|
جارێکی دیکه،
به تاڵان بردنی پادشای مۆمیایی و سه‌دان پارچه
ئاسه‌واری به نرخی دیکه.
نووسینی: شێرکۆ
جیهانی ، زانا هه‌ژین
وه‌ک هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن، ئاسه‌وارێکی مێژوویی
دیکه له وڵاتی ڕۆژ”
کوردستان
”
و له نزیک له گوندی حه‌سه‌ن ئاوای سه‌ر به
شاری سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌و ئاسه‌واره له یه‌ک پادشا و پێنج پاسه‌وان
پێک هاتووه،به شیوه‌یه‌ک که پێنج پاسه‌وانه‌که
له ده‌وری ئه‌و پادشایه نێژرابوون.
پادشاکه له ناو تابوتێک دایه و هێندێک شتی له
وێنه‌ی، نه‌یزه‌یه‌ک له په‌نای، شکڵی ماسیه‌ک که
به خه‌تێکی بزماری شتی له سه‌ر نوسراوه و
هه‌روه‌ها جه‌عبه‌یه‌ک و گردیه‌ک له پشت سه‌ری
ده‌بیندرێت. ناو تابووته‌که زێره و مۆمیاییه‌که
وه‌ها جوان مۆمیایی کراوه که تا ڕاده‌یه‌کی زۆر
ساغ ماوه و زۆر ئه‌ڵماس و بڕه زێڕ و زێوه و شتی
دیکه له‌وێ به کار هێندراوه که پێویستیان به
پشکنینی ئاڕکۆلۆژیک و مێتۆلۆژیک ناسانه هه‌یه.
دوابه‌دوای دۆزرانه‌وه‌ی ئه‌و ئاسه‌واره، گۆیا
ته‌له‌ڤیزیۆنی ناوخۆیی شاری سنه، ته‌نیا ته‌رمی
چوار پاسه‌وانی نیشان داوه و هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی
ته‌رمی پادشا و یه‌کێک له پاسه‌وانه‌کانیان
داوه.
ئه‌و له کاتێک دایه که هێزه‌کانی ڕێژیم، دوابه
دوای دزین و شاردنه‌وه و ڕفاندنی ته‌رمی پادشا و
ته‌رمه‌کانی دیکه، ئێستا حاشا له ته‌رمه‌کانی
مۆمیایی کراو ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت ژووماره‌یه‌ک
له کارناسانی سه‌ر به ڕێژیم که سیاسه‌ته‌کانی
ده‌وڵه‌ت له دژی مێژوو و گه‌لی کورد دووپاته
ده‌که‌نه‌وه، رایانگه‌یاندووه که ئه‌و
ته‌رمانه بوونیان نییه و ناشبێ باسیان لێوه
بکرێت.
به‌ڵام جیاوازی ئه‌مجاره‌ی حاشا کردنه‌کانی ڕێژیم
له گه‌ڵ جاره‌کانی دیکه له‌وه دایه، که له
کاتی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی مۆمیایی پادشاکه و
پاسه‌وانه‌کانی دا، ژوماره‌یه‌کی به‌رچاو له
خه‌ڵکی گونده‌کانی هه‌رێمه‌که و ڕێبواران، له
شوێنه‌که ئاماده بوون و به مۆبایل و کامێڕای
خۆیان، فیلم و دیمه‌نی ئه‌وانه‌یان وه‌رگرتووه و
ئه‌و دیمه‌نانه‌ش به خێرایی و له ناو جه‌ماوه‌ر
دا بڵاو بووه‌ته‌وه.
هێزه‌کانی ڕێژیم، هاوڕی له گه‌ڵ ته‌رمی پادشاکه،
زیادتر له 60 پارچه که‌ره‌سه‌ی زێڕ و ئاسه‌واری
دیکه‌یان ، که له‌و شوێنه دۆزرابوونه‌وه، له‌م
ناوچه‌یه به تاڵان بردووه.
به‌ڵام به پێی زانیاریه‌کان، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی
که دیمه‌نی پادشای جێگه‌ی ئاماژه له کاناڵی
نه‌ورۆز تی وی دا بڵاو کراوه، به‌رپرسانی
ده‌وڵه‌تی ئێران توشی سه‌رسوڕمان بوون و هه‌ر
بۆیه‌ش ده‌ستیان کردووه به لێدوانی جیاواز و
دژبه‌ر.
ڕێژیم هه‌وڵ ده‌دات وا نیشان بدات که هیچ
مۆمیاییه‌ک له ئارا دا نییه و به‌و مه‌به‌سته‌ش
ئوستانداری سنه له وتوێژێک له گه‌ڵ ئاژانسی
فارس ڕایگه‌یاندووه که ته‌نیا ئیسکلێتێکی 3000
ساڵه دۆزراوه‌ته‌وه.
له هه‌مان کات دا، نێوبراو دانی به دۆزینه‌وه‌ی
زۆر پارچه ئاسه‌واری مێژوویی داناوه و گوتویه‌تی
که کارناسه‌کان خه‌ریکی پشکنین و لێکۆڵینه‌وه‌ن
له سه‌ریان.
له لایه‌کی دیکه، فه‌عله‌گه‌ری، سه‌رۆکی سازمانی
میراس فه‌رهه‌نگی شاری سنه، ڕایگه‌یاندووه که
ئێمه هیچ پادشایه‌کی مۆمیاییمان
نه‌دۆزیه‌وه‌ته‌وه و ئه‌وانه هه‌موو درۆن.
نێوبراو به بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌وه بکات که چ
شتێکگه‌لێکی مێژوویی له هه‌رێمی شاری سنه
دۆزراوه‌ته‌وه، گوتویه‌تی که باستانشناسه‌کانی
ئێمه هێشتا سه‌رقاڵی گه‌ڕانن و ده‌یانهه‌وێت
بزانن که چی له‌و شوێنه دا هه‌یه !
فه‌عله‌گه‌ری وێرای چه‌واشه‌کردنی ڕاستیه‌کان،
باسیش له‌وه ده‌کات که هێزه‌کانی ئینتیزامی به
هۆی هه‌بوونی خه‌ڵکه‌وه ناتوانن بچنه
شوێنه‌واره‌که و هه‌ر بۆیه‌ش یارمه‌تی ئێمه‌یان
نه‌داوه و باستانشناسه‌کانی ئێمه‌ش ده‌رفه‌ت
ناکه‌ن که پشکنین و لێکۆڵینه‌وه‌کانی خۆیان
کۆتایی پێ بێنن !
ئه‌وه له کاتێک دایه که به پێچه‌وانه‌ی
قسه‌کانی سه‌رۆکی میراس فه‌رهه‌نگی شاری سنه،
هێزه‌کانی ئینتیزامی ده‌ستیان به سه‌ر
شوێنه‌واره‌که داگرتووه و ڕێگه ناده‌ن که
خه‌ڵک بچێته ئه‌و شوێنه.
شایانی باسه که له یه‌که‌م ڕۆژی دۆزینه‌وه‌ی
ئه‌و ئاسه‌واره له سنه، ژوماره‌یه‌ک له
ئاژانسه‌کانی ئێران ڕایانگه‌یاند بوو که شه‌ش
ته‌رمی مێژوویی دۆزراوه‌ته‌وه. به‌ڵام پارێزگاری
سنه ده‌ڵێت، که ته‌نیا یه‌ک ته‌رمی مێژوویی
بووه و سه‌دان ئاسه‌واری دیکه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه
!
قسه‌کانی جۆر به جۆر و پاڕادۆکسی به‌رپرسانی
ڕێژیم، که هه‌موویان دژبه‌ر و پێچه‌وانه‌ی
یه‌کترن،بووه‌ته هۆی ساز بوونی سه‌رلێشێواوی خودی
به‌رپرسانی ڕێژیم و هه‌موو ئه‌وانه‌ش خۆی
سه‌لمێنه‌ری دۆزرانه‌وه‌ی ئاسه‌وارێکی زۆر به
نرخه، که ده‌یانهه‌وێت به‌هه‌ر شیوه‌یه‌ک به
تاڵانی ببه‌ن.
ئایا ئه‌و شوێنه‌ش به ده‌ردی زێویه‌ی سه‌قز و
ته‌پکه‌کانی مێژوویی ره‌به‌ت و شاری ئیزیرتۆی
بۆکان و سه‌دان و هه‌زاران شوێنه‌واری به نرخی
دیکه‌ی کوردستان ده‌چێت !؟ به‌ڵام بێگومان، ئه‌وه
مێژووی هه‌زاران ساڵه‌ی وڵاتی ئێمه‌یه و
ناسنامه‌یه‌که، که ده‌بێ به هه‌ر شیوه‌یه‌ک،
لێی خاوه‌ن ده‌رکه‌وین...
بۆ دیتنی ئیدیعاکانی ڕێژیمکلیکئ ئه‌م لینکانه
بکه:
http://www.mehrnews.com/fa/newsdetail.aspx?NewsID=786603
http://www.mehrnews.com/fa/newsdetail.aspx?NewsID=786524
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|