|
بێ کفن نێژراوه‌کان و تڕاژێدیه فه‌رامۆش
کراوه‌کان
شێرکۆ جیهانی
پێشه‌کی:
فه‌رزاد که‌مانگه‌ر له گۆشه‌ی حه‌وشه‌ی زیندان
دانیشتووه و له کاتێک دا چاویلکه‌که‌ی له چاو
ده‌کاته‌وه، چاوێک له "عه‌لی حه‌یده‌ریان"
ده‌کات که خه‌ریکی واڵیباڵه، وه‌ک بڵێی که
هه‌رگیز مردنێک له ئارا دا نییه و ئه‌وه‌نده
مه‌ستی کایه‌یه، که وه‌ک ڕۆژانی په‌روه‌رده له
قه‌ندیل، هه‌موو هه‌وڵی خۆی به کار ده‌هێنێت و
ته‌نیا بیر له سه‌رکه‌وتن ده‌کاته‌وه و به‌س.
له‌وبه‌رتر "فه‌رهاد وه‌کیلی" له کاتێکدا کتێبێکی
به ده‌سته‌وه‌یه، خه‌ریکه له گه‌ڵ کابرایه‌کی
ئه‌رمه‌نی پیاسه ده‌کات و باسی هێندێک شتی له
گه‌ڵ ده‌کات که بێ ئه‌وه‌ی گوێی له ده‌نگیان
ببێت ده‌زانێت چی ده‌ڵێن. دواتر سه‌ری به‌رز
ده‌کاته‌وه و له چۆله‌که‌کانی سه‌ر تێڵدڕووه‌کان
ده‌ڕوانێت. ئه‌و چۆله‌کانه‌ی که نیشتیمانێکیان
نییه و ته‌نیا خه‌میان وه ده‌ست هێنانی له‌تێک
نانه بۆ تێر کردنی خۆیان یانیش جووجکه‌کانیان.
دیمه‌نی منداڵانی قووتابخانه‌ی گونده‌کانی
کامیاران و داوێنی چیای شاهۆ ده‌هێنێته پێش چاو و
له کاتێک دا که چۆله‌که‌کان هه‌ڵده‌فڕن له به‌ر
خۆیه‌وه به فارسی ده‌ڵێت: " آینده از آن بی کفن
خفته‌گان است
"
****
کات: ساڵی 1925 شوێن: چیاکانی ئارارات.
گۆیا یه‌که‌مین جار مرۆڤایه‌تی و هه‌موو
زینده‌وه‌رێک له سه‌ر لووتکه‌ی ئه‌م شاخانه‌وه
توانیان خۆیان بگرنه‌وه و له مردن ڕزگار بن.
ژیانێک که ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو چیایه نه‌بان، ئێستا
نه‌بوو. ئاڕاڕات یان به ناوی کوردی ئه‌مڕۆیی "
ئاگری" هه‌مان شوێنی سیحراویه که به پێی
ئه‌فسانه‌کان، که‌شتی نووح له‌وێ خۆی
گرتوه‌ته‌وه. کوردانی ئاگری جارێکی تر ئاگری
شۆڕشی ژیانه‌وه‌یان له دژی تورکان
هه‌ڵگیرساندووه و داوای مافی سرووشتی خۆیان
ده‌که‌ن: ده‌مانهه‌وێ به زمان و کولتور و بیر
و باوه‌ڕی خۆمان بژین. ئه‌وه مافی خۆمانه که
خۆمان بڕیاڕ له سه‌ر چاره‌نووسی خۆمان بده‌ین.
لێمان گه‌ڕێن خۆمان بین.
به‌ڵام تورکه‌کان که وه‌ک گورگ هێرشیان
هێناوه‌ته سه‌ر هه‌موو شوێنێک، وه‌ک هه‌میشه
لێناگه‌ڕێن ئه‌م خه‌ڵکه ئاسووده بژین و
هه‌ناسه‌یه‌ک له هه‌وای ئازادی دا بده‌ن. هێرش
ده‌ست پێ ده‌کات و شه‌ڕێکی خوێناوی. پیره‌مێردێکی
ماکۆیی که له سه‌رده‌می لاویه‌تی خۆی دا
پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئاڕاڕات بوو بۆی گێڕامه‌وه:
له‌و سه‌ر ته‌پپانه سه‌نگه‌رمان گرتبوو. ئێمه
به باوه‌ڕێکی گه‌وره‌وه شه‌ڕمان ده‌کرد.
ده‌نگبێژه‌کان ئاوازی ڕه‌سه‌نی کوردیان ده‌خوێند و
به‌یت و باویان بۆ شؤڕشی ئاگرینی کوردانی ئاگری
ده‌گوت و ئێمه‌ش قه‌تاره‌ی فیشه‌کمان له که‌مه‌ر
ده‌هاڵاند و سیله‌ی تفه‌نگمان له دوژمن.
ته‌نانه‌ت نه‌مانده‌هێشت فیشه‌کێکیشمان به خه‌سار
بچێت. ئه‌وه شه‌ڕی ئازادی بوو. شه‌ڕی مان و
نه‌مان. له شه‌ڕێکی ئه‌فسانه‌یی دا، دوو
ته‌یاره‌ی تورکه‌کانمان به‌رداوه و 800
سه‌ربازمان به دیل گرت. ئاسان نه‌بوو، به‌ڵام
سه‌رکه‌وتین.
لێم پرسی:
_
چیتان له‌م ئه‌سیرانه کرد؟
_
ئیحسان نووری پاشا هات وهێندێک قسه‌ی بۆ کردن و
دواتر به‌رمان دان. سوێندیان خوارد که ئیتر
نه‌گه‌ڕێنه‌وه و شه‌ڕمان له گه‌ڵ نه‌که‌ن.
به‌ڵام ئه‌وان دواتر هاتنه‌وه و ده‌ستیان
کرده‌وه به کوشتنی ژنان و منداڵانی کورد و زۆر
که‌سیشیان تێدا چوو!
****
کات: ساڵی 1981. شوێن : جادده‌ی سه‌قز-
دێوانده‌ڕه.
شه‌ڕێکی خوێناوی ڕووی داوه و چه‌ند ماشێن خه‌ریکن
ده‌سووتێن. ته‌رمی چه‌ند پێشمه‌رگه له لایه‌ک و
ته‌رمی ژماره‌یه‌کیش پاسدار و جاش له لایه‌کی
دیکه که‌وتووه. هاوکات ژماره‌یه‌کی زۆر له
پاسدارانی ڕژیمی ئێران به نیشانه‌ی ئه‌ساره‌ت
ده‌ستیان هه‌ڵێناوه و هه‌موو جلوبه‌رگیان
شێواوه. پاسداره گیراوه‌کان زۆر ترساون. به
به‌ڵام له ناویان دا یه‌کێک هه‌ر هاوار ده‌کات و
ده‌ڵێت که بیکوژن! ئاخر بۆ چی وا ده‌کات؟
پێشمه‌رگه‌یه‌ک لێی ده‌چێته پێش و پێی ده‌ڵێت: _
ئێمه نامانهه‌وێ که ئێوه بکوژین. ئێمه وه‌ک
کۆماری داگیرکه‌ری ئیسلامی مرۆڤ کوژ نین!
به‌ڵام کابرای پاسدار سووره له سه‌ر ئه‌وه‌ی که
بیکوژن و به گریانه‌وه هاوار ده‌کات:
_
ده‌بێ بمکوژن. من ده‌مهه‌وێ بچمه به‌هه‌شت. ئێوه
کافرن و ده‌بێ شه‌هیدم بکه‌ن.
فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌کان قسه بۆ ئه‌سیره‌کان
ده‌کات و پێیان ده‌ڵێت که ئێره کوردستانه و
وڵاتی ئێمه‌یه. ئێمه ته‌نیا داوای مافی خۆمان
ده‌که‌ین و ئه‌وه ئێوه‌ن که هاتوونه سه‌ر خاکی
نیشتیمانی ئێمه و شه‌ڕی ئێمه شه‌ڕی کۆیله و
کۆیله‌داره.
دوای ماوه‌یه‌ک قسه کردن، پاسداره‌کان ئازاد
ده‌کرێن. به‌ڵام ژماره‌یه‌ک له‌و پاسدارانه
جارێکی تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه کوردستان و به کوشتاری
خه‌ڵک و پارتیزانه‌کانی ئێمه، وڵامی به‌خشینی
گیانیان ده‌ده‌نه‌وه.
****
کات ساڵی 1983. شوێن : میاندواو.
ئه‌مه‌م له ژنێکی خزممان بیست. خزمێکی زۆر نزیک:.
ئه‌م ژنه به‌سه‌رهاته‌که‌ی به‌م جۆره گێڕاوه:
له نه‌خۆشخانه دابووم و چه‌ند په‌ره‌ستاریش له
ژووره‌که دا بوون. له ناکاو دوکتورێکی ئازه‌ری
هاته ژوورێ و به خۆشحاڵییه‌وه هاواری کرد:
ته‌ماشای ده‌ره‌وه بکه‌ن، زیددی ئینقیلابێکیان
گرتووه. هه‌موو به‌ره‌و لای په‌نجه‌ره‌که
هه‌ڵاتن و منیش به دوایان دا. به زه‌حمه‌ت
توانیم چاو له ده‌ره‌وه بکه‌م. پاسداره‌کانی
ڕژیمی ئێران، پارتیزانێکی کوردیان گرتبوو و به
ته‌ناف له ماشێنێکی تویوتایان به‌ستبۆوه و
ڕایانده‌کێشا. ته‌واوی جلوبه‌رگه‌که‌ی دڕابوو و
هه‌موو جه‌سته‌ی خوێناوی بوو. خه‌ڵکی شاره‌که‌ش
که زۆربه‌یان ئازه‌ری و سه‌ر به ده‌وڵه‌ت بوون،
جنێویان پێ ده‌دا، تفیان پێ دا ده‌کرد و به شه‌ق
و پێلاقه و به‌رد لێیان ده‌دا. پارتیزان بوو،
چوونکه جلوبه‌رگی له جلوبه‌رگی کوردی پێشمه‌رگه
ده‌چوو. به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ی کام حیزب بوو؟
کۆمه‌له یان دێمۆکرات یان...؟ گرینگ نییه. هه‌ر
چییه‌ک بێت کوردێکی ئازادیخواز بوو که به تاوانی
ماف خوازی، درابوویه به‌ر لێدان و ئه‌شکه‌نجه
کردن. به‌ڵام ئایا ده‌ژیا؟ ئایا هه‌ناسه‌ی ده‌دا؟
هیچ دیار نه‌بوو! ڕه‌نگه هه‌ر کوژرابا . دوکتور
گوتی که گرتوویانه و ئه‌سیره. که‌وابوو ده‌بێ
به زیندوویی گیرابێت، ئه‌گینا ده‌یگووت که
کوشتوویانه و باسێکی له دیل بوونی ئه‌و که‌سه
نه‌ده‌کرد. به‌ڵام دوکتور ئه‌م هه‌موو شته‌ی له
کوێوه ده‌زانی؟ ڕه‌نگه به خۆیشی یه‌کێک بوو بێت
له‌و پاسدار داگیرکه‌رانه! باشه بۆ چی
ئه‌وه‌نده به ئازار و ئه‌شکه‌نجه یان مردنی
که‌سێک شاد بوون؟ خۆ لانی که‌م ئه‌وان دوکتور و
په‌ره‌ستار بوون! ئه‌م هه‌لهه‌له‌ی شادی و
هه‌یه‌جانه له چییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرت؟
جه‌سته‌ی پارتیزانی کورد، به دوای تویوتا
ڕاده‌کێشرا و ده‌م به ده‌م زۆرتر لێمان دوور
ده‌که‌وته‌وه. که‌سێک که هه‌رگیز نه‌مزانی کێ
بوو. به‌ڵام...
****
کات: ساڵی 1988. شوێن: زیندانی ئه‌منه سووره‌ی
سلێمانی.
به ده‌یان ژن و منداڵی گوندێکی چیای ڕه‌شیان
هێناوه و ئه‌فسه‌رێکی عه‌ره‌بیش ژوور به ژوور
له سیللوله تاکه‌که‌سیه‌کان دا سه‌ریان لێ
ده‌دات. له ئه‌شکه‌نجه خانه دا پیاوێکیان به
ده‌سته‌کانی هه‌ڵاوه‌سیوه و کاره‌بای لێ ده‌ده‌ن.
ده‌نگی هاواری ئه‌و پیاوه و ژنێک که له ناو
سیللووله‌که‌ی دا ده‌سدرێژی پێ ده‌کرێت، تێکه‌ڵاوی
یه‌کتر ده‌بێت. ده‌نگی ئه‌م ژن و پیاوه چه‌ند ڕۆژ
له‌مه‌و پێش له کاتی هه‌ڵپه‌ڕین و هه‌لهه‌له‌ی
خۆشی زه‌ماوه‌ندێک دا تێکه‌ڵ به یه‌کتر ببوو.
مانگه‌شه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان ئیتر خه‌رمانه‌ی مانگ
نابینن. سیللوله‌کان تاریکن و تارمایی
سه‌ربازه‌کانی کابڵ به ده‌ست، ترس و خۆفێکی زۆرتر
ده‌خوڵقێنن. هه‌ر ئه‌وشه‌وه له ژێر تیشکی
مانگه‌شه‌وا، سه‌ربازه‌کانی به‌عسی سێ- چوار کانی
گونده‌که‌یان بێتۆن ڕێژ ده‌که‌ن که ئه‌گه‌ر ئه‌م
گونده‌یان له ژن و منداڵ و مه‌ڕ و ماڵات چۆل
کردووه، با پێشمه‌رگه ئیتر لانی که‌م له
ئاوه‌که‌ی نه‌خواته‌وه.
سێ شه‌و دواتر هه‌موو ژن و منداڵه‌کان سواری
کامیۆن ده‌که‌ن. چوارده کامیۆن له ئه‌منه
سووره‌که دێنه ده‌رێ و له سه‌ر ڕێگای
که‌رکوک-به‌غدا تێکه‌ڵ به سی و شه‌ش کامیۆنی
دیکه ده‌بن که ئه‌وانیش پڕن له ژن و منداڵی
کورد. ئه‌وان هه‌موویان کوردن. بادینی، سۆرانی،
هه‌ورامی و فه‌یلی... ژنێک ئه‌وه‌نده ده‌م و چاوی
خۆی ڕنیوه که ئیتر شه‌ڵاڵی خوێن بووه. به‌ڵام
منداڵه‌که‌ی ناو باوه‌شی ئه‌وه‌نده له
سه‌ربازانی به‌عسی ترسێندراوه که ئیتر له سیمای
خوێناوی دایکی ناترسێت. دوور دوور ده‌یانبه‌ن.
ده‌یانبه‌ن و له بیابانه‌کانی سنووری عه‌ره‌بستان
کۆیان ده‌که‌نه‌وه. چاوه‌کانیان گرێ ده‌ده‌ن و
ده‌یانده‌نه به‌ر گولله. دواتر به بۆردوزێل
گڵیان به سه‌ر داده‌که‌ن و بۆ هێنانی ژن و منداڵی
دیکه‌ی کورد ده‌گه‌ڕێنه‌وه کوردستان. هه‌موو
ته‌رمه‌کان بۆ هه‌میشه له به‌ر چاوان ون بوون.
ونیش نه‌بن کێ هه‌یه که به‌و بیابانه دا
ده‌رباز بێت؟ ته‌نیا بووکه چینی و په‌نجه‌ی
منداڵیکی کورد له ژێر گڵ وه‌ده‌رکه‌وتووه.
مارمێلکه‌یه‌کی قاوه‌یی، ده‌خزێته ناو نه‌رمایی
گۆشت.
****
کات: ساڵی 1993. شوێن چیاکانی بۆتان.
سه‌ربازێکی تورک له ناو سه‌نگه‌ره‌که‌ی دا
دانیشتووه و خه‌ریکه له‌خۆباییانه نامه‌یه‌ک بۆ
خۆشه‌ویسته‌که‌ی ده‌نووسێت. به‌ڵام نامه‌ی
ئه‌مڕۆکه‌ی ئاسایی نییه:
"
خۆشه‌ویستم سڵاو. هیوادارم حاڵی خۆت و یڵمازی برات
باش بێت. ئه‌مڕۆ ڕۆژێکی پڕ له قاره‌مانی و
سه‌رکه‌وتمان تۆمار کردووه. ده‌مهه‌وێ خه‌به‌رێکی
خۆش و سه‌رنج ڕاکێشت پێ بده‌م. ئه‌مڕۆ توانیمان
چه‌ند تێڕۆڕیست به دیل بگرین. سێ کچ و پێنج پیاو
بوون. کاتێک چووینه سه‌ریان له ناو به‌فر دا
خه‌ریک بوون ڕه‌ق هه‌ڵده‌هاتن. ته‌نانه‌ت تاقه‌تی
ئه‌وه‌یان نه‌مابوو که په‌له‌پیتکه‌ی
تفه‌نگه‌که‌یان دابگرن. هه‌موومان له عه‌رز دان و
ڕووتمان کردنه‌وه. دواتر من و فه‌رمانده‌که‌مان
دانه دانه سه‌رمان بڕین. ئه‌وه‌ش دیاری منه بۆ
نیشتیمانه‌که‌م تورکیا و بۆ ئه‌وینه‌که‌م که تۆی.
ئینجا چه‌ند وێنه که دیمه‌نی سه‌ری بڕاوی چه‌ند
گه‌ریلای تێدایه و خۆی و فه‌رمانده‌که‌ی سه‌ره
بڕاوه‌کانیان به ده‌سته‌وه گرتووه، ده‌خاته
ناو نامه‌که و بۆ به‌یانی پۆستی ده‌کاته ئانکارا.
****
کات: ساڵی 2004. شوێن : دێرسم
له شه‌ڕێک دا ئه‌رته‌شی تورک، چیاکانی دێرسمی
داوه‌ته به‌ر هێرش. به سه‌دان سه‌رباز له
داوێنی شاخه‌کانه‌وه به شێوه‌ی زنجیره‌یی
به‌ره‌و لووتکه‌کان هه‌ڵده‌کشێن. سه‌ربازه‌کان له
ترسی مینی گه‌ریلاکان، به ده‌یان جاشی کوردیان
خستووه‌ته پێش خۆیان و خۆشیان له کاتێکدا که
چه‌ندین سه‌گی دڕیان پێیه له دواوه دێن.
هه‌لیکۆپتێڕه‌کانیش له سه‌رووی شاخه‌کان، خه‌ریکی
دابه‌زاندنی سه‌ربازی دیکه‌ن. له داوێنی شاخێکی
بڵیند، چه‌ند پارتیزانێکی کورد دراونه‌ته به‌ر
هێرشی فڕۆکه جه‌نگیه‌کان و به گازی کیمیایی
خنکێندراون. چه‌ند گه‌ریلا که یه‌کیان خه‌ڵکی
گوندێکی مه‌هاباده و چه‌ند که‌سی دیکه‌شیان
خه‌ڵکی باکور و باشووری کوردستانن. له
ته‌په‌یه‌کی ئه‌و لاتریش پارتیزانێکی کورد، به
برینداری له نزیک ته‌رمی گه‌رمی چه‌ند هاوڕێی
که‌وتووه. له‌ته گۆشتی هه‌ڤاڵێکی له په‌نای
هه‌ڵده‌به‌زێته‌وه و له کاتێک دا که خۆی چاوی
له‌و دیمه‌نه بڕیوه، خه‌ریکه گیان ده‌دات.
به‌ڵام سه‌ربازه‌کانی تورک و جاشه‌کان که له
ترسی خۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی گه‌ریلاکه نا‌وێرن لێی
بچنه پێش، سه‌گه‌کانیان به‌ره‌ڵڵا ده‌که‌ن و تێی
به‌رده‌ده‌ن.
سه‌گه‌کان هێرش ده‌که‌نه سه‌ر گه‌ریلاکه و به‌ر
له‌وه‌ی گیانی ده‌ربچێت، ده‌ست ده‌که‌ن به
خواردنی...
****
کات: ساڵی 2005. شوێن : پێده‌شتی باتمان
جه‌وانێکی کورد خه‌ریکه به ماشێن به‌ره‌و
دیاربه‌کر ده‌چێت. له ڕێگه دا به کاروان کاروان
سه‌رباز ده‌بینێت که له سه‌ر جاده‌که
ڕاوه‌ستاون و له ئاماده‌باشی دان. چه‌ندین تانک
له ناو پێده‌شته‌که دا به‌ره‌و ته‌پپه‌یه‌کی
بچووک ته‌قه ده‌که‌ن و چه‌ند هه‌لیکۆپتێریش له
سه‌ره‌وه ده‌سووڕێنه‌وه. جه‌وانه‌که
ڕۆژنامه‌وانێکی ڕۆژنامه‌ی " ئازادیا وڵات" ه و
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که شوێنی ڕووداوه‌که هێندێک
دووره به‌ڵام ئه‌و ده‌یهه‌وێت که ماشێنه‌که‌ی
ڕابگرێت و به کامێڕاکه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ک بگرێت.
سه‌ربازێکی تورک به تووڕه‌یی ده‌چێته پێشی و پێی
ده‌ڵێت:
-
چ کاره‌ی؟ بۆ وێنه ده‌گری؟
جه‌وانه کوردکه ده‌ڵێت: - ڕۆژنامه‌وانم
-
هی کام ڕۆژنامه؟
به‌ڵام ئه‌و ناوێرێ بڵێت که ڕۆژنامه‌وانی "
ئازادیا وڵات"ه.
-
ڕۆژنامه‌ی " سه‌باح".
-
کارتی ڕۆژنامه‌وانیتم نیشان بده
به شێواوی ده‌ست ده‌خاته ناو گیرفانه‌کانی:
-
له بیرم چووه. ئێستا پێم نییه
-
که‌وابوو دابه‌زه.
لووله‌ی تفه‌نگ ده‌چێته سه‌ر مێشکی و به ناچار
له ماشێنه‌که داده‌به‌زێت.
دوای چه‌ند ڕۆژ ڕاگیران له ژووره‌کانی
تاکه‌که‌سی، ده‌یبه‌نه زیندانی گه‌وره‌ی شاری
دیاربه‌کر. ئه‌و زیندانه‌ی به ساڵانه بۆنی
ئه‌شکه‌نجه و خۆڕاگری لێ دێت. له‌وێ هه‌ست به
غه‌ریبی ناکات. گه‌لێک دۆستی له‌وێن. ڕۆژنامه‌یه‌ک
ده‌گرێته ده‌ستی و له گۆشه‌ی زیندان ده‌ست
ده‌کات به خوێندنه‌وه‌ی. له ڕۆژنامه‌که دا
وێنه‌ی گه‌ریلایه‌ک ده‌بینێت به ناوی "عه‌باس
ئه‌مانی". گه‌ریلاکه خه‌ڵکی شاری کامیارانی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه و له پێده‌شته‌کانی باتمان
به ساغی به دیل گیراوه. ته‌نیا لاقی ده‌شه‌لێت.
دیاره گولله‌یه‌ک به لاقی که‌وتووه. به‌ڵام
ئه‌و زیندووه و ساغه. دیمه‌نێکیش له چه‌ند
گه‌ریلای ژن و پیاو چاپ کراوه که هه‌موویان له‌و
شه‌ڕه دا کوژراون و مرۆڤ ناتوانێ چاویان لێ بکات.
مردنێکی تڕاژیکه. به‌ڵام دیمه‌نی سێیه‌م " عه‌باس
ئه‌مانی" ده‌بینێ که ئه‌مجاره‌یان سه‌ریان
خستووه‌ته ژێر لاستیکی ماشێنێک و خه‌ریکن
شکه‌نجه‌ی ده‌که‌ن و دیمه‌نی چواره‌میش دیسان "
عه‌باس ئه‌مانی"یه. به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ته‌واوی
جه‌سته‌ی شکه‌نجه کراوه و سووتێندراوه
!!!
****
کات: 2006 ، شوێن: چیاکانی مه‌ریوان
پیاوێکی خه‌ڵکی باکوری کوردستان به لاقێکی ساغ و
لاقێکی پلاستیکی که پێشتر به مین په‌ڕیوه،
هاوڕێ له گه‌ڵ چه‌ندین جه‌وانی کورد له باکور و
باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه، شاخ به شاخ
ڕێگه ده‌پێوێ. ئه‌م لاقانه‌ی ئه‌و له ژووره‌کانی
به‌شی فه‌لسه‌فه‌ی زانکۆۆ فه‌رانسه‌وه به‌ره‌و
چیاکانی "بینگوڵ" و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و "بۆتان و
قه‌ندیل و موکریان" و دواتریش چیاکانی "
سه‌وڵاوای" مه‌ریوان، هه‌نگاوی ئازادیان
هه‌ڵێناوه. پیاوێکی ژیر و وشیار که زیادتر له
15 ساڵ له ناو شاخ و دارستانه‌کانی وڵاته‌که‌ی دا
وه‌ک شه‌ڕڤانێکی ئازادی ژیانی بردووه‌ته سه‌ر و
دوو جاران به یه‌ک لاقی چووه‌ته سه‌ر مین!
به‌ڵام ئه‌و ته‌نیا لاقێکی له ده‌ست دابوو.
ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر لاقه‌که‌ی دیکه‌شی نه‌با، دیسان
هه‌نگاوی هه‌ڵێنابا. ئاخر ڕێگای ئازادی زیادتر له
لاق و ده‌ست، دڵی گه‌ره‌که و سه‌ر... ناوی
"دڵخواز" بوو. دڵخوازی هه‌ڤاڵانی و دڵنه‌خوازی
نه‌یاران. له شه‌ڕێک دا خۆی کرده فیدای
هاوڕێیانی و به هه‌لیکۆپتێر لێیان دا. دواتر
هاوڕێیانی درێژه‌یان به خه‌بات دا. له ناویان دا
کچێک هه‌بوو که وه‌ک زیلان ده‌ناسرا. "زیلان
په‌پووله" خه‌ڵکی شاری ئورمیه. ئه‌ویش له
گوندێک که‌وته دا‌و. زیلان و هه‌ڤاڵێکی باکوری به
ناوی " ئاگری ئورفا"، تا دواترین فیشه‌ک شه‌ڕیان
کرد. " ئاگری" به جه‌سته‌ی سووری خۆی، به
خشکه‌خشک خۆی گه‌یانده شوێنێک که دوژمن دواتر
ته‌رمه‌که‌ی بدۆزێته‌وه و نارنجۆکێکی کرده
باڵه‌نجی بن سه‌ری و تا کاتی مردن چاوی له ئاسمان
بڕی. به‌ڵام زیلان په‌پووله له کاتێک دا دوو
گولله له ڕانێکی و گولله‌یه‌کیش له ڕانه‌که‌ی
دیکه‌ی درابوو، که‌وته ده‌ست ژماره‌یه‌ک جاش و
پاسدار. ئه‌وان به په‌تێک پرچیان له تویوتایه‌ک
گرێ دا و به سه‌ر عه‌رز دا ڕایانکێشا... ته‌رمی
ئه‌مانه‌ش وه‌ک هه‌زاران که‌سی دیکه
نه‌دۆزراوه‌یه‌وه...
****
کات: 2010، شوێن داڵاهۆ
به‌ر له‌وه‌ی که باسی ئه‌م به‌شه بگێڕمه‌وه،
حه‌ز ده‌که‌م بۆ چه‌ند چرکه‌یه‌کیش که بوو بێت،
گوێ بده‌مه ده‌نگی ته‌مبووری " کیانووش ئاسا " و
پڕ به دڵ بگریم.... های های وای وای.... ته‌رمی
چوار لاوی دیکه‌ی کورد ده‌هێنمه پێش چاوم که
هه‌ر ئه‌مساڵ له زیندانی ئێوینی تاران
هه‌ڵاوه‌سران. ته‌رمی چوار که‌س که له سه‌ر داری
سێداره ملیان به لاره‌وه ناوه. بایه‌کی سارد
خه‌ریکه لێیان ده‌دات و له جێگه‌وه جه‌سته‌یان
ده‌له‌رزێنێته‌وه و ڕووه‌وه گزینگی به‌یانی
سه‌مای ئازادیان پێ ده‌کات. کچێک و سێ کوڕی کورد "
فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، عه‌لی حه‌یده‌ریان، شیرین
عه‌له‌م هولو، فه‌رهاد وه‌کیلی" . ئه‌وسا ده‌نگی
کوڕه بچکۆڵه‌که‌ی فه‌رهاد که ناوی باوکی دێنێت:
" بابه فه‌رهادم، بابه فه‌رهاد"
پێشتر له هه‌وڵه‌کان دا بیستبووم که به‌هاری
ئه‌مساڵ، پێنج گه‌ریلای "په‌ژاک" به هۆی که‌مێک
بێ ئیحتیاتی و به پیلان و خیانه‌تی چه‌ند که‌س،
ژه‌هر ده‌خرێته ناو خواردنه‌که‌یان و ژیانیان له
ده‌ست ده‌ده‌ن. دواتر زانیم که یه‌کێک له‌وان
خه‌ڵکی کرماشانه و ناوی " قاره‌مان سۆهرابی"
بووه که وه‌ک" شاهین داڵاهۆ " ناسراوه.
ئه‌مه‌ی تریان نه‌ونه‌مامێکی خه‌ڵکی سنه‌یه و
ناوی "ڕه‌زا فه‌قێ سلێمانی"یه و ناوی شه‌هید "
خۆشمێر"ی له سه‌ر خۆی داناوه. کچه گه‌ریلایه‌ک
ناوی "زۆزانه" و خه‌ڵکی باشووری ڕۆژاوای
کوردستانه. کچه‌که‌ی تر ناوی " نووپه‌ل دا" یه و
کوڕه گه‌ریلاکه‌ی دیکه‌ش " حیکمه‌ت گوله‌ر" که
ئه‌وانیش خه‌ڵکی باکوری نیشتیمانن.
زۆری پێ نه‌چوو که فیلمێک به ڕێگای ئیمه‌یل به
ده‌ستم گه‌یشت. کچه کوردێکی خه‌ڵکی " قه‌زوین"
ئه‌و فیلمه‌ی به ده‌ست که‌وتبوو. فیلمێک که
قاتڵانی ئه‌م پێنج گه‌ریلایه به موبایل
گرتبوویان. موبایلێک که به پووڵی ئینسان کوشتن و
ئینسان فرۆشتن کڕدڕابوو. جاشه‌کانی کرماشان، ئه‌و
شاره‌ی که ئاسیمیله کراوه، ده‌ستیان به خوێنی
ئه‌م شۆڕشگه‌رانه ئاڵ کردووه که بۆ تێکشکاندنی
ئاسیمیلاسیۆن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی
ڕاسته‌قینه به ڕۆڵه‌کانی کرماشان، خۆیان
گه‌یاندبووه شاخه‌کانی پڕ به‌سه‌رهاتی داڵاهۆ.
له فیلمه‌که دا ده‌بینین که ته‌رمی گه‌ریلاکان،
هه‌ر کامه‌و له شوێنێکی نزیک له یه‌کتر
که‌وتووه و هه‌موو جه‌سته‌یان ئه‌وه‌نده‌ی گولله
به‌ر که‌وتووه که ناناسرێنه‌وه. جاشه‌کان
وه‌کوو داڵاش ده‌وره‌یان گرتوون و به زمانی کوردی
و به شانازییه‌وه جنێویان پێ ده‌ده‌ن. یه‌کێک
له جاشه‌کان خه‌ریکه ته‌رمی گڵۆڵه کراوی یه‌کێک
له کچه‌کان ڕاده‌کێشێت و ئه‌وه‌ی دیکه خه‌ریکه
چه‌که‌کان کۆ ده‌کاته‌وه و جاشێکی دیکه‌ش بۆ به
تاڵان بردنی بێ‌سیمی فه‌رمانده‌که‌یان هاوار
ده‌کات. ته‌رمی ئه‌وانیش بێگومان وه‌ک ته‌رمی
ئێعدام کراوه‌کانی تاران، که‌س نازانێ له کوێ به
خاک ده‌سپێردرێن. به‌ڵام سووکایه‌تی جاشه‌کان به
جه‌سته و که‌سایه‌تی ئه‌م شۆڕشگه‌رانه، گه‌رووی
تاڵم ویشک ده‌کات و چاوه‌کانم ڵێڵ...
****
قسه‌ی کۆتایی:
ئه‌گه‌ر بمهه‌وێ درێژه به‌و نووسینه بده‌م، کتێب
کتێب ڕووداوه هه‌یه بۆ نووسین. به‌ڵام له‌وانه‌ی
که باس کران، بۆ من به‌ر له هه‌ر شتێک، گرینگ
ئه‌وه‌یه که هێشتا له نیشتیمانی ڕه‌نج و
سه‌رکووت و خیانه‌ت دا، گه‌لێک مرۆڤی شۆڕشگه‌ر
هه‌ن که سنووره‌کانی داگیرکه‌رانیان به گاڵته
گرتووه. ئه‌وان ته‌نانه‌ت به جه‌سته‌ی خوێناویش،
خه‌یاڵی ده‌سهه‌ڵاتدارانی کۆیله‌دار، ده‌ده‌نه
به‌ر قامچی پێکه‌نینی خۆیان. ئه‌وانه‌ش که له
دژی ئه‌م شۆڕشه‌ن و ده‌یانهه‌وێت ڕایبگرن، یان
پیاوانی ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانن، یانیش
ئه‌وانه‌ن که به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی خۆیان به
سه‌ر چاره‌نووسی ره‌شی خه‌ڵکێکی ئازار دیتوو
ته‌رجیح ده‌ده‌ن.
بێگومان له هه‌ر چرکه‌یه‌ک و له هه‌ر شوێنێکی
کوردستان کوشتار و جه‌نایه‌ت ڕوو ده‌دات. کوردستان
ده‌ریایه‌کی تۆفانی و پڕ شه‌پۆلی ئێش و ئازاره و
ئه‌مانه‌ش چه‌ند شه‌پۆلێکن له‌م ده‌ریایه.
ئه‌وانه‌ی که باسم کردوون، ته‌نیا نموونه‌یه‌کن
له هه‌زاران هه‌زار ڕووداوی تراژیک که له
کرماشانه‌وه بگره تا دێرسم، له وڵاته‌که‌مان
ڕوو ده‌ده‌ن و مه‌خابن گه‌لێک له‌و ڕووداوانه‌ش
له دوای ماوه‌یه‌ک سێبه‌ری فه‌رامۆشی یان
بێده‌نگیان به سه‌ر دا ده‌کشرێت! له خۆڕا نییه
که ده‌ڵێن: "کوردان حافیزه‌ی مێژووییان لاوازه".
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که من ده‌خاته بیر، ئه‌م
پرسیارانه‌یه:
-
چی وا له دوژمنانی ئه‌م شۆڕشگه‌رانه ده‌کات که
وه‌ها دڕندانه ڕه‌فتار بکه‌ن؟ ئه‌م هه‌موو قین و
نه‌فره‌ته له کوێوه هاتووه؟
-
ئه‌م جاشانه چیان لێ به سه‌ر هاتووه که وه‌ها
جه‌سوورانه خۆیان بۆ داگیرکه‌ر به کوشت ده‌ده‌ن
و هه‌موو کارێکیان بۆ ده‌که‌ن؟
. -بۆ
چی ده‌بێ زۆر یه‌ک له کورده‌کان، ئه‌م تڕاژێدیه
گه‌ورانه نه‌زانن، که‌م بزانن، یان ئه‌گه‌ریش
بیانزانن به ساده‌یی لێیان ده‌رباز بن؟ بێده‌نگی
زۆر که‌س ده‌بینم. ئه‌و نووسه‌ره کوردانه‌ی که
بۆ مه‌رگی "نێدا ئاقا سوڵتان" ئه‌و کچه فارسه‌ی
که هه‌رگیز شۆڕشگه‌ر نه‌بوو، به‌ڵکوو ته‌نیا له
ڕێپێوانێکی دژ به ده‌وڵه‌تی خومه‌ینی به‌شداری
کرد و گولله‌یه‌کی به‌رکه‌وت (ئه‌گه‌ر چی
مردنه‌که‌ی به جه‌نایه‌ت ده‌زانم) ده‌یان
بابه‌تیان نووسی و شێعریان هۆنیه‌وه، بۆ چی له
ئاست مه‌رگی کچانێکی وه‌ک "زیلان په‌پووله و
نووپه‌لدا و زۆزان"، کچانی ڕه‌نج و ئازادی، وا
بێده‌نگن؟
پرسیارێکی له‌مه‌ش گرینگتر ئه‌وه‌یه:
-
چۆن مرۆڤ ده‌توانێ ده‌رس و ئازموون له‌و
ڕووداوانه وه‌ربگرێت؟ کێ ده‌یهه‌وێت ئازموون
وه‌ربگرێت؟ ئایا ویستێکی به‌م جۆره هه‌یه؟ ئایا
ئه‌م کاره‌ساتانه، هیچ به باشی تۆمار ده‌کرێن؟
ئه‌وان ده‌مانکوژن و له ناومان ده‌به‌ن. ئه‌وان
هه‌وڵ ده‌ده‌ن بێده‌نگمان بکه‌ن و حه‌زف بکرێین.
ئه‌وان به بێ کفن ته‌رمی شۆڕشگه‌رانمان ده‌نێژن و
له گۆشه و که‌لێنه نادیاره‌کان، خاک به سه‌ر
جه‌سته‌یاندا ده‌که‌ن. به‌ڵام قه‌له‌م به
ده‌سته زیندووه‌کان، ئه‌وانه‌ی که ده‌رفه‌تی
ژیانیان ماوه، چی ده‌که‌ن؟
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه هێشتا باوه‌م به
وته‌که‌ی فه‌رزاده: آینده از آن بی کفن خفته‌گان
است(داهاتوو هی بێکفن نێژراوه‌کانه).
****
تێبینیی
شێرکۆ جیهانی نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته- کوڕی عه‌لی
جیهانی، ئه‌و پیاوه‌ی که له ساڵی 1984 له
مه‌هاباد ده‌ستگیر کرا و دوای ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی
دژوار، له گه‌ڵ دوو هاوڕێی دیکه‌ی له تاران له
سێداره دران و هه‌رگیز ته‌رمه‌که‌یان
نه‌دۆزراوه. ئه‌وسا کوڕه‌که‌ی هه‌شت ساڵه و دوو
کچه‌که‌ی یه‌کیان یازده‌مانگ ته‌مه‌نی هه‌بووو و
ئه‌وی دیکه‌یان
5
ساڵ.
تێبینیی هه‌ڵوێست:
نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته وه‌ک به‌ڵگه و بۆ
سه‌لماندنی حه‌قێقه‌تی باسه‌که‌ی چه‌ند وێنه‌ی
له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌که‌ی خستبوو، که هێندێک له‌و
وێنانه زۆر دڵته‌زێن و ویژدان هه‌ژێنن. ماڵپه‌ڕی
هه‌ڵوێست وه‌ک رێبازی هه‌میشه‌یی له
بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی له‌و چه‌شنه خۆی ده‌بوێرێ.
به‌ڵام له‌م بابه‌ته‌دا هێندێک باس هاتونه‌ته‌پێش
که بڵاوکردنه‌وه‌ی (لانی که‌م به‌شێک له) ئه‌و
وێنه‌گه‌له پێویست ده‌کات. به‌وهۆیه‌وه ئێمه
به‌شێک له‌و وینه‌انه‌مان له لاپه‌ڕه‌یه‌کی
تایبه‌تدا داناوه که گه‌ر خوێنه‌ر بیه‌وێت
ده‌توانی له‌م لینکه‌دا چاویان لێبکات:
وێنه‌کان
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|