|
گوڵه وه‌نه‌وشه‌کانی په‌ری ده‌ریایی ئورمیا "
پێشکەش بە شەهید حوسێن خزری
شێرکۆ جیهانی
په‌نجه‌ره‌ی میله میله‌ی ژووره‌که‌م، ڕوو به
ده‌ریای ئورمیایه. شاری
ئورمیا لێرەوە، تەنیا چەند کیلۆمیترێک دووره.
هەزاران شەپۆلی ئاو، بەرەو
دەریایەک گوڵی بنەوش لە داوێنی دەریاکە پەنجە
رادەکێشن، بەڵام وەک چۆن من
دەستم بە دەریا راناگات، ئەوانیش بە ویشکایی.
ده‌ریا خەریکە خێراتر لە
جاران شه‌پۆل ده‌دات و چه‌ند جه‌زیره‌یەکی گەورە و
بچووکیش له دووره‌وه
ده‌بیندرێن. ماوەیەکی درێژە له ژووری زیندان
پیاسه ده‌که‌م. ئەوە کاری
ڕۆژانە و شەوانەی منە. بۆ چرکەیەک رادەوەستم و
دەستێک بە شوێنی زنجیری
لاقەکانم دادێنم. ده‌نگی هه‌نگاوه‌کانی سه‌ربازێکی
تورک ده‌بیسم که
به‌ره‌و سیللولی من دێت. پاش ماوه‌یه‌ک ده‌رگاکه
ده‌کاته‌وه و ده‌وری
خواردنه‌که‌م له سه‌ر زه‌وی داده‌نێت. دواتر
ده‌رگاکه داده‌خات و
ده‌ڕوات. ده‌چمه پێش و خواردنه بێ تامه‌که‌یان
هه‌ڵده‌گرم، پاشان به
ناو میله‌کانی په‌نجه‌ره دا ده‌یڕێژم. چل و حه‌وت
ڕۆژه له‌و ژووره
دام. ژووری زیندان 4 میتر له 5 میتر دایه و له
ناو ئه‌و چوارچێوه‌یه
دا، به بێ هێزی درێژه به هه‌نگاوه‌کانم
ده‌ده‌م. به ده‌م پیاسه
کردنه‌وه سه‌یری نووسراوه‌کانی سه‌ر دیواره‌کان
ده‌که‌م. نووسراوه‌ی
ئه‌و گیراوانه‌ی به‌ر له من له‌و سیللوله دا
بوون و له هه‌ر گۆشه‌یه‌ک
دا شتێکیان نووسیوه. بۆ هه‌زاره‌مین جار
ده‌یانخوێنمه‌وه:
" دایه گیان، خۆشم ده‌وێی "
" خودایه یارمه‌تیم بده "
" نه‌فرین له خیانه‌ت "
"
M . R
مه‌حکووم به ئێعدام "
"
Z . W
پازده ساڵ زیندانم پێ دراوه "
" ژیان کردن ئاسان نییه، مردنیش چاره‌سه‌ر نی
یه."
" ئاخ، خۆزگه زانیبام ئێستا خێزانم و کچە جوانە
یه‌کساڵ و نیوه‌که‌م چی
ده‌که‌ن ؟! "
" لای هه‌ڵۆی به‌رزه فڕی به‌رزه مژی، چۆن بژی
شه‌رته نه وه‌ک چه‌نده بژی ! "
هه‌ر که‌س شتێکی نووسیوه و هه‌ر که‌سێکیش به
چاره‌نووسێک گه‌یشتووه.له ناکاو به ده‌نگی
گولله‌کان ڕاده‌چه‌نم. ئه‌و جار کێ گولله‌باران
کراوه؟! ڕه‌نگه به زوویی نۆبه‌ی منیش بگات. بیر
له‌وه ده‌که‌مه‌وه
که مه‌رگی به‌م شێوه‌یه نابێ زۆریش زه‌حمه‌ت
بێت. هێندێک کەس بە تەناف
دەخنکێنن و هێندێک کەسیش دەدەنە بەر گوللە؟ دڵم
کەوتووەتە لێدان و تا
ڕاده‌یه‌ک ترساوم. به دڵه‌خوورپه‌وه ده‌چمه‌وه
قه‌راغ په‌نجه‌ره‌که
و بە زەحمەتێکی زۆرەوە ته‌رمی خوێناوی لاوێک لە
گۆشەی حەوشە دەبینم.
چاوەکانم ڕۆژ بە ڕۆژ لاوازتر و کزتر دەبن. نەکا
بەر لەوەی بمکوژن،
چاوەکانم بە یەکجاری تاریک دابێن. دڵداری خۆم
دەدەمەوە. به خۆم ده‌ڵێم :خۆ مه‌رگی ئه‌و لاوه
له مه‌رگی ئه‌و کابرا ڕدێن سپییە زۆر ئاسانتره
که به زیندوویی له ناو حه‌وشه‌ی زیندان، قیلی
داغیان به سەر سه‌ری دا
ڕژاند. ئەوەی گولله‌باران کرا، ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و
پێش له گه‌ڵ من بوو.
لانی که‌م تا ئه‌و هه‌بوو هه‌ستم به ته‌نیایی
نه‌ده‌کرد. هه‌موو شه‌وێ
چه‌ند کاتژمێرێک بۆ ئه‌شکه‌نجه کردن له گه‌ڵ
خۆیان ده‌یانبرد و دواتر
به جه‌سته‌یه‌کی خوێناوی ده‌یانهێناوه. له
کاره‌بایان ده‌دا و
ئاوه‌ژوو هه‌ڵیانداوه‌سی و ته‌نانه‌ت چه‌ندین
جاریش له په‌نکه‌یەکی
گه‌وره‌یان بەستبۆوە، ئینجا په‌نکه‌که‌یان وه‌گه‌ر
خستبوو. له بیرم
ناچێت، ئه‌و ڕۆژه‌ی به بێ زمان هێنایانه‌وه و
له‌و گۆشه‌یه فڕێیان
دا. هه‌موو زار و لێوی خوێناوی بوو. وام ده‌زانی
که زمانیان به چه‌قۆ
بڕیوه، به‌ڵام دواتر زانیم، بۆ ئه‌وه‌ی که دان
به هیچ شتێک دانه‌نێت،
زمانی خۆی بە ددانەکانی خۆی بڕیوە! به‌ڵام من
هێشتا ته‌نیا نیم.
په‌ریه‌کی ده‌ریاییم له لایه. په‌ریه‌ک له ناو
شه‌پۆله‌کانی ده‌ریا
دا، که هه‌موو ڕۆژێ چه‌ندین جار سه‌یری ده‌که‌م و
قسه‌ی له گه‌ڵ
ده‌که‌م. له قه‌راغی په‌نجه‌ره‌وە، وێنه‌ی
په‌ریه‌کی ده‌ریایی
کێشراوه‌ته‌وه. تۆ بڵێی کام هونەرمەندی ناسراو
یان نەناسراو، زیندوو یان
مردوو، ئەم وێنەیەی کێشا بێتەوە؟ وه‌ک هه‌مو
رۆژه‌کانی تر، له گه‌ڵ
وێنه‌که دا ده‌دوێم:
_ ئاخ پەری دەریایی، ئااااای وێنەی جوانی
خەیاڵاوی ؟!
له ناکاو ده‌نگێکی ناسکی کچانه وڵامم
ده‌داته‌وه:
_ بەڵام من خه‌یاڵ نیم، من ڕاستیم... !
وێنه‌ی په‌رییه‌که زیندوو دەبێت و له دیوارەکە
دێته ده‌رێ.
سیللوله‌که‌م پڕ ده‌بێت له ئاو. ئاوێکی زۆر به
ته‌ووژمه‌وه دەڕژێتە
ناو ژوورەکەم و تا که‌مه‌رم به‌رز ده‌بێته‌وه. بە
سەرسووڕمانەوە هیچ
قسەیەکم پێ ناکرێت. منێک، که سه‌ر و ده‌م و چاوم
چه‌ندین مانگه
نه‌شووشتووه و پرچ و ڕدێنم به ته‌واوی درێژ
بووه، لە ناکاو بە چەند
شەپۆل دادەخووسێم. نا، خەون نییە، بە خەبەرم. ئەوە
منم و په‌رییەکیش له
ڕوو به ڕووم ڕاوه‌ستاوه.
_ پێت سه‌یر نه‌بێ و مه‌ترسێ... 47 ڕۆژه چاوم
له تۆیه و له گه‌ڵ
مانگرتن و به‌رخۆدانی تۆ ئاشنام.
_ په‌ری ده‌ریایی... په‌ری جوانی ده‌ریایی... تۆ
چۆن هاتیه ده‌رێ ؟!
_ من له ده‌ریاوه هاتووم و هه‌ر شوێنێک ده‌ریا
بێت، منیش له‌وێم.
ته‌نانه‌ت ده‌ریایه‌کی کێشراوه له سه‌ر دیوار،
یان ده‌ریایه‌ک له ناو
دڵی مرۆڤێک دا.
زمانم تێکه‌ڵ دێت. هه‌ر دووکمان له ناو ئاو داین
و ئاوه‌که‌ش وه‌ک
ده‌ریا شه‌پۆل ده‌دات. په‌ری ده‌ریایی، چاوه‌کانی
بنه‌وشه، تاجێکی
چندراو له گوڵی بنه‌وشی له سه‌ره. مانگێک له
نێوچاوانی
ده‌دره‌وشێته‌وه و چاوه‌کانی گه‌ش و مژۆڵه‌کانی
درێژن. ده‌سته‌کانی به
شێوەی باوه‌ش ئاواڵه کردووه و دوو چه‌پکه گوڵی
بنه‌وشیش له نێو
په‌نجه‌کانی دان. په‌ری ده‌ریایی شۆخ، له که‌مه‌ر
بۆ خواره‌وه ماسییه
و پوڵه‌که‌ی هه‌یه. به میهره‌بانی ده‌ستێک به
سه‌ر لێوه‌کانی من دا
ده‌هێنێت و ده‌ڵێ:
_ تۆ کرده‌وه و گوتارت باش بووه. هه‌وڵ بده
ده‌رۆنیشت ته‌واو ته‌واو
باش بکه‌ی. "
_ ده‌رۆنم؟!
_ ئه‌رێ... تۆ هێندێک ده‌ترسێی... تۆ له مردن
ده‌ترسێی...!
_ مه‌رگ بۆ من ئێستاکه زۆر زوویه... به‌ڵام
ئه‌وه ره‌نجم ده‌دات که
خیانه‌ت منی بۆ ئێره کێشاوه...
_ خیانه‌ت، گه‌وره‌ترین نه‌خۆشی وڵاتی کوردان
بووه... به‌ڵام ئه‌گه‌ر
وایه بۆ چی مانت گرتووه؟!
_ ئاخر ئامانجێکی گه‌وره‌م هه‌یه... من نامهەوێ
تەسلیمی خواستەکانی دوژمن بم.
په‌ری ده‌ریایی ڕووی به‌ره‌و ده‌ریا
وه‌رده‌سووڕێنێ و ده‌ڵێ :
_ که‌وابوو به بێ ترس به‌ره‌و مردن بڕۆ... له
ده‌رۆنت دا ڕاحه‌ت و
ئاسووده به... ئه‌گه‌ر له مردن بترسی، ڕه‌نگه
تۆش به‌ره‌و خیانه‌ت
بڕۆی. ژیانێک کە بە خیانەت یان حەقارەتەوە بێت،
مردن زۆر باشترە لێی.
دڵنیام تۆش ئەوە پەسەند ناکەی، هەر وەک چۆن تا
ئێستا نەتکردووە.
قاره‌مانه‌کان زۆر بیر لە بەرژەوەندیەکانی خۆیان
ناکەنەوە. ئەوان لە
پێناو ژیان دەمرن، بۆیەش مردنیان واتایەکی تایبەتی
هەیە. ئه‌من
حه‌کایه‌تی زۆر قاره‌مانان ده‌زانم. حه‌کایه‌تی
ئه‌و که‌سانه‌ی که له
ڕه‌نج و مردن نه‌ترسان و به بێ دوو دڵی، له
پێناو ئازادی، به‌ره‌و پیری
مه‌رگ چوون. تۆ حه‌کایه‌تی کچی ئورمیات بیستووه
؟!
_ کچی ئورمیا ؟! نا... نه‌م بیستووه... !
_ زۆر حه‌کایه‌ت له وڵاتی ئێمه دا بوونه‌ته
ئه‌فسانه و زۆر ڕاستیش
ون بوون. ته‌نانه‌ت ئه‌فسانه‌کانیش به
قاره‌مانه‌کانیانه‌وه ون بوون...
ون بوون...
دوای چەند چرکەیەک بێ دەنگی، چاو له من
ده‌کاته‌وه و درێژە بە قسەکانی دەدات:
" نزیکەی سێ هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێستا، شاری
ئورمیا، یه‌کێک له
گه‌وره‌ترین شاره‌کانی وڵاتی ئێمه بوو. وڵاتی"
میدیا " ئێجگار گه‌وره
بوو. زەنگین و دەوڵەمەند. ئیمپڕاتۆریه‌کانی جیران
هه‌میشه ته‌ماحیان تێ
ده‌کرد و هه‌وڵیان ده‌دا داگیری بکه‌ن. به‌ڵام له
میدیا، خه‌ڵکانێکی
ئەویندار دەژیان. ئه‌وان ئەوینداری ئاشتی و ئازادی
بوون. حه‌زیان له
دارستان و چۆم و چیا و چۆله‌که و خۆره‌تاو بوو...
گه‌لێک ڕۆژان له
جه‌ژن و دیلان و شادی دا بوون و ئاماده نه‌بوون
ژیانی کۆیلایه‌تی
قه‌بووڵ بکه‌ن. ولاتی میدیا زۆر پیری زانای
هه‌بوون، یه‌کێک له‌و پیرانه
ناوی " زه‌رده‌شت " بوو. زه‌رده‌شتی پیر، په‌یامی
خۆشه‌ویستی ئینسان و
سرووشتی ده‌هێنا و مووعجیزه‌ی گه‌وره‌ی نیشان
دەدان. ته‌نانه‌ت جارێک
قوڕقوڕووشمی داغی به سه‌ر سینگی خۆی دا کردبوو،
بەڵام هیچی لێ
نه‌هاتبوو. ئه‌و به سه‌ر ئاوی ده‌ریا دا
ده‌ڕۆیشت، به بێ ئه‌وه‌ی تێ
بکەوێت. جل و به‌رگێکی سپی له به‌ر ده‌کرد و
چەپکە گوڵی سپی ده‌دا به
خه‌ڵک. له وڵاتی میدیا ڕه‌نگی بنه‌وش نیشانه‌ی
خه‌م بوو، ڕه‌نگی سپیش
مانای پاکی و شادی هەبوو. زه‌رده‌شت ده‌یگووت: "
بیری باش، گوته‌ی باش و
کرده‌وه‌ی باش "، ئه‌وه‌ش بوو به یاسای ئه‌خلاق و
ژیانی خه‌ڵکانی
وڵاتەکەمان. ئەوەش واتا بە باشی ژیان. به‌ڵام 714
ساڵ به‌ر له‌وه‌ی
مه‌سیح له دایک بێت، یه‌کێک له پادشاکانی
ئاشووڕی به ناوی " ساڕاگۆنی
دوویه‌م " به خۆی و سه‌ربازه‌کانی هێرشیان کرده
سه‌ر وڵاتەکەمان و شاری
ئورمیایان سووتاند. له‌شکره‌کانی میدیا کە بۆ شەڕ
کردن لە شوێنێکی تر لە
شار چوو بوونە دەرێ، له نێو جه‌زیره‌کانی ده‌ریای
ئورمیا و قه‌راغ
ده‌ریا دا بلاو ببون و گوێیان له ناڵه و شیوه‌نی
ئورمیا نه‌بوو. شه‌و
که داهات، ساڕاگۆن، له ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی
له‌شکره‌کانی میدیا، فه‌رمانی
دا که هیچ که‌س ئاگر نه‌کاته‌وه. ژنان و کچان و
منداڵان، له
گۆشه‌یه‌کی ده‌ریا کۆ کرابوونه‌وه. لەو سەردەمە
دا، ده‌ریا ئاوه‌که‌ی
شیرین بوو. پڕ له ماسی... له نێو کچه دیلەکان
دا کچێک هه‌بوو، پێیان
ده‌گووت " کچی ئورمیا ". دایکی ئه‌و کچه شاری
ئورمیای ساز کردبوو. لە
راستیدا مه‌له‌که‌ی ئه‌و شاره بوو. کچی ئورمیا
پرچی درێژ بوو، به
ڕاده‌یه‌ک که تا که‌مه‌ری ده‌هات. ئه‌و جوان بوو،
جوانتر له ته‌واوی
کچانی وڵات. کچی ئورمیا نیوه شه‌وێ، چرایه‌کی بە
دەستەوە گرت و سه‌ردانی
کچان و ژنانی برینداری کرد. ئه‌و کاتێک دۆعایه‌کی
ده‌خویند و ده‌ستی به
سه‌ر برینه‌کانیان دا ده‌هێنا، برینه‌کان چاک
ده‌بوونه‌وه و ژانیان
ته‌واو ده‌بوو. کچی ئورمیا له قه‌راغ ده‌ریا له
سه‌ر به‌ردێک دانیشت و
له سه‌ر بنه‌مای " بیری باش " به خۆی گووت:
" ئێستا شه‌ڕڤانه‌کانی میدیا به‌ره‌و ئێره دێن و
ئێمه ده‌بیننه‌وه."
دواتر گۆرانییه‌کی زمزمه کرد.
ساڕاگۆن خه‌وی لێ که‌وت بوو. ئه‌ستێره ناسه‌کانی
ساڕاگۆن، چاویان له
ئه‌ستێره‌کان بڕی بوو. ئه‌وان به په‌له چوونه
ناو خێوه‌ته‌که‌ی
ساڕاگۆن و له خه‌ویان هه‌ستاند:
_ ساڕاگۆن... ساڕاگۆن... هه‌سته... ئه‌ستێره‌کان
به ئێمه ده‌ڵێن که
له‌شکره‌کانی ولاتی میدیا به‌ره‌و ئێره دێن...
ئه‌ستێره‌کان به ئێمه
ده‌ڵێن، کچێک له نێو دیله‌کانی تۆ دایه که به
گۆرانیه
سێحراویه‌کانی، دووژمن به‌ره‌و ئێره ڕاده‌کێشێت.
ئه‌گه‌ر هه‌روا درێژه
به گۆرانیه‌کانی بدات، ئاوی ده‌ریا به‌رز
ده‌بێته‌وه و هه‌موومان
ده‌خنکێین. ئه‌و کچه نابێ ڕازی دلی خۆی به
ده‌ریا بڵێ...
ساڕاگۆن خێرا له خێوه‌ته‌که‌ی هاته ده‌رێ و به
فه‌رمانی ئه‌و کچی
ئورمیایان دۆزییەوە و ده‌سته‌کانیان له پشته‌وه
کەلەبچە کرد. پاشان
لێوه‌کانیان دروویه‌وه... دواتر له قه‌راغ
ده‌ریا فڕێیان دا تا
بمرێت... کیژی ئورمیا، دوای ماوه‌یه‌ک هۆشی
هاته‌وه سه‌ر خۆی، له سه‌ر
چۆک دانیشت و تا به‌یانی به ژان و ئێشه‌وه، ڕو
به ده‌ریا له ناخی دڵ
گۆرانی گووت، بە بێ ئەوەی دەنگی بێتە دەر. ئه‌و
به شه‌پۆله‌کانی
ئه‌ندێشه‌ی، ڕازی دڵی خۆی به ده‌ریا ده‌گوت.
به‌یانی کاتێک له‌شکره‌کانی
میدیا و ئاشووڕ، بارانی تیریان به سه‌ریه‌کتر دا
ده‌باراند، کچی ئورمیا،
له کاتی ژوانی ده‌ریا دا، تیرێکی گەورەی وه
گه‌روو که‌وت. کچی ئورمیا،
تیرێک له گه‌رووی خوێناوی دا، ڕوو بە ئاسمان
ڕاکشا و دەریا بەرەو خۆی
ڕاکێشا. هێدی هێدی لە پێش چاوی خەڵک ون بوو...
له‌و ڕۆژه‌وه ناوی ئه‌و
ده‌ریایه، ده‌ریای ئورمیایه و له‌و ڕۆژه‌وه که
خوێنی کچی ئورمیا
ڕژایه ناو ئاوی ده‌ریا، ئاوه‌که‌ی سوێر بووه و
ئیتر ماسی لێ ناژی...
له‌و ڕۆژه‌وه له قه‌راغ ده‌ریای ئورمیا، گوڵی
بنه‌وش ده‌ڕوێن، ئاخر کچی
ئورمیا چاوه‌کانی بنه‌وش بوون، فڕمێسکه‌کانی
بنه‌وش بوون، له فڕمێسکه
بنه‌وشه‌کانی ئه‌و، گوڵی بنه‌وش ڕوواوه. کچی
ئورمیا، ئێستا په‌ری
ده‌ریاییه. میدیا، هه‌زاران په‌ری ده‌ریایی
هه‌یە، به‌ڵام ته‌نیا
چاوه‌کانی من بنه‌وشه...
مچووڕکێک به له‌شم دا هات. یانی من له
به‌رامبه‌ر قاره‌مانێک دا
ڕاوه‌ستاوم؟! هه‌رگیز باوه‌ڕم نه‌ده‌کرد په‌ری
ده‌ریاییه‌کانیش
قاره‌مانیان هه‌بێت. له‌و کاته دا چه‌پکه گوڵێکی
بنه‌وش، ده‌داته
ده‌ست من. دیسان ده‌نگی هه‌نگاوه‌کانی
سه‌ربازه‌کان دێت. ڕه‌نگه بۆ
گولله‌باران کردنی من بێن، یان ره‌نگه بیانهه‌وێت
لێوه‌کانم
بدروونه‌وه، ئاخر لێوی سه‌دان که‌سیان، تا ئێستا
درووه‌تەوە. به‌ڵام
ئه‌وان نابێ په‌ری ده‌ریایی ببینن. ئه‌گه‌ر
ده‌رکه‌ی بکه‌نه‌وه، ئاوی
ژوورەکە ده‌ڕژێته ده‌ر. هه‌ر له‌و کاته دا په‌ری
ده‌ریایی ده‌بینم که
بە دەنگێکی سیحراوی خەریکی گۆرانی گوتنه. گوڵه
وه‌نه‌وشه‌کانی قه‌راغ
ده‌ریا، وه‌سه‌ر ئاو که‌وتوون. ئاوی ده‌ریا
خه‌ریکه به‌رز ده‌بێته‌وه و
به‌ره‌و زیندان دێت، ده‌نگی هه‌نگاوی
سه‌ربازه‌کانیش نیزیک و نیزیکتر
ده‌بێته‌وه.سه‌یری گوڵه وه‌نه‌وشه‌کانی نێو
ده‌ستم ده‌که‌م. خوێن له
په‌نجه‌م ده‌چۆڕێته‌وه. شه‌ونمی خوێن که نازانم
له کوێ ڕا دێت، له‌م
گوڵانه ده‌ڕژێته سه‌ر قامکه‌کانم و دڵۆپ دڵۆپ
ده‌تکێته ناو ئاوی پڕ
له شه‌پۆلی سیللوله‌که‌م... ئه‌و ئاوه‌ی گوڵی
بنه‌وشی له سه‌ره و ماسی
له ناوی دا ده‌گه‌ڕێن! ئاوه‌که تا سه‌ر سینگم
هه‌ڵکشاوه... له ناکاو
ده‌رگا ده‌کرێته‌وه و ... لووله‌ی تفه‌نگه‌کان
ڕوو به من وه‌دیار
ده‌که‌ون. سه‌ربازه‌کان دێنه ژوورێ و به سه‌ر
سووڕمانه‌وه سه‌یری من
ده‌که‌ن: وێنه‌ی په‌ری ده‌ریایی به دیواره‌وه‌یه
و من له په‌نای
وێنه‌که ڕاوه‌ستاوم، چه‌پکه گوڵێکی بنه‌وشی
خوێناویم به ده‌سته‌وه‌یه
و هه‌موو گیانیشم ته‌ڕه.
17.01.2001 زیندانی مه‌هاباد- ژووری تاکه‌که‌سی
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|