|
ده‌سبه‌کارکردنه‌وه و شیوه‌ی کاری داهاتووی
هه‌ڵوێست
کاربه‌ران و خوێنه‌رانی هێژا
له پاش نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ و گۆڕانی دیزاینی
هه‌ڵوێست جارێکی دیکه ده‌بینه‌وه میوانی ئێوه.
کاتێک هه‌ڵوێست ده‌ستی به‌کار کرد ، ژمارێکی
به‌رچاو ماڵپه‌ڕی کوردی(چ روو له رۆژهه‌ڵات و چ
روو له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان) له بواری
ڕاگه‌یاندنی مه‌جازییدا چالاک و خه‌ریکی وه‌شان
بوون. هه‌ڵوێست هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به شێوازێکی
جیا له ماڵپه‌ڕه‌کانی دیکه چالاکیی خۆی
ده‌سپێکرد که گرینگ‌ترینیان ره‌چاو کردنی بنه‌ما و
پرينسیپه‌کانی رۆژنامه‌وانیی سه‌رده‌م و هاوکات
راوه‌ستان له‌سه‌ر
پڕه‌نسیپه ڕاگه‌یه‌ندراوه‌کانی بوو. ئاشکرایه
که تێکۆشانی ماڵپه‌ڕێکی ئه‌وتۆ،له کاتێکدا
ماڵپه‌ڕه‌کانی دیکه فه‌زایه‌کی ساکار
په‌سه‌ندانه‌یان به‌سه‌ر فه‌زای ئینتێرنێتدا زاڵ
کردبوو، دژوار و وه‌ک هه‌ر له رۆژه‌کانی ئه‌وه‌ڵ
دا ڕامان گه‌یاند، به‌پێچه‌وانه‌ی ره‌وتی ئاوی چۆم
مه‌له کردن بوو.
ئێستا پاش نزیک به شه‌ش ساڵ کاتێک چاو له جێگه
و پێگه‌ی هه‌ڵوێست له نێو ڕاگه‌یاندنی مه‌جازیی
کوردی‌دا ده‌که‌ین، تا ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو ئاستی
سه‌رکه‌وتن و زاڵ بوون به سه‌ر کۆسپه‌کان
ده‌بینین. ئه‌گه‌رچی هێشتا رێگه پڕ له هه‌وراز و
نشێوه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ره‌نگبێ بتوانین
ئیدیعای ئه‌وه بکه‌ین که ئه‌مڕۆ هه‌ڵوێست یه‌کێک
له جێ باوه‌ڕترین و سه‌رکه‌وتووترین
ماڵپه‌ڕه‌کوردیه سه‌ربه‌خۆکانی روو له رۆژهه‌ڵات
و تا ڕاده‌یه‌ک باشووری کوردستانه. که ئه‌مه به
هێمه‌ت و کار و تێکۆشانی ماندوویی نه‌ناسی ژمارێک
تاکی کوردی سه‌ربه‌خۆی چالاک له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا
ده‌سته‌به‌ر بوه.
ره‌نگه شیاوی باسکردن بێت که بۆ گه‌یشتن به‌م
ئاسته ، ئه‌وه‌نده بابه‌ت له‌سه‌ر هه‌ڵوێست
دانراوه، به ده‌یان جار زیاتر نامه و په‌یام
ئاڵوگۆڕ کراوه. بۆ هه‌ر هه‌نگاوێک شه‌ر و کێشه و
باس و موجادله و ته‌نانه‌ت دڵ ئێشان هاتوه‌ته
نێوانه‌وه و به‌ڵام له هیچ کاتێکدا
پره‌نسیپه‌کان قوربانیی پێوه‌ندی و دۆستایه‌تی و
رووده‌ربایسی و به‌تایبه‌ت نان به‌قه‌رزدان
نه‌کران.ئه‌گه‌رچی له‌و ماوه‌یه‌دا که‌م نه‌بوون
که‌سانێک که دڵیان ئێشا و ته‌نانه‌ت هه‌ڵوێستان
ته‌رک کرد.
یه‌کێک له ده‌ستکه‌وته گرینگه‌کانی هه‌ڵوێست
له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌وه بووه که توانیویه
ژمارێکی به‌رچاو له رووناکبیران و دڵسۆزانی
نه‌ته‌وه‌که‌مان له ده‌وری خۆی کۆبکاته‌وه که
نووسینه‌کانیان شوێن و کاریگه‌رییان حاشا
هه‌ڵنه‌گره.
هه‌ر له‌و ماوه‌دا هه‌وڵدراوه که‌سانێک که ده‌س
به نووسین ده‌که‌ن یارمه‌تی بدرین و وێڕای ئه‌وه
که نووسینه‌کانیان هه‌ڵه‌وره‌ردده‌کرا(له‌باری
ڕێزمان، رێنووس وته‌نانه‌ت ناوه‌رۆکه‌وه) بۆ
په‌روه‌رده‌کردنیان کات دیاری بکرێ.
ئه‌رکێکی دیکه‌ی هه‌ڵوێست له‌م ماوه‌دا
به‌ربه‌ره‌کانیی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ نفووز و
ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ناوه‌نده ئیتڵاعاتیه‌کانی
حکوومه‌تی ئێران بووه. به‌و شێوه‌یه که ئه‌م
ناوه‌ندانه به‌مه‌به‌ستی شێواندنی فه‌زای کار و
هه‌روه‌ها بڵاو کردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌ره‌کی،
دڵساردی و ناوزڕاندن و... له‌رێگه‌ی نووسینی وتار
به‌ناوی نه‌ناسراو ،یا مۆره‌کانی خۆیانه‌وه
ویستوویانه وتار به‌سه‌ر هه‌ڵوێستدا تێپه‌ڕینن.
بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م کاره ئێمه‌ی تاک
ناچار بووین کاتێکی زۆر به‌کار بێنین. که
به‌خته‌وه‌رانه سه‌ره‌ڕای ده‌رتان و ئیمکانی که‌م
توانیومانه ئیجازه نه‌ده‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ک
ده‌ستی چه‌په‌ڵ و نگریسی حکوومه‌تی ئێران له ژێر
په‌رده‌ی وتارنووسین به‌ناوی نادیار و کۆمێنت
نووسین، بگاته ماڵپه‌ڕه‌که‌مان.
وه سه‌ره‌نجام هه‌ڵویست له‌و ماوه‌دا نیشانی دا
که نه‌ک هه‌ر ترسی له ره‌خنه‌گرتن نی‌یه،
به‌ڵکوو به‌پێشوازی ره‌خنه‌وه چووه.
به‌شێوه‌یه‌ک که تاقه ماڵپه‌ڕ بووه گه‌ر
هه‌ڵه‌یه‌ک کردبێ، ڕاشکاوانه وه‌ئه‌ستۆی گرتوه و
به‌شێوه‌ی فه‌رمی ره‌خنه‌ی له خۆی گرتوه و داوای
لێبوردنی له خوێنه‌ر و که‌سانێک کردوه که
به‌چه‌شنێک پێوه‌ندیان به هه‌ڵه‌که‌وه بوه.
ئه‌مانه و زۆر ده‌سکه‌وتی دیکه به‌رهه‌می نزیک
به شه‌ش ساڵ چالاکیی هه‌ڵوێسته که بێگومان له
مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریی مه‌جازیدا هه‌ر نه‌بێ
جێگه‌یه‌کی چکۆله بۆ خۆیان ته‌رخان ده‌که‌ن.
وه‌ک له سه‌ره‌تای ده‌سبه‌کارکردنه‌وه
ڕاگه‌یه‌ندرا ،هه‌ڵوێست ماڵپه‌ڕیکی چه‌پ و
سه‌ربه‌خۆ و ره‌خنه‌گره. هه‌ڵوێست به‌و چالاکیی
خۆی له میدیای مه‌جازیی نه‌ته‌وه‌ی کوردی
سته‌ملێکراودا ده‌سپێکرد. که بێگومان ته‌وه‌ره‌ی
سه‌رکیی تێکۆشانی رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی بوو. دیاره
چه‌پ بوونی نه‌به‌مانای ئیدئولۆژیک بوون و
خۆبه‌ستنه‌وه به باوه‌ڕگه‌ڵێکی رووناکبیرانه‌ی
خه‌یاڵی، به‌ڵکوو به‌مانای داکۆکی کردن له
دادپه‌روه‌ریی ، عه‌داڵه‌تخوازی و مافی به‌رابه‌ر
بۆ ژنان، پاراستی ماف و که‌رامه‌تی تاکه له
کۆمه‌ڵگه‌دایه.ئه‌وانه‌ی باسکران به‌هاگه‌لێکن
که هه‌ڵوێست له ره‌وتی چالاکیی خۆیدا
بانگه‌شه‌یان ده‌کات.
شێوه‌کاری هه‌ڵویست
گه‌رچی تا ئێستا هه‌وڵدراوه که پره‌نسیپه
ڕاگه‌یه‌نداوه‌کانمان بپارێزین، به‌ڵام وه‌ک هه‌ر
حه‌ره‌که‌تێک له کرده‌وه‌دا هیندێک که‌موکووڕی و
ته‌نگه‌ژه رووده‌ده‌ن که ته‌گه‌ره ده‌خه‌نه
ره‌وه‌ندی کارکردن . هه‌وڵ ده‌ده‌ین له داهاتوودا
هه‌وڵی زۆرتر بده‌ین که که‌موکووڕیه‌کان که‌متر
بن.
شێوه‌کاری ئێمه لێره به‌دواوه به‌و چه‌شنه
ده‌بێ که هه‌رکه‌س بۆ هه‌ڵویست ده‌نووسێ و
نووسینه‌کانی ته‌نیا له هه‌ڵویستدا بڵاو
ده‌کاته‌وه، نووسه‌ری هه‌ڵویسته. نووسه‌رانی
هه‌ڵوێستیش له‌به‌رابه‌ر ناوه‌رۆکی نووسینه‌کانی
خۆیاندا به‌رپرسیارن.
شێوه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت له هه‌ڵویست
لێره به‌دواوه وێڕای ره‌چاوکردنی رێبازی تا
ئێستای هه‌ڵویست،هه‌وڵ ده‌ده‌ین تا ئه‌و جێگه‌ی
ده‌کرێ نووسراوه‌یه‌ک که بۆ ماڵپه‌ڕی دیکه به‌رێ
ده‌کرێ بڵاو نه‌که‌ینه‌وه. دیاره تا ئێسته‌ش
(ئه‌وه‌نده‌ی کرابێ) ئه‌وه‌مان ره‌چاو
کردوه.به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌مباره‌وه لێره
به‌دواوه جیدی‌تر بین.
دیاره شێوه‌ی بڵاو کردنه‌وه به‌و شێوه ده‌بێت
که نووسه‌رانی هه‌ڵویست نووسراوه‌کانیان له هیچ
شوێنێکی دیکه‌بڵاو ناکه‌نه‌وه.ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه
یاسا نی‌ێه و هه‌ر نووسه‌رێکی هه‌ڵوێست گه‌ر
بیه‌وێت نووسراوه‌یه‌ک له ماڵپه‌ڕی دیکه بڵاو
بکاته‌وه، مافی خۆیه‌تی، به‌ڵام ئیتر هه‌ڵوێست
ئه‌و بابه‌ته بڵاو ناکاته‌وه.
ئه‌ڵبه‌ت نووسه‌رانی هه‌ڵوێست مافی خۆیانه که
به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر وێبلاگی شه‌خسیی
خۆیان دابنێن.هه‌روه‌ها گه‌ر بابه‌تێک پێوه‌ندیی
به به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانه‌وه بێت،
نووسه‌ری بابه‌ت ده‌توانێ وێڕای بڵاوکردنه‌وه
له هه‌ڵوێستدا نووسینه‌که‌ی بۆ ماڵپه‌ڕێک که
چالاکیی روو له ئه‌و به‌شه‌ی کوردستانه(بۆ
نموونه باشووڕی کوردستان) بنێرێ. یا ئه‌وه‌ی
بابه‌تێک به زمانی فارسی نووسراوه و پێویسته
خه‌ڵکانی دیکه‌ی غه‌یر کوردیش بیخوێننه‌وه. له‌و
کاته‌دا نووسه‌ر ده‌توانێ بابه‌ته‌که‌ی سه‌ره‌ڕای
ناردنی بۆ هه‌ڵوێست بۆ ماڵپه‌ڕێکی ئێرانیی بنێرێ.
دیاره له هه‌ردوو حاڵه‌تدا چاوه‌روان ده‌کرێ که
نووسه‌ر بابه‌ته‌که‌ی بۆ ماڵپه‌ڕێک بنێرێ که له
شێوه‌کاری خوی‌دا جیدی و خاوه‌ن ئیعتبار بێت.
ئازیزان
له کۆتاییدا وه‌ک ڕابردوو چاوه‌روانین له
یارمه‌تیه فیکریه‌کانی خۆتان و هاوکاریکردنمان
بی‌به‌هره‌مان نه‌که‌ن و هه‌ڵوێست به ماڵپه‌ڕی
خۆتان بزانن.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|