|
دوای گەڕانەوە لە شێڕناخ
چیرۆک:
شێرکۆ جیهانی
ئه‌م ئێواره‌یه گوڵناز چاوه‌ڕوانی میوان نه‌بوو،
به‌ڵام کاتێک ده‌رگای
کرده‌وه، پیاوێکی چوارشانه و قه‌دبڵیندی بینی.
به هێمنی گووتی:
ــ به خێر هاتی ژێنێڕاڵ.
ژێنێڕاڵ به جووڵانه‌وه‌ی سه‌ر وڵامی داوه. گوڵناز
رێگه‌ی بۆ کرده‌وه و
ژێنێڕاڵ به سیمایه‌کی له خۆباییانه‌ی نیزامی
چووه ژوورێ و له
پلیکانه‌کان به‌ره‌و نهۆمی دووه‌م
وه‌سه‌رکه‌وت.له ژوورێ له سه‌ر سه‌نده‌ڵییه‌ک
دانیشت و به کۆنتڕۆڵ
ته‌له‌ویزیۆنه‌که‌ی هه‌ڵکرد. ژنێکی نیوه ڕووت به
تورکی گۆرانی ده‌گوت،ده‌نگی که‌م کرده‌وه. له
پشت سه‌ری ژێنێڕاڵ وێنه‌ی پیاوێکی دیکه‌ی
نیزامی هه‌ڵاوه‌سرابوو که تۆڕێکی ڕه‌شی پێوه
بوو.
ــ خانمی گوڵناز ، تکایه وه‌رن دانیشن.
گوڵناز جل و به‌رگێکی ڕه‌شی له به‌ر دا بوو. به
پێکه‌نینه‌وه هاته
لای ژێنێڕاڵ و له سه‌ر سه‌نده‌ڵیه‌ک دانیشت.
ــ خه‌به‌ری تازه چیت پێیه؟! له ئۆپێڕاسیۆنی
تازه دا چه‌ند
تێڕۆریستتان کووشتووه؟!
ــ دڵنیا بن خانم، ئێمه هه‌میشه سه‌رکه‌وتووین.
دڵنیا بن تۆڵه‌ی
مێرده‌که‌ی تۆ و هه‌زاران که‌سی دیکه
ده‌ستێنینه‌وه. تێڕۆریسته‌کان
ته‌مه‌نێکی زۆریان نه‌ماوه.
له سه‌ر میزه‌که‌ی ڕوو به ڕووی ژێنێڕاڵ ئاڵبۆمێک
داندرا بوو. ژێنێڕاڵ
ئاڵبۆمه‌که‌ی هه‌ڵداوه و چاوی له وێنه‌کان کرد.
گوڵناز به‌په‌له
چووه ئاشپه‌زخانه و له سه‌ر که‌شه‌ف دو لیوان
قاوه‌ی هێنا و له سه‌ر
میزه‌که‌ی دانا.
ژێنێڕاڵ گووتی:
ــ خانمی گوڵناز ، ئێوه کوردن؟!
گوڵناز حه‌په‌سا و به هێندێک نیگەرانیه‌وه گوتی:
ــ من ... نا ... تور... کم
ــ به‌ڵام له‌م وێنانه دا جل و به‌رگی شاخ
نشینەکانت له به‌ر دایه!
_له
کوێ به دونیا هاتووی؟!
ــ له شاری شێڕناخ.
ــ سه‌یره، شه‌ڕی قوورسی ئه‌م جاره‌مان له گه‌ڵ
تێڕۆریسته‌کان له‌و
هەرێمە ڕووی دا.
ــ به‌ڵام من ئێستا له ئانکارا ده‌ژیم. تورکیه
وڵاتی خۆشه‌ویستی منه و
من هه‌موو کاتێک خۆم پێ تورکه. مێرده‌که‌م "
تورگوت " تورکه و ژن
مێرده‌که‌ی چ بێت، بە خۆیشی ئه‌وه‌یه!
له‌و کاته دا له زه‌نگی ماڵ درا. گوڵناز به
ئایفۆن ده‌رگاکه‌ی
کرده‌وه. له‌یلا کچه چکۆڵه‌که‌ی که نۆ ساڵه
بوو، له گه‌ڵ ئیبڕاهیم
کوڕه دوازده ساڵانه‌که‌ی، له پلیکانه‌کان به
زیقه زیق هاتنه سه‌رێ.
ئه‌وانیش چاوه‌ڕوانی میوان نه‌بوون .بە دەنگی
بڵیند گۆرانیان دەگوت،
پێدەکەنین و شۆخیان دەکرد. به‌ڵام کاتێک هاتنه
ژوورێ به دیتنی ژێنێڕاڵ
بێده‌نگ بوون. گوڵناز، له حاڵێکدا لیوانه
قاوه‌که‌ی به ده‌سته‌وه بوو
گووتی:
ــ کوا سڵاوتان؟!
منداڵه‌کان به شه‌رمه‌وه سه‌ریان داخست و له
ژێر لێو گووتیان:
ــ سڵاو...
ژێنێڕاڵ دوو جاران سەری بە نیشانەی سڵاو
جووڵاندەوە.
ــ ئه‌و
به‌رێزه
ناوی ژێنێڕاڵ یڵمازه، ده‌بێ پێی بڵێن ژێنێڕاڵ.
ره‌فێقی
باوکتانه و به سەردان هاتووه‌ته لامان.
منداڵه‌کان کیفه‌کانیان له کۆڵ‌یان کرده‌وه و
چوون دانیشتن. ئیبڕاهیم
کاناڵه‌کانی ته‌له‌ویزیۆنی یه‌ک به یه‌ک گۆڕی تا
کاناڵێکی کارتۆنی
دیته‌وه. ژێنێڕاڵ، له‌یلای له سه‌ر کۆشی خۆی
داده‌نا، به‌ڵام له‌یلا
به هۆی ئه‌وه‌ی که نه‌یده‌ناسی، خۆی له ده‌ستی
ده‌پچڕانده‌وه و ڕای
ده‌کرد...
*
شه‌وێ به‌ر له‌وه‌ی شام حازر بێت، گوڵناز له
ئاشپه‌زخانه هاته ده‌رێ و
چووه لای ژێنێڕاڵ. به‌ڵام دیتی که ئه‌و له
باڵگۆن ئاوێنه‌یه‌کی
چکۆڵه‌ی به ده‌سته‌وه‌یه و له ژێر تیشکی چرایەک
خه‌ریکی تاشینی سمێڵ و
ڕدێنی خۆیه‌تی. دوای چه‌ند ده‌قه هاته‌وه ژوورێ
و له لای گوڵناز و
منداڵه‌کان دانیشت. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که هێشتا
کارتۆنی ده‌دا، به‌ڵام
ژێنێڕاڵ ته‌له‌ویزیۆنه‌که‌ی کووژانده‌وه، تا
هه‌موو گوێ بده‌نه
قسه‌کانی و له‌خۆباییانه ده‌ستی به گێڕانه‌وه‌ی
بیره‌وه‌ریه‌کانی کرد:
ــ ئه‌و جاره‌یان له شێڕناخ شاخێکمان گه‌ماڕۆ
دابوو. ئه‌و شاخه پڕ بوو
له تێڕۆریست. به‌ڵام کاتێک وه سه‌ر که‌وتین،
ده‌تگووت غه‌یب بوون ...له ده‌یان تێڕۆریست یه‌ک
دانه‌شیان نه‌مابوون...
هه‌موویان به سه‌رنجه‌وه گوێیان له قسه‌کانی
ژێنێڕاڵ ڕاگرت.
له‌یلا گووتی:
ــ تێڕۆریسته‌کان کێن؟!
ژێنێڕاڵ:
ــ ئه‌وان جندۆکه‌ن... زۆر که‌س ده‌ڵێن ڕووحی
جندۆکه‌یان له به‌ر دایه!
بۆ وێنە جارێک یەکێک لەوانمان بە دیل گرتبوو.
بەڵام زیادتر لە هەژدەگوللەمان لێدابوو، کە چی
هێشتا هەناسەی دەکێشا. وەک جندۆکە سەخت گیانن
بەراستی.
ئیبراهیم گووتی:
ــ ئێوه زۆرتان لێ کوشتوون؟!
ژێنێڕاڵ کۆخه‌یه‌کی کرد. چاوەکانی باریک کردەوە و
بە دەنگێکی نزمتر کە
زۆرتر سەرنجی ڕادەکێشان گووتی:
ــ چه‌ند مانگ له‌مه‌و پێش که‌مینێکی گه‌وره‌مان
بۆ تێڕۆریسته‌کان
دانابوو. ئه‌وان به ڕیز ده‌ڕۆیشتن. به نه‌عله‌ت
بن، جل و به‌رگیان له
ڕه‌نگی زه‌وییه. باوه‌ڕ ناکه‌ن، به‌ڵام به زۆری
نابیندرێن. به‌و حاڵه‌ش
ئێمه شازده که‌سمان لێ کووشتن. به‌یانی چووینه
سه‌ر ته‌رمه‌کانیان.
شه‌ش یان کچ بوون. فه‌رمانم دا له سه‌ر هه‌موو
جه‌نازه‌کان
پارچه‌یه‌ک ڕابخه‌ن، پاشان خه‌ڵکی ناوچه‌که‌م کۆ
کرده‌وه و له پێش چاوی
ئه‌وان پارچه‌که‌مان لا دا. شازده سه‌ری بڕدراو
له سه‌ر ته‌رمه‌کان
داندرا بوون. پێویست بوو وانه‌یان پێ بده‌ین.
گوڵناز گووتی:
ــ ده‌ستتان خۆش بێ، ئافەرین، ئافەرین.
ترس لە چاوانی مندالەکان دا بەدی دەکرا و به بێ
ده‌نگی چاویان له
میداڵه‌کانی سه‌ر سینگی ژێنێڕاڵ ده‌کرد. دوای
چه‌ند خولەکێک ئیبراهیم
گووتی:
ــ به‌ڵام ژێنێڕاڵ، مامۆستاکه‌مان ئه‌مڕۆ له
قووتابخانه ده‌یگووت شه‌ڕ
کارێکی باش نییه. ئه‌و هه‌میشه ده‌ڵێ، نابێ
مرۆڤێک مرۆڤێکی تر ئازاربدات، یان بیکووژێت ...
ئه‌و ده‌یگووت ئێمه ده‌بێ به ئاشتییه‌وه
بژین... ئه‌و ده‌یگووت...
ــ مامۆستاکه‌تان بێ خودی کردوه. کەسانی وەکوو من
سینگی خۆیان
دەدەنە بەر گوللە تا مامۆستاکەی تۆ لە ئاشتی و
ئاسایش دا بژی.مامۆستاکەتان جێگەی خۆی گەرمە و
قسەی بۆ دێت. دیارە نازانێ تێڕۆڕ چییە و
تێڕۆڕیست کێن؟ ئه‌گه‌ر بە شه‌ڕ نه‌بێ، ئێمه چۆن
له به‌رامبه‌رمدووژمنانمان
دا ڕاوه‌ستین. ئه‌و تێڕۆریستانه مرۆڤ نین،
جندۆکه‌ن. تۆ
ده‌بێ وا بیر بکه‌یته‌وه که مرۆڤ ناکووژی،
به‌ڵکوو جندۆکه ده‌کووژی.
تۆ ده‌بێ سه‌ربازێکی گه‌وره‌ی ئاشقی شه‌ڕ بی. بیر
له باوکت بکه‌وه.
هێندێک وه‌کوو تورگووتی باوکت به. ئه‌و
مامۆستایه‌تان، یان کوردە، یان
ئەرمەنیەکی کۆمۆنیست. یان شایەدیش تورکێکی
خیانه‌تکاره.
له‌یلا ده‌ستی خسته بن چه‌نه‌ی و گووتی:
ــ ژێنێڕاڵ ، باوکم چۆن کووژرا؟!
ژێنێڕاڵ گووتی:
ــ تورگووت ئه‌فسه‌رێکی ئازا و به شه‌ڕه‌ف بوو.
یادی به خێر. بەڵام
مەخابن ئه‌و به پیلان کووژرا.
هه‌موو به یه‌که‌وه گووتیان:
" پیلان ؟!"
ــ ئه‌رێ... ئێمه له نزیک گوندێک حه‌وت
تێڕۆریستمان کوشت بوو. تورگووت
له گه‌ڵ سه‌ربازه‌کانی دیکه چوونه سه‌ر
ته‌رمه‌کانیان. من له نێو
جیپێک دانیشت بووم و به ڕیگای بێ‌سیم له گه‌ڵ
خه‌له‌بانی هێڵه‌کۆپتێرێک،
که له سه‌ر گوونده‌که ده‌سووڕاوه قسه‌م
ده‌کرد. له ناکاو ده‌نگی
ته‌قینه‌وه‌یه‌ک هات. کچێکی بریندار که خۆی له
مردن دا بوو، نارنجۆکێکی
له بن سینگی شاردبۆوه. ئه‌و تورگووتی به‌ره‌و
خۆی ڕاکێشابوو ...
هه‌موویان به ماتییه‌وه چاویان له زاری ژێنێڕاڵ
بڕی بوو. ژێنێڕاڵ
کڵاوه‌که‌ی له سه‌ری لابرد و سه‌ری که‌چه‌ڵی
وه‌ده‌رکه‌وت. دوای
خوولەکێک بێدەنگی و ناراحەتی، لە ناکاو به تووڕەی
درێژەی بە قسەکانی دا:
ــ به‌ڵام دڵنیا بن خانم. ئێمه ئه‌رته‌شی
گه‌وره‌ی ناتۆمان هه‌یه.
ناتۆ. ئاڵای تورکیا هه‌میشه هه‌ڵدراوه و خوێنی
که‌سانێکی وه‌ک
مێرده‌که‌ی تۆ، تورگوتی قارەمان، له بیرمان ناچێ.
گوڵناز چاوه‌کانی پڕ بوون له ئاو. به‌ڵام له پێش
چاوی ئه‌وان نه‌گریا.
هه‌ستا و چووه ناو ئاشپه‌زخانه و له‌وێ
فرمێسکه‌کانی پاک کرده‌وه.
*
کاتی شام هه‌موویان له ئاشپه‌زخانه له ده‌وری
میزی نان خواردن کۆ
بوونه‌وه. ئیتر منداڵه‌کان له گه‌ڵ ژێنێڕاڵ
ببونه دۆست و ته‌نانه‌ت
شۆخیان له گه‌ڵ ده‌کرد. ئیبراهیم ده‌مانچه‌که‌ی
له نێوقه‌دی ژێنێڕاڵ
ده‌رهێنا بوو و کایی پێ ده‌کرد : "به‌نگ،
به‌نگ..."هه‌ڵبه‌ت ژێنراڵ گولله‌کانی لێ به‌تاڵ
کردبوو. له‌یلاش کڵاوه گه‌وره‌که‌ی
ژێنێڕاڵی له سه‌ری خۆی ده‌کرد، جار نا جاریش به
ده‌سته‌وه‌ی ده‌گرت و
چاوی له ئاڕمه‌که‌ی ده‌بڕی. گوڵناز خواردنه‌که‌ی
هێنا و هه‌موویان
ده‌ستیان به خواردن کرد. ژێنێڕاڵ ته‌نانه‌ت له
کاتی نان خواردنیش دا
هه‌ر باسی له تانکه‌کان، سه‌ربازه‌کان،
سه‌رنێزه‌کان، ڕێژه‌کان و
فڕۆکه‌کان ده‌کرد و له‌خۆباییانه سه‌یری
بیسه‌رانی خۆی ده‌کرد.
منداڵه‌کانیش به‌رده‌وام پێیان هه‌ڵده‌گووت، یان
به سه‌رسووڕمانه‌وه
بێده‌نگ ده‌بوون.
به‌ڵام گوڵناز له کاتێک دا منداڵه‌کانی وه‌کوو
سه‌رباز ده‌هاته بەر
چاو، به په‌شۆکاوی لێی دەڕوانین. سەری وەرسوڕاند
و چاوی بە ئاڵبۆمی
وێنەکان کەوت. بۆ چەند چرکە تەواوی وێنەکانی خۆی و
بنەماڵەکەی، بە پێش
چاوی دا دەرباز بوون: دایک و باوک و خوشک و
براکانی. سەردەمی منداڵی خۆی
و بەشێک لە بیرەوەریەکانی. منداڵانی گوند و خزم و
جیرانەکان... بەڵام
ئێستا هەموویان، تەنیا ئاڵبۆمێک بوون و بەس.
ئاڵبۆمێکی فڕێ دراو، لەگۆشەی ماڵی ئەفسەرێکی
کوژراو. گوندەکەیانی هاتە بەر چاو. گوندێکی بچووک
لە ناخی چیاکانی بەرزی هەرێمی شێڕناخ. ئاخرین جار
کە سەردانی گوندەکەیانی
کردبۆوە، جیا لە وێرانی هیچ شتێکی دیکەی نەدیتبوو.
دار گوێزەکان
سووتابوون و تەنیا دەنگی با و زریکەی
پەرەسێلکەکانی هاتبۆوە گوێ. سەگێکی
برسی بە بێدەنگی و تەنیایی لە ناو کۆڵانەکان دا
دەخوولاوە و لە گۆشەو
کەلێنی ماڵە وێرانەکانیش دا، جاڵجاڵۆکەکان
هێلانەیان کردبوو. دڵی پڕ بوو
لە گریان، بەڵام ئەمجارەیان نەگریا، قاقایەکی
توندی کێشا و لە دڵی خۆیدا گوتی:
" من توانیم بە بێ بنەماڵەکەم بژیم، ئەرێ، من
توانیم، بەڵام منداڵه‌کانم
به بێ من ناتوانن بژین. به بێ من بێ په‌نا ده‌بن
و به هه‌ڵه دا
ده‌چن. وا باشتره بۆ هه‌ر کۆیه‌ک ده‌چم، ئه‌وانیش
له گه‌ڵ خۆم به‌رم!"
ژێنێڕاڵ و منداڵەکان سەریان لەو قاقایە سووڕمابوو.
گوڵناز، خێرا دەستێکی
بە سەر و پرچی خۆی دا هێنا و چاوێکی لە منداڵەکانی
داگرت. منداڵەکانی
پێکەنین. ئەوسا لیوانێک شه‌ڕابی بۆ ژێنێڕاڵ تێکرد
و گووتی:
ــ ده‌ی ژێنێڕاڵ، شامه‌که‌ت پێ چۆنه؟!
ژێنێڕاڵ له خۆشیان سه‌ری بادا و گوتی:
ــ له ژیانم دا شامی وا خۆشم نه‌خواردووه...
*
هه‌موویان شامیان خوارد. دواتر هه‌موویان له سه‌ر
میزی نان خواردن
خه‌ویان لێکه‌وت. گوڵناز به‌ر له‌وه‌ی چاوه‌کانی
ببه‌ستێ، له ژێر لێو
گووتی:
ــ نه‌فره‌ت له‌م شه‌ڕە، نەفرەت.
ئه‌وان ئیتر هه‌ناسه‌یان نه‌ده‌دا. گوڵناز هێندێک
ژه‌هری له خواردنه‌که
کرد بوو. ئاخر گوڵناز خه‌ڵکی شێڕناخێ بوو.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|