|
موریدپه‌روه‌ریی سیاسی
خالید چالاکی
مێژووی سیاسی حیزبه‌کانی کوردستان ،سه‌ره‌ڕای
هه‌موو ئاڵۆزی، ناشه‌فافی ،تاریکی،هه‌ڵه‌کاری،
ساخته‌کاری و پیلانگێڕی،ئه‌زمون وته‌جروبه‌ی
ده‌وڵه‌مه‌ند وپڕبایه‌خی له
شکه‌ست،هه‌ڵوشانه‌وه،پارچه‌پارچه‌بوون ،
په‌ره‌سه‌ندن وگه‌شه‌کردنی تێدایه که وه‌ک
فاکتۆرێک بۆ لێکۆڵینه‌وه و بۆ به‌رگری له
کاره‌ساتی د‌ڵته‌زێن وه‌ک شه‌ڕی چه‌کداری،
براکوژی،مامه‌ڵه‌ی سیاسیی وجیابوونه‌وه ، ده‌کرێ
به که‌ڵک بێ.
هێزی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئاست
گۆڕانه‌کانی کوردستان وناوچه و جیهان، قورسایی
وتوانایی کاریگه‌ر و ته‌ئسیری راسته‌وخۆیان نه
بووه. هێزه سیاسیه‌کان، له پێناو به
ده‌ست‌هێنانی هێژمونی وسه‌یاده‌ی بزوتنه‌وه‌ی کورد
زیاتر وزورتر بۆ فراوانبوونی ده‌سه‌ڵات
وسه‌وداگه‌ری سیاسیی تێکۆشاو‌ن . بیری ته‌سکی
هێژمون خوازیش، وه‌ک ویروسێکی مه‌ترسیدار له‌نێو
ریزه‌کانی رێکخراوه‌یی، و له قووڵایی روح وگیانی
ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی و بن کردایه‌تی ئه‌و
هێزانه دا بڵاو بۆته‌وه ،تاراده‌یه‌ک برا و
دۆستی چه‌ندین ساڵه له پێناو ئامانجی حیزب
وسه‌لیقه‌ی تاکه‌که‌سی، بێ به‌ڵگه و به
ئاره‌زووی چه‌ند که‌س له یه‌ک روژ و ساتدا
ده‌بنه خائین و خۆفروش!. ئه‌م جۆره
هه‌ڵسووکه‌وتانه پرنسیپه‌کانی سیاسه‌ت و
دیموکڕاسیخوازی گه‌لی کوردیشی خستۆته ژێر مه‌ترسی
و هه‌ڕه‌شه‌ی جیددی‌یه‌وه.
رێکخراوه سیاسی‌یه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
بۆباڵاده‌ست بوون و ده‌سه‌ڵاتداریی له
بزوتنه‌وه‌ی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی ،تێکۆشاو‌ن بیر
وئاره‌زووی نه‌ته‌وه‌یی کورد به سه‌لیقه و
د‌ڵخۆازی خۆیان له ژێر ناو‌ی کوردایه‌تی،
دیموکڕاسیخوازی وئید‌ئۆلۆژی و به دامه‌زراندنی
ته‌شکیلات ورێکخستنی سیاسیی ،کۆمه‌ڵایه‌تی و
مه‌ده‌نی هه‌مه‌ره‌نگ و بێ ده‌نگ! ، چاره‌سه‌ر
بکه‌ن. به‌ڵام خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه و به‌کار
هێنانی شێوه و ئو‌سلوبی هه‌ڵه‌تر هۆکارێک بووه
بۆپێشگرتن له په‌ره‌گرتن وگه‌شه‌کردنی سیاسی
وجه‌ماوه‌ریان.
پشت به‌ستن به ئو‌سلوبه‌کانی کلاسیک و سوننه‌تی
له ێیناو کۆکردنه‌وه‌ی هێز،زیاتر و زۆرتر روخساری
سیاسی حیزبه‌کانی شێواندوه و په‌روه‌رده و
بارهێنان ،نه ته‌نیا بوونی نییه به‌ڵکوو
ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌یش کاڵ وبێ‌بایخ بوون.
گه‌لۆ بارهێنان و په‌روه‌رده‌کردنی رێکخراوه‌کان
،له‌ئاستی پێداویستیه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کورد و
ئامانجی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه دایه؟
بارهێنانی سیاسی ورێکخراوه‌یی ،چه‌نده
توانیویه‌تی بۆشایی و که‌م وکۆریه‌کانی ئه‌م
گروپانه پڕکاته‌وه؟ په‌یوه‌ندیه‌کانی
رێکخراوه‌یی له سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک دروست کراو‌ن؟
و ده‌یان پرسیاری تر...
هه‌نگاوه‌کان بۆبارهینان وپرورده ،هه‌روه‌ها پێ
گه‌یاندنی کادری پێشکه‌وتوو وسه‌رده‌میانه بێ
ئاکام و ناسه‌رکه‌وتوو بوون. به پێچه‌وانه،
چه‌ندین به‌رهه‌می سه‌یر و بێ‌سه‌مه‌ر خوڵقاوه
که یه‌ک له‌وان ، موریدپه‌روه‌ریه و له
مه‌یدانی سیاسه‌ت و ژیانی هه‌ڵسوڕاوانی
رێکخراوه‌یی به ناو‌ی دیسپلین، به‌رنامه و
ئه‌ساسنامه...، تێئۆریزه و فۆڕموڵبه‌ندی
کراوه، تا ئه‌ندامان و لایانگران زیاتر مل که‌جی
سه‌رکرده‌کانی حیزب بن. بۆناسین و ئاشنابوونی
زیاتر پێویسته ، زیاتر ئاوڕ له زانسته‌کانی
کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی بده‌ین و له‌گه‌ڵ ئه‌م
دیارده ناشیرینه‌ی حیزبی کلاسیک ئاشناتر بین.
موریدپروه‌ری ، دروستکری په‌یوندی دو لایه‌نه
ونیزیکه نێوان تاکه‌کان. ئه‌م په‌یوه‌ندیه ،
به‌پێی چۆنیه‌تی ده‌سه‌ڵات وئیمکانات و سه‌ره‌ڕای
نابه‌رابه‌ری نێوان مورید ومورشید، هێندێک ئیمتیاز
بۆ مرید پێک دێنێ که مورید بۆپاراستنی، ناچاره
وه‌فاداربێ تاحیمایه‌تی مورشیدی ده‌ستکه‌وێ.
موریدپه‌روه‌ری نێوکۆمه‌ڵگا له چه‌ندین به‌شی
جیاواز له روتیندا وه‌ک موریدایه‌تی ئیدئۆلۆژیک،
ئائینی، فیرقه‌یی، تایفه‌یی ،عه‌شیره‌تی و
نه‌ته‌وه‌یی دابه‌ش ده‌کرێ.
موڕیدپه‌روه‌ری سیاسیی ئێستا، جیاوازییه‌کی قووڵ
وبنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ موڕیدپه‌روه‌ری کۆنی ئائینی و
فیرقه‌یی نییه. به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له مێژووی
کورد وچۆنیه‌تی دروست بوونی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری
و بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵایه‌تی وفه‌رهه‌نگی
ده‌رده‌که‌وێ که موریدپه‌روه‌ری ئێستا، میراتگری
موریدایه‌تی کۆنی ئائینی وعه‌شیره‌تی کۆمه‌ڵی
کوردستانه. که‌ش وهه‌وای سیاسیی کوردستان و
باڵاده‌ست بوونی رێکخراوه‌ی نامه‌سئوول و
تاجرپیشه، بارودۆخی گونجاو و له‌بارتری بۆ
په‌ره‌گرتن ومانه‌وه‌ی موریدپه‌روه‌ری، پێک
هێناوه .
حیزبه کلاسیکه‌کان سه‌ره‌ڕای شکه‌ستی ئید‌ئۆلۆژی
/ سیاسی و پێداگری و سوور بوونیان له بیری کۆن
و سووننه‌تیدا، بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و هێز، 3
هه‌نگاوی گرینگ له ئاست ئاکاره‌کانیان
ده‌ست‌نیشان و ئیجرا ده‌که‌ن.
یه‌که‌م:
کۆکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له ده‌ست هێندیک که‌سی
دیاڕیکراوی سه‌رکردایه‌تی وفه‌راوان کرد‌نی ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته به سه‌ر ژیان و فیکری ئه‌ندامان و
لایه‌نگران به هه‌موو شێوه‌یه‌ک.
دووهه‌م:
په‌ره‌پێدانی مل‌که‌جی و موریدایه‌تی له
چوارچێوه‌یی رێکخستن و فۆڕمی سیاسی به پێی
توانا و ده‌سه‌ڵات.
سیهه‌م:
په‌ره‌پێدانی فه‌زای ترس، هه‌ڕه‌شه، تۆقاندن،
زۆڕه‌مه‌لی ، داسه‌پاند‌ن و چه‌واشه‌کاری.
رێکخراوی سیاسیی بۆ به ده‌ست گرتنی ده‌سه‌ڵات
و په‌ره‌پێدان ، پته‌وکرد‌نی په‌یوه‌ندیه‌کانی
کۆمه‌ڵایه‌تی، گه‌شه‌ی جه‌ماوه‌ری ودروست کرد‌نی
متمانه وپێوه‌ندی تاکه‌کان، زه‌مانتی
سه‌رکه‌وتووی پێویسته.
ئه‌م زه‌مانه‌ته، بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م
خاڵانه‌ی خواره‌وه ،ئیجرا و ئه‌نجام نادرێ :
ناوه‌ندوازی و ناوه‌ندبێزی له ده‌سه‌ڵات
راده‌ی پسپۆری و لێهاتوویی له کار و باری
سیاسی‌دا
کۆکردنه‌وه و بڵاوکردنی ده‌سه‌ڵات
سازدانی جێگیری بۆ ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسان
دامه‌زراندنی سیسته‌می دیموکڕاتیکی ئازاد
وپه‌ره‌پێدانی
ئه‌مه لایه‌نیکی مه‌سه‌له‌یه . بۆ
لایه‌نی‌تریش، پێویسته فراوانی و زۆربوونی
وه‌فاداران، په‌یڕه‌وی و په‌یوه‌ندی، په‌یوه‌ندی
به‌رامبه‌ر، په‌یوندی وتووێژ و دیالۆگ، شه‌راکه‌ت
و به‌شداری و هه‌روه‌ها ره‌وتی ده‌سه‌ڵات ئاشکرا و
شه‌فاف بێ، تا کۆمه‌ڵایه‌تی کرد‌نی فه‌رهه‌نگی
سیاسی و بوژانه‌وه‌ی هێزی سیاسیی و جه‌ماوه‌ری
کرد‌نی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری به ئه‌نجام بگا.
هه‌ر کارێکی سیاسی ناکرێ په‌یونده‌ی به بوونی
ده‌وڵه‌ته‌وه بێ. هه‌موو جۆره ده‌سه‌ڵاتێک ،
پێویستی به ئه‌عمال و ئیجراکردنی ده‌سه‌ڵات
هه‌یه. که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆکاری دابه‌ش بوونی
مل که‌جانی حکومه‌ت و حاکمان. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه،
ده‌سه‌ڵات به هۆی نابه‌رامبه‌ری و ئیمتیازات، که
هێندیک که‌س وه‌ده‌ستی دێنن، له ژێر هه‌ڕه‌شه و
به‌رهه‌ڵستکاری ده‌بێ ومه‌یدانی دژایه‌تی و
به‌ربه‌ره‌کانی له تاکه‌وه بۆ جه‌ماوه‌ری بوون
زیاتر ده‌بێ.
موریدپه‌روه‌ری به‌ندیواری یه‌کرنگ و هاوکات وبه
پێی ده‌رفه‌ت، ده‌سه‌ڵات وئیمکاناتی نابه‌رابه‌ر و
نا یه‌کسان، نێوان تاکه‌کان دروست ده‌کا. مورید
به وه‌فاداری ومل‌که‌جی به‌رامبه‌ر موڕشیددا،
حه‌مایت وهێندێکیش ئیمتیازاتی تایبه‌تی ده‌ست
ده‌که‌وێ. ئه‌م ئیمتیازانه‌ش زۆرتر بۆ مل‌که‌جی
موریده تاکوو زیاتر له خزمه‌ت قازانجه‌کانی
موڕشید هه‌نگاو باوێژێ.
له قۆناغه‌کانی مێژوویی شێواز و فۆڕمی
موریدپه‌روه‌ری یه‌کسان ویه‌کرنگ نه‌بووه و به
پێی باری ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی
وئایێنی کۆمه‌ڵگا جیاوازی له چۆنیه‌تی و
که‌مایه‌تی موریدپه‌روه‌ری پێک هێناوه.
موریدپه‌روه‌ری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش زۆرتر له قالب و
فۆڕمی ئائینی، ئیداری، ریکخراوه‌یی، و
ده‌وڵه‌تیدایه. له‌و شێونانه‌ی په‌یوه‌ندی و
سیسته‌می دیموکڕاتیک لاوازه و یا بوونی نییه،
رێگا بۆ په‌یونده‌ی زۆره‌مه‌لی ومه‌ل‌که‌جی بۆ
زۆردار وده‌سه‌ڵات خۆشتروفراوانتر ده‌بێ.
موریدپه‌روه‌ری به‌ردی بناغه‌ی خۆی له سه‌ر
باب‌میراتی داناوه وه ئه‌وه‌ش وه‌ها ده‌کا تاکو
که‌س یان حیزب و گرووپی ده‌سه‌ڵاتدار دارایی حیزب،
حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ت وه‌ک باب‌میرات بزانێ و به
ئاره‌زو وئیراده‌ی تاکه‌که‌سی له ماڵی حیزب،
ده‌وڵه‌ت و میلله‌ت که‌ڵک وه‌رگیرێ و له ئاست
جه‌ماوه‌ر به به‌رپرسیاره‌تێک نه‌یه‌ته ئاراوه.
موریدپه‌روه‌ری سیاسی ئێستا، میراتگری
مریدپه‌روه‌ری ئائینی، تایفه‌ای و عه‌شیره‌تی
کورده و حیزبه کلاسیکه‌کان به پێی
ئه‌قڵیه‌تی سیاسی و ده‌سه‌ڵات و توانا
تێئۆریزه‌یان کردوه وله‌ژێر ناو‌ی جۆراوجۆر ئیجرا
و په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن. مل‌که‌جی و په‌یڕه‌وی
تاکه‌کانی حیزبی و رێکخراوه‌یی نه له‌سه‌ر
ئه‌ساسی فیکر، باوه‌ڕی نیشتیمانی وبه‌رژه‌وه‌ندی
نه‌ته‌وه‌یی یان پسپۆریی و لێهاتوویی ، به‌ڵکوو
له سه‌ر بنه‌مای شه‌خسی و به‌رژه‌وه‌ندی
تاکه‌که‌سی و هه‌روه‌ها تێکه‌ڵاوی له کار و باری
نایاسایی و نامه‌شروع له چۆارچێوه‌ی قازانجی
ئابوری وتاکه‌که‌سی و له‌سه‌ر بنه‌مای
گوێ‌ڕایه‌ڵی و ته‌ئیدی موڕشید دایه.
له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که شه‌ڕ و تۆندوتێژی رۆڵی
سه‌ره‌کی وگرینگیان هه‌یه ، هێزی ده‌سه‌ڵاتدار
وهه‌روه‌ها ئۆپۆزیسیۆنیش ، ئه‌رک و ئیمتیازه‌کان
به خاوه‌ندار‌ێتی میلیشیایی چه‌کداردروست
ده‌که‌ن. بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵات ۆ
ئیمتیازیش، زیاتر له دواکه‌وتوویی و بیر و
باوڕه‌ی فه‌نناتێک له کۆمه‌ڵگا یارمه‌تی
وه‌رده‌گیرێ تا له موڕشیدانی خه‌لافکار
وتاجرپیشه.
له شه‌رایه‌تی وه‌هادا،حیزب و رێکخراو، رووخساری
سیاسی پێوه نامێنێ و فۆڕمی باند(تاقم)ی
سیاسی/جنایی(شێوه مافیایی) به خۆیه‌وه ده‌گرێ.
له ئاکام‌دا موڕشیدان و مریدانی له‌م چه‌شنه ،
رێگا خۆشکه‌ر ده‌بن بۆ ده‌ستێوه‌ردانی هه‌رێمی و
مامه‌ڵه له مه‌سه‌له‌ی کورد وبزوتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازانه‌که‌ی. هاوکات قوربانیانی یه‌که‌م و
سه‌ره‌کی له‌و په‌یوند‌یه‌دا ئه‌ندامان و
لایانگرانی رێکخراوه‌کانن، تاکوو لایه‌نی
به‌رامبه‌ر.
به گشتی هه‌نگاوه‌کان نه‌یانتوانیوه یه‌که‌م:
زامنی هاوکاری و رێکخستن و یه‌کپارچه‌یی نێو
کۆمه‌ڵگایی کوردستان. دووهه‌م: زامنی دیفاع و
به‌ربه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی بن له ئاست
هه‌ڕه‌شه‌کانی نێوخۆیی و ده‌ره‌وه. ئه‌وه‌ش
هۆکاری گرینگ بووه که رۆژ به دوای رۆژ، پێگه
و نفووزی حیزبه کلاسیکه‌کان بێ بایخ و که‌متر
بێته‌وه و ته‌ئسیروتوانای کاریگه‌ریان له
چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی کورد کاڵ وبێ‌ره‌نگ بێ.
وه‌فاداری ومل‌که‌جی جه‌ماوه‌ری بۆ نیزامی سیاسی
، پارڵه‌مان، رێبه‌ر، حیزب و رێکخراوه له پێناو
گه‌شه و
بوژانه‌وه‌ی هێزی سیاسی و دامه‌زراندنی سیسته‌می
سیاسی/ دیموکڕاتیک له گشت بۆاره‌کان به گۆڕان و
نۆێ بوونه‌وه‌ی سه‌رده‌مێانه ده‌کرێ ،نه‌ک به
په‌ره‌پێدانی موریدایه‌تی و نوێ کردنه‌وه‌ی
موریدانی تازه پێگه‌ئیشتوو.
گۆڕانی ئه‌م دوایانه‌ش ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
چه‌ند که‌سی دیاریکراو بوون و وه‌ک پێویستی
میژوویی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری ورێکخراوه‌یی
هه‌ڵسووکه‌وت وحیساب نه‌کراوه. به‌گشتی و به
کورتی، گۆڕانه سیاسیه‌کانی چه‌ند ساڵی رابردوویی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له سه‌ر ئه‌ساسی ڕاژێنی
یان ده‌قاوده‌قی یان هاوسه‌نگی دا نه‌بوون.
بۆیه‌ش هه‌نگاوه‌کان وپیلانه‌کان نه‌یانتوانیوه
هیچ گۆڕانێکی جیددی له بواری سیاسی /
کۆمه‌ڵایه‌تی دروست بکه‌ن و خزمه‌ت به
به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و بزوتنه‌وه‌ی رزگاری
کورد بکه‌ن.
نۆڕوێژ.ئاگوستی2010
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|