|
ڕه‌خنه‌یه‌ک بۆ
بەرێز
حاجی ئه‌حمه‌دی خۆشه‌ویست
ئه‌گه‌ر چی ئێستا به هۆی شه‌هید بوونی چوار
تێکۆشه‌ری کورد، کاتی نووسینی ئه‌و ڕه‌خنانه
نییه، ئه‌مما به هۆی هه‌ستیاری و گرینگی
بابه‌ته‌که و هه‌روه‌ها هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به‌و
شه‌هیدانه‌وه، به ئه‌رکی خۆم ده‌زانم که ده‌نگی
دۆستانه‌ی خۆم بگه‌یه‌نمه جێ.
هاوکات له پێش هه‌ر شتێک دا پێویسته ڕابگه‌یه‌نم
که من کوردێکی کوردستانیم و بۆ من هه‌موو
حیزبه‌کان جێگه‌ی ڕێزن و کێش تێکۆشان بکات، ڕێزی
بۆم هه‌یه، هه‌ر وه‌ک چۆن له ساڵانی پێشوو دا
سه‌ری ڕێز و نه‌وازشم بۆ شه‌هیدانی حیزبی
دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه داناوه و
ئێستاش که چه‌ندین ساڵه په‌ژاک وه‌ک پارتیه‌کی
پێشڕه‌و هاتووه‌ته مه‌یدان و ڕۆژ نییه که
پێشمه‌رگه و هه‌وادارێکیان له شاخ و شار و گوند
و زیندانه‌کان دا شه‌هید نه‌بن، بۆ من خۆشه‌ویستن
و ڕێزیان هه‌یه. به‌ڵام خۆشه‌ویستی حیزبه‌کانی
کوردی که پێم وایه پرده‌بازی ڕێی ئازادین نه‌ک
ئامانج، نابێت ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که ڕه‌خنه له
خۆمان نه‌گرین. ئه‌گه‌ر بڕواشمان وایه که
ڕه‌خنه مایه‌ی پێشکه‌وتنه، ده‌بێ به ذڵێکی
به‌رفراوانه‌وه قه‌بووڵی بکه‌ین تا هه‌ڵه‌کانمان
دووپات نه‌بێته‌وه و هیواداریشم هێندێک که‌س
لاوازیه‌کانی هێندێک لایه‌ن نه‌که‌نه کراسی
عووسمان و هاوکات لایه‌نه به هێزه‌کانیش ببینن و
ته‌قویه‌تی بکه‌ن.
تا ئێستا من چه‌ندین مووساحه‌به‌ی به‌ڕێز حاجی
ئه‌حمه‌دیم دیتووه که به راستی جێگه‌ی داخ بوون
بۆ من و زۆر کوردی دیکه. ئاخرین نموونه‌ی ئه‌و
موساحه‌بانه، موساحه‌به‌یه‌ک بوو که له گه‌ڵ
به‌شی فارسی بی بی سی کردی و زۆریش به دڵه‌ڕاوکێی
و به بێ ئاماده بوون قسه‌ی کرد که خۆزگه هه‌ر
قه‌ت به‌شداری نه‌کردبا و گوێمان له‌و شیوه
قسانه و ناوه‌ڕۆکی قسه‌کانیش نه‌بووبا... ئاخر
بابه ئه‌گه‌ر که‌سێک فارسی باش نازانێت، بۆ ده‌بێ
له گه‌ڵ کاناڵێکی فارسی زمان قسه بکات. ته‌وجیه
کردنی ئه‌و کاره شتێکی راست نییه که بڵێی من چل
یان په‌نجا ساڵه له ئاڵمانم و چی و چی. به هه‌ر
حاڵ کابرای بینه‌ر تۆ ده‌بینێ وه‌ک سه‌رۆکی
پارتیه‌ک و که‌سێک که له ئێران ژیاوی و
ساڵه‌کانی سه‌ره‌تای شۆڕشی ئێرانیش هاتوویه‌وه و
وه‌ک ئه‌ندامێکی سه‌ره‌کی حیزب له نه‌غه‌ده کارت
کردووه. کابرا له‌وه ناپرسێ که ئه‌سڵه‌ن بۆ
فارسیت لاوازه، ئه‌گه‌ریش هه‌ر نایزانی بۆ
مووساحه‌به ده‌که‌ی و ئاره‌قه به ئێمه‌ی کورد
ده‌که‌ی؟ خۆ به ده‌یان و سه‌دان ئه‌ندامی فارسی
زانی په‌ژاک له ئوروپا و کانادا و کوردستان
هه‌نه، که ده‌توانن له جیاتی ئێوه وه‌ک
وته‌بێژ قسه بکه‌ن.
جیا له مه‌سه‌له‌ی زمان که فاکتۆرێکی زۆر
گرینگه بۆ سیاسه‌تمه‌دارێک و وشه به وشه که
مرۆڤی سیاسی به کاری ده‌هێنێ هه‌ستیاری خۆی
هه‌یه، ئه‌گه‌ر چاوێک به ناوه‌ڕۆکی قسه‌کانی
به‌ڕیز حاجی ئه‌حمه‌دی دا بخشێنین، ده‌بینین که
زۆر خراپ قسه‌ی کرد. حاجی ئه‌حمه‌دی له‌و
وتووێژه‌ی دا که باس له شه‌هاده‌تی چوار ئه‌ندام
و هه‌واداری په‌ژاک به ناوه‌کانی ( فه‌رزاد
که‌مانگه‌ر، عه‌لی حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌کیلی و
شیرین ئاته‌شگاهی عه‌له‌م هولی ) ده‌کات، له
یه‌که‌مین پرسیاره‌وه تووشی کێشه دێت که‌ه ئایا
ئه‌وان ئه‌ندامی په‌ژاک بوون یان نا؟ له وڵام دا
نازانێ چی وڵام بداته‌وه و ده‌ڵێت: ( نا ئه‌ندامی
ئێمه نه‌بوون) هه‌ر دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش چه‌ند جار
ده‌ڵێت که ئه‌ندام بوون. دیسان ده‌ڵێ که ئه‌ندام
بوون به‌ڵام په‌یوه‌ندی ئۆرگانیکیان نه‌بووه !!!
ئایا به‌ڕیز حاجی ئه‌حمه‌دی به خۆی زانی چی گووت
؟ ئه‌ندام بوون واتا هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به
ئۆرگانێک که تێی دا ئه‌ندام پێوه‌ندی هه‌یه به‌و
ناوه‌نده‌وه.
هه‌موومان ده‌زانین که فه‌رزاد و هاوڕێیانی به
تۆمه‌تی هاوکاری و ئه‌ندامه‌تی له پ ک ک و شیرین
عه‌له‌م هولیش به تاوانی ئه‌وه‌ی گه‌ریلای په‌ژاک
له‌سێداره دران. فه‌رزاد که‌مانگه‌ر برایه‌کیشی
له ناو ڕیزی گه‌ریلاکانی په‌ژاک دایه که به
هۆی ئه‌وه‌ش زۆر ئازار درا. به‌ڵام خۆی وه‌ک
تاکه‌که‌س، زۆرتر چالاکی سیاسی و مه‌ده‌نی کردووه
و ڕۆڵی سه‌مپاتیه‌کی هه‌بووه بۆ جووڵانه‌وه‌ی پ ک
ک و په‌ژاک. به هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ی که ده‌بوایه
وڵامێکی باش بێت، کاک حاجی له‌و بواره‌وه
نه‌یداوه.
شتێکی دیکه که بۆ من جێی سه‌رسووڕمان بوو ئه‌وه
بوو که کاک حاجی له قسه‌کانی دا وشه‌ی " من
فه‌رمووم"ی به کار هێنا ! ڕه‌نگه مه‌نزووری
ئه‌وه بوو بێت که " من عه‌رزم کردن" ، به‌ڵام
ئه‌وه دوو شتی له یه‌ک جودان.
شتێکی دیکه که له بیرمه ئه‌وه‌یه که کاک
حاجی دوابه‌دوای گیرانی ڕه‌مزی کارتاڵ و زوبه‌یر
ئایدار و خۆی له لایه‌ن پۆلیسه‌کانی بێلژیک و
ئاڵمان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، دوای ئه‌وه‌ی که
له لایه‌ن پۆلیسی ئاڵمان ئازاد کرا، له گه‌ڵ ڕۆژ
تی و نه‌ورۆز تی وی قسه‌ی کرد و به‌رده‌وام سپاسی
له هه‌ڵوێستی پۆلیسی ئاڵمان ده‌کرد. من سه‌رم
له‌وه سووڕما که به‌ڕیزیان له جیاتی ئه‌وه‌ی
که ڕه‌خنه له‌و هێرشکاریانه بگرێت که به
پیلانێکی ناونه‌ته‌وه‌یی له دژی جووڵانه‌وه‌ی
ئازادیخوازی کورد به تایبه‌تی به پێشه‌نگایه‌تی
گه‌وره‌تین و به هێزترین حیزبی کوردی واتا پ ک ک
و دواتریش په‌ژاک له لایه‌ن ئامریکا و ئوروپا و
هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین پێک ده‌هات، کاکم
سپاسی ئه‌نجامده‌ران و به‌ڕیوه‌به‌رانی پڕۆژه‌ی
پیلانه‌که‌ی ده‌کرد که پۆلیسی بێلژیک و ئاڵمان
بوون. حاجی له جیاتی ئه‌وه‌ی که بابه‌ته‌که به
وردی هه‌ڵسه‌نگێنێت، هێندێک وه‌ک هه‌میشه
کلێشه‌یی و شووعاری قسه‌ی کرد و دواتریش گوتی که
پۆلیسی ئاڵمان له گه‌ڵمان زۆر باش بوون و من
سپاسیان ده‌که‌م. ئه‌وه‌ی که‌م بوو که ده‌سته
گوڵێکێشیان بداته ده‌ستی و پێیان بڵێ که زوو زوو
وه‌رن بمگرن و له‌و جۆره مه‌حه‌به‌تانه‌مان پێ
بکه‌ن !!!
من ناچمه سه‌ر چه‌ند موساحه‌به‌ی دیکه‌شی که
ئه‌وانیش زۆر خه‌تای تێدابووه و ئه‌گه‌ر باسی
ئه‌وانه‌ش بکه‌ین ده‌بێ زۆر شتی دیکه بنووسین.
به‌ڵام من ئه‌وانه‌م به میسال هێناوه تا :
یه‌که‌م پێش به دووپات بوونه‌وه‌ی ئه‌و شێوه
مووساحه‌بانه بگیرێت و دوویه‌م: ئابڕووی کوردان
بپارێزرێت. چوونکه مووساحه‌به‌کانی به‌ڕیزان
مسته‌فا هیجری و عه‌بدوڵڵا موهته‌دیش که چه‌ندین
جار له ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کانی وه‌ک ده‌نگی ئامریکا
دیتوومانه، له شێوه‌ی موساحه‌به‌کانی کاک حاجی
سه‌قت تر بوون و ئه‌وانیش به ئه‌ندازه‌ی پێویست
ئابڕووی ئێمه‌یان وه‌ک کورد بردووه و شتیشیان زۆر
له سه‌ر نووسراوه. کاک مسته‌فا هیجری که نازانێ
چی ده‌ڵێت و ته‌نانه‌ت له به‌رنامه‌یه‌ک دا
سه‌وادی ئه‌وه‌ی نه‌بوو که ئیمه‌یل و ئادره‌سی
ماڵپه‌ڕێکی حیزبه‌که‌ی بدات به بینه‌رێک و کاک
عه‌وڵا موهته‌دیش که له مووساحه‌به‌کانی هه‌موو
کاتێک کورد به قه‌وم ده‌زانێت و ئه‌وه‌نده
ئیمتیاز ده‌دات به فارسه‌کان، که هه‌ر
ئه‌وه‌نده‌ی ماوه بڵێت ببوورن که کوردم و ئێوه
گه‌وره و سه‌روه‌رمانن هه‌موو کاتێک !.
به هه‌ر حاڵ ئامانجی من نه‌ک خراپ کردنی
که‌سایه‌تی به‌ڕیز حاجی یان به‌ڕێزان موهته‌دی و
هیجریه، به‌ڵکوو ئامانجم ئه‌وه‌یه که له
ئاوێنه‌ی ڕه‌خنه دا که‌م و کوڕیه‌کانی خۆمان
ببینین و به خۆمان دا بێینه‌وه.
من لام وایه حیزبی دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه و په‌ژاک،
دوای ئه‌و هه‌موو شه‌هیده‌ی که داویانه و
ده‌یده‌ن، شایانی ئه‌و که‌سانه نین . حیزبی
دێمۆکرات که ئه‌مڕۆ چوار به‌شه و کۆمه‌ڵه که
بووه‌ته شه‌ش به‌ش، له سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئه‌و
که‌سانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و خوێنی جه‌وانانی
ئێمه‌یان که براکه‌ی من یه‌کێکه له پێشمه‌رگه
شه‌هیده‌کانی ئه‌وان، به گاڵته گیرا. ئه‌مڕۆکه
په‌ژاکیش که له مه‌یدانه و ڕۆژانه شه‌هید
پێشکه‌ش ده‌کات، شایانی ئه‌وه نییه که کاک حاجی
ده‌م ڕاستی بێت. من باش ده‌زانم که په‌ژاک
حیزبێکی به توانایه و به هه‌زاران گه‌ریلای
زانا و باسه‌وادی هه‌یه که له ئیلامه‌وه تا
ماکۆ و له که‌رکوکه‌وه تا دێرسم، له ناویان دا
جێ ده‌گرن و ئازموونی په‌که‌که‌شی له پشته، جا
که وایه حیزبێک به‌و هه‌موو کادره به توانا و
به‌و هه‌موو کتێبخانه و پتانسێله‌وه، بۆ ده‌بێ
هه‌موو کاتێک ته‌نیا کاک حاجی میکرۆفۆنی قسه
کردنی به ده‌سته‌وه بێت له گه‌ڵ
ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کان له کاتێک دا که قسه کردنی
باش نییه و ناتوانێ جه‌وهه‌ری راسته‌قینه‌ی ئه‌و
شۆڕشه و شه‌هیدانی ده‌رببڕێت...
به‌و هیوایه که به‌ڕیزانی په‌ژاک و پارته‌کانی
دیکه لێم به ڕه‌ق دا نه‌چن و به چاوێکی
دڵسۆزانه‌وه چاو له ڕه‌خنه‌کانم بکه‌ن و به
ئاسانیش لێی ده‌رباز نه‌بن، چوونکه ئه‌وه قسه‌ی
تاکه‌که‌سێک نییه، قسه‌ی زۆر که‌سانه و دڵنیاش
بن که له ڕووی دۆستایه‌تی بۆ کورد و
کوردستانه‌وه‌یه که ئه‌و شتانه ده‌ڵێم.
بژی په‌ژاک و شه‌هیدانی
ڕێز و حورمه‌ت بۆ هه‌ستی پاک و ئینسانی کاک حاجی
ئه‌حمه‌دی و هه‌موو خه‌باتکارانی کۆمه‌له،
دێمۆکرات، په‌ژاک و هه‌موو تێکۆشه‌رانی ئازادی که
ئه‌مڕۆ له مه‌یدان دان.
گیانی پاکی ئێعدام کراوه‌کان، هه‌وێنی به‌رده‌وامی
تێکۆشانه ...
شارام .
م (برای شه‌هیدێک له شاری دێولان)
تێبینی: نووسەری ئەم دەقە بۆ هەڵوێست ناسراوە
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|