|
ئێستا چۆن بڵێم "بژی دێمۆکرات" !؟
دڵسۆز موکریانی- سایین قه‌ڵا
هێمن مزگێنیت دابوو دێمۆکرات
ڕزگارمان ده‌کا
,
ده‌ماندا نه‌جات
بروانه له دوای شێست ساڵی خه‌بات
ئاسۆی ڕوونی کورد چی لێ به سه‌رهات
!
ئێستا چۆن بڵێم
"بژی
دێمۆکرات"؟
بوونه چه‌ندین لق، له‌ت له‌ت و به‌ش بوون
به‌رانبه‌ری یه‌ک، تیغ له یه‌ک ئه‌سوون
له یه‌ک هه‌ڵئه‌ده‌ن، لێوی یه‌ک ئه‌دروون
له حاستی دووژمن مل که‌چ و زه‌بوون
ئێستا چۆن بڵێم
"بژی
دێمۆکرات"؟
دوو
قۆڵی
دژیەک وه‌ک " شێخ" و " مه‌لا
"
که‌وتوونه کێشه و لێکدان و هه‌ڵڵا
هه‌ر کام بۆ لای خۆی ده‌یکێشێ و ده‌یبا
کوردی قووڕ وه‌سه‌ر باوه‌ڕ به کێ بکا
ئێستا چۆن بڵێم
"بژی
دێمۆکرات"؟
لە دەوریەک جەمن لە زۆر و لە بۆر
دەچنە سەنگەر یەک بە شین و شەپۆڕ
ددان ڕیچ ده‌که‌ن له یه‌ک ده‌بن مۆڕ
!
به یه‌کتر ده‌ڵێن؛ بڕۆ هه‌ی سه‌رشۆڕ
!
ئێستا چۆن بڵێم
"بژی
دێمۆکرات"؟
به داگیرکه‌ر و دووژمن نا‌وێرن
که‌وتوونه گیان یه‌ک، به یه‌کتر فێرن
له سه‌ر میلله‌تی برسیا تێرن
مانگانەی مامە و کاکە ده‌بژێرن
ئێستا چۆن بڵێم
"بژی
دێمۆکرات"؟
"
پێشمه‌رگه‌ی کوردی له مه‌یدانی جه‌نگ
"
تا داینه‌نا گیان، داینه‌نا تفه‌نگ
ئه‌مڕۆ بە تەدبیر دوو رێبەری مەنگ
ده‌س له بانی ده‌س دانیشتوون بێده‌نگ
!
ئێستا چۆن بڵێم
"بژی
دێمۆکرات"؟
ئه‌وه‌ی تەحەمول ، عه‌قڵ و ئیمانه*
هیچ ڕێگای نییه، لە کن ئه‌م دوانە
"
ڕۆژی به‌رگری و شه‌ڕ و ته‌نگانه
"
"هێمن" بەمانە چۆن کەم موتمانە
ئێستا چۆن بڵێم
"بژی
دێمۆکرات"؟
له شەڕی ئێوە کێوی " ئاڕاڕات
"
سه‌ری هه‌ڵنایه‌ت له سه‌ر ڕووی بێسات
سه‌مه‌ره‌ی خوێنی شه‌هید چی لێهات !؟
ئێوه و سه‌رکه‌وتن، هه‌یهاته هه‌یهات
!
ئێستا چۆن بڵێم
"بژی
دێمۆکرات"؟
*- ئیمان بە مانای باوەڕ، ئەمەگدار بوون بە پەیمان
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|