|
ڕوانینێک بۆ ناو تارمایی کۆچی ئارییه‌کان
شێرکۆ جیهانی
کۆچی ئاریاییه‌کان و چه‌ند پرسێک:
تا ئێستا گه‌لێک گه‌لێک نووسراوه و کتێب له
باره‌ی کۆچی ئارییایه‌کان نووسراوه. زۆربه‌ی
مێژوونووسان به بێ گومان چاویان له‌و بابه‌ته
کردووه و ته‌نیا ژماره‌یه‌کی که‌م گومانیان
خستووه‌ته سه‌ری و به گشتی بابه‌تی کۆچی
ئاریاییه‌کان که گۆیا نزیکه‌ی 2500 ساڵ به‌ر له
زایین ڕووی داوه، په‌سه‌ند کراوه !
به پێی وته‌ی ئه‌و که‌سانه، نه‌ته‌وه‌یه‌کی
یه‌کگرتووه‌ی گه‌وره که خاوه‌نی بنه‌ماکاني
کولتوری و زمانێکی هاوبه‌ش بوون، له هه‌رێمه‌کانی
ڕووسیه‌ی ئێستاکه و ده‌وروبه‌ری دا ژیاون که
دواتر به هۆی هێندێک ڕه‌وشی تایبه‌تی وه‌ک سارد
بوونی هه‌وا و پێویستی به له‌وه‌ڕگه بۆ مه‌ڕ و
ماڵاته‌کانیان، ڕویان له باشووری وڵاته‌که‌یان
کردووه و به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین هاتوون. به‌م
شێوه‌یه به‌شێکیان له ئوروپا و به‌شێکی
دیکه‌شیان له وڵاتانێکی وه‌ک ئه‌رمه‌نستان،
کوردستان، هیندوستان و گه‌لێک شوێنی دیکه نیشته
جێ بوون. ئه‌و مێژوونوسانه‌ی که بڕوایان به‌و
کۆچه هه‌یه ده‌ڵێن که ئه‌و ئاریاییانه‌ی که
هاتوونه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، دواتر بوونه سێ
ده‌سته: مێدیاییه‌کان، پارسه‌کان و پارته‌کان !
به‌ڵام ئایا ئاریاییه‌کان کێ بوون؟ ئایا به راستی
خه‌ڵکانێک به ناوی ئاریایی هه‌بوون؟ ئایا
ئه‌سڵه‌ن کۆچێکی به کۆمه‌ڵی ئاریایی ڕووی داوه؟
ڕیشه‌ی وشه‌ی ئاریا:
بۆ زانینی ئه‌وه‌ی که ئه‌و بابه‌ته چه‌نده
راسته و مرۆڤ تا چ راده‌یه‌ک ده‌توانێ متمانه‌ی
پی بکات، سه‌ره‌تا ده‌بێ چاوێک به وشه‌ی " ئاریا"
دا بخشێنین. چوونکه وه‌ک باس ده‌کرێت، ناوی ئه‌و
که‌سانه‌ی که وه‌ک خه‌ڵکانێکی دانیشتووی باکوری
هیندوستان و چیاکانی زاگرۆس و چه‌ندین هه‌رێمی
دیکه‌ی جیاواز "ئاریا" بووه. وشه‌ی ئاریا تا
ئێستا له زۆر شوێن به کار هاتووه و ناوی
چه‌ندین وڵاتیش وه‌ک " ئه‌رمه‌نستان " یان "
ئارمێنیا" وه هه‌روه‌ها " ئێران " له‌م وشه‌یه
گیراوه. ( هه‌ڵبه‌ت ئێران ناوێکی نوێیه که له
سه‌ر وڵات و ده‌سهه‌ڵاتی فارس داندراوه و له
سه‌رده‌می ناسره‌دین شای قاجار واتا که‌متر له
سه‌د ساڵ له‌مه‌و پێش ئه‌م ناوه‌یان بۆ
هه‌ڵبژاردووه و پێشتر به ناوی تایفه
ده‌سهه‌ڵاتداره‌کان یان وه‌ک وڵاتی فارس " پێرسیا"
ناوی لێ بردراوه ). له زمانی کۆنی سانسکریتي
هیندوستان و هه‌روه‌ها کتێبی " ئاوێستا" ش دا،
وشه‌ی ئاریا، یان وشه‌ی هاوشێوه‌ی به کار
هاتووه.( هه‌ڵبه‌ت به ته‌واوی ڕوون نیيه که
ئایا مه‌به‌ستی ئا‌ڤێستا هه‌مان ئه‌و ئاریایه‌يه
که ئه‌مڕۆکه باسی ده‌کرێت یان شتێکی جیاوازه)
به‌ڵام کۆنترین سه‌رچاوه که ئه‌م وشه‌ی به کار
هێناوه، که‌تیبه و نووسراوه‌کانی سومێڕین. له
نووسراوه‌کانی سوومێری دا گه‌لانی باکوری وڵاتی
سومێر که جوغرافیای کوردستانی ئه‌مڕۆ
ده‌گرێته‌وه وه‌ک " ئاری " ناویان لێ هاتووه.
ده‌گوترێ که له زمانی سومێری دا وشه‌ی " ئاری"
به واتا جوتیار بووه. وشه‌ی " ئار" به واتای
زه‌وییه و ئاریش به واتای " زه‌وی کێڵ" یان
جوتیاره. ( به سه‌رنج دان به‌وه‌ی که زه‌وی له
زۆر زمانان له وشه‌ی ئاره‌وه گیراوه، وه‌ک "
ئێرس" له زمانی ئینگلیسی و " ارض " له زمانی
عه‌ره‌بیش دا. هه‌روه‌ها له زمانی کوردی دا وشه‌ی
"ئارد" که خۆی له گه‌نم ده‌گیرێت، پێوه‌ندی به
کشت و کاڵ و زه‌ویيه‌وه هه‌یه). له ساڵی 1850،
کۆمه‌ڵناسی گه‌وره‌ی ئوروپایی " ماکس مولێر" یش،
تێئۆریه‌کی له‌و شیوه‌ی دا و ڕایگه‌یاند که وشه‌ی
"ئاری" پێوه‌ندی به جوتیاره‌وه هه‌یه و ئاری
به واتای جوتیار و زه‌وی کێڵه. هه‌ڵبه‌سته‌وانی
به‌ناوبانگی فارس " فێردۆسی" که له ساله‌کانی
نزیکه‌ی 1000 دوای زایین ژیاوه، له
هه‌ڵبه‌سته‌کانی خۆی دا خه‌ڵکی فارسی وه‌ک ئێرانی
ناوبردووه که له گه‌ڵ " تورانیه‌کان" یان به
لێکدانه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیی " تورکه‌کان" شه‌ڕیان
کردووه. سه‌رنج ڕاکێشه که له زمانی کوردی دا،
وشه‌ی " ئێره " به واتای شوێن و زه‌وی نزیک له
خۆ ( مکان حاضر) دێت، هه‌روه‌ها وشه‌ی " دوور" یش
به شوێنێکی جیاواز که له مرۆڤ نزیک نییه
ده‌گوترێ که شیمانه ده‌کرێت وشه‌ی ئێران و
توران، ریشه‌یان له‌م وشه کوردیانه دا بێت. به‌و
واتایه که ئه‌و که‌سانه‌ی خۆماڵی و نزیکن "
ئێره‌یی" یان " ئاریایی" بوون و ئه‌وانه‌ش که
بێگانه و دوور بوون " تۆرانی" بوون. به هۆی
ئه‌وه‌ی گه‌لێک جاران وشه‌ی " د" و " ت" به
یه‌کتر گۆڕاون، لێره‌ش دا ره‌نگه وشه‌ی " دوور"
بۆ وشه‌ی" توور" گۆڕانکاری به سه‌ر دا هاتووه.
هه‌روه‌ها له زمانی کوردی دا که‌سێک که
ڕه‌نجاوه و له مرۆڤ دوور که‌وتووه‌ته‌وه‌ش پێی
ده‌ڵێن " تۆراو" که ئه‌مه‌ش ریشه‌ی له چه‌مکی
دوور که‌وتنه‌وه دایه. هاوکات شیمانه‌ی ئه‌وه‌ش
ده‌کرێت که ئه‌و ناوه له زۆر تایفه و گه‌لی
دانیشتووی جوغرافیای چیاکانی زاگرۆسیش
وه‌رگیرابێت. بۆ نموونه " ئۆرارتۆییه‌کان" که
ڕه‌نگه ئه‌ژدادی هاوبه‌شی کوردان و
ئه‌رمه‌نیه‌کان بووبن، ناویان زۆر له وشه‌ی ئاریا
نزیکه و ته‌نانه‌ت چیای " ئارارات" له وشه‌ی "
ئۆرارتۆ" گیراوه و ئه‌م ناوانه به " ئۆر" یان "
ئار" ده‌ست پێده‌که‌ن. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا که
مرۆڤ ناتوانێ به سه‌داسه‌د بانگه‌شه بکات که
وشه‌ی ئاریا له کوێوه هاتووه و واتای
راسته‌قینه‌ی چییه، به‌ڵام ززۆربه‌ی لێکۆڵه‌ران
له سه‌ر ئه‌وه سوورن که ناوی " ئاری " بۆ
خه‌ڵکانێک به کار هاتووه و ئه‌و ناوه‌ش له
هیندوستانه‌وه بگره تا ئوروپا ( هه‌رێمی
ژێرمه‌نه‌کان و ئانگلۆ ساکسۆنه‌کان) به شێوازی
جۆراوجۆر و له فۆڕمی جیاواز دا به هێندێک خه‌ڵک
و گرووپی کۆمه‌ڵایه‌تی گوتراوه.
وشه‌کانی هاوبه‌شی زمانه‌کانی هیندوئوروپی:
ئه‌مڕۆکه زمان‌ناسان باس له یه‌کێک له ده‌سته
به‌رینه‌کانی زمان ده‌که‌ن به ناوی "
هیندوئوروپایی" و لایان وایه که ئه‌و زمانانه‌ی
که له ژێر چه‌تری ئه‌م ده‌سته‌یه دان، گه‌لێک
وشه‌ی هاوبه‌ش یان هاوریشه‌یان هه‌یه. بۆ وێنه
مرۆڤ کاتێک سه‌یر ده‌کات، له زمانی کوردی و فارسی
و هیندی دا هێندێک وشه هه‌ن که هه‌مان ئه‌و
وشانه ( هێندێکیان به گۆڕانکاری که‌م یان زۆر)
له زمانگه‌لێکی وه‌ک ئاڵمانی، سوێدی و ئینگلیسی
دا ده‌بیندرێن. وه‌ک نموونه وشه‌ی " برۆ" له
زمانی کوردی دا، له گه‌ڵ " ئه‌برو" ی فارسی و "
ئێبرۆ"ی ئینگلیسی هاوڕیشه‌ن. یان سوێدیه‌کان وشه‌ی
" نه‌ی" وه‌ک " نا"ی کوردی به کار ده‌هێنن و
هیندیه‌کانیش ده‌ڵێن" نه‌هی " !. له‌و نێوه دا
مرۆڤ ده‌توانێ به هه‌زاران وشه‌ی هاوبه‌ش و
هاوڕیشه له ناو ئه‌م زنجیره زمانانه دا
بدۆزێته‌وه که وه‌ک زمانه‌کانی هیندوئوروپایی
ناسراون. ژماره‌یه‌ک له زمان‌ناسان و
مێژوونووسانیش لایان وایه که هاوبه‌شی زمانی
ئه‌و نه‌ته‌وانه، به‌و مانایه دێت که
سه‌رده‌مانێک هه‌موویان یه‌ک خه‌ڵک و نه‌ته‌وه
بوون و دواتر له یه‌کتر جیا بوونه‌وه. واتا
هه‌موویان " ئاریا"یین.
ئایینی هاوبه‌ش:
مرۆڤ ناتوانێ باس له‌وه بکات که ئه‌و هه‌موو
خه‌ڵکه له‌و سه‌رده‌مه کۆنانه دا به ته‌واوی
خاوه‌نی چ ئایین گه‌لێک بوون. زۆر ئایین هه‌بوون
که له ناوچون و ئێمه هیچیان له باره دا
نازانین. دواتر گه‌لێک ئایینیش هه‌بوون که
زانیاری مرۆڤ له سه‌ریان زۆر که‌مه و ڕه‌نگه
له هه‌ر شوێنێک دا به جۆرێک پیاده کرابێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ڕوون و ئاشکرایه یه‌کێک له‌و
ئایینه کۆنانه‌ی که هیندوئوروپاییه‌کانی ئاریایی
هه‌یانبووه و له جوغرافیای هیندوستان و
کوردستانه‌وه بگره تا فه‌رانسه و ڕۆم په‌یڕه‌وی
هه‌بووه، ئایینی " میترائیزم" ه. هه‌ڵبه‌ت وه‌ک
ئاماژه‌م پێ کرد، ئه‌وه به‌و مانایه نییه که
هه‌موو ئاریاییه‌کان میترائیست بوون و بێگومان
گه‌لێک ئایینی کۆنتر و نوێ تری دیکه‌ش له ناو
ئاریاییه‌کان دا هه‌بووه. به‌ڵام شیمانه‌ی ئه‌وه
زۆره که میترائیزم، یه‌کێک له ئایینه
هاوبه‌شه‌کانی هیندوئوروپاییه‌کان بووه.
کۆچی ئاریاییه‌کان له ڕووسیه‌وه بۆ هه‌رێمه‌کانی
دیکه راسته یان نا؟
ئایا به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ ئه‌م کۆچه هه‌یه؟
وه‌ک باسمان کرد بابه‌تی کۆچی ئاریاییه‌کان له
ڕووسیه‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له لایه‌ن زۆر
که‌س و ئاکادێمیسیه‌نه‌وه هاتووه‌ته ئاراوه.
له راستی دا ئه‌و بابه‌ته له سه‌رده‌می
ساڵه‌کانی سه‌ده‌ی 19 و 20 دا زۆرتر په‌ره‌ی
گرتووه و تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یک له سه‌ر ئه‌و
کۆچه‌ی که بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرێت به ده‌سته‌وه
نه‌دراوه. من وه‌ک شه‌خسی خۆم له مێژ ساڵه به
دوای وه‌ده‌ست هێنان و دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌کم
که راست بوون یان نه‌بوونی ئه‌و کۆچه‌ی که
ده‌گوترێ گۆیا 2500 ساڵ به‌ر له زایین ڕووی داوه
بدۆزمه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا جیا له وشه و
بانگه‌شه، هیچ شتێکی دیکه‌م وه‌ک نووسراوه‌ی
که‌تیبه‌کان، یان نیگارێکی به‌ردین و
سه‌رچاوه‌یه‌کی کۆن که ئاماژه‌یان پێ کردبێت،
نه‌دۆزیوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش گومانێکی زۆرم له راست
نه‌بوونی ئه‌و کۆچه به کۆمه‌ڵه درووست ده‌کات.
هاوکات به ڕوانینێک بۆ به کار هاتنی ناو و
وشه‌کانی ئاریایی له هه‌زاران ساڵ له‌مه‌و پێش
له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین دا و هه‌روه‌ها به وته‌ي
که‌سانێکی وه‌ک مێژوونووسی گه‌وره " دیاکۆنۆف"،
مرۆڤ شیمانه ده‌کات که ئاریايیه‌کان هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه دانیشتوانی خۆجێي هه‌رێمه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و هیندوستان بوون و له شوێنێکی
دیکه‌وه نه‌هاتوون.
دابه‌ش کردنی ڕووداوه‌کانی مێژووی به
سه‌رده‌مه‌کانی" به‌ر له کۆچی ئاری و دواي کۆچي
ئاری"سه‌رنج ڕاکێشه که به بێ ئه‌وه‌ی به
ته‌واوی بابه‌تي کۆچێکی له‌م شێوه‌یه هێشتا
سه‌لمابێت، زۆر که‌س قه‌بوڵیان کردووه و ئيمانيان
پێ هێناوه و ته‌نانه‌ت زۆر مێژوونووسیش هه‌ن که
مێژووی کۆني هه‌رێمه‌که به ده‌ورانی" به‌ر له
کۆچی ئاریاییه‌کان" يان ده‌ورانی " دواي کۆچی
ئاریاییه‌کان" دابه‌ش ده‌که‌ن.
چه‌ند پرسیارێک له باره‌ی قۆناغی به‌ر له کۆچ
ئه‌و شتانه‌ی که وه‌ک به‌ڵگه‌ی ڕوودانی ئه‌و
کۆچه باسیان لێ کراوه ئه‌مانه‌ن: گۆیا له‌و
سه‌رده‌مه دا هه‌وا زۆر سارد بووه و
ئاریاییه‌کانیش که له ڕووسیه و لای سیبری و
پێده‌شته‌کانی باکوری قه‌فقاز ژیاون، بۆ تێر کردنی
خۆیان و مه‌ڕ و ماڵاته‌کانیان، بوونه دوو ده‌سته
و گرووپێکیان به‌ره‌و ڕۆژاوا واتا ئوروپا ڕۆیشتوون
و گرووپێکیشیان به‌ره‌و باشوور، واتا چیاکانی
زاگرۆس و هیندوستان وه‌ڕێ که‌وتوون که ئه‌وانه‌ی
هه‌رێمی زاگرۆسیش بوونه سێ به‌ش که له
سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێکردووه. به‌ڵام ئه‌و
تێئۆریه له سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک داڕێژراوه؟ کامه
به‌ڵگه ئه‌و شته ده‌سه‌لمێنێت؟ چۆنه که
ئاکادێمیه‌کان به بێ به‌ڵگه و ته‌نیا به
پشتیوانی هێندێک تێئۆری ڕووکه‌ش توانیوایه ئه‌و
شتانه په‌سه‌ند بکه‌ن؟ لێره دا چه‌ند پرسێک
ده‌خه‌مه ڕوو:
ئه‌و ئاریایيانه‌ی که باس له کۆچیان ده‌کرێت، تا
چ ڕاده‌یه‌ک ناچار به‌و کۆچه بوون؟ ئه‌گه‌ر
مه‌ڕدار بوون، دیاره ئه‌و ئیسته‌پ و مه‌زرایانه‌ی
باکوری قه‌فقاز، وه‌ک شوێنگه‌لێکی تایبه‌تي
مه‌ڕداڕی ناسراون و هه‌تا ئه‌مڕۆکه‌ش بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته به کار دێن. چۆنه که ئه‌وان له‌و
سه‌رده‌مه دا که مرۆڤ هه‌ژماریشی زۆر نه‌بووه،
له‌و هه‌موو زه‌وي و زاره‌ي ئه‌وێ دا
نه‌يانتوانیوه مه‌ڕ و ماڵاتي خۆیان به‌خێو بکه‌ن؟
ئه‌گه‌ر ڕووداوێکی سرووشتي له وێنه‌ی هاتنی
سه‌رمایه‌کی زۆر ڕووی داوه، چۆنه به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ
ئه‌مه‌ش ده‌رنه‌که‌وتووه و ته‌نیا به تێئۆری
ماوه؟ هاوکات پرسیارێکی گرینگتر له‌مانه
ئه‌مه‌یه: ئایا ئه‌و ئاریاییانه‌ی که ده‌ڵێن
له ڕووسیه‌وه هاتوون، خاوه‌نی شارستانیه‌ت بوون
یان ته‌نیا کۆچ ڕه‌و و مه‌ڕدار بوون؟ ئه‌گه‌ر
خاوه‌نی شارستانیه‌ت بوون، بۆ چی تا ئێستا هیچ
ئاسه‌وار و نیشانه‌یه‌ک له‌وان له ڕووسیه به جێ
نه‌ماوه که بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه بگه‌ڕێته‌وه؟
ئه‌گه‌ریش کۆچڕه‌و بوون و هیچ شوێن پێیه‌کیان به
جێ نه‌هێشتووه، که‌وابوو چۆنه که مێژوونووسان
وا به دڵنیاییه‌وه شوێنی هاتنی ئه‌وان بۆ
ڕووسیه و لای سیبری ده‌ست نيشان ده‌که‌ن و چۆنه
که بۆ وێنه ناڵێن ئه‌وان له لای هیندوستان یان
له لای ئافریقا یان هه‌ر هه‌رێمێکی دیکه‌وه
هاتوون؟ بێگومان مرۆڤ کاتێک ده‌توانێ بڵێ که که‌س
یان گرووپێک له شوێنێکه‌وه چووه‌ته شوێنێکی
دیکه، که نیشانه‌یه‌ک له هه‌بوونی ئه‌و که‌سه
له شوێنی یه‌که‌م به ده‌سته‌وه بدات، ئه‌گینا
چۆن ده‌توانێ ئه‌وه بسه‌لمێنێت؟ به گشتی
ئه‌وه‌نده‌ی که تا ئێستا زاندراوه هیچ
نیشانه‌یه‌ک له شارستانیه‌ت یان نه‌قش و نیگارێک
که بۆ زیادتر له 2500 ساڵ به‌ر له زایین
بگه‌ڕێته‌وه له‌و هه‌رێمه‌ی که وه‌ک سه‌رچاوه‌ی
ئارییایه‌کان ناوی ده‌به‌ن، له‌و که‌سانه
نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش گومانی یه‌که‌مین
ده‌خاته ناو دڵمان که ئایا ئه‌سڵه‌ن ئه‌و شوێنه
به راستی سه‌رچاوه‌ی ئاریاییه‌کان بووه یان نا؟
وه ئایا هۆکارێک هه‌یه که ئه‌وێ وه‌ک شوێنێک
که ئاریاییه‌کان لێ هاتوون نیشان بدرێت یان نا ؟
چه‌ند پرسیارێک له باره‌ی قۆناغه‌کانی دوای کۆچ
ئه‌مجاره‌یان ده‌چینه سه‌ر بابه‌تی ئیدیعای دوای
هاتنی ئاریاییه‌کان ده‌که‌ین. بێگومان ئه‌گه‌ر
هاتنی ئاریاییه‌کان له ده‌ره‌وه بۆ شوێنێکی وه‌ک
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و کوردستان قه‌بوڵ بکه‌ین، ده‌بێ
ئه‌وه‌شمان له به‌ر چاو بێت که له‌و جوگرافيایه
دا، گه‌لانێک ژیاون ( لانی که‌م لايه‌نگرانی
تێئۆری کۆچی ئاریاییه‌کان بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین
ئه‌وه‌یان قه‌بوڵ کردووه). لێره دا چه‌ند
پرسياري دیکه دێته پێش:
ئایا ئه‌و کۆچه سه‌رکرده و ڕێبه‌رایه‌تی
هه‌بووه یان به بێ پلان و ڕه‌مه‌کي ڕووی داوه ؟
ئه‌گه‌ر سه‌رکرده و ڕێبه‌رایه‌تی هه‌بووه، کێ
بوون و تا چ ڕاده‌يه‌ک کۆنتڕۆڵیان به سه‌ر خه‌ڵکي
خۆیاندا هه‌بووه؟ گه‌لۆ زانستیان له باره‌ی ئه‌و
جوگرافیایه نوێیه دا هه‌بووه که بۆی چوون؟
ئایا به شه‌ڕ هه‌رێمه‌کانیان گرتووه یان بێ
شه‌ڕ؟ ئه‌گه‌ر به شه‌ڕ گرتوویانه، چۆنه که وا
به خێرایی به سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکاني خۆجێی دا
سه‌رکه‌وتوون؟ پرسیارێکی له‌مانه‌ش گرینگتر
ئه‌مه‌یه: وه‌ک ده‌زانین ئه‌و جوگرافیايه‌ی که
باسی نیشته‌جێ بوونی ئاریاییه‌کانی له دواي کۆچ
بۆ ده‌که‌ین، جوگرافیایه‌کي ئێجگار پان و به‌رینه
و بێگومان له جوگرافیایه‌کی وه‌ها به‌رین دا
ژماره‌يه‌کی زۆر خه‌ڵک ژیاون( به تایبه‌ت که له
کوردستان به هۆی هه‌بووني کشت و کاڵ و ڕووبارکاني
دیجله و فورات، هه‌ميشه خه‌ڵکێکی زۆر ژیاون).
ئایا جه‌معیه‌ت و هه‌ژماری ئاریه کۆچبه‌ره‌کان
ئه‌وه‌نده زۆرتر له خه‌ڵکانی خۆجێی هه‌رێمه‌کان
بووه که به ئاسانی دوای شکه‌ست دانیان له ناو
خۆیان دا بیانتوێننه‌وه و وا به خێرایی ڕه‌گه‌ز
و زمانی خۆيانیان به سه‌ر دا زاڵ بکه‌ن !؟ به
گشتي ئه‌و شوێنه‌وار و نيشانانه‌ی که ئه‌و
بانگه‌شه‌یه بسه‌لمێنێت کامه‌ن؟
هاوکات بۆ تاووتوێکردنی ئه‌و مژاره، پێویسته که
بابه‌تی " توانه‌وه و ئاسیمیله بوونی نه‌ته‌وه
و کولتوری لاواز له ناو نه‌ته‌وه و کولتوری
باڵاده‌ست" بخرێته پێش چاو. چوونکه به پێی
ئه‌زموونه‌کانی مێژوویی، ئه‌وه زۆرتر
شارستانیه‌ته‌کانی به‌هێزترن (که له بواري
کولتوری و ژیانی دا)، به سه‌ر شارستانیه‌ته
لاوازتره‌کان دا زاڵ ده‌بن. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر
تورکه‌کان له ساڵه‌کانی 1400ی دوای زایین
به‌ولاوه هاتوونه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و گه‌لێک
نه‌ته‌وه‌یان تێکشاندووه، دواتر به هۆی بێ هێزی
کولتوری و لاوازی شارستانیه‌تی خۆیان، هاوکات به
هۆی به‌هێزتر بوونی هێندێک له‌و شارستانیه‌تانه‌ی
که هێرشیان بۆ کردوون، زۆر شتیان له‌وان
وه‌رگرتووه. نموونه‌که‌ی ئایین و مه‌زهه‌ب و
گه‌لێک داب و نه‌ریته که له کورده‌کان و
فارسه‌کان و عه‌ره‌به‌کان وه‌ریان گرتووه.
ئیمکانی نه‌بووه که تورکه‌کان سه‌ڕه‌ڕای
باڵاده‌ستی چه‌کداریش به سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین
دا بتوانن باڵاده‌ستی کولتوریان هه‌بووبێت، چونکه
شتێکی ئه‌وتۆیان پێ نه‌بووه. جا لێره دا هه‌مان
شت بۆ ئاریاییه‌کان دێته پێش. ئه‌گه‌ر ئه‌و
گه‌لانه‌ی که به‌ر له ئاریاییه‌کان له
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و له چیاکانی زاگرۆس دا ژیاون،
له بواری ئابووری و کولتوری و گه‌لێک لایه‌نی
دیکه له‌وان زۆر پێشکه‌وتووتر بوون، که‌وابوو
چۆنه که ئاریاییه‌کان له ناویان دا ئاسیمیله
نه‌بوون و شته‌که پێچه‌وانه بووه ؟
هێندێک که‌س باسیان له‌وه کردووه که گۆیا بۆ
سه‌لماندنی بابه‌تی کۆچی ئاريايیه‌کان، به‌ڵگه‌یان
ئه‌وه‌یه که دوابه‌دوای هاتنی ئاریاییه‌کان،
هێندێک شارستانیه‌ت بۆ وێنه له هيندوستان
گۆڕانکاریان به سه‌ر دا هاتووه. بۆ وێنه ده‌ڵێن
که کاشیه‌کانی فڵانه شوێن ( شارستانیه‌تی
گه‌لانی خۆجێی به‌ر له هاتنی ئاریاییه‌کان) ره‌نگ
کراون و نه‌خشه‌کانیان گۆڕاوه !!! به‌ڵام ئه‌و
که‌سانه چۆن ده‌توانن به‌روارێکي ده‌قیق و ته‌واو
بۆ کۆچێک که نه‌سه‌لماوه و هیچ نیشانه‌یه‌کي لێ
وه‌ده‌ست ناکه‌وێت، دیاری بکه‌ن تا بزانن که ئه‌و
گۆڕانکاريانه له فڵانه شار و شارستانیه‌ت دا
که‌نگێ ڕوويان داوه ؟! جیا له‌مانه‌ش ئه‌گه‌ر بێت
و ئه‌م تێئۆریه له بواري زه‌مانیشه‌وه په‌سه‌ند
بکه‌ین، دیسان ئه‌وه ناتوانێ به‌ڵگه‌یه‌ک بێت بۆ
ئه‌وه‌ی که مرۆڤ بێژێت که کام گرووپ ئه‌و
گۆڕانکاریه‌ی ساز کردووه ( بۆ وێنه له‌و
کاشیانه دا). ئه‌گه‌ر ئاریاییه‌کان ئه‌وه‌نده
شارستانیه‌تیان له سه‌ر بووه که هه‌ر
دوابه‌دوای ڕۆیشتنیان بۆ هه‌رێمێکی تازه وا به
خێرایی گۆڕانکاری شارستانیان له‌وێ ساز کردبێت،
که‌وابوو بۆ چی هیچ ئاسه‌وارێکی به‌نرخ له شوێنی
یه‌که‌مینی خۆیان نابینین. ئه‌گه‌ریش مه‌ڕداڕ بوون
و شتێکی دیکه‌یان نه‌زانیوه، چۆن توانیویانه له
ناکاو هه‌نگاوێکی وه‌ها گه‌وره باز بده‌ن و
شارستانیه‌ته‌کانی دیکه بگۆڕن ؟ ئایا خودی ئه‌و
شارستانیه‌ته ئیمکانی ئه‌وه‌ی نه‌بووه که خۆی
ئه‌و گۆڕانکاریانه له ناوخۆی دا پێک بێنێت یان
خه‌ڵکانێکی هاوشیوه‌ی جیران، ئه‌و کاره‌یان کردبێت
و کاریگه‌ریان له سه‌ر دانابێن ؟
سوومێڕه‌کان که زیادتر له چوارهه‌زار ساڵ به‌ر
له زایین له عێراقی ئه‌مڕۆکه دا ژیاون،
ئاماژه‌یان به خه‌ڵکانێک به ناوی ئاری کردووه
که له زنجیره چیاکانی زاگرۆس دا ژیاون. به‌ڵام
ئه‌وانیش هيچ ئاماژه‌یه‌ک به هاتنی ئاریه‌کان
ناکه‌ن. ئه‌و ئارياييه کۆچبه‌رانه‌ي که باسیان
لێده‌کرێت به کوێ دا ئه‌وه‌نده خۆماڵی و خۆجێی
بوون که شارستانیه‌تیان ببێته هاوچاخی
سوومێره‌کان و نيشانه‌یه‌کیش له بێگانه بوونیان
به هه‌رێمه‌که‌وه نه‌بیندرێت؟ هاوکات ده‌بێ باس
له‌وه بکه‌ین که هه‌م له سه‌رچاوه‌کانی سومێڕی
و هه‌میش دواتر له سه‌رچاوه‌کانی ئاشووری دا
گه‌لێک " ناو" ی ئاریایی خه‌ڵکانی دانيشتووی
چياکانی زاگرۆس به‌رچاو ده‌که‌وێت که ئه‌مه‌ش
نيشان ده‌دات که ئه‌وان خه‌ڵکانی ره‌سه‌نی
هه‌رێمه‌که و سێحه‌ب و خاوه‌نی ئه‌و چیایانه
بوون، نه‌ک بێگانه‌کانی هه‌ڵاتوو له وڵاتانێکی
دیکه‌وه..
بێگومان هه‌موو ئه‌و پرسانه، بابه‌تي کۆچی
ئاریاییه‌کان له باکوره‌وه به‌ره‌و باشوور
ده‌خاته ناو بازنه‌ی گومان و ئه‌و پرسه
سه‌ره‌کیه‌مان دێته‌وه زه‌ین:
: ئایا ئاریاییه‌کان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
خه‌ڵکانی دانیشتووی ئه‌و هه‌رێمه نه‌بوون؟ ئایا
تێئۆری کۆچ و هاتنیان بۆ چیاکانی زاگرۆس، ته‌نیا
تێئۆریه‌کی نه‌سه‌لمێندراو نییه که تا ئێستا
به‌ڵگه‌یه‌کی بۆ نه‌هێندراوه و بێ سێ و دووش زۆر
که‌س و لایه‌ن قه‌بوڵیان کردووه و به‌رده‌وام
ده‌یڵێنه‌وه؟
تێئۆریه‌کی پێچه‌وانه
تێئۆریه‌کی پێچه‌وانه‌ش هه‌یه که باس له‌وه
ده‌کات ئه‌و ئاریاییانه‌ی که له ئوروپا و
هیندوستان ده‌ژین، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه‌وه
چوونه ئه‌وێ و سه‌رچاوه‌ی هه‌موویان چیاکاني
زاگرۆس و قه‌راغی ڕووباره‌کاني دیجله و فورات و
زاپ و سیروان بووه. واتا چیاکانی زاگرۆس و تۆرۆس،
به تایبه‌ت به هۆی ڕووباره‌کانیان که
سه‌رچاوه‌ی شارستانیه‌تن، شوێنی داگیرسانه‌وه‌ی
مرۆڤ بوون و مرۆڤی ئاریاییش له‌و هه‌رێمانه
ده‌ستی به کاری کشت و کاڵ کردووه و دواتر که
هه‌ژماریان به‌ره‌و زۆرتر بوون ڕۆیشتووه، به‌ره‌و
هیندوستان و ئوروپا هه‌ڵکشاون. ئه‌و تێئۆریه تا
ئێستا لایه‌نگری که‌مه و ئه‌وه‌ش به کرده‌وه
هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ سه‌لماندی له ده‌ست دا نییه.
به‌ڵام به سه‌رنج دان به‌وه‌ی که زۆربه‌ی
هه‌رێمه‌کانی ئوروپای باکوری له وێنه‌ی سوێد و
نۆروێژ، هێنده له مێژ نییه که مرۆڤ له ناویان
دا نیشته جێ بووه و هه‌روه‌ها به سه‌رنج دان
به‌وه‌ی که زمان ڕیشه‌ی له شارستانیه‌ت دا
هه‌یه و بنگه‌ی شارستانیه‌ته‌کانیش ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوین بووه، شیمانه ده‌کرێ که ئه‌گه‌ر کۆچێکی
ئاریایی ڕووی دابێت، ئه‌و کۆچه له کوردستان و
چیاکانی زاگرۆسه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌کانی دیکه که
ئێستا گه‌لانی هیندوئوروپی لێی ده‌ژین ئه‌نجام
دراوه. بۆ وێنه له هێندێک زمان دا، ئاژه‌ڵێک به
ناوی "ڕێوی" ناوه‌که‌ی له " ڕێگا"وه گیراوه.
واتا ئاژه‌ڵێک که له ڕێگه دا تووشی مرۆڤ
هاتووه. ئه‌مه له لایه‌ن مێتۆلۆگناسێکی وه‌ک "
میرچا ئێلیاده" وه باسی لێکراوه و ئیلیاده
وه‌ک نموونه باس له یه‌کێک له زاراوه‌کانی
سوورپێسته‌کانی ئامریکا ده‌کات که له زمانی
ئه‌وانیش دا ناوی " ڕێوی" و ڕێگا، گرێدراوی
یه‌کترن. ئێستا له زمانی سوێدیش دا به "ڕێوی"
ده‌ڵێن " ڕێڤ ". به‌ڵام به زمانی سوێدی به ڕێگا
ده‌ڵێن " ڤێگ" و ئه‌مه‌ش نیشان ده‌دات که ئه‌م
وشه‌یه سه‌رچاوه‌که‌ی له زمانی کوردی دایه. یان
وشه‌ی " ماسوولکه" له کوردی دا، له‌وه هاتووه
که ماسوولکه‌ی مرۆڤ شکڵه‌که‌ی له ماسییه‌کی
بچووک ده‌چێت. به هه‌مان شێوه له زمانی
هیندوئوروپایی سوێدیش دا، به ماسولکه ده‌ڵێن "
ماسکێل "، به‌ڵام ئه‌وان به ماسی ده‌ڵێن " فیسک "
نه‌ک ماسی ! یان هه‌ر له‌و زمانه دا وشه‌ی " هێست
" که له " ئه‌سپ و ئێستر" ( ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی
که مێدیاکان پێیانه‌وه به‌ناوبانگ بوون )
گیراون. ئه‌و وشانه که چه‌ند هه‌زار ساڵیان
ته‌مه‌نه، ڕیشه‌یان له زمانی مێدیاکان دایه و
ئه‌وه‌ش نیشان ده‌دات که ئه‌مانه له چیاکانی
زاگرۆس و تۆرۆس و به گشتی کوردستانی ئه‌مڕۆکه‌وه
بۆ ئوروپا و شوێنه‌کانی دیکه ده‌رباز بوون و هێدی
هێدی شکڵیان گۆڕیوه یان تا ڕاده‌یه‌ک وه‌ک خۆیان
ماون.
پرسی خه‌ڵکانی مێدیایی، پارس و پارته‌کان
یه‌کێکی دیکه له‌و شتانه‌ی که مه‌سه‌له‌ی ئه‌و
کۆچه ده‌باته ژیر پرسیار، باس کردن له خه‌ڵکانی
ماد، پارس و پارته. به پێی وته‌ی لایه‌نگرانی
تێئۆری کۆچی ئاریاییه‌کان له ڕووسیه‌وه بۆ
ناوچه‌کانی تر، مێدیایه‌کان و پارسه‌کان و
پارته‌کان، لقی ئه‌و ئاریاییانه‌ن که هاتوونه
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ! به‌ڵام جیا له مه‌سه‌له‌ی
نزیکایه‌تی زمانی، له راستیدا شارستانیه‌تی ئه‌م
خه‌ڵکانه زۆر له یه‌کتر جیاواز بووه. بۆ وێنه
میدیایه‌کان زۆر به‌ر له فارسه‌کان، خاوه‌نی
شارستانی و ده‌وڵه‌ت شاره‌کانی هه‌رێمی بوون و مس
و زێڕ و پاره و هونه‌ر و سیسته‌میان بۆ خۆیان پێک
هێناوه. ئه‌وه له کاتێکدایه که به وته‌ی "
هێرۆدۆت" و چه‌ند سه‌رچاوه‌ی تر، هه‌روه‌ها به
شاهیدی ئاسه‌واره مێژووییه‌کان، فارسه‌کان زۆر
دره‌نگتر توانیوایه ببنه شارستانیه‌ت و له
جوگرافیای بیابانه‌کانی ئێرانی ئه‌مڕۆکه دا
ژیاون. لێره دا پرس ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر
ئاریاییه‌کان یه‌ک خه‌ڵک و یه‌ک په‌یکه‌ره بوون،
چۆنه جیاوازی فارس و ماد ئه‌وه‌نده زۆر بووه
له بواری سیسته‌می ژیانی دا؟ هاوکات ده‌بێ
ئه‌وه‌شمان له به‌ر چاو بێت که کاتێک باس له
ماد یان مێدیا ده‌که‌ین، له راستی دا ئه‌و ناوه
له یه‌کیه‌تی خه‌ڵکان و کۆمه‌ڵێک ده‌وڵه‌ت شاری
چیاکانی کوردستانی ئه‌مڕۆکه تا ده‌گاته‌وه
ده‌ریای "مه‌دیته‌رانه" پێک هاتبوو که له دژی
هێرشی ئاشووریه‌کان یه‌کیان گرتووه. ئه‌گینا له
راستی دا ئه‌و خه‌ڵکانه له چوارچێوه‌ی گه‌لێک
ده‌وڵه‌ت شاری وه‌ک " ماننا و کاسی و لولوبی و
گوتی و هوری و میتانی و ...هتد" دا ژیاون و کاتێک
هه‌ر ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی چیانشین له دژی هێرشی
ئاشووریه‌کان یه‌کیان گرت ( زیادتر له 700 ساڵ
به‌ر له زایین) ئه‌وسا ئاشۆریه‌کان ناوی "
مه‌د"یان له سه‌ر دانان. به‌و پێیه ئه‌گه‌ر جیا
له ئاریاییه‌کان، گه‌لانێکی دیکه‌ش له ناو ئه‌م
شاخانه دا ژیابن، ده‌بێ بڵێین که " ماد" له
یه‌کیه‌تی ئه‌و گه‌لانه‌ش ساز بووه که له ترسی
ئاشوور یه‌کیان گرتووه. به‌و پێیه‌ش ماده‌کان
ناتوانین به ئاریایی ته‌واو دابندرێن. ئه‌وه‌ش
به پێچه‌وانه‌ی تێئۆری کۆچه که هه‌موو ماده‌کان
وه‌ک ئاریایی ناو ده‌بات که له ناکاو هاتوونه
هه‌رێمه‌که ! بێگومان شک له‌وه دا نییه که
مێدیاییه‌کان ئاریایی بوون، به‌ڵام ئه‌وان له
یه‌کیه‌تی خه‌ڵکانی هه‌رێمه‌که پێک هاتوون نه
وه‌ک له ده‌ره‌وه هات بن. به هه‌مان شێوه
فارسه‌کان که سه‌ره‌تا هیچ گرینگیه‌کیان نه‌بووه
و دواتر ( له سه‌رده‌می هه‌خامه‌نه‌شیه‌کان به
دواوه) به کوده‌تا و به که‌ڵک وه‌رگرتن له
کولتور و زانستی ماده‌کان و ئاشووریه‌کان و
گه‌لانی دیکه که وڵاته‌کانیان داگیر ده‌که‌ن،
توانیواینه مه‌تره‌ح بن، ئه‌گینا هه‌رگیز باسی
پارسیش له مێژوو دا به‌و شێوه‌یه نه‌ده‌هاته
ئاراوه که ئه‌مڕۆ هه‌یه.
4 7 2010
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|