|
ئێران و تورکیا، په‌یمانی هاوبه‌ش، قه‌یرانی
هاوبه‌ش
شێرکۆ جیهانی
بۆ چی تورکیه، پشتیوانی له ئێران ده‌کات
دوابه‌دوای هاتنه سه‌ر کاری پارتی به ناو داد و
گه‌شه پێدان، ده‌وڵه‌تی تورکیه په‌یوه‌ندیه‌کانی
ئابووری و سیاسی خۆی له گه‌ڵ ڕژیمی ئێران دا
پته‌وتر کردووه. ئه‌و پێوه‌ندیانه گه‌یشتووه‌ته
ئاستێک که هێندێک جار تورکیه بووه‌ته ناوبژیوان
و پردی پێوه‌ندی نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژاوا، بۆ
دانوستاندن له سه‌ر چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ناو‌کی ئه‌م
وڵاته. ته‌نانه‌ت تورکیه هه‌نگاوی له‌وه
زۆرتریشی ناوه و به فه‌رمی دژایه‌تی خۆی له
گه‌ڵ گه‌ماڕۆی ئابووری و سیاسی و هێرشی چه‌کداری
ڕۆژاوا له دژی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ربڕیوه!
هاوکات ئێرانیش هه‌وڵی ڕاکێشانی کاربه‌ده‌ستانی
تورکیه‌ی داوه و گه‌لێک کۆبوونه‌وه و
ڕێکه‌وتنامه‌ی سیاسی و چه‌کداری و ئابووریان واژۆ
کردووه.
به‌ڵام تورکیه و ئێران، دوو دووژمنی له مێژینه
که له سه‌رده‌می سه‌فه‌وی و عووسمانیه‌کانه‌وه
بگره تا ساڵه‌کانی هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌دی
زایینی، هه‌موو کاتێک به نه‌فره‌ت چاویان له
یه‌کتر کردووه و په‌نجه‌ی شه‌ڕیان به یه‌کتر
نیشان داوه، چۆنه ئێستا وابوونه‌ته برای گیانی
گیانی یه‌کتر و به‌م جۆره یه‌کتر ده‌پارێزن؟
دیاره هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌و هاوپه‌یمانییه،
به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی ئێران و تورکیایه. به‌ڵام
ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه کامه‌ن؟
ئاکه‌په،
ڕاگرتنی باڵانس
له‌وه‌ته‌ی که پارتی ئیسلامی ئاکه‌په هاتووه‌ته
سه‌ر کار، ئه‌و پارتیه هه‌موو شێوازه‌کانی شه‌ڕی
له پێناو سه‌رکووت کردنی جووڵانه‌وه‌ی کوردان
تاقی کردووه‌ته‌وه. تورکیه بۆ زه‌ربه لێدان له
کوردان، به ساز کردنی هێندێک پڕۆژه‌ی وه‌ک "
کرانه‌وه به ڕووی کوردان" و دانانی کاناڵێکی
ته‌له‌ڤیزیۆنی، هه‌وڵی دا که کوردانی باکور ( که
مه‌خابن به‌شێکی به ناوی ئیسلامه‌تی و ئایین بۆ
لای خۆی ڕاکێشاوه) له جووڵانه‌وه‌ی
ئازادیخوازانه‌ی خۆی دوور بخاته‌وه و کوردی تورک
زۆرتر ساز بکات! هاوکات ئه‌و پارته، نه ته‌نیا
شه‌ڕی چه‌کداری نه‌وه‌ستاندووه، بگره جه‌غزی
شه‌ڕ و ئۆپێڕاسیۆنه‌کانی سیاسی و چه‌کداری،
فراوانتریش کردووه. گرتن و ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی
هه‌زاران ژن و منداڵی کورد و ئه‌ندامی "
ده‌ته‌په" و " به‌ده‌په" و بۆمبارانی چیاکانی
کوردستان و ناردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و هه‌زاران
کۆماندۆی شه‌ڕ له ناوه‌راستی تورکیه‌وه بۆ
کوردستان، نموونه‌یه‌کن له سیاسه‌تی شه‌ڕخوازانه
و سه‌رکووتکه‌رانه‌ی ئاکه‌په. ( درۆیین بوونی
پڕۆژه‌ی کرانه‌وه‌ی تورکیه له به‌رامبه‌ر شاندی
ئاشتی کوردان دا سه‌لمێندرا. دادگای تورک حوکمی
زیندانی درێژخایه‌نی به سه‌ریان دا سه‌پاندن و
ئه‌وانیش به‌ناچار گه‌ڕانه‌وه که‌مپی مه‌خموور و
چیاکانی قه‌ندیل ). به‌ڵام به گشتی ئاکه‌په
گه‌لێک چالاکی دیپلۆماتیکیشی ئه‌نجام داوه که
له‌وانه ده‌کرێ ئاماژه به‌و چه‌ند شته‌ی
خواره‌وه بکه‌ین:
1.
په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ڕۆژاوا:
ئاکه‌په له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا که پارتیه‌کی
ئیسلامییه و به جۆرێک له جۆران ده‌یهه‌وێ ڕۆڵی
ده‌وڵه‌تی عووسمانی بگێڕێته‌وه، له پێناو
سه‌رکووت کردن و زه‌ربه لێدان له جووڵانه‌وه‌ی
ئازادیخوازانه‌ی کوردان، گه‌لێک پوه‌نی داوه به
ڕۆژاوا و په‌یوه‌ندیه‌کانی خۆی له گه‌ڵیان دا
پته‌وتر کردووه. فشاری ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه له
دژی کوردانی باکور و هێرشی پۆلیسی بێلژیک بۆ سه‌ر
" ڕۆژ تی وی" نموونه‌یه‌که له کاریگه‌ری
چالاکیه‌کانی دیپلۆماتیکی تورکیه.
2.
په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ وڵاتانی جیران:
ده‌وڵه‌تی تورک هه‌روه‌ها ده‌ستی کردووه به باش
کردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی له گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی
جیران ( جیا له ئیسرائیل که له‌م دواییانه دا
هێندێک ناکۆکیان لێ ساز بووه) ! ئێران، سوریه،
عێراق و ته‌نانه‌ت باشووری کوردستان، ئه‌و شوێن و
هه‌رێمانه‌ن که پێویسته له دژی جووڵانه‌وه‌ی
ئازادیخوازانه‌ی کوردان له باکوری کوردستان به
کاریان بێنێت یان لانی که‌م ئه‌وه‌نده
دۆستایه‌تیان بکات که ببنه هاوکاری، چوونکه
تورکیه ده‌زانێت که به ته‌نیایی شه‌ڕی کوردانی
باکوری کوردستانی پێ ناکرێت و تا ئێستاش به‌و
هه‌موو ته‌جهیزات و پووڵ و سیخوڕ و سه‌ربازه‌ش
نه‌یتوانیوه کارێک بباته سه‌ر. هه‌ر بۆیه‌ش
ده‌ستی یارمه‌تی بۆ ده‌وڵه‌تانی جیران و به
تایبه‌ت ئێران که دوژمنی هابه‌شیان هه‌یه، درێژ
ده‌کات. ده‌وڵه‌تی تورک هه‌م له ڕێگای په‌ره
پێدانی په‌یوه‌ندیه‌کانی ئابووری ( بۆ وێنه له
گه‌ڵ ئێران که گه‌ماڕۆی ئابووری له سه‌ره! یان
له گه‌ڵ باشووری کوردستان که ته‌نانه‌ت
ئاڵاکه‌شی به فه‌رمی نازانێت !!!) وه هه‌م له
ڕێگای فشار ( بۆ وێنه به به‌هانه‌ی ساز کردنی
به‌نداو له سه‌ر ڕووباره‌کانی دیجله و فورات و
گرتنه‌وه و که‌م کردنه‌وه‌ی ئاو له سه‌ر عێراق و
سوریه)، جم و جۆڵی ده‌ست پێ کردووه و ده‌یهه‌وێت
هه‌موویان له دژی جووڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی
کوردان له باکور، باشووری ڕۆژاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان به کار بێنێت.
مه‌ترسی پارچه‌پارچه بوونی ئێران و هه‌ڕه‌شه له
سه‌ر تورکیه:
ده‌وڵه‌تی تورک باش ده‌زانیت که ئێران له
مه‌ترسی دایه و شیمانه‌ی ئه‌وه هه‌یه که به
هۆی گه‌ماڕۆی ئابووری و سیاسی زۆر لاوازتر له‌وه
بێت که بتوانێ له پێش ئامریکا و وڵاتانی دیکه‌ی
ڕۆژاوایی راوه‌ستێت! هاوکات سێبه‌ری شه‌مشیری
دێمۆکلۆسی له سه‌ر ئێران دیتووه و ئه‌و
ئیمکانه‌ی دیتووه که ڕۆژێک له ڕۆژان ده‌وڵه‌تی
ئێرانیش وه‌کوو عێراق و ئه‌فغانستان ڕووبه‌ڕووی
هێرشێکی چه‌کداری ئامریکا ببێته‌وه. لێره دا
تورکیه باش له‌و راستیه تێگه‌یشتووه که ئه‌وه
ته‌نیا ئێران نییه که زه‌ره‌ر ده‌کات، به‌ڵکوو
ده‌وڵه‌تی تورکیاش زه‌ره‌رێکی گه‌وره ده‌بینێت و
مه‌ترسی له سه‌ر ئه‌ویش ساز ده‌بێت. چوونکه به
تێکشکانی کۆماری ئیسلامی، شیمانه‌ی ئه‌وه هه‌یه
که ئاڵۆزیه‌کی سه‌رتاسه‌ری هه‌موو ئێران
بگرێته‌وه و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، وه‌ک دوویه‌مین
به‌شی گه‌وره‌ی نیشتیمانێکی داگیرکراو، بگاته
ئازادی و جۆرێک فێده‌رالیزم. ئه‌وسا باکوری
کوردستان، واتا ئه‌و به‌شه‌ی له ژێر ده‌ستی خۆی
دایه، زۆرتر له تورکیه ده‌بێته هه‌ڕه‌شه
!
لێدوانه‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیه "
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵوو" جۆرێک دانپێیانان بوو به‌و
راستیه. داودئۆغڵوو به ئاشکرا گوتی: " ئێمه له
دژی هێرشی چه‌کداری ئامریکا بۆ سه‌ر ئێرانین،
چوونکه ئه‌وه ده‌بێته هۆی پارچه‌پارچه بوونی
ئێران و مه‌ترسی بۆ ئێمه‌ش ساز ده‌کات."
باسیکیش له سه‌ر کێشه‌ی تورکیه- ئیسرائیل
کێشه‌ی تورکیه و ئیسرائیل ( به هۆی که‌شتی
ئاشتی) له کاتێکدا ڕوو ده‌دات که ده‌وڵه‌تی تورک
نێوانی له گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتان باش کردووه.
به‌ڵام ئه‌و ڕووداوه زۆرتر کێشه‌یه‌که له نێوان
پارتی ئیسلامی ئاکه‌په و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل. له
راستی دا ئیسرائیل له بواری چه‌کدارییه‌وه هێشتا
په‌یوه‌ندی به ئه‌رته‌شی تورکیه‌وه هه‌یه و
په‌یماننامه‌ی فرۆشتنی فڕۆکه و چه‌کیان هه‌ر
ماوه. ئاکه‌په که زۆینه‌ی ده‌نگی خۆی به هۆی
پڕۆپاگه‌نده ئیسلامیه‌کانی خۆیه‌وه له تورکیه
وه‌ده‌ست هێناوه، ده‌یهه‌وێت له‌و هه‌له که‌ڵک
وه‌ربگرێت و به پشتیوانی کردن له جووڵانه‌وه‌ی
تێڕۆڕیستی حه‌ماس و هێرش و هه‌ره‌شه‌ی سیاسی له
وێنه‌ی بڕینی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئیسرائیل،(
زۆرتر له جاران خۆی وه‌ک نوێنه‌ری دونیای ئیسلامی
سوننی نیشان بدات و ) بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی
داهاتوو دیسان ده‌نگ وه ده‌ست بێنێت. له هه‌مان
کات دا ئه‌و ڕووداوه، تورکیه له ئێران و سوریه
( نه‌یارانی ئیسرائیل) نزیکتر ده‌کاته‌وه. به‌م
شێوه‌یه تورکیه، هه‌م په‌یوه‌ندیه‌کانی خۆی له
گه‌ڵ ئیسرائیل له ڕێگای ئه‌رته‌ش و له به‌شی
چه‌کداری و ئابووری درێژه پێداوه و هه‌میش پارتی
ده‌سهه‌ڵاتداری ئاکه‌په، پێگه‌ی خۆی بۆ خه‌ڵکی
ئیسلامی که زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگای تورک و فارس و
عه‌ره‌ب و کورد پێک دێنن قاییم تر کردووه و بگره
هاوپه‌یمانی خۆی له گه‌ڵ ئیران و تورکیه‌ش توندتر
کردووه.
ئه‌ندامه‌تی له یه‌کیه‌تی ئوروپاش کێشه‌ی خۆی
هه‌یه
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا که تورکیه به ساڵانه له
هه‌وڵی ئه‌وه دایه که ببێته ئه‌ندامی
یه‌کیه‌تی ئوروپا، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ک ئه‌ندام
په‌سه‌ند نه‌کراوه. بێگومان یه‌کێک له
مه‌رجه‌کانی ئه‌ندامه‌تی له یه‌کیه‌تی ئوروپا،
به‌ڕیوه‌بردنی هێندێک ڕێفۆڕمی کۆمه‌ڵایه‌ته‌ی و
دێمۆکراتیزه کردنی وڵاته. کوردان به
دامه‌زراندنی پارته‌کانی وه‌ک " ده‌ته‌په " و "
به‌ده‌په" و گه‌لێک پارت و ڕێکخراوی هاوشێوه،
که‌ڵکیان له‌و ده‌رفه‌ته وه‌رگرتووه و خه‌باتێکی
سه‌رتاسه‌ریان له باکوری کوردستان و تورکیه به
شێوه‌ی مه‌ده‌نی و سیاسی وه‌رێ خستووه. له راستی
دا ئه‌وه زه‌ربه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له خواسته‌کانی
تورکیه داوه، چوونکه ئه‌گه‌ر هاتبا و تورکیه
به شێوه‌ی ده‌وڵه‌تێکی ته‌واو دیکتاتۆر کاری
کردبا، ئه‌وسا کوردان ته‌نیا به شێوازی پارتیزانی
و هێندێک ئیعترازی مه‌ده‌نی کاریان پێ ده‌کرا.
لێره دا تورکیه که هه‌موو کاتێک حاشای له
هه‌بوونی کوردان کردووه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی
هه‌بووه که گۆیا له تورکیه ته‌نیا یه‌ک
نه‌ته‌وه ده‌ژین ( واتا تورک) ، ناتوانێ له
چوارچێوه‌ی یاساکانی دێمۆکراتیکی ئوروپا دا، چی تر
حاشا له هه‌بوونی گه‌لی کورد و گه‌لانی دیکه‌ی
له وێنه‌ی ئاشووری و سوڕیان و ئه‌رمه‌ن و ...هتد
بکات. هاوکات به ئه‌ندام بوونی تورکیه له
یه‌کیه‌تی ئوروپا، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که
گه‌وره‌ترین به‌شی کوردستانی داگیرکراویش واتا
باکوری کوردستان، ببێته به‌شێک له‌و یه‌کیه‌تییه
و به‌م شێوه‌یه ئێمه خاوه‌نی کوردی ئوروپایی
ده‌بین. ئه‌وه‌ش بۆ داهاتووی کوردان و سیاسه‌تێک
که له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له پێناو ئازادی دا
به‌ڕێوه ده‌چێت، کاریگه‌ریه‌کی باشی ده‌بێت.
له‌مانه‌ش گرینگتر مۆدێلی کۆزۆڤۆیه. به فه‌رمی
ناسینی حکومه‌تی نوێی کۆزۆڤۆ، ته‌نیا له سه‌ر
ئیراده‌ی گه‌لی کۆزۆڤۆ، له چوارچێوه‌ی یاساکانی
مافی مرۆڤ ویه‌کیه‌تی ئوروپا دا پێک هاتووه.
بێگومان ئه‌گه‌ر تورکیه‌ش ببێته به‌شێک له
یه‌کیه‌تی ئوروپا و زۆرینه‌ی کوردان له‌و
چوارچێوه‌یه دا سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن،
یان پلانێکی هاوشێوه‌ی فێدێڕالی و کۆنفێدێڕاڵیان
هه‌بێت، ئه‌وسا باشتر له ئێستا ده‌توانن
پڕۆژه‌کانیان به‌ڕێوه ببه‌ن.( ئه‌گه‌ر چی نابێت
که پلانه‌کانی به‌رژه‌وه‌ندی خوازانه‌ی هێندێک
ده‌وڵه‌تی ئوروپایی بۆ فرۆشتنی چه‌ک و به‌رده‌وام
بوونی شه‌ڕی تورکیه له دژی کوردان له به‌ر چاو
نه‌گرین که ئه‌و ده‌وڵه‌تانه تا ئێستاش
نایانهێشتووه که تورکیه ببێته ئه‌ندامی
یه‌کیه‌تی ئوروپا و به‌ردێکی قوورسیشیان له سه‌ر
پرسی کوردان داناوه )... جیاوازیه‌که‌ی له‌وه دا
ده‌بێت که ئه‌گه‌ر تورکیه و کوردی باکور ببنه
به‌شێک له ئوروپا، کوردان وه‌ک هاووڵاتی
ئوروپایی، زۆرتر گرینگ‌یان پێ ده‌درێت، چونکه
ئوروپا په‌سه‌ند ناکات که له به‌شێک له
یه‌کیه‌تیه‌که‌ی شه‌ڕ و خوێن ڕشتن هه‌بێت و
گونده‌کانی باکوری کوردستان ( واتا به‌شێک له‌و
یه‌کیه‌تییه) به‌و ئاسانیه بسووتێن و ...هتد.
بۆی هه‌یه که به‌شێک له ئه‌ندامان و
به‌ڕێوه‌به‌رانی تورکیه و له ناویشیان دا
ئه‌ندامانی ئاکه‌په، ئه‌و مه‌ترسیه‌یان هه‌ست پێ
کردبێت و خۆیان به ئانقه‌ست و به پێچه‌وانه‌ی
پارته‌کانی لاییک، هه‌وڵێکی که‌متر بۆ ئه‌ندام
بوونی تورکیه له یه‌کیه‌تی ئوروپا ده‌ده‌ن.
بێگومان سه‌ربه‌خۆیی کۆزۆڤۆ و جیابوونه‌وه‌ی له
وڵاتانی دیکه‌ی یۆگۆسلاوی پێشوو، ئه‌و ترسه‌ی له
ئاکه‌په دا زیادتر کردووه که له دواڕۆژی
په‌یوه‌ست بوونی تورکیه به یه‌کیه‌تی ئوروپا دا،
کوردانیش به هه‌مان شێوه ره‌فتار بکه‌ن و
بگه‌نه سه‌ربه‌خۆیی.
ئه‌نجام:
ده‌وڵه‌تی تورک نایهه‌وێت که هیچ گۆڕانکاریه‌ک
له دژی ئێران له ناوچه‌که دا ڕوو بدات. تورکیه
ته‌نانه‌ت ئاماده‌یه که ئێران ده‌ستی به ئاتۆم
( هه‌ڵبه‌ت به ئیدیعای خۆیان ئاشتی خوازانه)
ڕابگات، به‌ڵام به هیچ شیوه‌یه‌ک ئه‌م ده‌وڵه‌ته
هێرشی نه‌کرێته سه‌ری و پارچه
پارچه نه‌بێت. هه‌ر بۆیه‌ش به هه‌موو توانای خۆی
پشتیوانی له ئێران ده‌کات و نموونه‌ی ئه‌و کاره‌ش
له په‌یمانی هاوبه‌شی ئێران- تورکیه و برێزیل دا
ده‌بینین. هاوکات ده‌وڵه‌تی تورک بۆ سه‌رکووت کردن
و لاواز کردنی جووڵانه‌وه‌ی کوردی هه‌م له
شاره‌کان و هه‌م له چیاکان، به هاوکاری زانیاری
و چه‌کداری ئێران، شه‌ڕێکی گه‌وره‌ی ده‌ست پێ
کردووه و سووره له سه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانییه.
ده‌وڵه‌تی تورک ته‌نانه‌ت ئاماده‌یه که بۆ
پارچه نه‌بوون و پاراستنی ئێران، له به‌رامبه‌ر
ئیسرائیل و ئامریکاش ناڕه‌زایه‌تی نیشان بدات و
ئاڵای ڕێکخراوی توندڕه‌وی حه‌ماس به‌رز کاته‌وه.
له به‌رامبه‌ر دا جووڵانه‌وه‌ی کوردی به
ته‌نیایی خه‌ریکی به‌رخۆدان و شه‌ڕه و ڕۆژاواش تا
ئێستا له ئاستی هێندێک فشاری ئابوور و سیاسی
هاتووه‌ته پێش. لێره دا کوردان زیادتر له
هه‌موو که‌س و لایه‌نێک، تینوو و لایه‌نگری تێئۆری
گۆڕانکارین له هه‌رێمه‌که دا و لاچوون و نه‌مانی
ده‌وڵه‌تی ئێران به قازانجێکی گه‌وره ده‌زاندرێت
که ڕه‌نگه زه‌مینه و ڕێگا بۆ کوردستانێکی
ئازاد و گه‌وره له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین دا خۆش
بکات ( هه‌ڵبه‌ت به‌و شه‌رته‌ی که له ناو
کوردانیش دا یه‌کگرتوویی و هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی
و نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت و ئه‌وانیش به وشیاری و
زیره‌کانه، هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌کان به باشی به
کار بێنن.(.
.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|