دیزاینی پێشوو    نووسه‌ران   ‌  سیاسی    ئه‌زمونی‌خه‌بات     هـونــه‌ر     تـه‌نــز     وتووێژ     فارسی     پێوه‌ندی   

     

 

 

هەڵوێستی ئازادیخوازانەی "گۆنتێر گڕاس" لە دژی هەڵوێستی دەوڵەتی تورک

شێرکۆ جیهانی

لە ڕۆژانی ڕابڕدوو دا نووسەری بە ناوبانگی جیهان و خاوەنی خەڵاتی نۆبێل " گۆنتێر گڕاس" داوای لە دەوڵەتی تورکیا کردووە کە زیندانیانی سیاسی ئازاد بکات. گراس بە تایبەتی داوای کردووە کە ڕۆژنامەوانان و ئەو کەسانەی کە بە هۆی بیر و باوەڕی جیاوازی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەستبەسەر کراون، ئازاد بکرێن.

نووسەری بە ناو بانگی ئاڵمانی کە هاوکات سەرۆکی شانازی لقی ئاڵمانی ڕێکخراوی جیهانی " پێن" واتا " پێنووس"ە، لە بابەت دۆزی دادگایی کچە کوردی خەباتکار " پینار سەلەک" لێدوانی دا و گوتی: مرۆڤ لە رستەیەک دا دەتوانێ بلێت کە ئەو دۆزەی لە دژی "پینار" کراوەتەوە، نەنگ و ڕسواییە.

کچە کوردی ئازادیخواز " پینار سەلەک" کە پێشتر بە تاوانی ئەندامەتی لە پ ک ک و تەقینەوەی بۆمبێک لە شاری ستانبول لە ساڵی ١٩٩٨ دەستگیر کرابوو، ڕووبە ڕووی شکەنجە و تەنانەت دەستدرێژی جنسی و زیندان هاتبۆوە. ئەم کچە کوردە دوو جاران بە تەقینەوەی بۆمب تاوانبار کراوە و لە ئەنجامیش دا بە هۆی نەبوونی هیچ جۆرە دان پێدانان و بەڵگەیەک، دادگای تورک لە ساڵی ٢٠٠٦، لە دوای چەند ساڵ زیندان و شکەنجە بە ناچار حوکمی بە بێ تاوان بوونی دابوو. پینار کە ئێستا دانیشتووی وڵاتی ئاڵمانە، جارێکی دیکە لە لایەن دادگاوە بە هەمان تاوان بانگهێشت کراوە و دەیانهەویت دادگایی بکەنەوە! لەو پێوەندیە دا "گۆنتێر گراس" بەو جۆرە بەردەوام بوو: پینار لە پێناو مافی مرۆڤ گەلێک کار و تێکۆشانی بە نرخی کردووە، هەر بۆیەش تاوانبار کردنی بەو شتە خۆی لە خۆی دا ڕسواییەکی گەورە بوو بۆ دادگای تورک. ئێستاش کە حوکمی بێ تاوان بوونی دەرکراوە، ئەوەش ڕسواییەکی گەورەترە بۆ دادگاکەیان.

گۆنتێر گراس هەروەها رایگەیاند، هەر وەک چۆن پشتیوانی لە " پینار سەلەک" دەکات، بە هەمان شێوەیەک پشتیوانی خۆی لە هەموو زیندانیانی سیاسی و رۆژنامەوانان و ئەو کەسانەی کە بە هۆی بیر و باوەڕی جیاواز لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستگیر و زیندانی کراون، دەردەبڕێت. گراس هیوای ئازادی بۆ هەموو زیندانیانی سیاسی خواست و داواشی لە دەوڵەتی تورکیە کرد کە ئەو کەسانە ئازاد بکرێن و واز لە سیاسەتی گرتن و کردنەوەی دۆز لە دژی کەسانی هاوشێوە بێنێت.

نووسەری ئالمانی " گۆنتێر گراس" نیگەرانی ئەوەیە کە دەوڵەتی تورک خەریکە جارێکی دیکە دۆزی مەحاکەمە و دادگایی لە دژی ئەم کچە خەباتکارە پێش دەخاتەوە. گراس دەیهەوێت کە دەوڵەتی تورکی کۆتایی بەو دۆزە بێنێ و دەست لە سیاسەتی فشار لە دژی ئازادیخوازان هەلبگرێ.

جێی ئاماژەیە کە گۆنتێر گراس، وەک دۆستێکی نزیکی نووسەری بە ڕەگەز کورد " یاشار کەماڵ" ناسراوە و لە هێندێک لیدوانی خۆی دا وێڕای دەربڕینی هەستی خۆی بۆ ڕۆمانەکانی یاشار کەماڵ، پشتیوانی خۆیشی لە ئازادی کولتور، زمان و ناسنامەی کوردان دەربڕیوە.

تێبینی: بەشیکی زۆری ئەم بابەتە لە ماڵپەری ئازادیا وەڵات وەرگیراوە و لە کرمانجیەوە کراوە بە سۆرانی

 


بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه‌ و بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌، له‌م فۆرمه‌ که‌لک وه‌رگره‌

  ناو :

  ئیمه‌یل :

 ئیمه‌یله‌که‌ت ده‌پارێزرێت

 ناوی بابه‌ت*:

 ڕا و بۆچوون:

* -  ناوی ئه‌م بابه‌ته‌ یا نووسه‌ره‌که‌ی بنووسه‌

هه‌ر کۆمێنتێک ئادره‌س ئیمه‌یلی ڕاسته‌قینه‌ی نووسه‌ره‌که‌ی له‌گه‌ڵ نه‌بێت، بایه‌خی پێ‌نادرێت

 

 

 

هه‌ر بابه‌تێک له‌ لایه‌کی دیکه‌ بڵاو بکرێته‌وه‌ له هه‌ڵوێست دا  ئارشیڤ ناکرێت          Copyright © 2004-2010               Helwist.com