|
خاوەن چەکی ئەتۆمی بوون، بە نرخی سواری کەر بوون !
شێرکۆ جیهانی
بە هەڵکەوت کاناڵەکانی سەتەلایتم دەگۆڕی و تووشی
کاناڵی جامی جەمی ئێران هاتم. ئەوەش یەکێکە لە
چەندین کاناڵی ئاسمانی دەوڵەتی ئیمامی زەمان!
یەکێک لە بەرنامەکان کە لەو کاتە دا بڵاو دەبۆوە،
ڕێکلام کردن بوو بۆ بە کار هێنانی دووچەرخە
(پاسکیل).
بەڕێوەبەری دەڵقەکی بەرنامەکە کە هەوڵی دەدا بۆ
ڕاکێشانی سەرنجی بینەران خۆی خوێن شیرین نیشان
بدات و ئەدای قۆڕی لە خۆی دەردەهێنا، پێشی بە
خەڵکی دووچەرخەسوار دەگرت و لێی دەپرسین: بیر و
ڕات لە سەر لێخوڕینی دووچەرخە چییە و
تایبەتمەندیەکانی دووچەرخەسواری چین؟ ئەو کەسانەش
کە قسەی لە گەڵ دەکردن، دەتگوت هەر لە کەسانی سەر
بە ڕژیمن و لە فیلمێک دا دەور دەگێڕن، چوونکە
شێوازی هەڵسوکەوتیان لە گەڵ کامێڕاکە نائاسایی بوو
! بەڕێوەبەری بێ تەربیەتی بەرنامەکە، وەک بڵێی
سەت ساڵە ئەو خەڵکە دەناسێت و لە گەڵیان
هاودهمه، دەستی لە ملیان دەکرد و پرسیاری لێ
دەکردن. ئەوانیش بە شان و باڵی دووچەرخەسواریان
هەڵدەگوت، تەنانەت لە هەوای ساردی زستانی دا !!!
لێرە دا مەبەستی من ئەوە نییە کە بڵێم ئەو
بەرنامەیە هێندە گرینگە کە مرۆڤ دەبوایە دانیشێت و
بۆ بینینی خۆی ماندوو بکات. نا. مەبەستم ئەوەش
نییە کە بڵێم دووچەرخەسواری کارێکی خراپە. بە
پێچەوانەوە، لێخووڕینی دووچەرخە زۆریش باشە و هەم
قازانجی بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە و هەمیش بۆ ژینگە.
بەڵام ئەوەی کە بۆ من جێگەی پرسیار بوو ئەوەیە:
بۆ چی کاناڵی تەلەڤیزیۆنی ڕژیمی ئێران لەو کاتە دا
و بەم زستانە کەوتووەتە پڕۆپاگەندە کردن بۆ
لێخووڕینی دووچەرخە !؟ !!!
دیارە تەلەڤیزیۆنەکانی دەوڵەتێکی توتالیتار، هەموو
بەرنامەکانی لە ژێر چاوەدێری و کۆنترۆڵ دان و بە
بێ پلان ئەو بەرنامەیە دانەڕێژراوە. ئەو بەرنامانە
هەموویان مەبەستی سیاسیان لە پشتە و من لام وایە
کە گران بوونی نرخی گازۆئیل و بێنزین، دەوری هەیە
لەو بەرنامەی بانگهشهکردنی تهلهفزیونی
دهوڵهتی ئێران بۆ دووچەرخەسواری، ئەویش لە ناو
بەفر و بهو زستانهدا !!! کەوابوو بە پێچەوانەی
زۆر کەسان کە پێیان وایە ئەحمەدی نەژاد لە ڕووی
نەزانییەوە ڕادەگەیەنێت کە ڕەوشی ئابووری خەڵک بە
دانی" یارانە" باش بووە و گران کردنی نان و بێنزین
فشاریان بۆ ناهێنێت، من لام وایە ئەو کابرایە خۆی
لە شێتی داوە و ئەم قسە خۆشانەش هەمیشە لە لایەن
دەسهەڵاتدارانەوە و بە تایبەت لە لایەن
دیکتاتۆرەکانەوە گوتراون. واتا دیکتاتۆر لە
خراپترین ڕەوشیش دا هەرگیز ناڵێ کە ڕەوشی وڵاتەکەی
خراپە! ئەو پێی وایە یان لانی کەم وانیشان دەدات
کە وڵاتەکەی گرفتی کەمە و ئەگەر گرفتێکیش هەبێت
تەنیا پرسی دەرەکیە و هەموو گرفتێکیش لە ژێر سایەی
"ئیمامی زهمان"دا چارەسەری دەبێت!
لە راستی دا ڕژیمی ئێران کە خەریکی بەرهەم هێنانی
چەکی ئەتۆمییە و ئەگەر دەستی بەو چەکەش ڕابگات
ئیتر کەس بە ئاسانی حەریفی نابێت، دەیزانێ کە بە
زوویی گەماڕۆکانی ئابووری زەربەی لێ دەدات و لەو
نێوەش دا بە تایبەت چینی هەژار و کەم دەرامەد لە
ئێران زەربەی ئەسڵیان بەر دەکەوێت. ئەوە لە
کاتێکدایە کە وەک باسم کرد دیکتاتۆری ئیسلامی
هەموو کاتێک ئیدیعای کردووە کە دەوڵەتانی ڕۆژاوایی
بە گەماڕۆی ئابووری ناتوانن شتێکی لە بەرامبەر دا
بکەن و بۆ شکاندنی ئاڵقەی ئەو گەماڕۆیەش هەوڵی
ڕاکێشانی سەرنج و دۆستایەتی دەوڵەتانێکی وەک چین و
تورکیە، پاکستان، هیند و چەندین وڵاتی دیکەی داوە.
دەوڵەت کە پێشبینی ساز بوونی ئەم ڕەوشە نالەبارە
ئابووریەی کردبوو، لە پێشدەستیەک دا بەرنامەی "
یارانە"ی ساز کرد و دڵی هێندێک کەسی بەوە خۆش کرد
کە گۆیا مانگانە پارەیەکی موفتیان پێ دەدرێت !!!
بەڵام لەو لاشەوە بەو کارانە زەمینەی ئەوەشی ساز
کرد کە ئەگەر بێت و نرخی کەرەسەکان گران بکرێت،
کەس دەنگی لێوە نەیەت. سەهمیە بەندی کردنی بێنیزن
کە لە ماوەی ساڵانی ڕابڕدوو دەستی پێ کردووە،
یەکەمین نیشانەکانی پەرە گرتنی فشارەکان بوو.
ئێستاش گران بوونی بێنزین لە لیتری سەت تمەنەوە بۆ
زیادتر لە چوارسەت تمەن(کوپنی) و 700 تمهن نرخی
ئازاد، بووەتە هۆی ئەوەی کە خەڵک بە دەگمەن دەوێرن
سواری تاکسی ببن. گران بوونی نانیش لە دانەی دە
تمەنەوە بۆ سەت تمەن، نیگەرانیەکی زۆری لە لای
خەڵک ساز کردووە ! گران بوونی ئەو شتانەش بە
شێوەیەکی ئوتوماتیک بووەتە هۆی گران بوونی
کالاکانی دیکە لە بازاڕ دا.
دێمەوە سەر باسی پڕۆپاگەندەی بە کار هێنانی
دووچەرخە بەم سەرما و بەفرەی زستان لە لایەن
تەلەڤیزیۆنی حکومەتی ئێرانەوە. من بە دیتنی ئەو
شتە وەبیر ڕووداوی فەلاکەتێک کەوتمەوە کە بە
منداڵی بیستبووم و ئەویش لە بارەی وڵاتێک دابوو کە
لە کاتی شەڕێکی جیهانی دا بە هۆی ئەوەی فشاری لە
سەر بووە و نەوت و بێنزینی پێ نەفرۆشراوە،
خەڵکەکەی بە ناچار هەموو دووچەرخەیان بە کار
هێناوە. هەڵبەت وردەکاریەکانی ئەو ڕووداوە بە باشی
نازانم و تەنیا تەسویرێکی لە مێشکم دابوو کە بە
دیتنی ئەو بەرنامە تەلەڤیزیۆنییە بۆ چرکەیەک ئەو
دیمەنەم هاتەوە بەر چاو. پڕۆپاگەندەی دەوڵەت بۆ بە
کار هێنانی دووچەرخە ئەویش لە وەرزی زستان،
ڕووداوێکە کە یەکەمین جارە لە ژیانم دا دەیبینم.
ئەگەر چی ئەو پڕۆپاگەندانە ناتوانن دەردی گرانی
بێنزین و کەڵک وەرگرتن لە کەرەسە ماشێنیەکانی
هاتوچۆ لە ئێران دا چارەسەر بکەن، چوونکە بۆ وێنە
ئەگەر کەسێک مەسیری هاتوچۆکەی دوور بێت دەبێت چی
بکات؟ بۆ وێنە لە شارێکی گەورەی وەک تاران کە
نزیکەی دە میلیۆن کەسی دانیشتوو هەیە، ئەگەر کەسێک
لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو شارە بژی و شوێنی
کارەکەی لە باکوری ڕۆژاوا بێت، چۆن دەتوانێ بە
دووچەرخە بگاتە شوێنی کارەکەی؟! بە هەزاران کەس
ڕۆژانە هەر لە شاری کەرەجەوە بۆ کار کردن دێنە
تاران، یانیش بە پێچەوانەوە. لە شارەکانی دیکەش
گرفتی هاوشیوە دەبیندرێت و دووچەرخە ناتوانێ ئەم
گرفتە چارەسەر بکات، بەڵکوو تەنیا بۆ مەسیری نزیک
مرۆڤ دەتوانێ بە کاری بێنێت. تەنانەت زۆر جاران
مرۆڤ ناتوانێ بۆ مەسیری نیزیکیش کەڵک لە دووچەرخە
وەربگرێت، بۆ وێنە لە ڕۆژێکی سارد و سڕ دا کە
هەموو وڵات بەستوویەتی و سەهۆڵە، چۆن مرۆڤ دەتوانێ
دووچەرخە بباتە دەرێ! کێشەیەکی دیکە ئەوەیە کە
هەتا ئێستاش دووچەرخەسواری لە ئێران دا بۆ ژنان
قەدەغەیە و لە ڕوانگەی دەوڵەتەوە ژنان نابێ لە
قازانجەکانی دووچەرخەسواری کەڵک وەربگرن. ئایا
بڕیاڕە تەنیا پیاوەکان لە دووچەرخە کەڵک وەربگرن،
یان دەیانهەوێت ئەو یاسا ئیسلامیەی خۆیان لە پێناو
پاراستنی ئیسلام دا بگۆڕن!؟!!!
ئهگهر له ههموو ئهو شتانهی که باسم کرد
چاوپۆشی بکهین، له وڵاتی ئێران که خاوهن
سیستهمێکی رێکوپێکی ترافیکی نییه و ساڵانه
دهیان ههزارکهس(ئهوه ژمارهیهکی کهم
نیێه) تهنیا بههۆی رووداوی هاتوچو و لێکدانی
ماشین گیانیان لهدهس دهدهن، گهر بێتو بۆ
هاتوچو دووچهرخه ببێته کهرهستهیهکی گشتی،
بێگومان ئهوسا ژمارهی کوژراوانی رووداوهکان
زیادتر لهو دهیان ههزار کهسه دهبێ که باسم
کرد. له وڵاتانێک که دووچهرخه لێخوڕین بوهته
بهشێک له فهرههنگیان و رێژهیهکی زۆر له
خهڵکهکانیان کهڵکی لێوهردهگرن، بۆ ئاسانکاریی
دووچهرخهوسواری و پاراستنی گیانی دووچهرخه
سوار له زۆربه شوینهکاندا، رێگهی تایبهتی
دووچهرخهیان لێداوه که بهتهواوی له رێگهی
ماشین ،یا ئوتوبان و تهنانهت پیادهرهوی
شارهکان جیاوازه و به رهنگی تایبهت
نیشانکراوه. بۆ نموونه له وڵاتی دانمارک یا
هولهند تهنیا ههزینهی ئهو رێگهتایبهتانهی
که بۆ هاتوچووی دووچهرخه دروستکراون، له
ههموو رێگاوبان و توتوبان و جادهکانی ئێران
یهکجار زۆرتره. بهشێوهیهک تهواوی شار و
گوندی ئهو وڵاتانه به رێگهی تایبهتی
دووچهرخه پێکهوه لێکێندراون، ئهوه بێجگه
له نێوان شار و گوندهکانه که ههموویان
خاوهنی شهبهکهیهکی ریکوپێکی رێگای تایبهتی
دووچهرخهن. بۆیه گهر لهوڵاتانێکی ئهوتۆ
تهبلیغ بۆ دووچهرخه سورای بکرێ، بێگومان تهنیا
سڵامهتی و تهندروستی هاوڵاتیانیان مهبهسته،
بهڵام حکوومهتێک که تهنانهت له ژیانی
تایبهتی هاوڵاتیاندا دهخالهت دهکات و
چکۆلهترین کردار که بهدڵی نهبێت، دهباته
بواری ئهمنیهتی و بهئاسانی خهڵک دهکوژێ، چۆن
باوهڕی پێ دهکرێ که بۆ تهندروستی هاوڵاتیان
تهبلیغ بۆ دووچهرخه سواری بکات. ئهویش بۆ
نێوهی کۆمهڵ، لهبهر ئهوه وهک باسم کرد خۆ
ژن لهو حکوومهتهدا ئینسان نیێه و مافی
دووچهرخه سواریشی نییه.
لە شەوانی ڕابڕدوو دا لە گەڵ یەکێک لە دۆستانم کە
ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە قسەم دەکرد و لە
بارەی ئەو ڕەوشە ئابووریەی کە ساز بووە پرسیارم لێ
کرد. ئەو دۆستەم گوتی کە وەزعەکە زۆر زۆر خراپ
بووە بەڵام تا ئێستا هیچ ناڕەزایەتیەک ڕەنگی
ئاڵۆزی بە خۆوە نەگرتووە و بەشێکی زۆر لە خەڵک بە
تایبەت چینی خوارووی کۆمەڵگا تەنیا لە جێگەوە
دەناڵێنێ و بۆڵەی دێت. ئەو دۆستە گوتی: لەوە دەچێت
کە ئێستا سەرەتای کارە و خەڵک هێشتا بە تەواوی
فشارەکەیان هەست پێ نەکردووە، بەڵام ڕەنگە لە
داهاتوویەکی نزیک دا کەم کەم هاواریان زۆرتر لێ
بەرز بێت و تەواو بێ تاقەتیان بکات. گوتم: کەوابوو
مەبەستت ئەوەیە کە زۆرینەی خەڵک لە مرۆڤێک دەچن کە
زەربەیەکی گەورەیان وەسەری کەوتووە و شۆکه بوون،
بەڵام بە هۆی گەرمای زەربەکە هێشتا ژانی شکانی
سەریان هەست پێ نەکردووە. یانی دواتر کە زۆرتر
هەستیان بە ژان کرد چی؟ ئایا ناڕەزایەتی دەگاتە
ئاستێکی گەورە؟
لە سەرەخۆ گوتی: کاکە دەوڵەت مووچەخۆر و جاسووسێکی
زۆریشی ساز کردووە و هەموو کاتێک ئامادەیە بۆ
سەرکووت کردنی هەر ناڕەزایەتیەک. ئەوان بە تەواوی
سواری سەری خەڵک بوون و ناهێڵن هیچ کەسیش دەنگی
لێوە بێت. دواتر ناڕەزایەتی ڕێبەرایەتی دەوێت!
خەڵکی ناڕازی لە جاران زۆرتر بووە، بەڵام کێ
دەوێری شتێک بڵێت. بەداخەوە، ئەو خەڵکەش وا
ڕاهاتووە و دوای ماوەیەک عادەت دەکەن !
دواترین قسەی بۆ من زۆر سەرنج ڕاکێش بوو: "عادەت
دەکەن" !.
ئەوەم پێشتریش لە زمان هێندێک کەسەوە بیستبوو.
عادەت کردن و راهاتن بە کۆیلەیی!!! عادەت پێدان بە
ئەتک بوون.
هیچ بەعید نییە کە ئەم دەوڵەتە بێ چاووڕوویە، لە
داهاتوو دا داوا لە خەڵک بکات لە پێناو پاراستنی
ئیسلام و چەکی مرۆڤ کوژی ئەتۆم، بە سواری کەریش
هات و چۆ بکەن. خۆ ئایەتوڵڵا خومەینی لە سەرەتای
سالەکانی دەسهەڵاتدارییەوە گوتبووی:
ئێمە سواری کەری خۆمان دەبین و منەتی دەوڵەتانی
بێگانە هەڵناگرین !
ئا بەم جۆرە، سوارکاری ئاخوندەکان دەستی پێ کرد
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت لهسهر ئهم بابهته، لهم فۆرمه
کهلک وهرگره
|