|
وڵامی چاکه، چاکه‌یه یان خراپه ؟!
شێرکۆ جیهانی
ڕۆژێک پیره‌مێردێک له گونده‌که‌یان هاته ده‌رێ و
به‌ره‌و قووڵایی دارستان وه‌ڕێ که‌وت. به
ڕێگه‌یه‌کی پڕ پێچ و خه‌م دا ده‌رباز ده‌بوو که
له ناکاو به دیتنی دیمه‌نێک له جێ ڕاوه‌ستا.
چه‌ند گوێنیه‌ک له ناو ئاگر دا ده‌سووتان و
مارێکی سووریش له نێو ئاگره‌که مابۆوه و ڕێگه‌ی
هه‌ڵاتنی نه‌بوو. مار له ده‌وری خۆی ده‌هاڵا و
په‌نگی ده‌خوارده‌وه و هاواری ده‌کرد. پیره‌مێردی
مێهره‌بان به خێرایی گۆچانه زه‌رده‌که‌ی بۆ لای
ماره‌که درێژ کرد‌و ماره‌که‌ش خۆی له گۆچانی
پیره‌مێرد هاڵاند. دوایه خۆی خزانده سه‌ر شانی
پیرمێرد ، به‌ڵام هه‌ر که گه‌یشته سه‌ر شانی
گوتی:- ئای پیره‌مێرد، چ هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ت کرد
که منت ڕزگار کرد. ئێستاش له وڵامی ئه‌و کاره
دا ده‌بێ پێوه‌ت بده‌م !!!پیره‌مێرد که ئێستا
مارێکی گه‌وره له سه‌ر شانی بوو ، به ترس و
دڵه‌خوورپه‌وه گووتی:- بۆ ... بۆ چی ؟! مه‌گه‌ر
ئه‌من خزمه‌تم پێ نه‌کردی ؟! مه‌گه‌ر له مردن و
سووتان ڕزگارم نه‌کردی ؟! به‌م جۆره وڵامی چاکه‌ی
من ده‌ده‌یه‌وه ؟!مار به تووڕه‌یی گوتی:-
پیره‌مێردی نه‌زان ! ئاخر مه‌گه‌ر نازانی، وڵامی
چاکه خراپه‌یه !؟پیره‌مێرد ناڵاندی:- نا، وا
نییه. وڵامی کاری چاکه، چاکه‌یه. ئه‌وه یاسای
گشتی هه‌موو که‌سه.مار به هاشه‌هاش زمانی
ده‌رهێنا و ئه‌مجاره‌یان به سرته له بن گوێی
پیره‌مێرد گوتی؛- به‌ڵام ئه‌من ده‌ڵێم وڵامی چاکه
خراپه‌یه و به‌س. هه‌موو که‌سیش ئه‌و ڕاستیه
ده‌زانێت!پیره‌مێرد ئاوی گه‌رووی قووت دا و گوتی:-
تۆ پێت وایه هه‌موو که‌س وا بیر ده‌کاته‌وه؟ نا
وا نییه. لانی که‌م ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م پێ بده
با بچنه لای چه‌ند که‌س و پرسیاریان لێ بکه‌ین.
با بزانین ئه‌وان ده‌ڵێن چی و بیانکه‌ین به
دادوه‌ر. مار فیشکه‌یه‌کی دیکه‌ی کرده‌وه و
هاوکات له گه‌ڵ جووڵانده‌وه‌ی سه‌ری گوتی:_ زۆر
چاکه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان مافیان به تۆ دا، له سه‌ر
شانت دێمه خوارێ و ئازادی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قسه‌ی
من ڕاست بێت، به هه‌موو هێزی خۆمه‌وه ده‌تگه‌زم
و دواترین دڵۆپی ژه‌هری خۆم له ناو گه‌رووی تۆ دا
به‌تاڵ ده‌که‌م ! * پیره‌مێرد و مار به یه‌که‌وه
چوونه لای کانی. پیره‌مێرد گوتی:- ئه‌ی کانیاوی
ڕوون و رازاوه. ئه‌ی کانیاوی هێمن که به نه‌رمی
له ناخی سه‌ختی به‌ردی چیاکانه‌وه هه‌ڵده‌قووڵی
و شه‌وانه‌ش ده‌بی به ئاوێنه‌ی مانگ. تۆ
دادوه‌ریمان بکه. ئایا وڵامی چاکه، چاکه‌یه یان
خراپه ؟!کانیاو له کاتێکدا له به‌ر تیشکی ڕۆژ،
ئه‌ستێره‌کانی چاوه‌کانی ده‌دره‌شانه‌وه، سه‌یری
کردن و گووتی:- وڵامی من هه‌ر یه‌ک شته: جوابی
چاکه، خراپه‌یه !ماری سوور بزه‌یه‌کی هاته سه‌ر
لێو. به‌ڵام پیره‌مێرد که چاوه‌ڕوانی ئه‌م
وڵامه‌ی نه‌ده‌کرد، به ترس و سه‌رسوڕمانه‌وه
گووتی؛- چۆن شتی وا ده‌بێت ؟! ئاخر چۆن ده‌بێت
وڵامی کاری چاک، به کاری خراپ بدرێته‌وه ؟!کانی
به ده‌م خوڕه‌ی هه‌ڵقوڵانی فرمێسکه‌وه گوتی:-
ئه‌ی پیره‌مێرد، تۆ ده‌زانی که ئاوی من
سه‌رچاوه‌ی ژیانه و هیچ گیاندارێک به بێ من
ناژی. به‌ڵام مرۆڤه‌کان دێنه سه‌ر من و دوای
ئه‌وه‌ی که له ئاوی زوڵاڵ و خاوێنی من
ده‌خۆنه‌وه و چاکه له من ده‌بینن، به‌ردم تێ
ده‌هاوێن و ڵێڵم ده‌که‌ن !!! ئه‌گه‌ر وڵامی چاکه،
چاکه بوایه، بێگوومان مرۆڤ به‌م جۆره له گه‌ڵ
من دا هه‌ڵس و که‌وتی نه‌ده‌کرد. که‌وابوو وڵامی
چاکه، خراپه‌یه !!!مار گوتی:- ها پیره‌مێرد.
دیتت ئه‌من راست ده‌که‌م. ئێستاش ده‌بێ به تۆوه
بده‌م.پیره‌مێرد گووتی:- تکات لێ ده‌که‌م په‌له
مه‌که. با بچینه لای چه‌ند که‌سی دیکه و
له‌وانیش بپرسین. دوایه‌ش ئه‌من ئاماده‌م. *
پیره‌مێرد و مار، به یه‌که‌وه چونه لای
دره‌ختێکی پیری ناو دارستانی نیوه تاریک.- ئه‌ی
دره‌ختی گه‌وره و به ئازموون، ئه‌ی دره‌ختی
سه‌وزی باڵابه‌رز، که باڵنده‌کان جوانترین
ئاوازه‌کانی خۆیان له ناو په‌نجه‌کانی تۆ دا
ده‌چریکێنن. تۆ ماڵی سمۆره‌کان و په‌ناگه‌ی
گه‌وزنه‌کانی. بناغه‌ی خۆشه‌ویستیت له خاک دا
چه‌قاندووه و باڵاشت به‌ره‌و ئاسمان کشاندووه.
پرسیارێکمان له تۆ هه‌یه: ئایا به راستی وڵامی
کاری چاکه، خراپه‌یه یان چاکه‌یه ؟!دره‌خته‌که
له ناو با دا، گه‌ڵاکانی ده‌جووڵانه‌وه و خۆیشی
به‌ره‌و شوێنێکی دوور ده‌یڕوانی:- جوابی چاکه ؟!
جوابی چاکه هه‌ر یه‌ک شته : خراپه‌یه !مار له
خۆشیان زمانی ده‌رهێناوه و پیره‌مێرد دڵی
وه‌له‌رزه که‌وت و ناڵاندی:- چۆن وا ده‌بێ ؟!
ئاخر چۆن ده‌بێ وڵامی خراپه بدرێته‌وه
؟!گه‌ڵاکانی دره‌خته‌که تووندتر له پێشوو
که‌وتنه جوڵه و ته‌نانه‌ت له‌شی دره‌ختی سه‌وزیش
که‌وته سه‌ما. دره‌خت گووتی:- ئه‌ی پیره‌مێرد.
هه‌موو که‌سێک به بینینی گه‌ڵا سه‌وزه‌کان و
گوڵه سووره‌کانی به‌هاری من سه‌رخۆش ده‌بێت. بۆنی
خۆشی گوڵه‌کانم له هه‌ر شوێنێک ده‌گه‌ڕێ و ده‌شت
و چیاکان به له‌ق و پۆپ و گه‌ڵاکانی منه‌وه
ده‌ڕازێنه‌وه. به‌ڵام مرۆڤه‌کان، دوای خواردنی
میوه‌کانم که شیره‌ی گیانی منن ، دوای وچان دان
له ژێر سێبه‌رم و دوای بۆن کردنی گوڵه‌کانم، به
ته‌ور و مشار جه‌سته‌م بریندار ده‌که‌ن و
ته‌نانه‌ت زۆر دره‌ختی له وێنه من ده‌بڕنه‌وه و
له‌ت له‌تیان ده‌که‌ن... ! من شاهیدی مه‌رگی زۆر
یه‌ک له هه‌ڤاڵانی خۆمم. ئه‌گه‌ر وڵامی چاکه،
چاکه بوایه، بێ گوومان مرۆڤ به‌م جۆره له گه‌ڵ
ئێمه دا هه‌ڵس و که‌وتی نه‌ده‌کرد.مار گووتی:-
پیره‌مێرد، ئه‌و جاره‌یان ده‌ڵێی چی !؟ ئایا بۆ
مردن ئاماده‌ی ؟!پیره‌مێرد به گه‌رووی ئیشکه‌وه
گووتی:- ده‌رفه‌تم پێ بده، با بچینه لای چه‌ند
که‌سی دیکه‌ش! * ئه‌مجاره‌یان چونه لای
مانگایه‌ک. مانگایه‌کی سپی قه‌ڵه‌و که چه‌ندین
خاڵی ڕه‌شی گه‌وره پێوه بوو، له ناو یۆنجه‌کان
دا له‌وه‌ڕی ده‌کرد.- ئه‌ی مانگای جوان و به هێز
که شاخه‌کانت لووتکه‌ی به‌رزایی چیاکانمان بیر
ده‌هێننه‌وه و شیرت تامی هه‌نگوین ده‌دات. تۆ که
دیمه‌نی ئه‌م ده‌شت و ته‌پۆڵکانه‌ت، به بوونی
خۆت، وه‌ک تابلۆیه‌ک نه‌خشاندووه، پێمان بڵێ :
ئایا وڵامی کاری چاک، ده‌بێ به چاک بدرێته‌وه
یان به خراپ؟مانگاکه هاوکات له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
که له‌وه‌ڕی ده‌کرد و گیای ده‌جووت، سه‌ری
هه‌ڵینا و له سه‌ره‌خۆ گووتی:- خۆ هه‌موو که‌سێک
ده‌زانێت ! ئه‌وه شتێکی ڕوون و ئاشکرایه : جوابی
چاکه، خراپه‌یه !پیره‌مێرد ئه‌مجاره‌یان
ئاره‌قه‌یه‌ک به نێوچاوانی دا هاته خوارێ و
ده‌سته‌کانی زۆرتر وه‌له‌رزین که‌وت، چوونکه له
ناخی دا ترس و تووڕه‌یی تێکه‌ڵاوی یه‌کتر بوون:-
ئاخر چۆن ؟! ئاخر چۆن ده‌بێ وڵامی چاکه به
خراپه بدرێته‌وه ؟!مانگا که به‌رده‌وام خه‌ریکی
کاوێژ کردن بوو، به بێ خه‌یاڵی گووتی:- ئه‌ی
پیره‌مێرد. مرۆڤه‌کان شیری من ده‌خۆنه‌وه، ماست و
په‌نیر و زۆر شتی دیکه له شیری من ساز ده‌که‌ن،
ته‌نانه‌ت له زۆر کاری کشت و کاڵیش دا که‌ڵکم لێ
وه‌رده‌گرن. به‌ڵام دوای ئه‌م هه‌مووه قازانج و
چاکه‌یه‌ی من، چیم لێ ده‌که‌ن ؟! له
ته‌ویله‌یه‌کی پیس دا ڕامده‌گرن، به‌رده‌وام لێم
ده‌ده‌ن و له کۆتاییش دا به چه‌قۆیه‌کی تیژ
سه‌رم ده‌بڕن ! سه‌ری دایک و باوک و باپیرانی
منیشیان هه‌ر به‌م شیوه‌یه بڕی و سه‌ری
بێچووه‌کانی منیش هه‌ر به‌م شێوه‌یه ده‌بڕنه‌وه
! گۆشتی له‌شمان بێ ڕه‌حمانه له‌ت و په‌ت ده‌که‌ن
و وه‌کوو گورگ ده‌مانخۆن. مرۆڤ گورگی دوو پێیه و
به‌س. ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌کان وڵامی چاکه‌ی ئێمه‌یان
به کاری چاک داباوه، بێگوومان به‌م جۆره هه‌ڵس
و که‌وتیان نه‌ده‌کرد.مار قاقایه‌کی لێدا و
پیره‌مێرد له شه‌رمان سه‌ری داخست. *ئاخرین که‌س
که بۆ دادوه‌ری چوونه لای، ڕێوی بوو._ ئه‌ی ڕێوی
کلک په‌شمینی چاو زه‌رد و کاڵ، که ته‌نانه‌ت له
ئه‌فسانه‌ی مرۆڤه‌کان، زیره‌کیت ناوبانگی هه‌یه.
تۆ ئه‌و که‌سه‌ی به‌ر له‌وه‌ی شتێک ڕوو بدات، بۆنی
مه‌ترسی ده‌که‌ی وگه‌لێک جاران به چاوی تیژ و
په‌نجه‌کانی پڕ ئه‌زموون، تۆفانی سه‌ختی زۆر
ڕووداو تێپه‌ڕ ده‌که‌ی. وڵامی کاری چاک چییه؟
خراپه‌یه یان چاکه‌یه؟ به‌ڵام ڕێوی له جیاتی
وڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌که، سه‌ره‌تا له هۆکاری
ساز بوونی ئه‌م پرسیاره‌ی پرسی. پیره‌مێرد و
ماره‌که ده‌ستیان کرد به گێڕانه‌وه‌ی
به‌سه‌رهاتی خۆیان و ڕێویش به ده‌م هاتوچۆ کردن
له سه‌ر ته‌خته به‌ردێکی ڕه‌ش، گوێ له قسه‌کانی
ئه‌وان ڕاگرت. به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی قسه‌کانیان
ته‌واو بێت، ڕێوی له جێگه‌ی خۆی ڕاوه‌ستا و
گوتی:- ناتوانم له باره‌ی ئێوه دا هیچ شتێک
بڵێم، مه‌گه‌ر به مه‌رجێک! پێویسته جارێکی دیکه
دیمه‌نی ڕووداوه‌که به چاوی خۆشم ببینم. ده‌کرێ
جارێکی تر ئه‌و دیمه‌نه ساز بکه‌ینه‌وه؟مار به
په‌له گوتی:- ئێمه ئاماده‌ین، هه‌ر چی تۆ بڵێی
!چاوه‌کانی ڕێوی ترووسکانه‌وه:- پیره‌مێرد، تۆ
له گونده‌وه به‌ره‌و کوێ ده‌ڕۆیشی؟پیره‌مێرد
گووتی:- به‌ره‌و دارستان- ئه‌ی مار، تۆ له کوێ
بووی ؟!مار گوتی:- هه‌ر وه‌ک پێم گوتن، من له ناو
گوێنیه‌کان دا بووم.ڕێوی گووتی:- مار، تۆ ده‌بێ
له سه‌ر شانی پیره‌مێرد بێیته خواره‌وه و له
ناو ئه‌م گوێنیانه دا راوه‌ستی.مار له سه‌ر شانی
پیره‌مێرد هاته خوارێ و ڕۆیشته ناو چه‌ند دانه
گوێنی.ڕێوی گووتی:- ئێستاش هه‌مان ئاگره‌که
ده‌که‌ینه‌وه. گوتت له نێو ئاگره‌که دا بووی،
ها ؟!مار گووتی:- ئه‌رێ، چوار ده‌وره‌م ئاگر بوو
!به‌م جۆره له ده‌وری ماری په‌نگ خواردوو،
ئاگرێکی گه‌وره‌یان کرده‌وه. ئاگرێک له وێنه‌ی
هه‌مان ئاگری پێشوو ! له ناکاو جارێکی دیکه
ده‌نگی هاوار و زیقه‌ی ماره‌که به‌رز
بووویه‌وه:- ئه‌ی هاوار، سووتام. ئه‌وه چیتان
کرد؟! ئاخ، تکاتان لێ ده‌که‌م وه‌فریام که‌ون،
سووتام ...پیره‌مێرد ڕووی له ڕێوی کرد و گووتی:-
ئێستا ئه‌من چی بکه‌م !؟ڕێوی که سه‌ری له
ساده‌یی پیره‌مێرد باده‌دا، به خێرایی ڕێگای
دۆڵێکی گرته به‌ر و له کاتێکدا دوور
ده‌که‌وته‌وه گووتی:- هیچ. ده‌تهه‌وێ چ بکه‌ی !؟
چاوی خۆت بگره و به بێ ئاوڕ دانه‌وه بڕۆ
...
تێبینی:
1-ئه‌م
چیرۆکه فۆلکلۆری کوردیه و سه‌رله‌نوێ
داڕێژراوه‌ته‌وه
2-
ده‌قی ئه‌م چیرۆکه له لایه‌ن به‌ڕیز
نووری فه‌خری ( ڕێبوار)ــه‌وه
کراوه‌ته‌وه به ئینگلیزی که‌لێره‌دا بڵاو
ده‌کرێته‌وه:
The Kurdish folklore- collector and editor:
Sherko Jihani
Translated to English:
Rebwar Fakhri
Response of goodness
One day an old man came out from his village and
went to the deepness of a forest. He went in a
twisted way and immediately he was frozen by
seeing an image. Some groves burned in a fire
while a red snake was caught in the fire with no
way to escape. The snake moved back and forth
and cried. The good old man rendered his yellow
cane for the snake; snake grabbed his cane.
After that the snake went up to the shoulder of
the old man, immediately the snake said:
Old man! You made a big mistake in saving my
life! Then I want to sting you!!
The old man, with the snake in his shoulder said
in a frightful manner:
Why… why?! Do I save you, don’t I? From burning
and dying?! You want to reimburse in this way?!
Snake said angrily?
The old foolish man! Don’t you know that the
answer of goodness is badness?!
The old man cried:
No, it is not true. The reimbursement of
goodness is goodness. This is the principle of
everybody.
The snake showed his tongue and said slowly;
But I say that the answer of goodness is badness,
and everyone knows that.
The old man while he swallowed his spit said:-
You think that everybody think like that? No it
is not. Please give me that chance to ask some
persons about that. Let me to ask them to see
what they say and choose them for being
arbitrator.
Snake said while he moved his head:
If they said that you are right, I go down in
your shoulder and do not bite you, if not, I
bite you with all my power and empty all of my
poison in your throat.
The old man and snake went to see spring. The
old man said:
Hey the clean and nice spring. The confident
spring that you emerge slowly between the hard
stones of mountains and you would become a
mirror for moon at nights. You judge between us.
Is the respond of goodness is goodness or
badness?!
The spring that because of the light of sun his
eyes was shined, looked them and said:
My response is one thing: the answer of goodness
is badness!
The snake smiled. But the old man that he did
not expect this answer, said with fear and
wonder;
How could it be?! How is the answer of goodness,
badness?!
The spring said with tear:
The old man! You know that my water is the
beginner of life and no one can live without me.
But they come and after drinking of my clean
water and seeing my goodness, they fall the
stones in me and foul me!!! If the answer of
goodness was goodness, they definitely haven’t
behaved with me like that. Therefor the response
of goodness is badness!!!
The snake told the old man: old man did you see
that I was right? Now I want to bite you.
The old man said: please do not hurry. Let me to
go and ask some other persons. After that I am
ready.
The old man and the snake went to see a tree in
a half-dark forest.
The big and experienced tree, the tall green
tree that the birds sing their best sons on your
hands. You are the home of squirrels and stags
you implanted the roots of love in the soul and
you raised up yourself into the sky.
We have a question for you: is it really the
answer of goodness is badness or goodness?!
The tree’s leafs were moved by wind and while he
looked to the far distance, said:
The response to the goodness? The response to
the goodness is just one thing: badness!
The snake emerged his tongue from happiness. The
old man was afraid and cried:
How could it be?! How could it be that the
answer of goodness, badness?
The leafs of the tree moved faster and meanwhile
he danced with his green body. The tree said:
The old man! Everyone would be happy by seeing
of my green leafs and my red spring flowers. The
flagrant of my flowers goes everywhere and I
embellish the desert and mountains by my leafs
and flowers. But the people, after eating my
fruits that
are my life, after resting below my shadow and
after smelling my flowers, they injure me by
exes and saw and in fact they are cutting lots
of trees like me…! I am the witness of the dying
of my friends. If the answer of goodness is
badness, undoubtedly the human being hasn’t had
this behavior.
The snake said:
The old man, what do say this time?! Do you
ready for dying?!
The old man said whit his dry throat:
Please give me that chance to go and to ask some
other persons!
This time they went to see a cow. The cow was
fat and white with some black spots in her skin,
she was eating the fettle.
The young and strong cow which your color
reminds us the mountains. Your milk is like
honey, you beautify the vision of these deserts
and hills with your smell like a photo, tell us:
if the response to the goodness should be
goodness or badness?
The cow while she was eating and walking raised
her head and said simultaneously:
Everyone knows! This is so clear! The answer of
goodness is badness!
The old man said while a perspiration came in
his face and his hands shook more in fear,
because of a mixture of fear and angry in his
heart:
How it is possible that the answer of goodness
would be badness?!
The cow while she was eating, said comfortably:
The old man! The human beings drink my milk,
make yogurt, cheese and a lot of things in my
milk, also they utilize me in the farmer. But
after all of these benefits and goodness, what
do they do to me?! They keep me in dirty stable.
And hit me consistently. After all of these, cut
my head with a sharp knife! They cut the head of
my parents and grandmothers and grandfathers by
this way and they will cut the head of my
children with this way! They cut our body in
many pieces and eat us like a wolf. The human
being is just a wolf with two legs. If the human
being wanted to response to our goodness with
goodness, definitely they didn’t have this
behavior.
The snaked laughed and the old man downed his
head in embarrassment.
The last person that went for his judgment was
fox.
The hairy tail fox with yellow eye, that in
legend of human being your cleverness is famous.
You are that person that predicts the
occurrences and many times with your penetrating
eyes and your strong hands, you survive in many
hard storms. Is the response of goodness is
goodness or badness? The badness or goodness?
But the fox instead of responding to the
question, first asked the reasons for this
question. The old man and the snake begun to
tell the story meanwhile the fox was coming and
going on a black stone and listening to their
story. But before their story would be finished,
the fox stayed in his place and said:
I can’t say anything about you, unless with a
condition! It is necessary that I see the image
of the event with my eyes. Is it possible that
we make that event another time?
The snake said hastily:
We are ready for everything that you order!
The eyes of fox gleamed??:
The old man! Where did you want to go from your
village?
The old man said:
To the jungle.
Snake! Where were you in the same time?!
The snake said:
As I told you, I was in the groves.
The fox said:
Snake, you should come down from the shoulder of
the old man and stay in this groves.
The snake came down and went between some
groves.
The fox said:
Now we ignite the same fire. Did you say that
you were in the fire, didn’t you?!
The snake said:
All around me was fire!
With same manner they ignited a big fire around
the snake. The fire like the previous fire!
Suddenly, the snake cried loudly:
Oh my god, I burned, what did you do?! Oh,
please save me, I burned…
The old man looked at the fox and said to him:
What should I do now?!
The fox that was surprised by the naïve old man.
Promptly run to a valley and while he was
becoming far from the old man said:
Nothing. What do you want to do?! Cover your
eyes and go without any looking back…
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|