|
دێمۆکراسیی سوێد، له نێوان هه‌وه‌سی نیوه‌شه‌وی
پادشا و په‌ره‌گرتنی نه‌خۆشی راسیسم له ناو خه‌ڵک
دا
!
شێرکۆ جیهانی
له
سه‌ر پادشای سوێد کتێبێک نووسراوه و باس له‌وه
کراوه که گۆیا جه‌نابی بیست و چه‌ند ساڵ له‌مه‌و
پێش چووه‌ته کازینۆیه‌ک و له‌وێ وه دوای ژنانێک
که‌وتووه که به پاره جه‌سته‌ی خۆیان ده‌فرۆشن
و ویستوویه‌تی شه‌وێک له شه‌وانی ژیانی له گه‌ڵ
یه‌کێک له‌و ژنانه ڕابوێرێ. ئه‌و کتێبه
هاتوهه‌ڵڵایه‌کی زۆری له ناو ڕۆژنامه‌کانی سوێدی
لێ که‌وتووه‌ته‌وه و هێندێک له ڕۆژنامه‌وانان
له دژی ئه‌و کتێبه هه‌ڵوێستی ناڕه‌زایه‌تیان
نیشان داوه، به جۆرێک که ته‌نانه‌ت ده‌ڵێن
ئاماده نین کتێبه‌که بکڕن و بیخوێننه‌وه و
ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش پێشوازیان لێ کردووه و پێیان
وایه که پادشاش که‌سێکه له هاووڵاتیانی سوێد و
ده‌کرێ و ده‌بێ ڕه‌خنه له هه‌ڵه‌کانی بگیرێت.
بۆ
من وه‌ک تاکه‌که‌سێکی په‌نابه‌ری سیاسی کورد که
ته‌نیا دوو ساڵه له وڵاتی سوێد ده‌ژیم، ئه‌و
بابه‌ته له هێندێک لایه‌نه‌وه جێگه‌ی سه‌رنجه.
ئه‌وه‌ی که له وڵاتێکی دیمۆکراتیک دا مافی
ڕه‌خنه گرتن هه‌یه و ساده‌ترین شارومه‌ندیش مافی
ئه‌وه‌ی هه‌یه که پادشا و سه‌رۆک وه‌زیران و
هه‌ر که‌س و لایه‌نیکی پله‌دار و بێ پله له
ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره بداته
به‌ر ڕه‌خنه، جێگه‌ی خۆشحاڵیه و نیشانه‌ی ئاستی
ئازادی ڕاده‌ربڕین و دێمۆکراسیه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی
که لێره دا بۆ من جێگه‌ی پرسیاره ئه‌وه‌یه که
بۆ چی زیادتر له هه‌موو شتێک، زۆرتر قامک له
سه‌ر بابه‌تی چوونی پادشا له شه‌وێک دا بۆ
گازینۆیه‌ک وه‌ک قه‌باحه‌ت نیشان دراوه و وه‌ک
تاوانیکی گه‌وره جه‌ختی له سه‌ر کراوه
!
هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ئاماژه به‌وه‌ش بکه‌م که من خۆم
وه‌ک تاکه‌که‌س ئه‌و کتێبه‌م نه‌خوێندووه‌ته‌وه و
ئه‌گه‌ر بشمهه‌وێ بیخوێنمه‌وه، به هۆی ئه‌وه‌ی
که سوێدیه‌که‌م تازه خه‌ریکه ده‌که‌وێته سه‌ر
غه‌ڵته‌ک، ماوه ده‌خایه‌نێ. که‌وابوو نازانم
ڕه‌خنه‌کانی تر که له جه‌نابی پادشا گیراون چین
. ( به‌ڵام ئه‌وباس و جه‌خت کردنانه‌م له
ڕۆژنامه‌کانی سوێد به‌رچاو که‌وتووه). له راستی
دا ئه‌گه‌ر پادشا ئه‌و کاره‌ی کردبێت که وه‌ک
تاوانی سه‌ره‌کی زه‌ق کراوه‌ته‌وه، من وه‌ک
شه‌خسی خۆم هیچ به تاوانی نازانم. پادشاش
مرۆڤێکه وه‌کوو هه‌موو مرۆڤه‌کانی ئه‌م جیهانه و
مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که له گه‌ڵ خه‌ڵک
په‌یوه‌ندی نزیکی هه‌بێت و ره‌نگه ئه‌و نیازه‌شی
هه‌بێت که په‌یوه‌ندی به ژنێکی له‌ش فرۆشه‌وه
بگرێت که خوازیاری په‌یوه‌ندییه له گه‌ڵی دا.
باشه بۆ چی ده‌بێ من و تۆ مافی ئه‌وه‌مان هه‌بێت
که بچینه کازینۆ یان له گه‌ڵ ژنانی له‌و جۆره
قسه بکه‌ین و په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت، به‌ڵام
جه‌نابی پادشا که گۆیا که‌سی یه‌که‌می وڵاته
(ئه‌ڵبه‌ت به‌خته‌وه‌رانه له‌م سه‌رده‌مه‌دا
به‌شێوه‌ی فه‌رمایشی) ، ئه‌و مافه‌ی نه‌بێت.
مه‌گه‌ر قه‌راره پادشا (ئه‌گه‌ر سیسته‌می کارتۆنی
مونارشی له سوێد به‌رده‌وام بێ)، هه‌ر ماکێتێک
بێت که جار و باره له گه‌ڵ شازاده‌کانی کچی یان
مه‌له‌که‌ی هاوسه‌ری بێته ناو شه‌قام و ده‌ست بۆ
خه‌ڵک ڕاوه‌شێنێ و ته‌واو !؟ مه‌گه‌ر پادشا دڵ و
هه‌وس و نیاز و ژیانی تاکه‌که‌سی خۆی نییه؟
که‌وابوو من وه‌ک شه‌خسی خۆم پێم وایه که ئه‌و
کاره‌ی پادشا، کارێکه که ڕۆژانه هه‌زاران سوێدی
ده‌یکه‌ن و ڕه‌خنه‌یه‌کی ئابڕووبه‌رانه نییه،
به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ڕووداوه‌که بیست و چه‌ند ساڵ
له‌مه‌و پێش ڕووی دابێت. ( له بیر نه‌که‌ین که
پادشاکانی قه‌دیم و به تایبه‌ت پادشا فارس و تورک
و عه‌ره‌به‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، به ده‌یان
و سه‌دان ژنیان له حه‌ره‌مسه‌راکانیان هه‌بووه و
بگره که‌سانێکی وه‌ک داریوش و کوروشی فارس، له
گه‌ڵ خوشکه‌کانی خۆشیان زه‌ماوه‌ندیان کردووه.)
که‌وابوو پادشای سوێد، ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ترین
ڕه‌خنه‌یه‌ک که له‌و کتێبه‌ی باسی ده‌که‌ن لێی
گیرابێت ئه‌و کاره بووبێت، ئه‌وه شتێکی زۆر
قه‌باحه‌تی نه‌کردووه که به‌م جۆره
ڕۆژنامه‌کانی سوێدی خۆیانی پێوه ماندوو ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر تاوانیش بێت، قه‌رار نییه که مرۆڤێک به
تاوانێکی وا که له ڕابڕدوویه‌کی دووریش ئه‌نجامی
داوه هه‌تاهه‌تایه بسووتێ..
من
سه‌رم له‌وه سووڕماوه که له جیاتی ئه‌و
ڕه‌خنانه، بۆ چی ڕه‌خنه له‌وه ناگیرێت که له
وڵاتێکی دێمۆکراتیک و پێشکه‌وتووی وه‌ک سوێد و له
سه‌رده‌مێک دا که درووشمی پراکتیزه کردنی بنه‌ما
و خاڵه‌کانی بڵاوکراوه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ
ده‌درێت، بۆ چی سیسته‌می فۆرمالیته‌ی پادشایه‌تی
به یه‌کجاری کۆ ناکرێته‌وه و کۆتایی به‌و
سیسته‌مه ناهێندرێت؟! ئه‌وه له کاتێکدایه که
به پێی بنه‌ماکانی دێمۆکراسی و مافی مرۆڤ، هه‌موو
مرۆڤه‌کان له گه‌ڵ یه‌کتر به‌رابه‌رن. به‌ڵام
کاتێک که باس له هه‌بوونی پادشا ده‌کرێت، (
ئه‌گه‌ر ده‌سهه‌ڵاتیشی نه‌بیت) ئوتوماتیک له هزری
مرۆڤه‌کان دا سه‌روه‌ری و گه‌وره‌ییه‌ک له
به‌رامبه‌ر خه‌ڵک، له لایه‌ن که‌سی به ناوی
یه‌که‌م واتا شا هه‌ست پێ ده‌کرێت.
هێندێک له سوێدیه‌کان ده‌ڵێن که شا سێمبۆلێکی
کۆن و قه‌دیمیه و باشتره که ئه‌و سیمبۆله
بمێنێته‌وه! به‌ڵام ئاخر پادشاکان سێمبۆلی چی
بوون جیا له سته‌م و زۆرداری!؟ ئه‌گه‌ر به
ڕوانگه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی نه‌ته‌وه‌ییش له
بابه‌ته‌که بڕوانن، بنه‌ماڵه‌ی " کارڵ گۆستاو"
که ئێستا شای سوێدیه به ڕه‌گه‌ز سوێدی نه‌بوون.
باپیری پادشای ئێستای سوێد، یه‌کێک له
فه‌رمانده‌کانی ناپێلئۆن بووه که له ئه‌رته‌شی
سوێد دا ئیستیخدام کراوه و دواتریش بۆ پادشایه‌تی
ده‌ستنیشانیان کردووه. هه‌تا ئاخری ژیانیشی گۆیا
هه‌ر به فه‌رانسه‌وه‌ی قسه‌ی کردووه نه‌ک سوێدی.
که‌وابوو شای سوێد ئێستا به ره‌گه‌ز
فه‌رانسه‌وه‌ییه و سه‌رنجڕاکێشه که
هاوسه‌ره‌که‌شی به ڕه‌گه‌ز ئاڵمانیه.
هێندێک سوێدی دیکه هه‌ن که ده‌ڵێن: مانه‌وه‌ی شا
هیچ کێشه‌یه‌ک نییه، چوونکه پادشا هیچ
ده‌سهه‌ڵاتێکی سیاسی له سوێد دا نییه! به‌ڵێ، شا
ناتوانێ هیچ بڕیاڕێکی سیاسی ده‌ربکات و ئه‌وه
پارله‌مانه که ئه‌و بڕیاڕانه ده‌رده‌کات.
به‌ڵام شا ده‌سهه‌ڵاتی ئابووریه‌کی زۆری پێ
دراوه، ئه‌ویش نه‌ک به هۆی ڕه‌نج و تێکۆشانی
خۆی، به‌ڵکوو به‌شێکی به هۆی میراتی زاڵمانه‌ی
سیسته‌می پادشایه‌تی به ده‌ستی گه‌یشتووه ( ئه‌و
سیسته‌مه‌ی که زیادتر له پێنج هه‌زاران ساڵ
به‌ر له زایین ساز بووه و به درێژایی هه‌زاران
ساڵ، کۆیله‌داری و بنده‌ستی و سیسته‌می چینایه‌تی
بۆ مرۆڤه‌کان به‌دی هێناوه ). به‌شێکی دیکه‌ش له
سه‌رمایه زۆره‌کانی شای سوێد له سه‌رمایه‌ی
خه‌ڵکی سوێد و له پووڵی گیرفانی ئه‌وان دابین
ده‌کرێت! به‌و جۆره‌ی که من زانیومه، هه‌ر
سوێدیه‌ک له مانگێ دا یه‌ک کڕۆن له
ده‌رامه‌ده‌که‌ی که‌م ده‌بێته‌وه و ئوتوماتیک
ئه‌و پووڵه ده‌چێته ناو خه‌زێنه و گیرفانی
بنه‌ماڵه‌ی شای سوێد. ئه‌گه‌ر چه‌ند میلیۆن سوێدی
له سوێد ده‌ژین، که‌وابوو چه‌ند میلیۆن کڕۆنیش
به‌و شیوه‌یه هه‌موو مانگێ ده‌چێته ناو ده‌ستی
شا و بنه‌ماڵه‌که‌ی! باشه ئه‌گه‌ر هه‌موو
مرۆڤه‌کان له سیسته‌مێکی دێمۆکراتیک دا
به‌رابه‌رن، کێ ئه‌و بڕیاڕه‌ی داوه که ئه‌و
هه‌موو پووڵ و پاره‌یه بچێته ناو کیسه‌ی پادشا؟!
ئه‌وه له حاڵێکدایه که زۆر سوێدی هه‌ن که به
هۆی هه‌بوونی په‌نابه‌ر و ئه‌و یارمه‌تیه‌ی که
کۆمۆن و سۆسیال به هێندێک که‌سی ده‌کات بۆڵه‌یان
دێت و هاواریان لێ به‌رز بووه‌ته‌وه ( له
هه‌بوونی سیسته‌می دادپه‌وه‌رانه و تا راده‌یه‌ک
سۆسیالیستی سۆسیال و کۆمۆن بۆڵه‌یان دێت که
ئه‌گه‌ر ئه‌و سیسته‌مه نه‌مێنێت بێگومان سوێدیش
وه‌ک زۆر وڵاتی دیکه کۆڵانه‌کانی پڕ ده‌بێت له
سواڵکه‌ر و خه‌ڵکی هه‌ژار و برسی). به‌ڵام هه‌ر
ئه‌و که‌سانه له به‌رامبه‌ر سیسته‌می پادشایه‌تی
و ئه‌و هه‌موو پووڵ و پاره‌یه‌ی که تاکه‌که‌سێک
به خۆی و بنه‌ماڵه‌یه‌کی چه‌ند که‌سی بۆ
ڕابواردنی خۆیان خه‌رجی ده‌که‌ن و بگره زۆریشی
به فیڕۆ ده‌ده‌ن، ده‌نگیان لێوه ده‌رنایه.
به‌شێک له‌وانه به چاوی ڕێزیشه‌وه له جه‌نابی
پادشا ده‌ڕوانن و ئاواته‌خوازن که وێنه‌یه‌کی
یادگاریشی له گه‌ڵ بگرن تا دواتر له قابی بگرن و
له دیواری ماڵه‌که‌یانی هه‌ڵاوه‌سن.
سه‌رنجڕاکێشه که ته‌نیا بۆ زه‌ماوه‌ندی یه‌کێک
له کچانی پادشا، ئه‌مساڵ (2010 ) میلیۆن میلیۆن
کڕۆن پاره خه‌رج کرا و به‌شێکی زۆریشی له
خه‌زێنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و خه‌ڵک درا و لایه‌نگرانی
جه‌نابی پادشا و ئاغازاده‌ش چوونه پێشوازی بووک و
زاوا ! هه‌موو ئه‌وانه له وڵاتێک دا ڕوو ده‌دات
که له بواری تێکۆنۆلۆژی و یاساکانی دێمۆکراتیک
پێشکه‌وتووه، به‌ڵام ئایا له بواری ئاستی هزر و
ئانالیزی پۆپۆلاری و گشتی خه‌ڵکیش دا ڕوون
بوونه‌وه و ده‌رک پێشکه‌وتووه؟!
من
لام وایه زێهنیه‌تی پۆپولار، زێهنیه‌تێکی زۆر
ڕووناکبیر نییه. له خۆڕا نییه که ده‌رۆنناسێکی
وه‌ک " کاڕۆڵ گۆستاو یۆنگ" ده‌ڵێت: " مرۆڤی
ئوروپایی سه‌رده‌م، هێشتا به زێهنیه‌تی خه‌ڵکی
سه‌ده‌کانی ناوه‌راست ده‌ژین ! ". مێدیاکانی سوێد
و ئه‌و شێوازه ژورنالیستیه‌ش نه‌یانتوانیوه وڵام
ده‌ره‌وه بن و خه‌ڵک وشیارتر بکه‌نه‌وه. بگره
ڕۆژنامه و مێدیاکان زۆرتر له ئاستی ده‌نگ و باس،
ڕێکلام و مه‌سره‌فی سه‌رمایه‌داری دا قه‌تیس ماون
و بازاڕگه‌رمیان به‌و شتانه‌یه. که‌م بوونه‌وه‌ی
ده‌نگی پارته چه‌په‌کان و په‌ره هه‌ستاندنی
ده‌نگی پارته راسته‌کان، له‌وه‌ش خراپتر په‌ره
گرتنی ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که له هه‌ڵبژاردنی
ئه‌مساڵی پارله‌مان ده‌نگیان به حیزبی دێمۆکراتی
سوێد ، واتا راسیست ترین و ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ست ترین
حیزبی ئه‌و وڵاته دا، نیشان ده‌دات که زیهنیه‌تی
خه‌ڵکی سوێد له باری بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ و
دێمۆکراسی نه ته‌نیا پێش نه‌که‌وتووه، به‌ڵکوو
خه‌ریکه به‌ره‌و دواکه‌وتووییش هه‌نگاو ده‌نیت.
ئێمه باس له خه‌ڵکی وڵاتێک ده‌که‌ین که بۆ
دژایه‌تی ڕاسیسم له جیهان دا ناوبانگی هه‌بووه و
ڕێبه‌رانێکی گه‌وره‌ی وه‌ک ئۆلف پاڵمه له ناوی
دا سه‌ریان هه‌ڵداوه. هه‌مان وڵات خه‌ڵکه‌که‌ی
ئه‌مڕۆ چۆن ده‌ژین؟ زۆرینه‌ی خه‌لک له حه‌فته دا
پێنج ڕۆژان به سه‌ختی کار ده‌که‌ن و دوو
ڕۆژه‌که‌ی دیکه‌ش که ته‌عتیله هه‌ر له بیری
ئه‌وه دان که شتێک بخۆنه‌وه که مه‌ستی پێ
بکه‌ن یان به هه‌ر حاڵ له دیسکۆ یان شوێنێکی تر
ڕابوێرن. باسی فه‌لسه‌فی و سیاسی به هێز له ناو
خه‌ڵک دا نابینی و کاتێک سواری شه‌مه‌نده‌فه‌ری
مێترۆ یان ئوتوبوس ده‌بی، به ده‌گمه‌ن کتێبێکی
به نرخی ئه‌ده‌بی یان سیاسی یان کۆمه‌ڵایه‌تی به
ده‌ست خه‌ڵکه‌وه ده‌بینی. زۆرتر کتێبی
ئه‌وینداری، ئایینی یان ڕۆژنامه ڕووکه‌شه‌کانی
وه‌ک "میترۆ" که زۆر ژورنالیست خه‌ونی کار کردن
له ناوی دا ده‌بینن! به ده‌ستیانه‌وه ده‌بینی و
به‌س. ئه‌وه ئوروپای ساڵه‌کانی 70 نییه ئیتر.
ئه‌و ئوروپایه‌ی که سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ری به
خۆیه‌وه ده‌دیت و که‌سانێکی وه‌ک ژان پۆل سارتر و
هێربیرت مارکۆزه، ده‌وری پێغه‌مبه‌رانی
سه‌رده‌میان بۆ خه‌ڵک هه‌بوو. ئیتر بۆ خه‌ڵکی سوێد
وه‌کوو جاران، خه‌ڵکانی وڵاتانی دیکه و
چاره‌نووسیان نه ته‌نیا زۆر گرینگ نه‌ماوه،
به‌ڵکوو زۆرینه‌یان پشتیوانی له هه‌موو جۆره
سیاسه‌تێکی توندڕه‌وانه‌ی ده‌وله‌ته‌که‌یان
ده‌که‌ن له دژی گه‌لانی دیکه وه‌ک نموونه
هاوکاری ئه‌رته‌شه‌که‌یان له گه‌ڵ ئامریکا بۆ
درێژه‌دان به شه‌ڕی ئه‌فغانستان. ئه‌و لایه‌نه
ڕووناکبیر و ئینته‌رناسیۆناله‌ی که دژایه‌تی
ڕاسیسم و چه‌وساندنه‌وه بکات، ڕووی له که‌می
کردووه و ئه‌وه‌ی که خه‌ریکه ڕۆژ به ڕۆژ
زیادتر سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌ست دێنێت، ڕاستگره‌کانن.
هاوکات ده‌نگ هێنانه‌وه‌ی نزیکه‌ی بیست که‌س له
ئه‌ندامانی حیزبی دێمۆکراتی سوێدیش (سڤه‌ریه
دێمۆکراتێرنا) بۆ پارله‌مانی ئه‌و وڵاته،
زه‌نگێکی مه‌ترسیه له به‌رامبه‌ر دێمۆکراسی له
سوێد.
ئایا ئه‌وه‌ی که به شێوه‌ی جددی ده‌بێ بدرێته
به‌ر ڕه‌خنه، چوونی پادشای سوێدیه بۆ کازینۆیه‌ک
له بیست و چه‌ند ساڵ له‌مه‌و پێش به دوای
غه‌ریزه‌کانی خۆی، یان جددی ترین ڕه‌خنه‌کان شتی
دیکه‌ن؟
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|