|
ئەفسانەی سوپای توركیا و سواڵكردن و پەلەقاژەی
حكومەتەكەی ئەردۆگان
شێرزاد عومەر
مەحمود/
s4632628@gmail.com
مێژوو دهگێڕێتهوه
كه فاتح شێخ هەلی یەكێ لە سوپاسالارەكانی سوپای
عوسمانلی بوو كە لە ساڵی 1910 كاتێ سوپای عوسمانلی
هەنگاوی دەنا بۆ داگیركردنی ئەلبانیا ئەو فاتحەیان
كردە فەرماندەی سوپاكە. ئەو سوپاسالارە هەمیشە
پشیلەیەكی خرپن و جوانكیلەی لە باوەش دەبێت و زۆر
خۆشی دەوێت. چونكە حیكمەتێكی لەو پشیلەیە
وەرگرتبوو ئەویش لەهەر شەڕێك پێش هێرش كردن
پشیلەكە نەخەوتبایە ئەوا مانای ئەوەبوو لەشەڕەكە
سەرناكەون و ئەگەر پشیلەكەش بخەوتبایە ئەوا
سەركەوتن لە شەڕ مسۆگەربوو،
فاتح شێخ هەلی زۆر شانازی بە پشیلەكەی دەكرد، ناو
و ناوبانگی پشیلەی فاتح شێخ هەلی هەموو سنورەكانی
بەزاندبوو، ئیمپراتۆری نەزان و مێشك پووچی
عوسمانلیش بڕوای بەو ئەفسانەیە هێنابوو، بۆیە فاتح
شێخ هەلی دەنێرنە بەرەی ئەلبانیا بۆ داگیركردنی
ئەو وڵاتە، ئەلبانەكان بەشێوازێكی زۆر ئەقڵانی
خۆیان بۆ ئەو جەنگە ئامادە كردبوو و لە هەموو
شوێنێك بۆ سوپای عوسمانلی لە بۆسەدابوون ، كاتێك
راپۆرتی سیخوڕەكان و جاشەكانی ناو ئەلبانیا بۆ
فاتح شێخ هەلی هات، بەڵام هەواڵەكان دڵخۆشكەر
نەبوون هەموو راپۆرتەكان ئاماژەیان بەوەدەدا كە
هێرش نەكرێت باشترە چونكە ئەلبانەكان زۆر بەهێزن و
لە ئامادەگیەكی زۆر باش دان، بەڵام سوپاسالاری
لەخۆبایی هەموو ئەو زانیاریە سیخوڕی و سەربازیانەی
رەت كردەوە و گووتی: گرنگ پێشبینی پشیلەكەمە،
ئەگەر ئەمشەو پێش هێرش كردن خەوی لێبكەوێ ئەوە
مانای وایە سەركەوتنمان مسۆگەرە و ئەگەریش نەخەوت
ئەوا تەواوی ئەو راپۆرتانە تەواون، پیشلەی
بەستەزمانیش ئەوەندە ماندوو و هیلاكی رێگابوو هەر
زوو خەوی لێ كەوت، كاتێك فاتح شێخ هەلی
خەولێكەوتنی پشیلەی قارەمانی بینی زۆر دڵخۆش بوو
بەوەی سەركەوتن و دەستكەوتێكی تری خستە سەر
قارەمانێتیەكانی. بۆیە یەكسەر بڕیاری هێرش كردنی
دا، ئیتر ئەلبانەكانیش لە هەموو لایەكەوە
بەرپەرچیان دانەوە و چ بەشەڕی پارتیزانی و چ بە
شەڕی بەرەیی(جەبهەیی) توانیان لە كەمترین ماوەدا
لووتی سوپای عوسمانلی بۆجاری یەكەم لە مێژوودا
بشكێنن و تا گەیشتە ئەو ئەنجامەی سوپاسالار
دەستگیر بكەن و لەبەرامبەر 220 دیلی ئەلبانی
بیگۆڕنەوە . هاوكات پشیلەیەكی نێرەشیان بەدیاری
پێدا كە وەك بووك و زاوا رازاندبوویانەوە و لەگەڵ
فاتح شێخ هەلی ناردیانەوە بۆ لای ئیمپراتۆر،
ئیمپراتۆریش بە بینینی ئەو شكستە سەربازیە گەورەیە
و بەو دۆڕانە ئابڕووبەرە و بەو دیاریە ئەقڵ لە
مێشكی پووچیدا نەماو یەكسەر بڕیاری لەسێدارەدانی
فاتح شێخ هەلی دا.
گەلۆ" ئەمڕۆ ئەفسانەی سوپای توركیا و پەلەقاژەی
ئەردۆگان و فاشیستەكانی توركیا مێژووی هەمان
سیناریۆمان بۆ دووبارە دەكاتەوە، سوپای توركیا كە
تا ئێستا 5%ی چالاكیە سەربازیەكانی پەكەكەی بینیوە
و تا ئێستا توڕەیی راستەقینەی كوردانی لە باكوری
كوردستان نەبینیوە وەها شپڕزە بووە، كەچی دەچن
هانا بۆ ئەمەریكا و ناتۆ دەبەن كە بە هانایان بێن
لە شەڕی سەركوتكردنی كوردان لەو پارچەیە، ئەمڕۆ
سوپای توركیا فڕۆكەی(هیرۆن)ی ئیسرائیلی كردۆتە
ئەفسانەی پشیلەكەی عوسمانلیان و لەخۆباییەكانیان
گەیشتۆتە ئاستێك كە لە بچووكترین تەنگەژەدا
ئەردۆگان دەكەوێتە پەلەقاژەی تەنازولات و پاڕانەوە
و سواڵكردن لە وڵاتە زلهێزەكان، بە رادەیەك وڵاتە
زلهێزەكانیش بێزاربوونە لەو(دەمێك لە خۆباییبوون و
دەمێك پاڕانەوە و پەلەقاژەیە)،
ئەوەی گرنگە لێرە بگوترێ ئەوەیە كە توركیا وەكو
میللەت تەواوی ئەو سوپایەی رەفزە، بەڵام حكومەت بۆ
داپۆشینی هەموو تەنگەژە سیاسی و ئابوری و
كۆمەڵایەتی و...هتد خۆی درێژە بە نكۆڵی كردن لە
بوونی نەتەوەی كورد و دروشمی سواو و ژێرپێ
كەوتووی(یەك دەوڵەت و یەك ئاڵا و یەك نەتەوە)
دەدات و شەقامی توركی بە ئۆپەراسیۆنە
شكستخواردووەكان سەرقاڵ دەكات، بێ ئاگا لەوەی كە
مەرگی ئەوسوپایە و ئەو ئایدیۆلۆژیایەی كە بناغەی
بوونی دەوڵەتی توركیایە و پەلەقاژەكانی ئۆردوگان
لەهەمبەر دۆزی رەوای كورد رۆژ لەدوای رۆژ نزیكتر
دەبێتەوە.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت لهسهر ئهم بابهته، لهم فۆرمه
کهلک وهرگره
|