|
ئه‌وان، له سه‌ر خاکی وڵاتی خۆیان ئاواره‌ن. وه
فریایان که‌وین!
شێرکۆ جیهانی
پێشه‌کیه‌کی کورت:
دوای نزیکه‌ی دوو ساڵ دوور بوونه‌وه‌م له
نیشتیمان، له حه‌فته‌کانی ڕابڕدوو دا سه‌ردانێکی
باشوری کوردستانم کرد و ژماره‌یه‌ک له دۆستانی
په‌نابه‌ری خۆم له‌وێ بینی. که‌سانێک که له
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، مامۆستا، ئه‌ندامی ڕێکخراوی
مافی مرۆڤی کوردستان، یانیش چالاکی بواره‌کانی
دیکه‌ی مه‌ده‌نی بوون. ئه‌میر بابه‌کری، هه‌ژار
مامه‌ندی، ئه‌رده‌شیر فاتحی، خاله‌ق حه‌مه‌دزاده،
یاسر گوڵی و چه‌ند که‌سی دیکه که پێویست ناکات
ئاماژه به ناوه‌کانیان بکه‌م. ئه‌وانه
ژماره‌یه‌ک له‌و که‌سانه بوون که شان به شانی "
که‌بودوه‌نده‌کان و فه‌رهاد وه‌کیلیه‌کان" ، له
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا کاریان کردووه و ڕه‌نجیان
بینیوه و تووشی زیندان و شکه‌نجه هاتوون و
ئێستاکه‌ش توانیویانه خۆیان بگه‌یه‌ننه باشووری
کوردستان! به‌ڵام مه‌خابن زۆربه‌ی زۆری ئه‌و
که‌سانه له باشووری کوردستان له ڕه‌وشێکی دژوار
دا ده‌ژین و ڕووبه‌ڕووی فشاری ئاسایشی ده‌بنه‌وه.
له‌و نێوه دا ژماره‌یه‌ک له حیزبه سیاسییه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش که بانگه‌شه‌ی لایه‌نگری و
پشتیوانی له چالاکانی مه‌ده‌نی ده‌که‌ن، زۆرتر
وه‌کوو که‌ره‌سه و پڕۆپاگه‌نده‌یه‌ک بۆ خۆیان
له‌و که‌سانه ده‌ڕوانن و ئه‌گه‌ریش زانیان که‌سێک
له‌مانه ئاماده نی‌یه ببێته دارده‌ستیان، به
توندی له خۆیانی ته‌رد ده‌که‌ن و هیچ جۆره
یارمه‌تیه‌کی پێ ناده‌ن. مه‌خابن کار
گه‌یشتووه‌ته جێگایه‌ک که هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه
دا کرده‌وه‌یه‌ک له دژی نمونه‌ی ئه‌و چالاکانه (
له لایه‌ن حیزبی کوردییه‌وه!!!) به‌ڕێوه چووه
که دواتر ئاماژه‌ی پێ ده‌که‌م. لێره دا
ده‌مهه‌وێ سه‌ره‌تا به کورتی باسێک له ڕه‌وشی
ئیقامه‌تی ئه‌و په‌نابه‌رانه بکه‌م و دواتریش
ده‌چمه سه‌ر ئه‌و بابه‌ته.
ئاسایشی باشوور و بڕیاڕێکی بێ واتا و جێگه‌ی
پرسیار
له سه‌ردانی ئه‌مجاره‌م بۆ باشور زانیم که ئه‌و
کورده ڕۆژهه‌ڵاتیانه‌ی که دێنه باشوری کوردستان
و له‌و خاکه‌ی که به هی خۆیانی ده‌زانن
په‌نابه‌ر ده‌بن، له لایه‌ن ئاسایشه‌وه داوایان
لێ ده‌کرێت که نامه‌ی ئه‌ندامه‌تی یه‌کێک له‌و
حیزبانه له گه‌ڵ خۆیان به‌رن، ئه‌گینا ناتوانن
ئیقامه‌تیان پێ بده‌ن ! ئه‌وه‌ش به‌و واتایه دێت
که ئه‌گه‌ر کوردێکی ڕۆژهه‌ڵاتی که ده‌یهه‌وێت
له باشوور نیشته‌جی بێت، به زۆری نه‌بێته
ئه‌ندامی یه‌کێک له‌و حیزبه ئۆردوگانشینانه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ناتوانێ له باشووری
کوردستان بژی و له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌دا
هات و چۆ بکات. به‌م شێوه‌یه مه‌ترسی ئه‌وه‌شی
له سه‌ر ده‌بێت که راده‌ستی ڕژیمی ئێرانیش
بکرێته‌وه ! ئه‌وه بڕیاڕێکی زۆر نادادوه‌رانه و
بێ واتایه و زۆریش جێگه‌ی پرسیاره که ئه‌گه‌ر
که‌سێکی سه‌ربه‌خۆ له وێنه‌ی ئه‌ندامی ڕێکخراوێکی
مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ، یان که‌سێک که بڕوای به
ئیدیۆلۆژی و سیسته‌می هیچ یه‌ک له‌و حیزبانه
نی‌یه و ئه‌سڵه‌ن نایهه‌وێ تێکه‌ڵ به حیزبایه‌تی
بێت، ده‌بێ چی بکات و چۆن له باشوور بمێنێته‌وه؟
ئایا سیاسه‌تی ئاسایشی باشووری کوردستان ئه‌وه‌یه
که به‌م شێوازه ئه‌ندام بۆ ئه‌و حیزبانه په‌یدا
بکات یان مه‌سه‌له‌ی دیکه له پشت په‌رده هه‌یه
که ئێمه ئاگامان لێی نی‌یه؟ به‌ڵام به هه‌ر حاڵ
هۆکاره‌که‌ی هه‌ر شتێک بێت، ناتوانێ ببێته پاساوی
پێشێل کردنی مافی تاکه‌که‌سی و که‌سایه‌تی
سه‌ربه‌خۆی تێکۆشه‌رێکی کورد و داسه‌پاندنی
حیزبایه‌تی به سه‌ری دا..
ئه‌ندام بوونێکی بێ واتا
حیزبه کلاسیکه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ( به
تایبه‌ت له ئۆدوگاکانی کۆیه و زڕگوێز ) به‌م
ڕه‌وشه ڕازی و خۆشحاڵن و نه ته‌نیا تا ئێستا
هیچ ناڕه‌زایه‌تیه‌کیان نیشان نه‌داوه، به‌ڵکوو
پێشوازیشیان لێ کردووه. لێره دا پرسێکی به‌م
شیوه‌یه ده‌بێ له‌و حیزبانه بکرێت: باشه
ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه ببنه ئه‌ندامیشتان، ئایا
پێتان وانییه ئه‌ندامه‌تیه‌ک که له سه‌ر
بنه‌مای فکری نه‌بێت هیچ نرخێکی نی‌یه؟! ئه‌وه چ
ئه‌رزیشێکی هه‌یه که منێک له باشووری وڵات، له
ترسی راده‌ست کردنه‌وه‌م به ئێران و ته‌نیا له
به‌ر مافی ئیقامه‌ت، بێم له ده‌رگه‌ی ئێوه بده‌م
و ئێوه‌ش بۆ زۆرتر کردنی ژماره‌ی ئه‌و
پێشمه‌رگانه‌ی که پێویسته ببنه ئیسکۆرت و
نیگه‌هبانی شه‌وانه‌تان ( چونکه پێشمه‌رگه ئێستا
له‌و شوێنانه کارێکی دیکه‌یان پێ ناکرێت ) وه‌رم
بگرن !؟
مه‌ترسی گیانیی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که نایانهه‌وێت
ئه‌و سیاسه‌ته قه‌بوڵ بکه‌ن
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا که ئاسایش فشار ده‌خاته
سه‌ر په‌نابه‌ران و حیزبه‌کانی زڕگوێز و کۆیه‌ش
پێشوازی له‌و حاڵه‌ته ده‌که‌ن، که‌سانێکیش هه‌ن
که ئاماده نین به هیچ شێوه‌یه‌ک مۆری هیچ حیزب
و ڕێکخراوێک له خۆیان بده‌ن ( ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
حه‌ز له لایه‌نێکی تایبه‌تیش بکه‌ن ) و تا ئێستاش
هه‌وڵی پاراستنی که‌سایه‌تی تاکی خۆیان داوه.
به‌ڵام ئه‌و جۆره که‌سانه زۆر جاریش هیچ
کاغه‌زێکی مانه‌وه‌یان له لایه‌ن ئاسایش پێ
نادرێت، به‌مجۆره ناتوانن له نێوان شاره‌کانی
باشوری کوردستان هات و چۆ بکه‌ن و له هه‌ر
بنکه‌یه‌کی لێپرسینه‌وه‌ی نێوان ڕێگه‌کان (
بازره‌سی) شیمانه‌ی گرتن و زیندانی بوونیان
هه‌یه. نموونه‌ی ئه‌و که‌سانه، دۆستێکمه به
ناوی " ئه‌رده‌شیری فاتحی " که یه‌کێکه له
چالاکانی مه‌ده‌نی و گه‌لێک ساڵیش له
زیندانه‌کانی ڕژیمی ئێران، به تایبه‌ت له
زیندانه‌کانی مه‌هاباد و ئورمیه دا ماوه (ئێمه
یه‌کترمان له ناو زیندان ناسی ). به هۆی پێداگری
ئه‌رده‌شیر له سه‌ر ئه‌وه‌ی که نایهه‌وێ ببێته
ئه‌ندامی هیچ کام له‌و حیزبانه، تا ئێستا چه‌ندین
جار له لایه‌ن ئاسایشی باشووری کوردستان زیندانی
کراوه و ته‌نانه‌ت جارێکیش له لایه‌ن هه‌واڵگری
سه‌ربازی حکومه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستان به
مه‌به‌ستی راده‌ست کردنه‌وه‌ی بۆ ئێران، بردراوه.
ناوبراو له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا که به کارگه‌ری و
به‌دبه‌ختی ژیانێکی تاڵ ده‌باته سه‌ر، هێشتا له
ژێر فشاری ئاسایش دایه و گه‌لێک جاران بانگهێشت
ده‌کریت. ناوبراو که به هه‌ر شیوه‌یه‌ک دواتر
توانیبووی کارتێک بۆ مانه‌وه‌ی وه‌ربگرێت، له
ڕۆژانی ڕابڕدوو دا له لایه‌ن ئاسایشه‌وه
کارته‌که‌ی لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه. ئه‌وان
هه‌روه‌ها پێیان ڕاگه‌یاندووه که ده‌بێ به
زووترین کات خاکی باشوری کوردستان به جێ بهێڵێ،
ئه‌گینا خۆیان ده‌ری ده‌که‌ن. له کاتی نووسینی
ئه‌و بابه‌ته دا 26.06.2010 نزیکه‌ی چواڕ ڕۆژ
له‌و ماوه‌یه ده‌رباز بووه و گه‌لێک مه‌ترسیش
له ئارادایه.
چاوپێکه‌وتن له گه‌ڵ دوو ناوه‌ندی گرینگ له سه‌ر
ئه‌و بابه‌تانه:
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی که توانیم له هه‌ولێر و
سلێمانی و کۆیه په‌یوه‌ندی به ژماره‌یه‌ک له‌و
چالاکانه بگرم، هاوکات وه‌ک نوێنه‌ری کۆمه‌له‌ی
مافی مرۆڤی کورد له ئوروپا، سه‌ردانی ڕێکخراوی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆنسولگه‌ری ده‌وڵه‌تی
فه‌رانسه‌م له شاری هه‌ولێر کرد و له‌و
بابه‌ته‌وه له گه‌ڵیان دوام.
1.دیدار له به‌شی په‌نابه‌رانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان له هه‌ولێر:
له ڕۆژی 3ی مانگی شه‌شی 2010، هاوڕێ له گه‌ڵ
ڕۆژنامه‌وان ( به‌رپرسی ڕۆژنامه‌ی داخراوی ڕێوان
له شاری پیرانشار ) و ئه‌ندامی پێشووی ڕێکخراوی
مافی مرۆڤی کوردستان، مامۆستا ئه‌میر بابه‌کری و
هه‌روه‌ها چالاک و تێکۆشه‌ری مه‌ده‌نی هه‌ژار
مامه‌ندی، سه‌ردانی به‌شی په‌نابه‌رانی ڕێکخراوی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانمان کرد و له گه‌ڵ
به‌رپرسیارێکی ئه‌و ناوه‌نده به ناوی " به‌یان
ساڵح " دانیشتین. له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا، من وه‌کوو
نوێنه‌ری کۆمه‌له‌ی مافی مرۆڤی کورد له ئوروپا،
باسم له ڕه‌وشی دژوار و ناله‌باری په‌نابه‌رانی
سیاسی و مه‌ده‌نی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له
باشوور و مه‌ترسی و هه‌ره‌شه‌کانی سه‌ر ژیانی
ئه‌وان کرد و داوام کرد که ڕێکخراوی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان له باشوری کوردستان، به هه‌ر
شیوه‌یه‌ک که بۆیان ده‌گوونجێت بۆ یارمه‌تی دانی
ئه‌و په‌نابه‌رانه چالاک‌تر بن. هاوکات داوام کرد
که په‌نابه‌رانی مه‌ده‌نی و سه‌ربه‌خۆی کورد به
هیچ شێوه‌یه‌ک ناچار نه‌کرێن که ببنه ئه‌ندامی
هیچ پارتیه‌کی کوردی، چوونکه ئه‌وه
سه‌ربه‌خۆییان لێ ده‌ستێنێ و به‌هانه‌ی زۆرتر
ده‌داته ده‌ستی ڕژیمی ئێران بۆ سه‌رکووتی
چالاکانی مه‌ده‌نی و سه‌ربه‌خۆی کورد له ناوخۆی
ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا. ( له راستیدا
ڕژیم هه‌ر چالاکێکی مه‌ده‌نی که ده‌یگرێت تۆمه‌تی
هاوکاری یان ئه‌ندامه‌تی حیزبێکی لێ ده‌دات و به‌و
شێوه‌یه ئاسانتر ده‌توانێ حوکمی دژواری زیندان و
ئێعدام‌یان به سه‌ر دا بسه‌پێنێ. به ئه‌ندام
کردنی ئه‌و چالاکانه‌ش که له ئێران هاتوونه
ده‌رێ له ناو حیزبه‌کانی جێگه‌ی ئاماژه،
ده‌بێته به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی که تۆمه‌ته‌کانی
ڕژیم له ناوخۆی ئێران، به سه‌ر گیراوانی
مه‌ده‌نی دا، راحه‌ت تر بسه‌لمێت ! ) له ولامی
ئه‌و داخوازیانه دا ڕێزدار " به‌یان ساڵح "
ڕایگه‌یاند که به داخه‌وه ڕێکخراوی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان جارێ هیچ پلانێکی دیاری کراوی بۆ
ڕه‌وانه کردنی په‌نابه‌رانی سیاسی بۆ وڵاتانی
ڕۆژاوایی نی‌یه و ته‌نیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن که له
بواری مادییه‌وه یارمه‌تییه‌کیان بۆ دابین بکه‌ن.
ناوبراو هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که ڕێکخراوی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به هیچ شێوه‌یه‌ک داوا
له هیچ په‌نابه‌رێک ناکات که کارتی ئه‌ندامه‌تی
پارتیه‌کی کوردیان بۆ به‌رن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که
ئه‌و که‌سه، خۆی بیهه‌وێت ئه‌و کاره بکات و
که‌یسی حیزبی دابێت. به‌یان ساڵح هه‌روه‌ها گوتی
که ئه‌وان ته‌نانه‌ت به‌وه‌ش رازی نین که
حیزبه‌کانی ده‌سهه‌ڵاتداری باشوری کوردستانیش داوا
له هه‌ر په‌نابه‌رێک بکه‌ن که کارتی ئه‌ندامه‌تی
حیزبێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان بۆ بێنن تا مافی
نیشته‌جێ بوونیان پێ بدرێت . هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی
به‌وه کرد که ئه‌وان ته‌نانه‌ت نامه ده‌ده‌ن
به‌و په‌نابه‌رانه‌ش که ده‌یانهه‌وێت سه‌ربه‌خۆ
بناسرێن تا بیده‌ن به ئاسایشی حکومه‌تی باشوری
کوردستان و به‌و جۆره وه‌ک که‌سایه‌تی تاک و
سه‌ربه‌خۆ مافی نیشته‌جێ بوونیان له باشور بۆ
ده‌سته‌به‌ر بکرێت.
2.دیدار له گه‌ڵ جێگری کۆنسولی فه‌رانسه له
هه‌ولێر:
دوای پێشوازی گه‌رمی ڕێزدار به‌یان ساڵح له
ئێمه، ئه‌مجاره‌یان سه‌ردانی کۆنسوولخانه‌ی
وڵاتی فه‌رانسه‌مان کرد له شاری هه‌ولێر و له
گه‌ڵ جێگری کۆنسول، ڕێزدار " ئێمانۆئێلا"
دانیشتین. له‌و دیداره دا من، وێڕای سپاس کردن
له هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه بۆ
یارمه‌تیدانی چالاکانی مه‌ده‌نی و سیاسی کورد و
ئێرانی، وه‌بیرم هێنا‌وه که ئه‌و وڵاته به
خێرایی مافی په‌نابه‌ری به ڕۆژنامه‌وان و چالاکی
کورد " سه‌باح نه‌سری " به‌خشیوه و زۆر باش
ده‌بێت که ئه‌و ڕه‌وته بۆ ژماره‌یه‌ک له
چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی دیکه‌ش به‌ڕێوه بچێت و
به‌رده‌وام بێت. جێگری سه‌رۆکی کۆنسولخانه‌ی
فه‌رانسه‌ش وێڕای ڕێز گرتن و پێشوازیه‌کی گه‌رم،
ڕایگه‌یاند که ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ هاوکاری کردن
له‌و بواره دا و به دانی ئیمه‌یل داوای لێ کردم
تا له ڕێگای ڕێکخراوه‌که‌مان، ناوی ژماره‌یه‌ک
له‌و چالاکانه‌ی که ده‌یانناسین و پێویستی
زۆرتریان به یارمه‌تی دان هه‌یه، به ده‌ستی
ئه‌وان بگه‌یه‌نین
گه‌ڕانه‌وه بۆ سوێد و یه‌که‌م خه‌به‌ری ناخۆش
دوای نزیکه‌ی 18_17 ڕۆژ مانه‌وه‌م له باشووری
کوردستان که نزیکه‌ی 46 ده‌ره‌جه گه‌رم بوو،
گه‌ڕامه‌وه وڵاتی سارد و سڕی سوێد ( له‌م
وه‌رزه‌ش دا سوێد هه‌ر جار و باره سارده).
به‌ڵام دوای چه‌ند ڕۆژان خه‌به‌رێکی ناخۆشم پێ
گه‌یشت. ئاسایش حازر نه‌بوو که ئیقامه‌تی مامۆستا
" ئه‌میر بابه‌کری" ته‌مدید بکاته‌وه. (
مامۆستایه‌کی ڕۆژنامه‌وان و زیندانی که له سه‌ر
کاره‌که‌ی لابردراوه و له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی
ژووره‌کانی تاکه‌که‌سی ئیتلاعاتی شاره‌کانی
پیرانشار، نه‌غه‌ده و ئورمیه ڕزگاری بووه و خۆی
و ژن و منداله‌که‌ی له هه‌ولێر له‌وپه‌ڕی هه‌ژاری
و دژواری دا ده‌ژین ) . ئه‌میر بابه‌کری که پێشتر
به هۆی نامه‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
توانی بووی وه‌کو که‌سێکی سه‌ربه‌خۆ له ئاسایش
نامه‌ی مانه‌وه وه‌ربگرێت و ئاماده نه‌بووه
بچێته ژێر باڵی هیچ کام له‌م ئۆردوگایانه،
جارێکی تر داوای لێ کراوه که ده‌بێ حه‌تمه‌ن
نامه‌ی حیزبێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له گه‌ڵ خۆی
دا بێنیت، ئه‌گینا ناتوانێ له باشور بمێنێته‌وه
! به‌م شێوه‌یه ئێستا کاک ئه‌میر ناتوانێ له
یه‌ک وێزگه‌ی لێپرسینه‌وه و بازره‌سی ( یان به
قه‌ولی عێراقیان سه‌یته‌ره) ده‌رباز بێت و
ته‌نانه‌ت مه‌ترسی راده‌ست کردنه‌وه‌ی بۆ ئێران
هه‌یه. ئه‌م شتانه له ڕۆژی 16.06.2010 له
لایه‌ن به‌رپرسانی ئاسایشی باشوری کوردستان به
کاک ئه‌میر گوتراون و پێشیان ڕاگه‌یاندووه که
ده‌بێ به زوترین کات خاکی هه‌رێم به جێ بهێڵێت و
ئیتر مافی مانه‌وه‌ی نی‌یه ! بێ گومان ئه‌وه‌ش
زه‌نگێکی مه‌ترسیداری گیانییه بۆ ئه‌و چالاکه و
خێزانه‌که‌ی.
شۆک بوونم به خه‌به‌ری دوویه‌م
زۆری پێ نه‌چوو که به بیستنی خه‌به‌رێکی دیکه
شۆک بووم. یه‌کێکی دیکه له چالاکانی مه‌ده‌نی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ( یه‌کێک له‌و
په‌نابه‌رانه‌یه که باش ده‌یناسم و به هۆکارێک
جارێ ناوی ناهێنم و ئه‌گه‌ر پێویست بکات له کاتی
خۆی دا ده‌قی ناوه‌که‌ی ده‌گووترێ ) پێی
ڕاگه‌یاندم که ئه‌و وه‌ک " ئه‌میر بابه‌کری " و "
سه‌باح نه‌سری" ره‌فتاری نه‌کردووه. ناوبراو
نه‌یتوانیوه له دژی ئاسایش و سیاسه‌تی
داسه‌پاندنی کارتی حیزبی راوه‌ستێت و به ناچار و
به بێ ئه‌وه‌ی بڕوای به هیچ کام له‌م حیزبه
دانیشتووانه هه‌بێت، چووه‌ته بنکه‌ی یه‌کێک له‌م
حیزبانه و هه‌وڵی داوه که به‌رگه‌یه‌کی ئاسایش
بۆ مانه‌وه‌ی جێ به جێ بکات ! ( هه‌ر ئه‌و
حیزبه‌ی که چالاکانی فارسی له وێنه‌ی " کیانوش
سه‌نجه‌ری" و "ئه‌حمه‌د باتبی" له لای خۆی په‌نا
داوه و ڕێزێکی زۆری لێ‌گرتوون و تا کاتی گه‌یشتن
به ئامریکا خزمه‌تی کردوون و به ده‌وریان دا
هاتووه و چووه !!! ) ئه‌و دۆسته رایگه‌یاند که
به‌ڕێوه‌به‌رانی حیزبه‌که دوای ماوه‌یه‌ک پێی
ده‌ڵێن که مانه‌وه‌ی له لای ئه‌وان ئاساییه و
ده‌توانن یارمه‌تی بده‌ن. دواتریش نامه‌یه‌کی سه‌ر
داخراوی ده‌ده‌نێ که بیباته ئاسایش و
به‌رگه‌یه‌ک بۆ مانه‌وه‌ی وه‌ربگرێت ! ئه‌و
دۆسته‌مان که ئینسانێکی ساده و سادقه، فریو
ده‌خوات و هیچ گومان له‌وه ناکات که بۆ چی چه‌ند
جارێک پێی گوتراوه که نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ک
ئه‌و نامه‌یه بکاته‌وه ! کاتێک نامه‌که ده‌باته
بنکه‌یه‌کی ئاسایش، کارمه‌ندێکی بنکه‌که پێی
ده‌ڵێت که له‌و نامه‌یه دا داوای راده‌ست
کردنه‌وه‌ت هه‌یه بۆ ئێران !!! ( هه‌ڵبه‌ت له
ده‌قی نامه‌که دا راسته‌وخۆ شتێک له باره‌ی
راده‌ست کردنه‌وه نه‌نوسراوه، ته‌نیا هاتووه
که ئه‌و که‌سه ده‌یهه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران
و تکایه یارمه‌تی بده‌ن !!! به‌ڵام سه‌یر له‌وه
دایه که ئه‌و که‌سه بڕیاڕ نه‌بووه که
بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران و قه‌رار بووه که له‌و
حیزبه دا بمێنێته‌وه. به‌ڵام به‌رپرسی ئاسایش
ئه‌وه‌ی وه‌ک بڕیاڕی ناردنه‌وه لێکداوه‌ته‌وه و
مه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌بووه که به زۆره ملێ
بینێرنه‌وه ). له ئه‌نجامدا به‌خته‌وه‌رانه
به‌هۆی هه‌لوێستی جوامێرانه‌ی ئه‌م کارمه‌نده،
وشیار ده‌کرێته‌وه و نامه‌که بۆ به‌رپرسانی
سه‌ره‌وه‌تر ناچێت و هه‌ر له جێوه
ده‌گه‌ڕێته‌وه. من وه‌ک شه‌خسی خۆم ئه‌و کاره
وه‌ک هه‌ڵه و ڕووداوێکی ساده نازانم، چوونکه
ئه‌وه گاڵته کردنه به چاره‌نووسی تێکۆشه‌رێکی
مه‌ده‌نی کورد و ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ش کرابێت
هه‌ڵه‌یه‌کی ئاسایی و جێگه‌ی لێبوردن نی‌یه.
هه‌ڵبه‌ت ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌و تێکۆشه‌ره
مه‌ده‌نییه له جیاتی کوردی به فارسی قسه‌ی
کردبا و له جیاتی مه‌هاباد له تارانه‌وه هاتبا،
( بۆ وێنه ئه‌و فڕۆکه‌وانه فارسه با که یه‌کێک
له‌و حیزبانه ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش ئیدیعای
ده‌کرد که گۆیا هه‌ر له ئێرانه‌وه هه‌ڵیان
گرتووه و تا باشوریان هێنا‌وه و ڕزگاریان کردووه
!) نامه‌ی له‌و جۆره‌ی پێ نه‌ده‌درا و بگره
هه‌وڵی سوار کردنی فڕۆکه‌ی وڵاتێکی ڕۆژاواییشیان
بۆ ده‌دا. من له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌م که ئه‌و
نامه ته‌نیا له سه‌ر بنه‌مای هاوبیروڕا نه‌بوونی
ئه‌و دۆسته‌م به‌و حیزبه چه‌ند به‌ش کراوانه‌یه
و کاتێک که زانیویانه بۆیان نابێته ماڵ و
که‌ره‌سه، به‌و نامه مه‌ترسیداره له کۆڵ خۆیان
کردووه‌ته‌وه. ده‌قی ئیسکه‌ن کراوی نامه‌که له
خواره‌وه ببینن.
قسه‌ی کۆتایی
ئه‌و په‌نابه‌رانه سیاسی و
مه‌ده‌نیانه، به‌شێکن له نرخه‌کانی خه‌بات و
تێکۆشانی ئێمه. زۆربه‌ی ئه‌وان ئه‌گه‌ر ناچار
نه‌بان، هه‌رگیز ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان به جێ
نه‌ده‌هێشت و داوای په‌نابه‌ریان نه‌ده‌کرد.( له
گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا که په‌نابه‌ری وه‌رگرتنی کوردێک
له سه‌ر خاکی خۆی، وه‌ک ڕووداوێکی کۆمیک - تراژیک
ده‌بینم ). به گشتی پێویسته ڕێز له‌و چالاکانه
بگیرێت، که ئه‌گه‌ر ژماره‌شیان که‌مه، به‌ڵام
که‌سانێکی دڵپاک و فیداکار و گه‌وره‌یان له ناو
دایه. پێویسته یارمه‌تی بدرێن و هاوکاتیش وه‌ک
که‌سانێک به ته‌جرووبه‌ی زیندان و تێکۆشانی
مه‌ده‌نی، چاویان لێ بکردرێت. ڕه‌نگه به هۆی
ئه‌وه‌ی که هێندیکیان ئێستا له زیندان دا
نه‌ماون، یانیش له‌سێداره نه‌دراون، ئیتر باسیان
ناکرێت و به‌و جۆره‌ی که شایانه گرینگ‌یان پێ
نادرێت. به‌ڵام بۆ شه‌خسی من مامۆستایه‌کی وه‌ک "
ئه‌میر بابه‌کری" هیچ ته‌وفیرێکی له گه‌ڵ مامۆستا
" فه‌رزاد که‌مانگه‌ر" دا نی‌یه و له راستی دا
فه‌رزادێکه که له مردن و زیندان
گه‌ڕاوه‌ته‌وه. ئایا هه‌ر ده‌بێ چالاکانی ئێمه
حه‌تمه‌ن ئێعدام بکرێن و به زیندانی درێژخایه‌ن
حوکم بدرێن، تا ئێمه نرخیان پێ بده‌ین ؟! ئه‌دی
ئه‌وانه‌ی که له مردن گه‌راونه‌ته‌وه ده‌بێ
چۆنیان لێ بڕوانین؟ وه‌رن له خۆمان بپرسین
ئه‌گه‌ر فه‌رزاد که‌مانگه‌ریش ئێعدام نه‌کرابا و
دوای چه‌ند ساڵ زیندان، په‌نای بۆ باشووری
کوردستان هێنابا، ئه‌وسا ڕاگه‌یانده‌کان فۆکوسیان
له سه‌ری نه‌ده‌ما و به ده‌ردی ئه‌م دۆستانه‌ی
خۆیه‌وه ده‌چوو که ئێستا له‌وێن؟ ئه‌مانه
که‌سانێکن که به ژیان و ڕووحی به‌رخۆدانی خۆیان،
هه‌ر کامه‌و به جۆرێک خه‌باتیان کردووه و
گۆشه‌یه‌کی به‌تاڵی بۆشاییه‌کانیان پڕ
کردووه‌ته‌وه. ئه‌وان به تایبه‌تی له‌و
بواره‌وه بۆ من زۆر به‌نرخن، که له سه‌رده‌می
پاسیڤ بوون و لاوازی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان و له سه‌رده‌مێک دا که بێ باوه‌ڕی به
خه‌بات، باڵی به سه‌ر خه‌ڵکیش دا کێشابوو،
بڕوایان به خۆیان و خه‌ڵکه‌که‌یان به‌خشی و به
فیداکاریه‌کی زۆره‌وه مه‌شخه‌لی جووڵانه‌وه‌یه‌کی
نوێی جه‌ماوه‌ریان به ده‌سته‌وه گرت. هێندیکیان
ئێستا له زیندانه‌کان ماون و هێندێکیش له‌وان
توانیان بێنه ده‌رێ و به ناچار ڕوویان له
هه‌نده‌ران کرد. به‌ڵام نابێ له بیر بکه‌ین
چالاکێکی خوێندکاری وه‌ک "سه‌باح نه‌سری" له
دواترین مانگه‌کانی تێپه‌ڕ کردنی زیندان و له
کاتێکدا که خه‌ریک بوو ئازاد ده‌کرا، له گه‌ڵ "
هیدایه‌ت غه‌زاڵی" و ده‌یان که‌سی دیکه له
مانگرتنی 47 ڕۆژه دا به‌شداری کرد و تا پای مردن
هات. چالاکێکی دیکه‌ی وه‌ک " یاسر گوڵی" که‌سێکه
که به شازده ساڵ زیندان حوکم درابوو. له گه‌ڵ
که‌سێکی وه‌ک " حه‌بیبوڵڵا لوتیفی" که به ئێعدام
حوکم دراوه، ده‌ستگیر کرا و ته‌نانه‌ت شیمانه‌ی
داسه‌پاندنی ئه‌و حوکمه به سه‌ر ئه‌و و " ڕووناک
سه‌فازاده" و " هانا عه‌بدی" و چه‌ندین ره‌فێقی
دیکه‌شی ده‌کرا. یاسر بۆ زیندانی شاری" بافت" له
ناو که‌ویر و بیابانه‌کانی پارێزگای " کرمان"
دوورخرابۆوه و ئێستاش که دوای گه‌لێک ئازار و
ئه‌شکه‌نجه له زیندان هه‌ڵاتووه، له شاری
سلێمانی ده‌ژی. ئه‌و که‌سانه ته‌نیا کاتێک باسیان
ده‌کرا که له زیندان بوون و راگه‌یاندنی
حیزبه‌کانیش زۆرتر بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی خه‌به‌ره‌کانی
خۆیان و ته‌بلیغات و ڕه‌قابه‌ت له گه‌ڵ یه‌کتر
باسیان ده‌کردن. به‌ڵام خۆ ئه‌و که‌سانه هه‌مان
که‌سن، ئێستا بۆ باسیان ناکه‌ن؟! بۆ یارمه‌تیان
ناده‌ن؟! ئایا به هۆی له‌ت بوون و چاوله‌ده‌ست
بوونی ئابووری، توانایی یارمه‌تیدانی ئه‌و جۆره
که‌سانه‌یان نه‌بووه؟ که‌وابوو چۆن وه‌دوای
چالاکانی فارس که‌وتوون؟ باشه ئه‌و حیزبانه‌ی که
ئاوا به شوێن چه‌ند چالاکی فارسی وه‌ک "
ئه‌حمه‌دی باتێبی" له باشووری کوردستان دا
هه‌ڵده‌هاتن، چیان بۆ ئه‌و جۆره که‌سانه
کردووه؟! هه‌رچه‌ند له‌و باوه‌ره‌شدام ئه‌و
یارمه‌تیدانه‌ی چالاکانی فارسیش نه باوه‌ڕ به
مافی مرۆڤ و بایه‌خدان به تێکۆشان و فیداکاریی
ئه‌وان بوه، به‌ڵکه له خۆبه‌که‌مزانین و
خۆشیرین کردن بۆ حێزب و لایه‌نه ئێرانیه‌کانه‌وه
سه‌رچاوه‌گرتوه. واتا ئه‌گه‌ر له‌بیر و باوه‌ڕ
به مافی مرۆڤ و یارمه‌تیدانی لێقه‌وماو بوایه
نه‌ته‌نها لۆمه‌یانم نه‌ده‌کرد، به‌ڵکوو وه‌ک
کرده‌وه و حه‌ره‌که‌تێکی ئینسانی ئافه‌رینم پێ
ده‌گوتن. به‌ڵام لانه‌کردنه‌وه له چالاکانی کورد
و هاوکات له‌خزمه‌تی چالاکانی فارس‌دا بوون،وه‌ک
پێشتریش باسم کرد، ته‌نیا له سات‌و
سه‌ودا(مه‌عامله‌گه‌ریی) و خۆبه‌که‌مزانینی ئه‌و
حیزبانه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ.
بۆیه ناهه‌قم نی‌یه که لێیان بپرسم:خۆ ئه‌گه‌ر
یارمه‌تی چالاکانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش ناده‌ن،
با لانی که‌م کێشه‌یان بۆ ساز مه‌که‌ن. ئه‌گه‌ر
له ڕووی نه‌زانی ڕێزیان لێناگرن، به کاری دوور
له ئه‌خلاق و هه‌ستی ئینسانی، خۆتان سووک و بێ
ڕێز مه‌که‌ن. چوونکه ئه‌وه‌ی له دژی ئه‌م
دۆسته‌ی من کرا، بێ ڕێزیه‌کی گه‌وره بوو !!! فارس
له خۆوه نه‌یانگوتووه: " قه‌دری زێر له لای
زێڕینگه‌ره" ! به‌ڵام ئه‌مانه نه ته‌نیا قه‌دری
ئه‌و تێکۆشه‌رانه نازانن، به‌ڵکوو ئاماده‌ن
راده‌ستی هه‌مان قسه‌بخانه‌یان به‌که‌نه‌وه که
لێی هه‌ڵاتوون.

تێبینیی ماڵپه‌ڕی هه‌لوێست: هێچ لایه‌ن و
ماڵپه‌ڕێک به‌مه‌به‌ستی به‌هره‌به‌رداریی حیزبی
مافی که‌ڵکوه‌رگرتنی له‌م بابه‌ته نی‌یه
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|