|
"سەمفۆنیای
شەوانە"
چیرۆک
شێرکۆ جیهانی
ماڵێکی به‌رز، له سه‌ر به‌رزترین ته‌په‌ی
شار. ماڵێک به ده‌یان وتاغی گه‌وره و ڕووناک که
خزمه‌تکاره‌کان شه‌و و ڕۆژ خه‌ریکی خاوێن
کردنه‌وه و ڕازاندنه‌وه‌ی بوون. ئه‌گه‌ر چی
هه‌رگیز پیس نه‌ده‌بوو، چوونکه هاتنه ژووری ته‌پ
و تۆز، بۆنی ناخۆش و میکڕۆب و نه‌خۆشی قه‌ده‌غه
کرابوو. ماڵی ڕه‌نگینی پیاوی باڵانشین، وه‌کوو
قه‌ڵایه‌ک له هه‌موو ناوچه‌کانی شاره‌وه دیار
بوو. پیاوی باڵا نشین چاوی له ته‌له‌ڤیزیۆنێکی
ته‌خت ده‌کرد که وه‌ک سینه‌ما لایه‌کی دیواری گرت
بوو. هه‌ر کام له موبڵ و سه‌نده‌ڵیه‌کانی پاره‌ی
چه‌ندین ماشێنی لووکسی پێ درابوو. فه‌ڕشه‌کانی به
ده‌ست چندرابوون و گرانترین تابڵۆکانی گه‌وره‌ترین
نیگارکێشه‌کان سه‌رنجی هه‌ر میوانێکی ڕاده‌کێشا.
هه‌موو جۆره کتێبێک له ناو کتێبخانه‌که‌ی
ده‌دۆزرایه‌وه. ته‌نانه‌ت خۆیشی چه‌ندین کتێبی
له باره‌ی دادوه‌ری و هێندێک وتاری فه‌لسه‌فی و
چه‌ندین ڕۆمانی نووسی بوو . هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانی
چاپ و بڵاو کرابوونه‌وه ، ئه‌ویش به باشترین چاپ
و کاغه‌ز و به زۆرترین فرۆشه‌وه... کچه‌که‌ی
نیگارکێش بوو. هاوسه‌ره‌که‌ی بۆ کلاسه‌کانی سه‌ما
کردن ده‌ڕۆیشت و کوڕه‌که‌شی زۆرتر حه‌زی له
وه‌رزیشی ئیسکه‌یت ده‌کرد.
پیاوی باڵانشین گه‌لێک جاران له‌م سه‌ره‌وه
سه‌یری شاری ده‌کرد و به هه‌ستێکی شاعیرانه‌وه
فلووتی لێده‌دا. به‌ڵام خۆشترین کات بۆ ئه‌و، کاتی
دانیشتن له توالێت بوو. له‌وێدا ته‌ڕحی
ڕۆمانه‌کانی داده‌ڕشت و دواتریش ده‌ینووسین.
ڕۆمانه‌کانی فه‌لسه‌فی پۆست مۆدێڕن ! ڕه‌نگه
ته‌نیا بۆنی ناخۆش له ماڵه‌که‌یان دا بۆنی
توالێتی بوو بێت، که ئه‌ویش خێرا سه‌رکووت
ده‌کرا. خزمه‌تکاره‌کان له دوای هه‌ر توالێت
چوونێکی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی باڵانشین، به
په‌له توالێته‌که‌یان خاوێن ده‌کرده‌وه، به
جۆرێک که ته‌نانه‌ت کاشییه‌کانی دیوار و
میچه‌که‌شی بریقه‌یان ده‌دایه‌وه. له لایه‌کی
تره‌وه ئه‌م ماڵه چراخانه به ده‌یان
په‌نجه‌ره‌ی به‌رین و ده‌زگای پاقژ کردنه‌وه‌ی
هه‌وای تێدا بوو. بۆنی عه‌تر و ئۆدکڵۆنی خاتوونی
ماڵیش به هه‌موو ژووره‌که دا ده‌گه‌ڕا. پیاوی
باڵا نشین جیا له نووسین، ئێجگار حه‌زی له فلووت
ده‌کرد، هه‌ربۆیه‌ش جیا له قه‌ڵه‌م و کاغه‌ز،
فلووته‌که‌شی له گه‌ڵ خۆی دا، بۆ توالێت ده‌برد.
فلووت به‌شێکی گرینگ له ژیانی ئه‌و بوو. ئه‌و له
توالێت، جیا له مۆسیقا و ته‌ڕحی ڕۆمان و
نووسراوه‌کانی، شتێکی دیکه‌شی به‌رهه‌م ده‌هێنا،
ئه‌ویش پیسایی بوو. پیساییه‌ک که له تێکه‌ڵاوی
خواردنه‌کانی ڕه‌نگین له ناو زگی دا شکڵی ده‌گرت
و به لووله‌ی ڕێخۆڵه‌کانی دا ده‌ڕژایه ناو
لووله‌ی توالێت و له‌وێشه‌وه ده‌ڕژایه ناو
لووله‌ی فازلاوی شار. ئا لێره دا، پیسایی
باڵانشینه‌کان به بێ هیچ جیاوازییه‌ک له گه‌ڵ
پیسایی ئه‌وانی ژێره‌وه تێکه‌ڵ ده‌بوو. پاشانیش
ده‌ڕژایه ناو چۆمێک، چۆمێک که ماسی تێدا بوو،
ئینجا چه‌ندین مرۆڤی بچووکیش له قه‌راغی ئه‌و
چۆمه دا و له ناو زاری لووله‌ی فازلاوی شار دا
ده‌ژیان. ئه‌وه‌نده له‌وێ دا ژیا بوون که ئیتر
لووله‌ی لووتیان به بۆنی پیسایی ڕاهاتبوو،
ته‌نانه‌ت ئه‌و بۆنه له جل و به‌رگ و جه‌سته‌ی
خۆشیان به‌رز ده‌بوویه‌وه. ئه‌وان چه‌ندین منداڵ
بوون که هه‌رگیز کتێبیان به ده‌سته‌وه نه‌گرت
بوو، مه‌گه‌ر له ناو ئه‌شغاڵ و که‌لاوه‌کان دا به
هه‌ڵکه‌وت دیتبایانه‌وه. هیچیان له ڕۆمان و
فه‌لسه‌فه نه‌ده‌زانی. له گه‌ڵ بۆنی ئۆدکڵۆن و
کایی ئیسکه‌یت و تابڵۆکانی " ماڕینۆ ماڕینی "
بێگانه بوون. له مۆسیقاش حاڵی نه‌بوون، جیا
له‌وه‌ی که جار نا جارێک یه‌کێکیان له خۆیه‌وه
گۆرانیه‌کی ده‌گووت و جیا له‌وه‌ی که شه‌وانه
له قه‌راغ چۆم و پیسایی دا ده‌خه‌وتن. ئه‌وان
خه‌ویان لێ ده‌که‌وت ، به ده‌نگی مۆسیقایه‌کی
بلاوێن ، که به‌رده‌وام به‌رز ده‌بوویه‌وه، له
لووله‌ی فلووتی فازلاو...
03.02.2005
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|