌قی وبه دور له
پێوانه‌کانی مرۆڤایه‌تی و ئینسانی و دیمۆکراتی خۆ ده‌پارێزن و ئیزن به هیچ
چه‌شنه گۆران کارییه‌کی دیمۆکراتی ناده‌ن نه خۆ ده‌گۆرن و نه ئیزنی ژیان و
خه‌بات و تێکۆشان ده‌ده‌ن به هیچ ده‌نگ و ره‌نگ و رێکخراوێکی جیاواز له
ده‌ره‌وه‌یی خۆییان ،هه‌میش یه‌کتر ده‌پارێزن ، به‌ومانایه که کاتێک یه‌کێک
له ده‌وڵه‌تنه‌ته‌وه‌کان توشی قه‌یران ده‌بێته‌وه ،یان له ژێر گوشاری خه‌بات
و تێکۆشانی گه‌لانی ئازادیخواز گۆرانکاریه‌کی بنه‌ره‌تی و قوڵی به سه‌ر
داده‌سه‌پێت ،ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌کانی دیکه ئه‌گه‌ر ناکۆکی بنه‌ره‌تیشیان به
یه‌که‌وه هه‌بێت به‌ڵام بۆ رزگار کردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ت و سیسته‌مه‌ی که توشی
قه‌یران بۆته‌وه هه‌مو هێزو توانایی خۆیان وه‌گه‌ر ده‌خه‌ن و رزگاری ده‌که‌ن،
بۆ چی، له به‌ر ئه‌وه‌یی که رزگاری ئه‌و قه‌واره‌یه به رزگاری خۆیان
ده‌زانن و روخان و گۆرانکاری قوڵ و ریشه‌یی له هه‌ر یه‌ک له‌و سیسته‌مانه به
روخان و تێکچونی سیسته‌م و ئایدۆلۆژیا و ده‌سته‌ڵاتداریه‌تی پارێزراوی هه‌زاران
ساله‌ی خۆیان ده‌زانن.هه‌نوکه زۆر ده‌وڵه‌ته‌کانی ناته‌بایی ناوچه‌که
ده‌ستیان هه‌یه بۆ پاراستنی ئه‌و سیسته‌مه ده‌سته‌ڵاتداره‌یی تورکیا که
پاکتاوی کوردان له ناوچه‌که پێشه‌نگی ده‌کات وهه‌روه‌ها ده‌ستیان هه‌یه له
سه‌رکوتی گه‌لی کورد که رۆڵی پێشه‌نگایه‌تی ئازادی و دێمۆکراتیزه‌کردنی
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌گێرێت، وه‌ک وڵاتانی، ئێران،سوریا،ئیسرائیل،مسر،وعیراق
و.....
بۆ پاراستنی ئێرانیش ،ده‌وڵه‌تانی تورکیا، سوریا ،عێراق،روسیا ،چین
و،،،،،،،،،،،
بۆ سوریاش هه‌ر به‌و ره‌نگه
ئه‌گه‌ریش گۆرانکاریه‌ک له ژێر گوشاری خه‌بات و تێکۆشانی گه‌لانی یه‌کێک له
وڵاتانه به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌که‌یان دا بسه‌پێت ئه‌وه ده‌بێت هه‌ر له سه‌ر
بنه‌مایی گۆرینی ده‌سته‌ڵاتێک بۆ ده‌سته‌ڵاتێکی دیکه یان بنه‌ماڵه‌یه‌ک بۆ
بنه‌ماڵه‌یه‌کی دیکه یان پارتێک بۆ پارتێکی دیکه بێته ئاراوه.
به‌ڵام هه‌رگیز ئیزن ناده‌ن که گۆرانکاریه‌کان قوڵ بنه‌وه و له پێکهاته‌ی
قه‌واره‌پاریزی و ده‌وله‌ت نه‌ته‌وه ده‌رچێت و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان تێک
بدات،
تێکچونی یه‌کێک له‌و سیسته‌مانه، له‌و ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وانه، به مانای
تێکچونی هاوسه‌نگییه‌کانی ناوچه‌که دێت که په‌سندی ناکه‌ن، گۆرانکاری قوڵ له
هه‌ر کام له‌وسیسته‌مانه گۆرانکاری بنه‌ره‌تی له‌وانیدیکه‌ش به خۆرادێنێت
،به هۆیی ئه‌وه که ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌سته‌ڵاتداری له سه‌ر گه‌لانێک
په‌یره‌و ده‌که‌ن که به هه‌زاران ساله به یه‌که‌وه ده‌ژین ،زۆربه‌یان به
یه‌که‌وه‌دینی هاوبه‌شیان هه‌یه، کولتوری هاوبه‌شو له‌یه‌ک نیزیکیان
هه‌یه،زمانی هاوبه‌ش و مێژو یی هاوبه‌شیان هه‌یه.ژیان وئازارو ئه‌شکنجه‌یی
هاوبه‌شیان هه‌یه‌و سنوری به زۆری به‌سه‌رداسه‌پاویان هه‌یه،سه‌دان سالیشه
که پلانی ناکۆکی و شر ودژایه‌تی ئه‌وگه‌لانه به‌یه‌که‌وه داده‌رێژن تا
بتوانن به‌و هۆیه ده‌سته‌ڵاتداری خۆیان له سه‌ر ئه‌و ناکۆکیانه له سر ئه‌و
گه‌لانه به‌رده‌وام که‌ن، هه‌ر بۆیه تێکچونی یکێک له‌و سیسته‌مانه به
مانایی تێکچونی قه‌واره‌یی دارێژراوی هه‌زاران ساله‌یی ده‌وڵه‌ت و
ده‌سته‌ڵاتداری دێت .
*سیسته‌می جیهانیش ده‌یان پارێزێت.
هه‌ر وه‌ک ئاگادارین ئامریکا‌و ئه‌وروپاش مانه‌وه‌یی ئه‌وه سیسته‌مانه به
پێکهێنانی ته‌نێ هێندێک رێفۆرمی روکه‌شانه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌زانن،
و ناخوازن گۆرانکاریه‌کان قوڵتر ببنه‌وه، له به‌ر چی
رۆژ ئاوا به رێبه‌رایه‌تی ئامریکا وهه‌روه‌ها ئه‌وروپاش که وه‌ک باڵی سیاسی
سیسته‌می مۆدێرنیته‌یی کاپیتالیسم رۆڵ ده‌گێرێت زۆر به زه‌قی وبه رونی
ئاشکرایان کردووه که لایانگری له گۆرانکاری دێمۆکراتیک و قوڵ و
هه‌مه‌لایانه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ناکه‌ن به هۆیی ئه‌وه که، گورانکاری
له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست گۆرانکاری له هه‌مو جیهان را به خۆوه دێنێت که
هه‌ر چۆن ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ناخوازن خۆ بگۆرن و
لایانی پاشکه‌وتو و کۆنه‌پاریزی هه‌زاران ساڵ دامه‌زراوه‌یی ده‌وڵه‌ت
ده‌پارێزن، سیسته‌می مۆدێرنیته‌یی کاپیتالیسمیش له سه‌ر بنه‌ما
بنه‌ره‌تیه‌کانی خۆیی ناخوازێت خۆیی بگۆرێت وئه‌و سیسته‌مه 300 ساله‌یی
خۆیان که ئێستا ئاسته‌نگه له به‌ر ده‌م پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگایی مرۆڤایه‌تی
به توندی ده‌پارێزن، کێشه ده‌وه دایه که ده‌بێت گه‌لی کورد و گه‌لانی
ئازادی خواز ئه‌وه زۆر به باشی هه‌لسه‌نگێنن و ئه‌و دو هێزه و ئه‌و دو
ره‌وته وه‌ک دۆستی خۆیان به ناو نه‌که‌ن ته‌سلیمیان نه‌بن و هیواو پشتیوانی
ئه‌و دو ره‌وته بۆ خه‌باتی ئاشتی و ئازادی و دێمۆکراسی به بنه ما نه‌گرن و
بریاره‌کانی خۆیان له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بده‌ن.
*گه‌لان زۆر که‌م گرینگی به هێز و رێکخستن بونی خۆیان ده‌ده‌ن، له به‌ر چی
به‌شێک ده‌گه‌رێته‌وه بۆ قه‌زا و قه‌ده‌رگه‌رایی که پاشماوه‌یی ئایدۆلۆژی 5
هه‌زار ساله‌یی دین و ده‌وڵه‌ته که به هه‌زاران ساله مێشک و هزری کۆمه‌ڵگا
له سه‌ر ئه‌و بنگه‌هه په‌روه‌رده ده‌که‌ن ، لایه‌نی سیاسی و
ده‌سته‌ڵاتپارێزی دینه‌کان و پێکهاته‌یی بنه‌ماله‌یی که له سه‌ر ئه‌و
ئایدۆلۆژیه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست پێکهاتونه له ناو کۆمه‌ڵانی خه ڵک
ئه‌وه ده‌پارێزن که هیچ گورانکاریه‌ک به گه‌لان و هێزی خه‌لکان پێک نایه‌ت ،
به‌لکو ده‌بێت رزگاری ، ژیانێکی ئازاد و ئه‌منیه‌ت هێزکی خوداوه‌ندی وه‌دی
بێنێت و نابێت ده‌ست ده‌کاری خودا وه‌ردرێت،ئه‌وه‌ش سیاسه‌تێکی هه‌ره کۆنی
ده‌وڵه‌ت و ده‌سته‌ڵاته‌کانه بۆ په‌راوێز کردنی گه‌لان له سیاسه‌ت وپارێزه‌ری
له مافه‌کانی خۆیان، یانیش له‌سه‌ر ئه‌وبنه‌مایه ده‌ڵێن که دنیا هه‌مو ده
به‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌کان دایه، گه‌لان به ده‌ستی به‌تاڵ هیچیان پێناکرێت
هه‌رده‌سته‌ڵاتداران بۆخۆیان ده‌توانن رزگارمان که‌ن ، به تایبه‌ت ئامریکا
که رێبه‌رایه‌تی هه‌موده‌وڵه‌تانی جیهان ده‌کات ده‌توانێت رزگارمان بکات، هه‌ر
له‌سه‌ر ئه‌وبنه‌مایه‌ش زۆرکه‌س پێی وایه که ده‌بێت راوه‌ستن و هیچ خه‌باتیك
نه‌کرێت وچاوه‌رێی هێزێکی خواوه‌ندی بکه‌یی که رۆژێک له رۆژان دێت و
ره‌زگاریان ده‌کات،هه‌ر بۆیه بروایی به‌خۆیی به هێزی رێکخستنی خۆیی و
سه‌رهه‌ڵدانی ئازادانه‌یی خۆیی نییه
هه‌ر له سه‌ر ئه‌و بنگه‌هه هه‌ر رفۆرمێکی روکه‌شانه و دارێژراوو که
ده‌وڵه‌ته‌کان بۆخۆیان له ژێرگوشاری سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی گه‌لانی نارازی
ئاماده‌یی ده‌که‌ن، یانیش هه‌ر رێفۆرمێکی روکه‌شانه‌یی هه‌لقوڵاوو له نێوخۆیی
سیسته‌مه‌کان زۆری دڵ پێ خۆش ده‌که‌ن و ده‌ڵێن ئیدی ئه‌وه هۆره له خۆیانه
، ناکۆکیان تێ که‌وتووه ، تازه نامێنن ، تێک ده‌چن و بۆ خۆیی راده‌وه‌ستێت
خۆیی به‌و رێفۆرمخوازانی ناو سیسته‌مه‌کان ده‌سپێرێت ، یانیش ده‌بێته پاشکۆیی
ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کان که ئه‌وه‌ش هه‌ر خۆ به‌که‌م زانین و بێچاره‌یی و خۆ به
قه‌زا وقه‌ده‌ر سپاردنه هه‌ر وه‌ک زۆرێک له پارته‌کانی کوردستان ده‌و به‌ره
دا جێگا ده‌گرن.
·
*خۆ نه‌گۆرینی پارته‌کانی کوردستان و رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست که به عه‌قڵییه‌تی
ده‌سته‌ڵات خوازی ده‌ژین و هه‌ر پارت و که‌سایه‌تی و رێکخراوێک که له
ده‌ره‌ویی خۆیان بزانن و گه‌ل په‌سندی بکات وێرایی داگیرکه‌ران و ده‌وڵه‌ت
نه‌ته‌وه‌کان و زلهێزه‌کان بۆ پاکتاو کردنی هه‌مو هه‌وڵ و تێکۆشانی خۆیان
ده‌ده‌ن.
هه‌مو ئه‌و پارت و رێکخراوه کلاسیکه‌کانی که له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و
به‌تایبه‌ت له هه‌ر چوارپارچه‌یی کوردستان ده ساحه‌یی سیاسی دابون و
هێندێکیان ئێستاش به په‌له‌قاژه ماون وایان پروپاگه‌نده ده‌کردوئێستاش
ده‌که‌ن که ئه‌گه‌ر بگه‌ن به ده‌سته‌ڵات ئه‌وا گه‌ڵ رزگار ده‌که‌ن ، له‌سه‌ر
ئه‌و روانگه‌یه ره‌وایی ده‌ده‌ن به‌خۆیان که بۆ گه‌یشتن به‌ده‌سته‌ڵات په‌نا
بۆ هه‌ر رێبازێکی ناره‌وا به نێوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل به‌رن ، زۆر
به‌شانازی ده‌ست به هه‌مو پیلان و سازش و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و په‌نابردن بۆ
هه‌ر که‌س ده به‌ن و ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وه‌یی لایه‌نی دیکه نه‌گات
به‌ده‌سته‌ڵات ئاماده‌یه ده هه‌ر پلانێکی دارێژراوی ده‌وڵه‌ته‌کان و هێزه
داگیرکه‌ره‌کان بۆ پاکتاوکردنی ئه‌وه‌یی دیکه به‌شدار بێت بۆ ئه‌وه له
ده‌سته‌ڵاتی داهاتو دا ئاسته‌نگی بۆ ساز نه‌کات ،پێشی هه‌ر خه‌بات و تێکۆشانێکی
ره‌وا ش ده‌گرن که گه‌لی کورد بۆ خۆیی پێکی دێنێت و ده‌خوازێت له‌و رێگایه‌وه
له سه‌ر مافه‌ره‌واکانی به‌رده‌وام بێت، هه‌ر بۆیه هه‌ر ده‌م پارچه ده‌بن
،یه‌کتر په‌سند ناکه‌ن ،گه‌له‌کۆمه له سه‌ر یه‌کتر به‌رێوه ده‌به‌ن،
دژبه‌رانی خۆیان پاکتاو ده‌که‌ن، له سه‌ر ئه‌و بنگه‌هه ده‌سته‌ڵاتداران له
عه‌قلییه‌تی ئه‌و پارتانه هه‌رده‌م که‌لک وه‌رده‌گرن و هه‌رده‌م به‌یه‌کتر
پاکتاویان ده‌که‌ن یانیش بێکاریگه‌ر و بێ هیزیان ده‌که‌ن، به‌و کارانه‌یان
گه‌لانیان بێ هیوا کردووه، باوه‌ری گه‌لانیان به تایبه‌ت گه‌لی کوردیان به
ئازادی به ژیانێکی ئازاد، به سه‌رکه‌وتن گه‌لێک تێکشکاندووه. ئه‌وپارت و
سه‌رکردانه قه‌ت باوه‌ریان به هێزی گه‌ل نه‌بووه بۆیه گه‌لیش باوه‌ری خۆی
تا دوایی به‌وان نه‌هێناوه. هه‌روه‌ها ئه‌و پارتانه و سه‌رکردانه هه‌رگیز
رێکخستنی گه‌لیان به بنه‌ما نه‌گرت له جێی ئه‌وه هه‌رده‌م بونه پاشکۆیی
پارت و رێکخستنه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی سه‌رده‌ست یانیش یارمه‌تی داگیرکه‌ران و
ده‌سته‌ڵاتدارانی ناوچه‌که‌یان بۆ خۆیان به بنه‌ما گرتووه و هه‌رده‌میش هه‌م
خۆیان تێکشکاون هه‌میش گه‌لیان توشی ئازار و شکست و تێکشکان کردووه .تا ئه‌و
راده‌یه که ئه‌و گه‌لانه نه باوه‌ریان به خۆیان ماوه نه به رێکخستنی
خۆیان و نه به‌و پارتانه، ئێستاش به جێگایی ئه‌وه که به چاوێکی
رخنه‌گه‌رانه رابردویی خۆیان هه‌ڵسه‌نگێنن و بیخه‌نه به‌ر چاوی گه‌لی خۆیان
،هه‌رده‌م پێ داده‌گرن له سه‌ر هه‌له‌کانیان و هه‌مو ئه‌و هه‌ڵانه به راست
ده‌زانن و هه‌رده‌م به خۆیان داهه‌ڵده‌ڵێن و شانازی به شکسته‌کانیان، به
پارچه، پارجه بونیان به ته‌سلیم بونیان به پێوه‌ندییه نه‌هێنییه‌کانیان
به ده‌سته‌ڵادارانی ناوچه که وداگیرکه‌رانی کوردستان ده‌که‌ن .
به‌ڵام ئێستا له نێو دڵی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بزوتنه‌وه‌یه‌ک له سه‌ر ره‌گ
وریشه و چاند و کولتور و دیرۆک و ناسنامه‌یی گه‌لانی ناوچه‌که سه‌ری
هه‌ڵاداوه و هێزی گه‌لی کورد و گه‌لانی دیکه‌یی ناوچه‌که‌یی بۆ خۆیی به
بنه‌ما گه‌رتووه له سه‌ر ئه‌و راستیه رێکخستنی خۆیی له هه‌مو ناوچه‌که
پێکهێناوه و هه‌ر رۆژ ده‌ستکه‌وتێکی تازه بۆ گه‌لی کورد و گه‌لانی ناوچه‌که
وه ده‌ست ده‌خات و هێزی پاراستنی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌شی هه‌ر بۆ خۆیی له
گه‌لی کورد و گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست پێک هێناوه.
ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه که رێزدار عه‌بدالله ئۆجاڵان و هه‌ڤاڵانی بنه‌ماکه‌یان
دامه‌زراند و بو به پ ک ک وکۆنگراگه‌ل و کۆما جڤاکی کوردستان و پارتیا ازادا
ژنانی کوردستان ته‌ڤگه‌ری ژنێن سه‌ربڵند وهه‌روه‌ها، ئێستاش به‌سه‌دان پارت
ورێکخراو و ته‌ڤگه‌ر و کۆر و کۆمه‌ڵ وکه‌سایه‌تی و میلیۆنان که‌س له گه‌لی
کورد له‌یی خاوه‌ن ده‌رکه‌وتون، قه‌ت روخانی ده‌وڵه‌ته‌کانی وه‌ک ستراتێژی بۆ
خۆیی به بنه‌ما نه‌گرت له به‌ر ئه‌وه‌یی هه‌رگیز باوه‌ری نه‌کرد که
ده‌وڵه‌تێکی تازه‌تر یان ده‌وڵه‌تێکی دیکه به ره‌نگ و دین و زمانێکی دیکه
ده‌توانێت کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات، به پێچه‌وانه ، له سه‌ر ئه‌و
فه‌لسه‌فه‌یی که سه‌رۆکی ئه‌و بزوتنه‌وه به‌رێز عه‌بدوللا ئۆ‌جالان
ئافراندویه‌تی (ده‌وڵه‌ت ناتوانێت کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات بگره هۆیی ته‌واوی
کێشه‌کان و شه‌ر و کوشتاره‌کان و ئه‌شکنجه و ئازاره‌کان و هه‌ژاری هه‌روه‌ها
توند و تیژی و ته‌چاوه‌ز،ناکۆکیه ئاینییه‌کان ،نه‌ته‌وه‌کان.ناکۆکیه
ره‌گه‌زیه‌کان هه‌مویی ده‌وڵه‌ت بۆخۆیه‌تی )، هه‌ر بۆیه‌ش لاواز کردنی
ده‌وڵه‌ته‌کان به بنه ما ده‌گرێت نه‌ک گه‌یشتن به ده‌سته‌ڵات . رێکخستنی
گه‌لان و خۆبه‌رێوه‌بردنی گه‌ڵان بۆخۆیان به بنه‌ما ده‌گرێت و په‌نا بۆ هیچ
ده‌وڵه‌ت و زلهێزێک نابات بۆ گه‌یشتن به ده‌سته‌ڵات. هه‌ر ده‌م گه‌لی کورد
ئاماده ده‌کات که بۆ خۆیی خۆیی ئیداره بکات و هیچ داخوازییه‌کی له
ده‌وڵه‌تی تورک یان ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌رنه‌بێت و هه‌ر رۆژیش
ئاسته‌نگییه‌کانی سه‌ر ریگایی خۆیی به خه‌بات و تێکۆشان و ره‌نج و به‌رخۆدانی
خۆیان لا ده‌به‌ن و بۆ گارانتی ئه‌و ده‌سکه‌وتنانه‌ش که به به‌رخۆدانی
قاره‌مانانه‌یی گه‌له‌که‌مان وخوێنی شه‌هیدان پێک هاتون هیزی پاراستنی گه‌ل و
ده‌ستکه‌وتنه‌کانی گه‌لیان دامه‌زراندووه.
ئه‌و بزوتنه‌وه هه‌م ته‌سلیم بون به قه‌زا وقه‌ده‌ر هه‌م کۆیڵایه‌تی
زلهێزه‌کان و هه‌میش وابه‌سته‌گی به ده‌وڵه‌ته‌کانی داگیرکه‌ری کوردستانی بۆ
هه‌تا هه‌تایه له نێو خه‌باتی گه‌لی کورد کۆتایی پێ هێنا .هه‌روه‌ک ده‌زانن
رێبه‌ران و سیاسه‌تمه‌داران و رێکخراوه‌کانی پێش‌و وابه‌سته‌گی به
ده‌وڵه‌ته‌کانی داگیرکه‌ری کوردستان و به زل‌هێزه‌کانیان وه‌ک خالێکی ستراتێژی
له‌سیاسه‌ت و به‌رنامه‌یی خۆیان ده‌زانی و هه‌ر ده‌م به شانازی باسیان لێوه
ده‌کرد، خالێکی سه‌ره‌کی تێکشکانیشیان هه‌ر ئه‌وه بو که باوه‌ریان به هێزی
گه‌لی خۆیان نه‌بو به‌لکو وایان ده‌زانی که زلهێزه‌کان و ده‌وڵه‌تانی
داگیرکه‌ری کوردستا رزگاریان ده‌که‌ن و مافه‌کانیان ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن.
ئه‌و ته‌ڤگه‌ره ئێستا که‌وتۆته به‌ر هێرشی هه‌ر 3 لایان هه‌م لایانی
زلهێزه‌کان (ئامریکا و ئه‌وروپا) هه‌م لایه‌نی ده‌وله‌ت نه‌ته‌وه‌کانی
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و داگیرکه‌رانی کوردستان ،هه‌میش که‌وتۆته به‌ر هێرشی
ناره‌وایی ئه‌و پارته کلاسیکانه که ئه‌و ته‌ڤگه‌ره به مه‌ترسی بۆ سه‌ر
ده‌سته‌ڵاتی داهاتویی خۆیان ده‌زانن وهه‌میش له به‌ر ئه‌وه‌یی که له ژێر
کاریگه‌ری ده‌وڵه‌ته‌کانی داگیرکه‌ری کوردستان دان و هه‌میش له ژێر کاریگه‌ری
و ته‌ئسیری زلهێزه‌کان دان.هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بنه پالپشتی هه‌ره به هێزی
ده‌وڵه‌ته قه‌واره‌پارێزه‌کان و زڵهێزه‌کان له ناوچه‌که دا.
ئه‌و 3 ئاسته‌نگیانه واتا(مۆدێرنیته‌یی کاپیتالیسم، و ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌کانی
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به تایبه‌ت داگیرکه‌رانی کوردستان) وپارته کلاسیکه‌کان
ده‌بێت به زانستیانه شیکردنه‌وه‌یان له سه‌ر بکریت بۆبه‌ره‌و پێش بردن و
په‌ره‌ساندنی دێمۆکراسی و ئازادی و ئه‌منییه‌ت و ئاشتی و وه‌دی هێنانی مافی
ره‌وایی گه‌لان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و له هه‌رچوارپارچه‌یی کوردستان
قوڵبونه‌وه و وردبونه‌وه له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته پێداویستییه‌کی ژیانییه ،
لایه‌نی مۆدێرنیته‌یی کاپیتالیسم و ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌کان و قه‌واره‌پارێزانی
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به خه‌بات و تێکۆشانی هه‌مه‌لایه‌نه ده‌کرێت
پاشه‌کشه‌یان پێبکرێت به‌ڵابم پارته‌کانی کلاسیک ده‌کرێت هوشیار بکرێنه‌وه و
دیالۆگیان ده‌گه‌ڵ ده‌ست پێبکریت که ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ره‌وشه‌مه‌ترسیداره
بن که ئێستا تێی که‌وتونه و هاریکاریان بکرێت که تێکۆشانی خۆیان له گه‌ڵ
ره‌وتی گه‌لان ،ره‌وتی ئازادی به‌که‌نه یه‌ک و ده‌ستبه‌رداری ئه‌و دو هێل و
ره‌وته دژه ئازادی و د ێمۆکراسی ودژ به پێشکه‌وتنه بن ، ئه‌گینا
ئاسته‌نگیه‌کان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌که‌ن و خه‌باتی دێمۆکراسیخوازانه‌یی گه‌لانی
ناوچه‌که توشی خه‌سارێکی زۆری ئینسانی و ماڵی وسروشتی ده‌بێته‌وه
2010.03.20
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|