|
پیرۆز بێت 112 هه‌مین ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ریی
کوردی
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
رۆژی 22 مانگی مای ساڵی 1898 یه‌که‌م رۆژنامه‌ی
کوردی به ناوی کوردستان، له
قاهیره‌ی پیته‌ختی میسر، له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی
به‌درخانه‌کان به زمانی کوردی
بڵاوکرایه‌وه. له 112 هه‌مین ساڵیادی ئه‌و رۆژه
مێژووییه‌دا، وێرای رێز له یادی به‌نرخی
خوڵقێنه‌رانی ئه‌م رۆژه (بنه‌ماڵه‌ی
به‌درخانه‌کان)،رۆژی رۆژنامه‌وانیی کوردی له
خامه به‌ده‌ستان و رۆژنامه‌وانانی ئه‌رک وه‌خۆگری
کوردستان پیرۆزبایی ده‌که‌ین
.
گه‌رچی ئێستا ئێمه له سه‌ده‌یه‌ک و 12 ساڵ پاش
ده‌سپێکردنی رۆژنامه‌وانیی کوردیداین، به‌ڵام به
چاوخشانێکی سه‌رپیی به ئاستی ئه‌م بواره‌دا،هه‌ست
به که‌مو کووری و پێشنه‌که‌وتنی بواری
رۆژنامه‌گه‌ریی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین.
ئاشکرایه هه‌ر له سه‌ره‌تای بڵاو بوونه‌وه‌ی
یه‌که‌م رۆژنامه‌ی کوردی(کوردستان) ـه‌وه،
نه‌بوونی گیانێکی کوردی، وه‌ک هه‌موو بواره‌کانی
دیکه‌ی ژیان، گه‌وره‌ترین ته‌گه‌ره‌ی پێشکه‌وتنی
ئه‌م بواره‌ش بوه. هاوکات نه‌بوونی ئازادیی
کۆسپێکی دیکه‌ی بواری په‌روه‌رده و فیربوون
به‌گشتی و بواری رۆژنامه‌وانی به‌تایبه‌ت بوه.
هه‌ر ئه‌وه‌شه ده‌بینین ته‌نانه‌ت له‌و
سه‌رده‌مه‌دا که هێشتا حکوومه‌تهایه‌کی ناوه‌ند
مێحوه‌ر له چه‌شنی ئه‌مڕۆ دانه‌مه‌رابوون، به‌ڵام
یه‌که‌م رۆژنامه‌ی کوردی مه‌ودای کار و تێکۆشان و
به‌رده‌وامیی نی‌یه و وه‌ک ده‌بینین هه‌ر
سه‌رده‌مه‌و له شوێێک و ولاتێک ده‌رچووه. هه‌ر
ئه‌وه‌یه که یه‌که‌م رۆژنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ،
له ده‌ره‌وه‌ی خاکی ئه‌و نه‌ته‌وه و له
ئاواره‌یی دا ده‌ستی به‌کار کردوه و هه‌ر له
ئاواره‌ییشدا و پاش ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵات کردن
له ده‌ربه‌ده‌ریشدا کۆتایی به چالاکیی هات.
ئه‌وه‌خۆی باشترین ده‌رخه‌ری هه‌لومه‌رجی (ئه‌وکات
و ئێستای) نه‌ته‌وه‌که‌مان و بواره‌کانی ژیان و
چالاکیه‌تی. واتا ژیانی یه‌که‌م رۆژنامه‌ی کوردی
ئاوێنه‌یه‌ک بوو له ژیانی نه‌ته‌وه‌که‌ی.
ڕاسته داگیرکه‌ران و ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌رۆه‌کان
هۆیه‌کی(گرنگی) پێشنه‌که‌وتنی بواری
رۆژنامه‌گه‌ریی ئێمه بون وهه‌ن، به‌ڵام گه‌ر به
ئینسافه‌وه بچینه قازی ده‌بێ به‌شێکی ئه‌و
دواکه‌وتوویی و پێشنه‌که‌وتنه‌ش بخه‌ینه ئه‌ستۆی
خۆمان. هه‌ر له هه‌ڵسوکه‌وتی حکوومه‌تی هه‌رێمی
کوردستانه‌وه له‌گه‌ڵ ئازادیی ڕاده‌ربڕین و
بڵاوکردنه‌وه‌ی رۆژنامه و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی
کاری رۆژنامه‌وانیه‌وه بگره، تا شێواندنی ئه‌م
بواره له‌لایه‌ن حیزبه سیاسی‌یه‌کان و که‌سانی
ناشاره‌زا و نه‌زان له‌کاری رۆژنامه‌گه‌ریی‌دا
ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستی‌یه‌ن.
بێگومان بۆ ئێمه وه‌ک گه‌لێکی خوازیاری گه‌یشتن
به‌مافی دیاریکردنی چاره‌نووس ، به‌شێوه‌ی
ئیمرؤژیی و کارامه کارکردن له بواره‌کانی
رۆژنامه‌وانی و به‌تایبه‌ت ڕاگه‌یه‌نه‌ریی(هه‌موو
بواره‌کانی وه‌ک ته‌له‌فزیون، رادیو، ئینتێرنێت ،
ماڵپه‌ر و وێبلاگ)دا بایه‌خێکی گرنگی هه‌یه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌موو دیارده‌کان ئه‌وه‌مان
پێ ده‌ڵین که به‌و پاشاگه‌ردانی‌یه که تووشی
ئه‌م بواره‌شمان کردوه،مه‌ودا بۆ ژماره‌یه‌ک
که‌سانی ئاست نزم کراوه‌ته‌وه که له‌م
سه‌نگه‌روه دژی نه‌ته‌وه‌که‌مان و خواسته
ره‌واکانی بێنه مه‌یدان. بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی
که رۆشنبیران ، نووسه‌ران و رۆژنامه‌وانانی
ئه‌مه‌گ ناس و خاوه‌ن هه‌ڵوێست له‌مباره‌وه
بێ‌لایه‌ن نه‌بن و بۆ له‌قاودانی هه‌ر کردار و
کرده‌وه‌یه‌ک که به‌شێوه‌یه‌ک زیان به کاری
رۆژنامه‌وانیی و له ئه‌نجامدا به‌رژه‌وه‌ندیی
بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌که‌مان
ده‌گه‌یه‌نێت چالاکانه بێنه مه‌یدان.
ئه‌مڕۆ دوژمنانی گه‌یشتنی نه‌ته‌وه‌که‌مان به
ئازادیی زۆرترین توانی(مادی و مه‌عنه‌وی) خۆیان بۆ
له‌خشته‌بردن، لاوازکردن و ته‌نانه‌ت تێکشکانمان
له بواری رۆژنامه‌وانی و ڕاگه‌یاندن دا که‌ڵه‌که
کردوه و به‌کاری دێنن. بۆیه وشیاریی ئێمه له‌م
بواره‌دا و خۆ په‌روه‌رده کردنمان بۆ
به‌ربه‌ره‌کانیی ، به‌رپه‌رچدانه‌وه و پووچه‌ڵ
کردنه‌وه‌ی پیلانه ڕاگه‌یه‌نه‌رییه‌کانی
داگیرکه‌ران و نه‌یارانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ئه‌رکێکی
هه‌نووکه‌یی هه‌رکام له ئێمه، به‌تایبه‌ت
رووناکبیران، نووسه‌ران و رۆژنامه‌وانانه.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|