|
"
ون بوون
له ناو سپیایی دا
"
چیرۆک:
شێرکۆ جیهانی
*
هێشتا وڵات تاریکه و ده‌نگی سامهێنه‌ری
باڵنده‌کان له ناخی جه‌نگه‌ڵه‌وه دێت. به‌فر
زه‌وی داپۆشیوه و پانتایی ئاسمانی ڕه‌شی ڕووناک
کردووه. له ده‌وری ئاگرێکی بچووک، له ناو
کۆمه‌ڵێک به‌ردی ڕه‌ش و تیژ، پاڵ که‌وتووین و له
گه‌ڵ ده‌نگی سوتانی داره‌کان، زۆربه‌ی
پارتیزانه‌کان، تفه‌نگ له باوه‌شدا خه‌ویان لێ
که‌وتووه. ، مانی له به‌ر شه‌وقی ئاگره‌که
خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌ی کتێبی "باغه‌کانی ڕووناکی"
یە *. لەو بەرتر بێریڤان، تفه‌نگه‌که‌ی خاوێن
ده‌کاته‌وه و فوراتیش له گه‌ڵ مانی، خه‌ریکی
نووسینن.بێریڤان، له به‌ر خۆیه‌وه ده‌ڵێت:_
به
باوه‌ڕی من شه‌هید بوون !
مانی په‌شۆکاوه:
_ من پێم
وایه ته‌سلیم بوون و خۆیان به ده‌سته‌وه داوه
!
فورات ده‌کۆخێت و پێنووسه‌که‌ی له گیرفانی
ده‌خات. ئینجا له کاتێکدا که په‌توویه‌ک به
سه‌ر پارتیزانێکی خه‌وتوودا ده‌کێشێت، ده‌ڵێت:
_
ڕه‌نگه ئێستاش له ئێمه بگه‌ڕێن و بتوانین
بیاندۆزینه‌وه !
له ژێر په‌توویه‌کی ناسک و له
قه‌راغ ڕووبارێکی به‌ستوو ڕاکشاوم. ئه‌وه هه‌مان
ڕووباره که له وه‌رزی گه‌رما دا، به ده‌نگی
هاژه‌ی، سه‌رم بە تەواوی کاس ده‌بێت. سەرم به
ئاسته‌م له په‌تووه‌که هێناوه‌ته ده‌رێ و گوێی
سارد و سڕم بۆ قسه‌کانی ئه‌وان ڕاگرتووه. ده‌زانم
باس له چی ده‌که‌ن؟! ئه‌رێ. باسی ون بوونی چه‌ند
پارتیزانێکه له دواترین ڕۆژه‌کانی پاییز :سه‌رما
و کڕێوه ده‌ستی پێ کردبوو. نزیکه‌ی په‌نجا
پارتیزان له چیاکانی " ئارارات " دابووین.
سه‌ربازانی تورک هێرشێکی به‌ربڵاویان له‌و
هه‌رێمه ده‌ست پێ کردبوو. ده‌یانگووت ژووماره‌ی
ئه‌و سه‌ربازانه زیادتر له دوازده هه‌زاره.
ئه‌گه‌ر سه‌رما و به‌فر نه‌بووایه، بێگوومان
هه‌لیکۆپتێڕه‌کانیشیان ده‌خسته گه‌ڕ. ئه‌وان به
ته‌ووژمه‌وه کات به کات له ئێمه نزیک
ده‌بوونه‌وه و له هه‌ر لایه‌که‌وه ئێمه‌یان
گه‌ماڕۆ دابوو. .ناچار بووین شوێنەکەمان چۆل بە جێ
بێڵین. به په‌له تفه‌نگه قوورسه‌کانمان له ناو
به‌رده‌کان دا شارده‌وه و به تفه‌نگی سووک، پۆل
پۆل شوێنه‌که‌مان به جێ هێشت. کڕێوه چاوه‌کانی
پڕ ده‌کردین له به‌فر و ده‌نگی لووره و هاواری
با، له ده‌نگی گه‌له گورگێکی هار و برسی ده‌چوو.
باش ده‌مزانی له وه‌ها کاتێکدا ئه‌گه‌ر گورگ
تووشی مرۆڤ بێت، به په‌نجه‌کانی خێرا خێرا،
به‌فری به ده‌م و چاو دا ده‌کات. مرۆڤ ئه‌وه‌نده
سڕ ده‌بێت که ئیتر به‌لا دا ده‌که‌وێت. ئینجا
گورگ به سانایی ده‌توانێ بگاته سه‌ری و به
ددانه تیژه‌کانی سه‌ره‌تا ڕه‌گه‌کانی مل و
دواتریش ته‌واوی جه‌سته‌ی هه‌ڵده‌دڕێت. ساڵی
ڕابڕدوو چەندین پارتیزانی ئێمە بەو شێوەیە گیانی
خۆیان بەخت کرد: ته‌نیا چه‌ند ئێسکی سینگ و مۆره‌ی
پشت و جل و به‌رگێکی دڕاویان، لە پاش بە جێ ما.
به‌ڵام له‌و کاته دا ئێمه بیرمان له گورگ
نه‌ده‌کرده‌وه، به‌ڵکوو بیرمان له‌و کڕێوه‌یه
ده‌کرده‌وه که ئازاری ده‌داین و لێمان ببووه
جه‌هه‌ننه‌مێک که له سه‌رما. بیرمان له‌و
سه‌ربازانه ده‌کرده‌وه که ئه‌گه‌ر زوو خۆمان
حه‌شار نه‌دابا و تووندتر نه‌ڕۆیشتباین، ددانی
تیژی گولله‌کانیان، هه‌موو له‌شی ئێمه‌یان
هه‌ڵده‌پچڕاند. لە وەها ساتێکدا، ده‌نگێک له
نادیاره‌وه پێی ده‌گووتین:
" دووژمن هات، ڕابکه‌ن.
نیزیکه... دووژمن هات، خێراکه‌ن،
نیزیکه."
ده‌سته‌کانمان، وه‌ک جل و به‌رگی به‌رمان
به‌ست بووی. ئه‌گه‌ر له که‌مین که‌وتباین، ئایا
په‌نجه‌کانمان توانای ئه‌وه‌یان هه‌بوو که
په‌له‌پیتکه‌ی تفه‌نگ داگرن؟! به‌لام دیسانیش به
ته‌ووژمه‌وه ده‌ڕۆیشین و له‌وه خۆشحاڵ بووین که
ده‌نگی به‌رزی هه‌نگاو و هه‌ناسه‌کانمان له ناو
ئه‌م تۆفانه دا ون ده‌بوو. نه‌مانده‌توانی پێش
خۆمان به باشی ببینین و گه‌لێک جاران به زه‌وی
دا ده‌که‌وتین. له راستی دا له ون بوون و به
هه‌ڵه ڕۆیشتنیش ده‌ترساین. ته‌نیا ئازموون، فێری
کردبووین که چۆن و به‌ره‌و کوێ بڕۆین.
نه‌مانده‌توانی پێش خۆمان به باشی ببینین و
مه‌ودای نێوان پارتیزانه‌کان، ته‌نیا دوو شه‌قاو
بوو. ته‌نیا دوو شه‌قاو... جار نا جاریش کڕێوه
له یه‌کتری ون ده‌کردین و هه‌موو هه‌وڵمان ئه‌وه
بوو که بگه‌ینه‌وه یه‌کتر. هه‌ر پارتیزانێک
ده‌بووایه ، خێرا ڕۆیشت با و چاوی له تارمایی
پارتیزانه‌که‌ی پێش خۆی با...
کات، به سه‌ختی
تێپه‌ڕ ده‌بوو. له‌و ده‌مه‌وه چوار پارتیزانی
ئێمه ون بوون...
*
ئێستا خه‌ریکه وڵات ڕووناک
ده‌بێته‌وه و ڕۆژێکی نوێ له دایک ده‌بێت. به‌ڵام
هه‌وره‌کان ئاسمانیان داته‌نیوه و ڕێگه ناده‌ن
که یه‌که‌مین تیشکه‌کانی خۆره‌تاوی سه‌رمابردوو،
له سه‌ر لووتکه‌ی به‌رزی چیاکان وه‌ده‌ربکه‌وێت.
جارێکی تر هه‌وره‌کان زگیان پره و هێدی هێدی
به‌فرێکی نه‌رم و هێمن ده‌ستی به بارین کردووه.
فورات به مشار خه‌ریکی بڕینه‌وه‌ی دره‌ختێکی
ویشکه. دوو پارتیزان لە پشت سەری ئەو خه‌ریکی ساز
کردنی چێشتی به‌یانین. پارتیزانه‌کانی دیکه‌ش
په‌تووه‌کانیان کۆ ده‌که‌نه‌وه.له به‌رده‌م
که‌تریه‌کی ڕه‌ش دانیشتووم و به گه‌رمای
ئیستیکانێک چایی، په‌نجه‌کانم گه‌رم ده‌که‌مه‌وه.
چاوم له ئاگر بڕیوه و بیر له‌و چوار که‌سه
ده‌که‌مه‌وه،... ئه‌وه مانگێکه نازانین له
کوێن؟!له ناکاو کێشکچی له سه‌ر ته‌پپه‌وه به
ڕاکردن و هه‌ناسه‌بڕکێ به‌ره‌و ئێمه دێت.
پشووسواره و له حاڵێکدا چاوه‌کانی نیگه‌رانی
ده‌دڕکێنن، ده‌ڵێت:
_ ئاماده بن...
ئۆپێڕاسیۆنه... سه‌ربازانی تورک، هاتن...
هه‌موو
پارتیزانه‌کان به په‌له تفه‌نگه‌کانیان به
ده‌سته‌وه ده‌گرن. به‌رپرسی ئێمه، سینان
ده‌ڵێت:
_ به‌ڵام بڕیاڕ نه‌بوو ئۆپێڕاسیۆنێک ڕوو
بدات !
کێشکچی ده‌ڵێت:
_ بۆ خۆم دیتمن... تاقمێک
سه‌رباز بوون... له ناو دره‌خته‌کان دانیشت
بوون...
*
من و بێرڤان و کێشکچی، به یه‌که‌وه
ده‌ڕۆین. پاش نزیکه‌ی سه‌عاتێک ڕێگه پێوان،
ده‌گه‌ینه ئه‌و به‌ری چیاکه و به ماته مات
ده‌چینه پێش.
کێشکچی به قامک ئاماژه ده‌کات:
_
ئه‌وه‌تان !
ده‌یانبینین. له ده‌وری یه‌کتر
دانیشتوون، به‌ڵام هیچ ناجووڵێنه‌وه.
"
ده‌سته‌کانتان هه‌ڵێنن"
هیچ وڵامێک
نییه.
ته‌قه‌یه‌ک ... دوو ته‌قه ...
"ده‌سته‌کانتان هه‌ڵێنن"
ئه‌وان بێ جووڵه‌ن.
به
هێمنی ده‌چینه پێش. پێشتر و پێشتر...
تفه‌نگه‌کانیان ڕوو به ڕووی یه‌کتر به
ده‌سته‌وه گرتووه و لووله‌ی تفه‌نگه‌کانیان، ڕوو
له ئاسمانه. مووی سه‌ر و سمێڵ و ده‌م و چاویان
سپی ڕه‌نگە و لە راستی دا یه‌کپارچه سه‌هۆڵن.
چوار په‌یکه‌ره‌ی سه‌هۆڵین، چاوه‌کانیان بێ
ترووکە، له یه‌کتر بڕیوه.
1999 مەهاباد ...
*
باغه‌کانی ڕووناکی، ڕۆمانێکی نووسه‌ری لوبنانی
"ئه‌مین مالووف"ه، که باس له ژیان و به
سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ر "مانی" ده‌کات.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|