دیزاینی پێشوو    نووسه‌ران   ‌  سیاسی     نه‌ته‌وه‌یی     دێموکراسی     ئه‌زمونی‌خه‌بات     هـونــه‌ر     تـه‌نــز     وتووێژ     فارسی     پێوه‌ندی   

 

 

بۆ مامۆستای شەهید فەرزاد کەمانگەر

  "ئاشتی"

 

دایە گیان

ئەوە منم بۆ دوا جار پەیامی خۆشەویستیت بۆ دەنێرم

ئەوە منم بۆ دوا جار دەمەوێت هەناسەی سروە ی بارانی  19 گوڵان هەڵمژم و

یەک بە یەکی گەڵاکانی دارەکانی وڵاتە هەڵقرچاوەکەم تێر ئاو کەم،

لەم دوا چرکانەی چڵی رەگەکانمەوە دەمەوێت

یەک بە یەکی قوتابیە بێ زمانەکانم‌،

یەک بە یەکی هەڤاڵانم

یەک بە یەکی هاوشاری و هاووڵاتیانم،

ماچ باران کەم.

ئازیزەکانم،

من ئەو کەسەم

 بە چفت بوونی تەنافی داگیر کەر

پەیڤ و تامی میهرەبانیتان بۆ دەنێرم،

من ئەو کەسەم دەمەوێت

دوا هەناسەی ئۆکسیژنی سەر سینگم لە گەڵ مناڵێکی گوندی نیشتمانم بەش  بەش کەم.

ئەگەر رۆژێک هێمای رزگاری لە شارەکەم

رەنگی رەشی فرعەونەکانی کووفەوو قوم وئانکارای سڕیەوە و

ئاڵای خۆشەویستی و ئازادی هەڵکرد،

 دەمەوێت لە بیرتان بێنم

پەیکەرەی مناڵە قووتابیەکانی بناری شاهۆ بکەن بە بەردی بێستوونی مووزە خانەی یەک بە یکی گوندوو شارەکانی نیشتمانم،

تا گشت گەشتیارانی ئەم دونیایە وێنەی یادگاری لەگەڵ بگرن.

من دەمەوێت

لەم گرداوی شەوگارەدا،

بۆنی بەرەزاوو بۆنی شەوبۆی یاڵەکان شاهۆ،

 بە قەندیلی سەر کەش بسپێرم؛

من دەمەوێت هاواری خۆشەویستیم لە ئاسۆی پیرەمەگروون و هەڵگووردی ئاگرینەوە بە جێ بێڵم.

دایە گیان

ئەگەر شەوگاری نەمان لە ئاسۆی تارانەوە رووی لێت کرد

دڵنیابە پرشنگی خۆرەتاو

لە باڵاخانەکانی قەندیل و شاهۆو،

 لە لووتکەکانی داڵاهۆی یارانەوەوە بەرە بەرە خۆێ ئەدا نیشان.

بابە گیان

 ئەی بابە گیان،

لە یەکم شەفەقی ماڵ ئاواییمەوە

پێنووسەکەوو تەختەکەوو گەچە سپیەکانی قووتابخانەکانی شاهۆ

 بۆ پرسانەی هەڤاڵە دەم دووراوەکانم بە جێ دێڵم.

دایە گیان

ئەی دایە گیان،

ئیتر چاوەروانی نامەی خۆشەویستان لە تاکە کەسیەکانی ئێران

لە سیاچاڵەکانی فرعەونەکان مەبن،

لە ئێستە بەدواوە

وشەکانم بە سوار روانینی وەنەوشایی قووتابیە هەڵقرچاوەکانمەوە

هەر رۆژ و شەو

لە کۆڵانەکانی کامیارانەوە

نە، لە گشت کۆڵانەکانی کوردستانەوە خۆێ ئەدا نیشان.

                                                                      19/2/89 هەتاوی

 

 


بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه‌ و بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌، له‌م فۆرمه‌ که‌لک وه‌رگره‌

  ناو :

  ئیمه‌یل :

 ئیمه‌یله‌که‌ت ده‌پارێزرێت

 ناوی بابه‌ت*:

 ڕا و بۆچوون:

* -  ناوی ئه‌م بابه‌ته‌ یا نووسه‌ره‌که‌ی بنووسه‌

هه‌ر کۆمێنتێک ئادره‌س ئیمه‌یلی ڕاسته‌قینه‌ی نووسه‌ره‌که‌ی له‌گه‌ڵ نه‌بێت، بایه‌خی پێ‌نادرێت

 

 

 

 

هه‌ر بابه‌تێک له‌ لایه‌کی دیکه‌ بڵاو بکرێته‌وه‌ له هه‌ڵوێست دا  ئارشیڤ ناکرێت          Copyright © 2004-2010               Helwist.com